|
رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری
مافی مرۆڤ، له ئێران‌دا، نزیك 3500 زیندانی سیاسی له به‌ندیخانه‌كانی رێژیم دان
كه به زیندانی درێژماوه مه‌حكووم كراون‌و هیچ ئاسۆ‌و رووناكییه‌ك بۆ ئازادی‌و
سه‌ربه‌ستیی ئه‌وان به‌دی ناكرێ. هێندێك له‌وان ساڵیانی ساڵه بێ ئه‌وه‌ی كه
ئاگاداری تاوانێك بن كه ئه‌نجامیان داوه، له به‌ندیخانه به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌و
رۆژانی زۆر سه‌خت‌و دژواری ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه زۆر
زیندانیانی سیاسی له ئێران‌دا بوونیان هه‌یه كه به هۆی كێشه‌و گیروگرفتی
ئابووری‌یه‌وه، توانایی گرتنی پارێزه‌ری تایبه‌ت به خۆیان نیه‌و یان له مافی
ره‌وای خۆیان، واته گرتنی پارێزه‌رێكی دیاریكراو بێبه‌شن‌و دادگا، له زۆر
بواردا به بێ راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ندییه‌كان پارێزه‌رێكی زۆره‌كییان بۆ داده‌نه‌نێ.
له بواری حقووقی‌یه‌وه، زیندانیانی سیاسی، گه‌لـێ گرفت‌و ئاسته‌نگییان له به‌رده‌م
داده‌نرێ كه له چوارچێوه‌ی باسه‌كه‌ماندا جێگا ناگرن، به‌ڵام ته‌نیا ئاماژه به‌و
خاڵه ده‌كه‌ین كه له كاتێكدا كه دۆسییه‌ی زنیدانییه‌كی سیاسی بۆ دادگا ده‌برێ،
ئه‌م دادگایانه نه‌ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و به بێ به‌شداری هه‌یئه‌تی "منصفه"
به‌ڕێوه ده‌چێ، به‌ڵكوو دادوه‌ر هه‌موو رۆڵێك ده‌گێڕێ بێجگه له نه‌خشی راسته‌قینه‌ی
خۆی‌و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هه‌موو سزایه‌ك به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی ده‌سه‌پێنێ.
به‌ڵام با بێینه سه‌ر مژاری وتاره‌كه‌مان‌و بزانین له به‌ندی زیندانیانی
سیاسیی چ روو ده‌دا؟ له به‌ندی زیندانیانی سیاسی به‌ندیخانه‌ی ورمێ پۆلێك رۆڵه‌ی
تێكۆشه‌ر‌و خۆڕاگری سیاسی هه‌ن كه به‌هۆی سه‌رشۆڕ نه‌كردن بۆ ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستیی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و پێداگری له‌سه‌ر بیروڕامانه ئازادیخوازانه‌كانیان به
شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام‌و سیستماتیك رووبه‌ڕووی كۆسپ‌و ئاسته‌نگ، توندوتیژی‌و
گوشار‌و داپڵۆسین ده‌بنه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له نێو زیندانی ورمێ به ده‌ستمان گه‌یشتوون،
به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له پیلان‌و هه‌وڵێكی نامرۆڤانه‌دا، خه‌ریكی
بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له نێو زیندانیانی سیاسیی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه‌ی
كوردستانن تا به‌م شێوه‌یه رۆڵه قاره‌مان‌و خۆڕاگره‌كانی تینووی ئازادیی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌و دێموكراسیخوازیی وڵاته‌كه‌مان تووشی بێ وره‌یی‌و
بێ ئیراده‌یی بكه‌ن‌و به‌و چه‌شنه به چۆكیان بێنن. پیلان‌و به‌رنامه‌یه‌كی
سیستماتیكی نامرۆڤانه كه له مێژه له زۆربه‌ری شاره‌كانی ئێران‌و نه‌مازه
له كوردستان، به‌ڕێوه ده‌برێ‌و به ته‌واوی كۆمه‌ڵگای ئێرانی گرتۆته‌وه‌و هه‌ركه‌س‌و
بنه‌ماڵه‌یه‌ك، به جۆرێك له‌گه‌ڵ باندۆری قووڵ‌و فره‌ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی‌و
ئابووریی ئه‌م دیارده‌یه به‌ره‌وڕوون. ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌رفراوانی دیارده‌ی
"ئێعتیاد" بۆته هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌روه بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران، به شێوه‌یه‌ك
كه ژماره‌ی توشبووان به مادده سڕكه‌ره‌كان زیاتر له 10 میلیۆن كه‌س مه‌زنده
ده‌كرێ.
بڕیاری تووشكردنی زیندانیانی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له چوارچێوه‌ی
ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه‌دا، خه‌ریكه به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی
راسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رێژیم له زیندانه‌وه پیاده ده‌كرێ. به
پێچه‌وانه‌ی زیندانه‌كانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه به‌ندیخانه بۆته شوێنی
بارهێنان‌و جێگایه‌ك بۆ په‌شیمان بوونه‌وه له تاوان، چاڵه‌ڕه‌شه‌كانی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی، بونه‌ته جێگایه‌ك بۆ به‌لاڕێدابردنی زیندانیان به گشتی‌و به
تایبه‌ت بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له نێو به‌ندییه سیاسییه‌كاندا.
