|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ: كۆتایی به سه‌ركوتی
به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بێنن! |
|
20-10-1386
كوردستان میدیا: رێكخراوی
چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ، رۆژی 7ی ژانویه‌ی 2008، له راپۆتێكدا رایگه‌یاند،
حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران به پێی "یاسا ئه‌منییه‌تییه‌كان" كه به شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو مانا كراونه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌شنه ده‌ربڕینێكی ئاشكرای بیروڕای جیا سه‌ركوت
ده‌كا. ئه‌م رێژیمه به پێی یاسا هێما بۆكراوه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان بێ هه‌بوونی
تۆمه‌ت‌و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر به زیندانی تاكه‌كه‌س‌و درێژماوه مه‌حكووم
ده‌كا.
ئه‌م راپۆرته 51 لاپه‌ڕه‌یی‌یه كه ناوی "ئێوه هه‌ركه‌سێك به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه
ده‌توانن ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن"، "ئێران په‌ره به سه‌ركوتی چالاكانی سه‌ربه‌خۆی
مافه‌كانی مرۆڤـ ده‌دا" لێ نراوه، به به‌ڵگه‌وه په‌ره‌سه‌ندنی راده‌و ژماره‌ی
كه‌سه‌كان‌و ئه‌و چالاكییانه‌ی كه له ماوه‌ی 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا كه‌وتوونه‌ته
به‌ر به‌دواداچوونی یاسایی تا‌وتوێ ده‌كا. راپۆرته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و
زانیارییانه‌یه كه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، بینه‌رانی راسته‌وخۆی رووداوه‌كان‌و
هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌ی وردی یاسا ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئێران، به‌رهه‌ڤـ كراوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته رێژیمی ئاخوندی له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌تییه‌كان وه‌ك
بیانوویه‌ك بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و بێ‌به‌شكردنی چالاكانی مه‌ده‌نی له مافی
دادگایی كردنی مه‌ده‌نی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
له مانگی ئووتی 2005ه‌وه كه ئه‌حمه‌دی‌نژاد وه‌ك سه‌ركۆماری دیاری كرا،
كاربه‌ده‌ستانی رێژیم به شێوه‌یه‌كی په‌ره‌گرتوو له هۆ "ئه‌منییه‌تییه‌كان" بۆ
ئازاردانی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.
كۆمه‌ڵێك له یاساكان له ژێر ناوی "تاوانه‌كانی دژی‌ئه‌منییه‌تی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی
وڵات "كه به‌شێك له یاسای سزا ئیسلامییه‌كان دێنه ئه‌ژمار، ئه‌و ئیمكانه‌یان به
رێژیم داوه كه چالاكییه سیاسییه ئاشتیخوازانه‌كان سه‌ركوت و گیراوه‌كان له
مافی دادگایی كردنی مه‌ده‌نی بێ‌به‌شبكا.
رێژیمی ئێران هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ته‌نیا به‌هۆی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئۆرگانه‌كان ، كه‌سه‌كان‌و سه‌رچاوه‌ماڵییه ده‌ره‌كییه‌كاندا تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تی
ده‌داته پاڵ كه‌سه‌كان.
به‌رپرسان به پێی پرسه ئه‌منییه‌تییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌و شوێنه‌دا
له به‌ده‌ر له چاودێریی رێكخراوی به‌ندیخانه‌كانن، به‌ند ده‌كه‌ن. له‌م ده‌ستبه‌رگانه‌دا
كه یه‌كێك له ترسناكترینیان به‌ندی 209ی ئیوینه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له
كاتی زیندانی كران‌و لێپرسینه‌وه‌دا ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی پێشوو له وتووێژ له‌گه‌ڵ چاوه‌دێری مافه‌كانی
مرۆڤد،ا وه‌ها باس له ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆی‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی دیكه
له لایه‌ن لێپرسێنه‌رانیه‌وه له به‌ندی 209ی ئیوین دا ده‌كا: ئه‌وان به
تووندترین وشه‌كان سووكایه‌تییان به ئێمه‌و بنه‌ماڵه‌كانمان ده‌كرد، یان هه‌ڕه‌شه‌یان
لێمان ده‌كرد كه ده‌مانده‌نه به‌ر كوتان‌و لێدان یان ده‌مانخه‌نه زیندانه تاكه‌كه‌سییه‌كانی
تاوانبارانی مه‌ترسیداری وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده. ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه
سه‌ر به شیشه‌ی نوشابه یان هێلكه‌ی كوڵاویان لێ ده‌كردین. له سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كانمان
هه‌واڵی درۆیان پێ ده‌داین‌و بۆ ترساندنمان به‌ڵگه‌ی ساخته‌یان به‌كار ده‌هێنا.
به یه‌كێكیان وت كه باوكی به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ركراوه‌و نامه‌یه‌كی فه‌رمیی
ساخته‌یان پێی نیشان دا.
یه‌كێكی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، وێڕای شرۆڤه‌كردنی گوێنه‌دانی
به‌رپرسان به یاساكانی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌ندكراوه‌كاندا‌و كه‌ڵكوه‌رگرتنیان
به شێوه‌ی بێ‌سنوور له زیندانی تاكه‌كه‌سی وه‌ك شێوه‌یه‌ك له سزادان، وتی :
ئێمه نه‌مانده‌زانی كه به چی تۆمه‌تبار ده‌كرێین، یان چی روویداوه بۆمان.
نیگابانه‌كان له كاتی چوونه نێو به‌ندی 209ی ئیوین چاومانیان ده‌به‌ست،
زۆربه‌مان له‌م كاره نارازی بووین. من وابیر ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
بمانترسێنن، هه‌ر له‌وكاته‌دا یه‌كێكمانیان بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی برد.
یاسا ناڕوونه ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئێران ئه‌و مۆڵه‌ته به رێژیم ده‌ده‌ون به
هۆی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌و دامه‌رزراوه‌كان‌و به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه
سیاسییه ئاشتیخوازانه‌كان كه‌سه‌كان به شێوه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه سه‌ركوت بكه‌ن‌و
سزا بده‌ن.
ئه‌م كارانه له‌گه‌ڵ په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤدا كه
ئێران یه‌كێك له واژۆكه‌رانیانه دژایه‌تیی هه‌یه. ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی وه‌ك
به‌ندی 209ی ئیوین‌و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ گیراوه‌كاندا له
نێو دیواره‌كانی ئه‌م به‌نده‌دا، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یاساكانی پێوه‌ندیدار به
ئیداره‌ی به‌ندیخانه‌كان‌و مافه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانه‌وه هه‌یه.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤـ، داوای له رێژیم كردووه یاسا ناڕوونه
ئه‌منییه‌تییه‌كان‌و هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایانه‌ی كه مۆڵه‌ت به ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن
به پێشێلكردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان كه‌سه‌كان به هۆی كه‌ڵكوه‌رگرتن له
مافی ئازادیی راده‌ربڕین، پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌و دامه‌زراو، به شێوه‌ی
سه‌ره‌رۆیانه سه‌ركووت یان سزا بدا، چاك یان هه‌ڵ‌وه‌شێنێته‌وه.
چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ هه‌روه‌ها داوای له رێژیمی ئێران كردووه كه به
پێی پێوانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا هه‌ڵسوكه‌وت
بكا‌و به‌ندی 209ی ئێوینیش بخاته ژێر چاودێریی رێكخراوی به‌ندیخانه‌كان یان
دایبخا.
له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ئه‌م راپۆرته ده‌ست ده‌كه‌وێ
www. hrw. org/reports/12008/iran0108 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |