|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
UNPO له بانگه‌وازێكدا خوازیاری دادگایی‌یه‌كی دادوه‌رانه
بۆ چالاكانی ئه‌هوازی بوو | |
24-10-1386
كوردستان میدیا: رێكخراوی نه‌ته‌وه
بێ‌نوێنه‌ره‌كان (UNPO)، رێكه‌وتی 10ی ژنویه‌ی 2008، 20ی به‌فرانباری 1386،
هاوده‌نگ له‌ته‌ك كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی ئورووپادا، داوای له رێژیمی
كۆماری ئیسلامی كرد كه رێز له به‌ڵێنییه یاسایی‌یه‌كانی‌و مافه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
بگرێ‌و به چالاكانی سیاسی‌و مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌هوازی له‌وانه عه‌بدوڵڵا مه‌نسووری،
ده‌رفه‌تی دادگایی‌كران له دادگایه‌كی دادوه‌رانه‌دا بدا. |
 | |
له‌م دواییانه‌دا ژماره‌یه‌كی
زۆر (نزیكه‌ی 200 كه‌س) له خه‌باتگێڕانی سیاسی‌و چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤی
ئه‌هوازی له ئوستانی خوزستاندا گیران‌و ژماره‌یه‌كیان به نهێنیی ئێعدام كران‌و
ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان له‌ژێری ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژران.
عه‌بدوڵڵا مه‌نسووری له مانگی مه‌ی 2006دا له سووریه‌دا گیراو به پێچه‌وانه‌ی
ته‌واوی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان راده‌ستی ئێران كرایه‌وه.
له ئۆكتۆبری 2007دا، رێژیم ده‌یویست ناوبراو ئێعدام بكا به‌ڵام به‌هۆی گوشاره
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له‌وانه كه‌مپه‌ین‌و چالاكییه‌كانی UNPO له‌م پێوه‌ندییه‌دا،
رایگه‌یاند كه نایه‌وێ ئێعدامی بكا.
به‌پێی دوایین انیارییه‌كان ئه‌گه‌ری ئێعدامی ناوبراو هه‌ر له ئارادایه.
شایانی باسه مه‌نسووری، تابعییه‌تی هوله‌ندی هه‌یه‌و له‌م پێوه‌ندییه‌شدا، وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی هوله‌ند خوازیاری چاوكه‌وتن به ناوبراو‌و به‌شداری له دادگایی
كردنیدا بووه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |