|
سزایه به دژواری به‌ڕێوه
ده‌چێ. حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی، دوهه‌مین وڵات (دوای چین) له جیهاندایه كه
له پێوه‌رێكی به‌رفراواندا، ته‌نانه‌ت به‌كۆمه‌ڵ‌و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك‌و هاوكات
له‌گه‌ڵ پڕ‌وپاگه‌نده‌یه‌كی به‌رفراوانی ده‌وڵه‌تی، حوكمی ئێعدام به‌ڕێوه ده‌با.
شه‌پۆلی له سێداره‌دان له
ئێران، پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی به فه‌رمانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی
ده‌ستی پێكرد‌و له هاوینی ساڵی 1367 (1988ی زایینی) به كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژیی
زیندانییه سیاسییه‌كان گه‌یشته ترۆپكی خۆی. له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا، رێژیمی
كۆماری ئیسلامی به پێشێلكردنی رۆژ له‌دوای رۆژی جاڕنامه‌ی گه‌رودونی مافی
مرۆڤ‌و به‌تایبه‌ت كۆنوانسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مه‌ده‌نی‌و سیاسی،گه‌لـێ
له هاووڵاتییانی ئێرانی (به‌تایبه‌ت ژنان‌و منداڵان) له ژێر ناوی "ارازل و
اوباش"، "محارب"، دگراندیش"و "زناكاری محسنه" له سێداره داوه یان ره‌جم كردوه.
به پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ته‌نها له میانه‌ی ره‌زبه‌ری
1385 (ئۆكتۆبری 2006) هه‌تا خه‌رمانانی 1386 (سێپتامبری 2007) به‌گشتی حوكمی
ئێعدامی 265 كه‌س له ئێران جێبه‌جێ كراوه كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی
پێشتر، دوو و نیو به‌رامبه‌ر زیادی كردوه. 34 كه‌س له‌م له سێداره دراوانه،
زیندانیی سیاسی‌و سێ كه‌س ژن بوونه، 100 كه‌سیان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدا له
سێداره دراون‌و یه‌ك كه‌س ره‌جم كراوه. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی راپۆرتی ئاماژه‌پێكراو،
حوكمی ئێعدامی 218 كه‌س ده‌ركراوه كه چاوه‌ڕوانی له‌سێداره‌دانن‌و حوكمی
ئێعدامی 39 كه‌سی دیكه (كه ساڵانی پێشوتر حوكمیان له‌سه‌ر دراوه) دیسان له
لایه‌ن دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، كه‌وابوو، رێژه‌ی ژماره‌ی ده‌ركردنی
حوكمی له‌سێداره‌دان له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێش‌و، 60% زیادی كردوه. 5 كه‌س
له‌وانه‌ی كه حوكمی ئیعدامیان له‌سه‌ر دراوه، زیندانیی سیاسی، 26 كه‌س ژن‌و 4
كه‌س منداڵی ژێر 18 ساڵن، 7 كه‌سیان له كاتی ئه‌نجامدانی سوچ، ته‌مه‌نیان كه‌متر
له 18 ساڵ بوه‌و 11 كه‌سیان ده‌بێ ره‌جم بكرێن.
هه‌نوكه، رێژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نها ده‌وڵه‌تێكه كه حوكمی ئێعدامی كه‌سانی
ژێر 18 ساڵ ده‌ر ده‌كا‌و جێبه‌جێ ده‌كا. به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له ساڵی 1992 تا ئێستا، لانیكه‌م 24 منداڵی ژێر 18
ساڵ له سێداره دراون‌و ته‌نها له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا، لانیكه‌م 5 منداڵ
له سێداره دراون. هه‌روه‌ها له‌م مانگانه‌ی رابردودا، لانیكه‌م 16 كه‌س له ژێر
ناوی "ارازل و اوباش" له زیندان یان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدا له سێداره دراون.
له په‌رگاڵی دادی ئێران‌دا، توندترین سزا به دوو شێوه‌ی له‌سێداره‌دان به ته‌ناف‌و
ره‌جم به‌ڕێوه ده‌چێ. له سێداره‌دان به ته‌ناف پێوه‌ندی به سوچگه‌لـێ وه‌ك
كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، موحاربه (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا)، ئیرتداد (هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه
له ئایین)و كرده‌وه له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و سزای ره‌جم (به‌ردباران)
بۆ ژن یا پیاوی خاوه‌ن هاوسه‌ر كه زیناحی كردبێ، به‌ڕێوه ده‌چێ. كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی بێ له‌به‌رچاوگرتنی ریشه‌و هۆكاره كولتوری، ئابوری‌و
سیاسییه‌كانی ئه‌نجامدانی سوچ‌و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گیر‌وگرفتانه،
ده‌ڵێن كه به‌ڕێوه‌بردنی سزای له سێداره‌دان، ده‌بێته په‌ندی خه‌ڵك‌و رێژه‌ی
سوچ‌و تاوان له كۆمه‌ڵگادا كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام زیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری
ئاماری ساڵانه‌ی سوچ‌و تاوان نیشان ده‌دا كه به‌ڕێوه‌بردنی سزای له سێداره‌دان
نه ته‌نیا ده‌وری رێگری له سوچ‌و تاوان نابینێ، به‌ڵكو ئاكام‌و لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاكه‌كه‌سی زۆری لـێ ده‌كه‌وێته‌وه. له بیاڤی تاكه‌كه‌سیدا،
یاسا حاشا له كه‌سایه‌تیی مرۆیی تاوانبار ده‌كا‌و به له‌نێوبردنی فیزیكی ئه‌و،
بواری "بازسازی و بازپروری" سوچبار ته‌نانه‌ت له ناو زیندانیش‌دا، له نێو ده‌با.
