|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
ئێعدامكردنی 4 كه‌س‌و گرتنی زیاتر له 150 كه‌س له ماوه‌ی
چه‌ند رۆژی رابردوودا له ئه‌هواز | |
16-10-1386
كوردستان میدیا: هه‌یئه‌تی
ناوه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌حواز رایگه‌یاند، رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ردا 4 كه‌سی ئێعدام كرد. هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی
ناوه‌ندی ناوبراو زیاتر له 150 كه‌س له شاری ئه‌هوازدا كه له |
 | |
رێوڕه‌سمێكی سه‌ره‌خۆشی‌دا به‌شدار
ببوون، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه گیران.
له‌نێو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا، هونه‌رمه‌ندان، شاعیران، مامۆستایانی زانكۆ‌و
قوتابخانه‌و پارێزه‌ره‌كان هه‌ن. ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی به‌شداری له رێوڕه‌سمی
پرسه‌ی كه‌سێكی ئه‌هوازی كه زیاتر له حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه
ئه‌منییه‌تییه‌كانی رێژیمه‌وه كوژرا، گیراون.
ئێعداكردنی 4 كه‌س‌و گرتنی 150 كه‌س پاش ئه‌وه رووده‌دا كه رێژیم زیاتر له دوو
حه‌وتوو له‌مه‌وپێش 6 عه‌ره‌بی ئه‌هوازیی ئێعدام كرد.
ناوه‌كانی 3 كه‌س له ئێعدامكراوه‌كان بریتین له:
1ـ سه‌ید عه‌بدولحسێن حه‌ربی، خه‌ڵكی ماهشه‌هر
2ـ ئه‌حمه‌د "مرمچی"، كوڕی سه‌عید، باوكی دوو منداڵی چووكه‌و خه‌ڵكی ماهشه‌هر
3ـ حسێن عه‌ساكێره، باوكی دوو منداڵی چووكه
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ناوه‌كانی 104 كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان
هاتوون.
هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌حواز له راگه‌یه‌نه‌دراوه‌كه‌دا داوای
له گشت رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی‌و ئێرانییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤـ
كردووه تا به ده‌ستێوه‌ردانی خۆیان له‌م پێوه‌ندییه‌دا، باری قورسی
دیكتاتۆریی رێژیم له‌سه‌ر شانی ئه‌هوازییه زۆرلێكراوه‌كان سووك بكه‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |