|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
نیگه‌رانیی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌شكه‌نجه‌و مه‌ترسیی
ئێعدامی دوو چالاكی ئازه‌ری | |
16-03-1386
سه‌رچاوه: "اخبار روز"
كوردستان میدیا: لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك نیگه‌رانیی خۆی له ئه‌گه‌ری
ئێعدامكردنی به‌ندكراوێكی داكۆكیكاری مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له ئازه‌ربایجانی
رۆژئاوا‌و هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له‌م ناوچه‌یه‌دا راگه‌یاند.
به پێی راپۆرتی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، حسه‌ین فروهیده له داكۆكیكارانی
مافه زمانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئازه‌ربایجانی ئێران له ته‌ك مه‌ترسیی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولاو
نزیكی ئێعدامدا |
| |
رووبه‌ڕووه. به پێی راپۆرته‌كان
ناوبراو ئه‌شكه‌نجه دراوه. پوورزاكه‌ی، ئیره‌ج ناجی له به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سی
دایه‌و لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه ناوبراویش له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و
ئازار‌و ئهزییهتدا بێ.
به پێی به‌یانیه‌كه حسه‌ین فروهیده، خه‌ڵكی شاری خۆی له ئازه‌ربایجانی
رۆژئاوا له لایه‌ن داداگای شۆڕشی ورمێ‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ناوبراو
گومانی سیخۆڕی كردن بۆ توركیه‌ی لێكراوه‌و به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به
پێیان به تاوانبار ناسراوه، روون نین. ناوبراو زیاتر له 9 مانگ له ده‌سته‌به‌سه‌رگه‌یه‌كی
ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی ئێتلاعات له شاری ورمێ‌دا گیراوه. ده‌وترێ ئه‌شكه‌نجه‌دانی
زیادی جه‌سته‌یی بۆته هۆی كه‌وه‌بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ناوبراو‌و هه‌روه‌ها
شكانی ژماره‌یه‌ك له ده‌نده‌كانی مۆره‌كانی پشتی.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یانیه‌كه‌دا هاتوه: له مانگی مارس (ره‌شه‌مه)دا به‌رپرسان
به دایكی ناوبراویان كه له خۆی‌دا ده‌ژی، وتووه كه حوكمی ئێعدامی ناوبراو
به‌ڕێوه‌چووه‌و ده‌توانێ ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی له ده‌ستبه‌سه‌رگه وه‌رگرێ. به‌ڵام
كاتێك ئه‌و سه‌ردانی ئه‌وێی كردوه، پارێزه‌رانی به‌ندیخانه پێیان وتووه كه
ناوبراو هێشتا ئێعدام نه‌كراوه. دایكی فروهیده له‌م دواییانه‌دا دیسان سه‌ردانی
ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی كردوه به‌ڵام مۆڵه‌تی چاوپێكه‌وتنی كوڕه‌كه‌یان پێی نه‌داوه‌و
له ئه‌گه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دانی ناوبراو نیگه‌رانه.
له‌مه‌ڕ ره‌وشی ئیره‌ج ناجی، پوورزای حسه‌ین فروهیده له به‌یانیه‌كدا هاتوه:
هه‌روه‌ها راپۆرت دراوه ئیره‌ج ناجی، پوورزای حسه‌ین فروهیده، له‌نزیكه‌ی
ئۆكتۆبری 2006 (ره‌زبه‌ری 1385) له زیندانی تاكه‌كه‌سی‌دا له ورمێ دا
ڕاگیراوه. ده‌وترێ ناوبراو به هاندانی خه‌ڵكی خۆی بۆ به‌شداری له رێپێوانی
مانگی مه‌ی 2006 (جۆزه‌ردانی 1385) له لایه‌ن توركیه‌وه، تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌م
رێپێوانانه بۆ دژایه‌تی له به‌رانبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتۆرێك له رۆژنامه‌ی
ده‌وڵه‌تیی "ایران" كه زۆربه‌ی ئازه‌ربایجانییه‌كان به سوكایه‌تی‌هێنه‌ریان له
قه‌ڵه‌م دابوو، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ناوچانه‌ی كه ئازه‌ربایجانییه‌كانیان
تیا نیشته‌جێن، به‌ڕێوه‌چوون كه تیایاندا سه‌دان‌و یان هه‌زاران كه‌س له
خۆپیشانده‌ران گیران‌و هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستڕێژیان له خۆپیشانده‌ران كرد. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |