|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور: ده‌زگای دادوه‌ری هه‌واڵنێرانی
ناڕه‌زایه‌تییه خه‌ڵكییه‌كان سزاده‌دا |
|
26-03-1386
سه‌رچاوه: "اخبار روز"
كوردستان میدیا: هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنوور له ئازار‌و سزادانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه هه‌واڵ‌و راپۆرت له‌سه‌ر
خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ناڕازییه. له
ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ك دا 4 رۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن دادگاكانی شۆڕشه‌وه دادگایی
كراون. 3 رۆژنامه‌نووس حوكمی به‌ندكردنیان له‌سه‌ر دراوه‌و رۆژنامه‌نووسێكی دیكه
له چاوه‌ڕوانیی ده‌ركردنی حوكم دایه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور رایگه‌یاند: "ده‌ركرنی حوكمی زیندان
بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه ته‌نیا ئه‌ركی خۆیان به‌ڕێوه‌بردوه، خه‌م هێنه‌ره.
راگه‌یه‌نه‌كان ده‌بێ داخوازی‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له كۆمه‌ڵگادا بڵاوبكه‌نه‌وه،
ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه به "ئه‌نگیزه"ی سیاسییه‌وه مه‌حكووم كراون، كاربه‌ده‌ستانی
ئێران ئه‌مجاره‌ش به توندی‌و توندوتیژییه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م داخوازییه‌یان دایه‌وه".
له 19ی جۆزه‌ردان دا راگه‌یه‌ندرا كه لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه، ئیجلال
قه‌وامی، رۆژنامه‌نووسی حه‌وتوونامه‌ی داخراوی "پیام مردم كردستان"ی به 3 ساڵ
زیندان‌و سه‌عید ساعدی، هاوكاری زۆربه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌كان‌و رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆی
به 2 ساڵ‌و نیو زیندان مه‌حكووم كرد. تۆمه‌تی ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه "هه‌وڵدان
له دژی نیزام‌و ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی به‌شداریی چالاكانه‌و
شوێندانه‌ر له كۆبوونه‌وه نایاسایی‌یه‌كان دا"، "چالاكیی ته‌بلیغاتی له دژی
نیزام"و "سووكایه‌تی به به‌رپرسان" راگه‌یه‌ندراوه. هه‌ر ئه‌م دادگایه له
رێكه‌وتی 31ی بانه‌مه‌ڕدا رۆئیا تلووعی، سه‌رده‌بیری بڵاوكراوه‌ی داخراوی "راسان"ی
به 6 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد.
ئه‌م سێ رۆژنامه‌نووسه به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆپیشاندانی
خه‌ڵك له رۆژانی 8و 10ی گه‌لاوێژی 1384دا له به‌رانبه‌ر ئوستانداریی سنه،
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا یان رۆژێك دواتر گیران‌و به‌ر له ئازادبوون به دانانی بارمته‌گه‌لی
قورس، چه‌ندین مانگ له به‌ندیخانه‌دا بوون. رۆئیا تلووعی ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ده‌ژی، به‌ڵام ئیجلال قه‌وامی‌و سه‌عید ساعدی هه‌ردووكیان له ئێران دان.
جیا له بانگكردن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام، هه‌ر كاتێك ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه
توانی‌بێتیان له بڵاوكراوه‌یه‌ك دا كاربكه‌ن، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌رپرسانی
بڵاوكراوه‌كانی بۆ ده‌ركردنیان خستۆته ژێر گوشاره‌وه.
نێعمه‌ت ئه‌حمه‌دی، پارێزه‌ری ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه به هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنووری راگه‌یاند كه: سرووشتییه كه "موكل"ه‌كانم وه‌ك رۆژنامه‌نووس بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی خۆیان واته به‌ده‌ستهێنانی هه‌واڵ له شه‌قامه‌كان‌و له
هه‌ر كوێ‌دا كه خه‌ڵك كۆببنه‌وه، ئاماده‌بن. ئێمه له‌و حوكمه ناڕازین‌و داوای
پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ین".
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاسۆ ساڵح، هه‌واڵنێری حه‌وتوونامه‌ی "دیدگا"
بانگكراوه‌ته لقی 5ی دادیاریی سنه. ئه‌و ده‌بێ تا سێ رۆژی دیكه خۆی به
دادگا بناسێنێ. ئه‌م رۆژنامه‌نووسه له 17ی ره‌شه‌مه‌دا له كاتی ئاماده‌كردنی
راپۆرت له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی جییهانیی ژن له سنه ده‌ستبه‌سه‌ركرا. ناوبراو
له رێكه‌وتی 29ی ره‌شه‌مه‌دا به دانانی بارمته‌ی 100 میلیۆن تمه‌نی له
به‌ندیخانه ئازادكرا.
چوارشه‌ممه، 16ی جۆزه‌ردان، به‌همه‌ن ئه‌حمه‌دی ئه‌مه‌وی، رۆژنامه‌نووسی
رۆژنامه‌ی "سرمایه" له لقی 13ی دادگای شۆڕش دا داگایی كرا. ئه‌ویش
تۆمه‌تباركراوه به "هه‌وڵدان له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی"، "ته‌بلیغ له
دژی نیزامی كۆماری ئیسلامی"و "پیلانگێڕی‌و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
نایاسایی‌دا‌و تێكدانی رێك‌وپێكی و ئاسایشی‌و هێمنایه‌تیی خه‌ڵك". به‌همه‌ن
ئه‌حمه‌دی ئه‌مه‌وی‌و دوو رۆژنامه‌نووسی دیكه به‌هۆی به‌شداری له
خۆپیشاندانی 22ی جۆزه‌ردانی 1385 دا له تاران، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر
كران‌و كه‌وتنه به‌ر به‌دواداچوونی دادوه‌ری. له‌م خۆپیشاندانه هێمنانه‌یه‌دا
كه له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌كانه‌وه به‌ره‌وتوندوتیژی برا، ده‌یان كه‌س
ده‌ستبه‌سه‌ركران، له‌سه‌ر پلاكارده‌كانی ژنان نووسرابوو "ئێمه ژنین، مرۆڤین،
به‌ڵام مافێكمان نیه‌و مافه‌كانی ژنان مافه‌كانی مرۆڤن".
له كۆتایی‌دا كیان جیهانی، هه‌واڵنێری كاناڵی تلۆیزیۆنیی كوردستان تی‌ڤی
له‌سه‌ره‌تاكانی بانه‌مه‌ڕدا به دانانی بارمته ئازادبوو. ناوبراو له 5ی
ره‌شه‌مه‌دا له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |