|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
مه‌حكومكردنی شه‌پۆلی نوێی ئێعدامه‌كان له ئێران له
لایه‌ن رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه | |
01-08-1386
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
له‌مه‌ڕ په‌ره‌سه‌ندنی ئێعدامه‌كان له ئێران‌دا هۆشداری دا. ژماره‌ی گشت ئه‌و
ئێعدامانه‌ی له لایه‌ن لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی
2007ه‌وه تا ئێستا سه‌بت كراون گه‌یشتۆته 250 كه‌س.
ئێعدامه‌كان بریتین له ئێعدامی ژنێك كه بۆ داكۆكی له خۆی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستدرێژیی
كردبووه سه‌ری كوشتبوو، هه‌روه‌ها سێ یان چواركه‌س كه ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ر
منداڵان. |
| |
له رۆژی چوارشه‌ممه، 17ی
ئۆكتۆبر، 9 كه‌س له به‌ندیخانه‌ی ئێوینی تاران ئێعدام كران، له شاری شیرازدا
لانیكه‌م سێ كه‌س به تاوانی مرۆڤ رفاندن‌و ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر دوو ژن ئێعدام
كران. له 10ی ئۆكتۆبردا دوو كوردی ئێرانی له به‌ندیخانه‌ی سنه‌دا به تاوانی
كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی ئیتلاعات له ژانویه‌ی 2007دا، ئێعدام كران.
به ئێعدامه‌كانی ئه‌و دواییانه‌وه ژماره‌ی ئێعدامه‌كان گه‌یشتۆته 244 كه‌س‌و
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وه ده‌ترسێ كه ژماره‌ی وردی ئێعدامه‌كان
زیاتر بێ.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌سه‌ر مه‌ترسیی
ئێعدامی خێرای شه‌ش عه‌ره‌بی ئه‌هوازی گه‌یشتوون، زۆر نیگه‌رانه. به پێی وته‌كانی
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه، ره‌سووڵ عه‌لی مه‌زره‌عه 65 ساڵ ته‌مه‌ن، حه‌مزه سه‌واری
20 ساڵ ته‌مه‌ن، زامل باوی، عه‌بدولئیمام وه‌زیری، نازم به‌ریهی‌و ئه‌حمه‌د مه‌رمزی
35 ساڵ ته‌مه‌ن، هه‌موویان له به‌ندیخانه‌ی كاروانی ئه‌هوازدا راگیراون‌و بۆ
زیندانی تاكه‌كه‌سی به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردینان بۆ ئێعدام راگوێزراون. ره‌سووڵ
مه‌زره‌عه، ئه‌ندامی رێكخراوی رزگاریده‌ری ئه‌هواز، له لایه‌ن كومیساریای به‌رزی
په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی
ناسراوه‌و بۆ نیشته‌جێ‌بوون له وڵاتی سێهه‌مدا وه‌رگیرا بوو، به‌ڵام له لایه‌ن
حكومه‌تی سووریه‌وه له 16ی مه‌ی 2006دا راده‌ستی ئێران كرایه‌وه.
حوكمی ئێعدامی حه‌مزه سه‌واری، زامل باوی، عه‌بدولئیمام وه‌زیری‌و نازم به‌ریهی،
له 10ی ژوئه‌نی 2006دا له لایه‌ن لقی 3ی دادگای شۆڕش له ئه‌هواز ته‌ئیید
كرا. له جولای 2006دا دیوانی به‌رزی وڵات حوكمی ئێعدامی عه‌بدولئیمام وه‌زیری‌و
نازم به‌ریهی راگرت.
تۆمه‌تی ئه‌م 5 كه‌سه "محاربه" یان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا راگه‌یاندراوه كه به
پێی یاساكانی ئێران ده‌توانێ سزای مه‌رگی هه‌بێ، تۆمه‌ته‌كانی دیكه بریتین
له نائارام كردنی وڵات، هه‌وڵدان له دژی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، راگرتنی
بۆمب له ماڵدا، تێكدانی هێڵه نه‌وتییه‌كان‌و به‌شداری له بۆمبدانانه‌كانی ئه‌هوازدا
له ساڵێ 2005 كه لانیكه‌م 6 كوژراو و سه‌دانی برینداری لێ‌كه‌وته‌وه.
نازم به‌ریهی له ساڵی 2000ه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌دایه. ناوبراو به تاوانی
شۆڕش به 35 ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه‌و له‌گه‌ڵ 9 كه‌سی دیكه‌دا له مارسی 2006دا
له تلوێزیۆنی ده‌وڵه‌تیی ئێران له كاتی داننان به به‌شداری له بۆمب دانانه‌كانی
ساڵی 2005دا پیشان درا.
زامل باوی به تۆمه‌تی راگرتنی 7 بۆمب له ماڵدا كه به‌ر له ده‌ستبه‌سه‌ركران
له كاریانی خستبوو، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مافی
ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ دادگایی كردنی تاوانباران به فه‌رمی ده‌ناسێ به‌ڵام له‌گه‌ڵ
سزای ئێعدامدا كه كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانییه دژایه‌تی ده‌كا. رێكخراوی
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی جارێكی دیكه داوا له ئێران ده‌كا سه‌رجه‌م په‌روه‌نده‌كانی
مه‌حكومكراوان به ئێعدام جارێكی دیكه تاوتوێ بكا‌و گه‌ره‌نتی ئه‌وه بدا كه
ئه‌م دادگایی‌كردنانه به پێی ئیستاندارده نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان به‌ڕێوه‌چوون‌و
له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دادپه‌روه‌رانه‌ی دادگا، پشتگیری كراوه.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڵوێستی هه‌میشه نیگه‌رانی خۆی له
ره‌وشی سیستمی دادوه‌ریی ئێران، داوا له سیستمی دادوه‌ریی ئێران ده‌كا له‌مه‌ڕ
ته‌واوی قۆناخه‌كانی دادڕه‌سی‌و گونجاندیان له‌گه‌ڵ یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا،
چ پێش له دادگایی‌و چه له كاتی دادگایی‌و چ له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمدا
گه‌ره‌نتی بدا.
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌بیری دێننه‌وه كه ئێران واژۆكه‌ری په‌یماننامه‌ی
جیهانیی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كانه، به‌ندی دو له مادده‌ی شه‌شی ئه‌م په‌یماننامه‌یه
راده‌گه‌یه‌نێ:"حوكمی ئێعدام ته‌نیا له‌مه‌ڕ تاوانه زۆر مه‌ترسیداره‌كان (وه‌ك
جینایه‌ت له دژی مرۆڤایه‌تی)و له هه‌لومه‌رجێكدا كه تاوان له‌گه‌ڵ یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا
بگونجێ، شیاوی جێبه‌جێكردنه. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ
هه‌ر تاوانێك ناتوانێ حوكمی ئێعدام ده‌ر بكا‌و سه‌رتر له یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
كار بكا‌و سه‌رجه‌م ئه‌م فاكتۆرانه له كاتی ده‌ركردنی حوكمدا ده‌بێ له‌به‌رچاو
بگیردرێن.
2007 oktober18 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |