|
به‌ردباران هه‌ڵ‌وه‌شێننه‌وه.
ئه‌م گرووپه له راپۆرتێكدا له ژێر ناوی "ئێران: به ئێعدام له شێوه‌ی به‌ردباراندا
كۆتایی بێنن"، په‌روه‌نده‌كانی 9 ژن‌و پیاوی كه له مه‌ترسیی به‌ردبارانكردندان
زه‌ق كردۆته‌وه.
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م
راپۆرته‌دا داوای له كۆماری ئیسلامی كرد، ئه‌م سزایه وه‌لا بنێ‌و بڕیاری
راگرتنی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی به‌ردباران كه له ساڵی 2002دا له لایه‌ن مه‌حموود
هاشمیی‌شاهروودییه‌وه ده‌ركرابوو، جێبه‌جێ بكا.
مالكۆلم ئیسمارت، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و باكووری ئه‌فریقای
لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له به‌یانیه‌یه‌كدا، وێڕای پێشوازیكردن له‌و هه‌وڵانه‌ی
پارلمانی رێژیم كه ده‌یهه‌وێ مۆڵه‌تی راگرتنی به‌ردباران له‌و كاتانه‌ی دا كه
به قازانجی! كۆماری ئیسلامی نیه، ده‌ربكا، وتی: "به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان ده‌بێ
له‌مه‌پێشتر بچن‌و هه‌نگاوگه‌لی پێویست بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه یاسا نوێكانی
سزادان نه مۆڵه‌تی ئێعدام به شێوه‌ی به‌ردباران ده‌ده‌ن‌و نه مۆڵه‌ت به
ئێعدام به شێوه‌كانی دیكه بۆ "زناْ " ده‌ده‌ن، بهاوێژن".
به‌وته‌ی لێبوردنی نیونه‌ته‌وه‌یی، له یاساكانی سزادانی ئێران له مه‌ڕ به‌ردباراندا
هاتووه: به‌رده‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره بن كه ببنه هۆی ئێش‌و ئازار به‌ڵام نه‌ك
ئه‌وه‌نده گه‌وره بن كه قوربانی خێرا بكوژن. هه‌روه‌ها بۆ به‌ردباران، پیاوه‌كان
ده‌بێ تا پشت‌و ژنه‌كان تا سینه له خاك بكرێن.
به پێی راپۆرتی گرووپی ناوبراو، به هۆی ناكارا بوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی
رێژیم، به گشتی دادگایی كردنه‌كان نادادوه‌رانه‌ن، له‌وانه له‌و كاتانه‌دا سزای
ئێعدام ده‌رده‌كرێ.
راپۆرته‌كه هێمای به‌وه كردووه كه بڕیاری راگرتنی به‌ردباران كه له ساڵی
2002دا ده‌ركرابوو له ماوه‌ی دووساڵی رابردوودا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران له مانگی نوامبردا
رایگه‌یاندبوو كه له یاسای نوێی سزا ئیسلامییه‌كاندا ئه‌وه له به‌رچاو
ده‌گیردرێ كه سزای به‌ردباران له‌و كاتانه‌دا كه به قازانجی رێژیم! نیه له
سه‌ر پێشنیاری دادستان‌و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری راده‌گیرێ.
له ساڵی رابردووی زایینی‌دا پیاوێك كه تۆمه‌تبار به "زناْ " كرابوو،
به‌ردباران كرا. سه‌ره‌ڕای مه‌حكوومكردنی به‌ربڵاوی ئه‌م كرده‌وه‌یه له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا، كاربه‌ده‌ستانی دادوه‌ریی رێژیم وتوویانه كه له
به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ها حوكمگه‌لێك "شه‌رمه‌نده" نین.
لوویز ئاربۆر، كۆمیسێری به‌رزی مافه‌كانی مرۆڤی رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پاش ئه‌وه به‌ردبارانی به سزایه‌كی دڵڕه‌قانه،
نامرۆڤانی‌و سووكایه‌تی‌هێنه‌ر ناودێر كرد‌و به‌ڕێوه‌بردنی به پێشێلكردنی
ئاشكرای په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان كه كۆماری ئیسلامی له واژۆكه‌رانیه،
زانی.
محه‌ممه‌دجه‌واد لاریجانی، ده‌بیری ستادی مافه‌كانی مرۆڤی! ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری، له‌م دواییانه‌دا له‌مه‌ڕ ره‌خنه‌كانی رۆژئاوایی‌یه‌كان له سه‌ر
به‌ردباران، وتی: "رۆژئاوایی‌یه‌كان به‌ردباران به سزا نازانن‌و ده‌ڵێن ئه‌م
كاره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌و حوكمی به‌ردباران له‌گه‌ڵ تاوان دا هاوتا نیه، له
كاتێكدا ئه‌وان ئه‌م كرده‌وه قیزه‌ونه (زنای محصنه) ئه‌وه‌نده به خراپ
نازانن‌و ده‌یانه‌وێ ئه‌م بیره‌ی خۆیان به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن."
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: "رۆژئاوایی‌یه‌كان له مه‌ڕ به‌ردباران ده‌ڵێن كه ئێوه
به پێی به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان نابێ "ئه‌شكه‌نجه " بكه‌ن یان سزای
"ناهاوتا"تان هه‌بێ به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین هه‌ردوویمان قه‌بووڵه به‌ڵام وه‌ڵامیان
پێ ده‌ده‌ینه‌وه كه ئه‌مه (به‌ردباران) نه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌و نه سزای
ناهاوتا." |