له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، ئاكامه‌كانی له سێداره‌دان‌و به‌تایبه‌ت شێوازه
بێ به‌زه‌ییانه‌كانی په‌رگاڵی دادی كۆماری ئیسلامی وه‌ك له سێداره‌دان له
شه‌قامه‌كان‌و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك‌و ره‌جم، ته‌ندروستی ده‌رونی‌و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی
خه‌ڵك ده‌خاته مه‌ترسی‌و نه‌خۆشی ده‌رونی زۆر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنێ.
تێكدانی ده‌رونیی خه‌ڵك‌و شێواندنی ئاسایشی رۆحیی بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌وكاری
تاوانبار‌و به‌تایبه‌ت ئاكامه ترسناكه‌كانی دار به‌سه‌ر هه‌ست‌و سۆزی منداڵان‌و
مێرمنداڵان، مرۆڤگه‌لێكی نه‌خۆش‌و خه‌مۆك ده‌خوڵقێنێ‌و بوار بۆ توش بوون به
سوچ‌و تاوان ده‌ڕه‌خسێنێ. تراژیدیی له‌سێداره‌دان، كولتوری مه‌رگخوازی‌و له
نێو كۆمه‌ڵگادا په‌ره پێ ده‌دا‌و توند‌وتیژی، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و رق‌و كینه له
نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا هان ده‌دا.
په‌رگاڵی دادی ئێران، له سێداره‌دان به سزا نازانێ، به‌ڵكو به تیمار‌و
ده‌رمانی ده‌زانێ‌و دادگاكانی ئێران له باتی تیماركردنی سوچ، به تیماركردن
له رێگای له سێداره‌دان، ده‌ست ده‌ده‌ن. به بیر‌وبۆچوونی كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی، ده‌وری رێگرانه‌و په‌ندده‌رانه‌ی له‌سێداره‌دان، زۆر له
شێواندنی ته‌ندروستیی ده‌رونیی خه‌ڵك گرنگتره‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه له
كرده‌وه‌دا، ده‌وری رێگرانه‌ی له سێداره‌دان به ره‌وتی خێرای لادانی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌ره‌سه‌ندنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سوچ‌و تاوان، هه‌ره‌سی هێناوه،
په‌رگاڵی دادی ئێران به‌رده‌وام چالاكترین په‌رگاڵی داد له جیهاندایه كه
حوكمی له‌سێداره‌دان له دژی هاووڵاتییانی خۆی به‌ڕێوه ده‌با.
حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه له ئێعدام وه‌ك ئامرازێك بۆ ترساندن‌و
تۆقاندنی كۆمه‌ڵگا‌و سه‌ركوتی نه‌یاران كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. رو له زیادبوونی رۆژ
له‌دوای رۆژی رێژه‌ی گرتن، زیندان، ئه‌شكه‌نجه، له‌سێداره‌دان‌و سه‌ركوتی
كه‌مینه ئایینییه‌كان، نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ‌و
رۆژنامه‌نووسان‌و سه‌پاندنی سزای نامرۆڤانه‌و توند‌وتیژ به سه‌ریاندا، هێما بۆ
پێشێلكردنی یاسا‌و ئه‌ركه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامییه‌وه ده‌كا. ئه‌م راپۆرتانه له لایه‌كه‌وه گوزارشت له په‌ره‌سه‌ندنی
ترسناكی رێژه‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌كا‌و له لایه‌كی دیكه‌وه
نیشان ده‌دا كه رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌مه‌ڕ ئه‌م
كرده‌وانه هه‌ستیار بوونه‌و له به‌رامبه‌ردا كاردانه‌وه‌یان هه‌یه. ئه‌مڕۆ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاخێوی زاڵ له بزوتنه‌وه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی
ئێران‌و جیهان، دێموكراسیخوازییه، خه‌بات له دژی سزای ئێعدام (به‌تایبه‌ت
ئێعدامی ژن‌و منداڵان) به‌شێك له خه‌بات بۆ گه‌یشتن به دێموكراسی‌و
جێبه‌جێ‌بوونی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤه‌و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م
راستیه كه بنه‌مای رێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر یاسای قیساس‌و روانگه‌ی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دامه‌زراوه، بێ له‌نێوچوونی ئه‌م رێژیمه، مافی مرۆڤ‌و
دێموكراسی قه‌د له ئێران به‌دی نایه‌ت. |