له به‌ندیخانه‌ی ورمێ وه‌ك زۆربه‌ی زیندانه‌كانی دیكه‌ی ئێران، چه‌ند ساڵێكه
كه له زۆربه‌ی به‌نده‌كان‌و به تایبه‌ت به‌ندی "مه‌واددی موخه‌دیر"دا زۆر
ئاسان‌و بێ كێشه هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی سڕكه‌ر ده‌ست ده‌كه‌وێ‌و كارێك
كراوه كه زیندانیان، بێ‌كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌و به سانایی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان
وه‌ده‌ست بێنن‌و له نێو زیندانیانی دیكه‌دا بڵاوی بكه‌نه‌وه.
له زیندانی ورمێ‌دا ته‌نیا (به‌ند)ێك كه نه‌توانرابوو نفووزی تێدا بكرێ‌و ئه‌م
پیلانه به‌ڕێوه ببرێ، به‌ندی زیندانیانی سیاسی بوو. بۆ ئه‌وه‌ی كه
به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان بتوانن ئه‌م پیلانانه به باشترین شێوه‌و به زیاترین
رێژه په‌ره‌ی پێ‌بده‌ن، زیندانیانی سیاسی‌یان بردۆته نێو به‌ندی "مادده
بێهۆشكه‌ره‌كان"و هاتوچۆ بۆ زیندانیانی ئه‌م دوو به‌نده بۆ نێو یه‌كتر ئازاد
كراوه. له حاڵێكدا كه به‌ر له‌و بڕیاره زیندانیانی سیاسیی ورمێ‌و
به‌ندیخانه‌كانی دیكه‌ی ئێران، بۆیان نه‌بوو كه هاتووچووی به‌نده سیاسییه‌كان
بكه‌ن‌و زۆر كۆسپ‌و به‌ربه‌ستیان له نێو زینداندا هه‌یه، به‌ڵام بۆ
به‌ڕێوه‌چوونی پیلانه‌كه‌یان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م
مادده ماڵوێرانكه‌ره.
پاش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌رپرسانی به‌ندیخانه، زیندانیانی سیاسیی ورمێ بۆ
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره نامرۆڤانه‌یه‌دا،
ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن. به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان له
به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی زیندانیانی سیاسی، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر
مانگرتووان‌و به هێرشێكی دڕندانه مانگرتنه‌كه‌یان تێك دا‌و چه‌ند كه‌س له
زیندانیانی سیاسی‌یان ره‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرد.
بێگومان مه‌به‌ستی به‌رپرسانی زیندانی ورمێ تێكشكاندنی ئیراده‌ی پۆڵایینی
زیندانیانی سیاسییه، تا به‌م شێوه‌یه ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ویست‌و داواكانیان
سه‌ر نه‌وی كه‌ن‌و كه‌ڵكی ناڕه‌وا‌و نامرۆڤانه له كه‌سایه‌تی به‌رز‌و پێگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئینسانیی ئه‌و رۆڵه خۆڕاگر‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن.
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه كه گه‌لۆ سه‌ره‌ڕای پاراستن‌و ره‌چاوكردنی
رێوشوێنی توند‌و سه‌ختی تایبه‌ت به هاتووچووی نێو زیندان چۆنه كه مادده
سڕكه‌ره‌كان به‌و رێژه به‌رفراوانه له نێو زیندان‌و گرتووخانه‌كاندا ده‌ست
ده‌كه‌وێ‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا هیچ هه‌نگاوێك بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م مه‌ترسییه له
به‌ندكراوه سیاسی‌یه‌كان‌و ... هه‌ڵ ناگیرێ؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر روون‌و
ئاشكرایه كه مادده سڕكه‌ره‌كان به هاوئاهه‌نگی، هاوكاری‌و ئاگاداری
به‌رپرسانی زیندانی ورمێ‌و زیندانه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و كوردستان ره‌وانه‌ی
نێوخۆی زیندان‌و به‌نده‌كان ده‌كرێن‌و به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیم هه‌وڵ
ده‌ده‌ن كه سه‌مبۆلی خۆڕاگری‌و به‌رخۆدان (زیندانیانی سیاسی) له به‌رچاوی
خه‌ڵك بخه‌ن‌و به‌و چه‌شنه درێژه به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ‌و سه‌ركوتكه‌رانه‌ی
خۆیان بده‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌و نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی زیندانی
ورمێ‌و به‌ندیخانه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و كوردستاندا، پێویسته له‌م بواره‌دا
هه‌مووو ویژدانه هوشیارو مرۆڤدۆسته‌كان‌و لایه‌نگرانی ئاشتی‌و ئازادی‌و
دادپه‌روه‌ری له‌م پیلانه ئاگادار بكرێنه‌وه‌و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رێژیم ریسوا‌و
شه‌رمه‌زار بكه‌ن‌و زیاتر په‌رده له‌سه‌ر ئه‌م پیلانه نگریسه بۆ بیروڕای
گشتی‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ، لادرێ‌و
له‌و پێوه‌ندییه‌دا‌و به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌ندییه سیاسییه‌كان له‌و مادده
داڕمێنه‌ره، پێویسته هه‌ندێ هه‌نگاوی به‌كرده‌وه بهاوێژرێ. |