|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤی
كورد له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی ده‌ستبه‌سه‌ركردن دا به‌ره‌وڕوون | |
13-08-1386
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی
له به‌یانیه‌یه‌ك دا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له شێوه‌ی راگرتن‌و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند، سه‌رۆكی رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی
كوردستان له به‌ندیخانه‌دا ده‌ربڕی. لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یانیه‌كه‌دا
نیگه‌رانیی خۆی له‌وه‌ی كه ئه‌م گوشارانه بۆ گرتنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی
رێكخراوی ناوبراوبن ده‌ربڕیوه.
له به‌یانیه‌ی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا هاتووه كه هێشتا به شێوه‌ی فه‌رمی
تۆمه‌تگه‌لێك بۆ |
| |
كه‌بوودوه‌ند روون نه‌كراونه‌ته‌وه،
به‌ڵام وتراوه كه تۆمه‌ته‌كانی ناوبراو "هه‌وڵدان له دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی،
هاندانی بیروڕای گشتی‌و هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كان"دان. به‌پێی به‌یانیه‌ی
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، كه‌بوودوه‌ند ناڕه‌زایه‌تیی له ره‌وشی خۆی
له به‌ندیخانه‌دا ده‌ربڕیوه‌و وتوویه كه له كاتی به‌ستنی چاو‌و ده‌ست‌و لاقی
دا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ‌كراوه. لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها له‌م به‌یانیه‌دا
ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌وه‌ی كه كه‌بوودوه‌ند نه‌یتوانیوه له‌ته‌ك پارێزه‌ره‌كه‌ی،
شیرین عیبادی‌دا وتووێژ بكا، ده‌ربڕیوه.
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند، وتوویه كه نه‌خۆشیی زه‌ختی خوێن ئازاری ده‌دا‌و
هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی پێست‌و گورچیله‌شی هه‌یه.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یانیه‌یه‌كه‌دا وتوویه كه ئاگاداری جۆری نه‌خۆشیی
گورچیله‌ی كه‌بوودوه‌ند نیه، به‌ڵام بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه ده‌بێ به‌رده‌وام
سه‌ردانی ده‌ستشوویی بكا. به‌پێی به‌یانیه‌كه ناوبراو ده‌بێ بۆ هه‌ر جارێك
چوونه ده‌ستشوویی، به نووسراوه مۆڵه‌ت وه‌ربگرێ.
هه‌روه‌ها له‌م به‌یانیه‌یه‌دا هاتووه كه به كه‌بوودوه‌ندیان وتووه، ئه‌گه‌ر 3
كه‌س له ئه‌ندامانی شاندی به‌ڕێوه‌به‌ریی رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی
كوردستان به شێوه‌ی دڵخوازانه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی سنه بكه‌ن،
ناوبراو ده‌توانێ به بێ مۆڵه‌تی به نووسراوه، بۆ ده‌ستشوویی بچێ.
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وه‌ی كه ئه‌م گوشارانه بۆ گرتنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی
ئه‌م رێكخراوه بن نیگه‌رانیی ده‌ربڕیوه‌و وتوویه به‌م كرده‌وه‌یه ئه‌م رێكخراوه‌ی
مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان داده‌خرێ.
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند له ساڵی 1384دا رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی
مرۆڤی كوردستانی دامه‌زراند كه هه‌نووكه نزیكه‌ی سه‌د ئه‌ندامی هه‌یه.
ناوبراو كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م رێكخراوه‌ی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه له‌ئه‌ستۆ
بووه، نه‌یتوانیوه مۆڵه‌تی چالاكی بۆ داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤـ وه‌رگرێ.
ناوبراو له رۆژی 10ی پووشپه‌ڕدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و له‌و رۆژه‌وه له به‌ندیخانه‌ی
ئێوین دایه.
هه‌روه‌ها ئیجلال قه‌وامی، ئه‌ندامی شاندی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م رێكخراوه، به
تۆمه‌تێكی دیكه كه پێوه‌ندیی به چالاكییه چاپه‌مه‌نییه‌كانیه‌وه هه‌یه، له
به‌ندیخانه‌ی سنه‌دایه.
لێبوردنی نێونه‌ته‌ویی داوای له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كردوه كه هه‌لومه‌رج‌و
ئیمكانی چالاكی بۆ رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان دابین بكه‌ن‌و
سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه كه گیراوه‌و له به‌ندیخانه‌دایه، ئازاد بكه‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |