|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
خانووی ئازادی: ئازادیی سیاسی له جیهاندا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه
ده‌چێ |
|
27-10-1386
كوردستان میدیا، رادیۆ فه‌ردا:
رێكخروای داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ، "خانووی ئازادی"، له راپۆرتی ساڵیانه‌ی
خۆیدا كه رۆژی چوارشه‌ممه، 16ی ژانویه (26ی به‌فرانبار) بڵاو كرایه‌وه،
رایگه‌یاند كه ئازادیی سیاسی له ناوچه‌گه‌لێكی گه‌وره‌ی جیهانیدا، له‌وانه
ئێران، پاكستان، چین‌و وێنزوئێلایا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری رۆیتێرز، "خانووی ئازادی" كه مقه‌ڕه‌كه‌ی له
واشێنگتۆنی ئه‌مریكایه، له راپۆرتی ساڵیانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاندووه كه له یه‌ك
له‌سه‌ر پێنجی وڵاتانی جیهاندا وه‌ك رووسیه‌و پاكستان، ره‌وشی سیاسی‌و مافه مه‌ده‌نییه‌كانی
خه‌ڵك له ساڵی 2007دا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه.
له راپۆرته‌كه‌ی "خانووی ئازادی"دا هاتووه كه له ساڵی 2007دا ژماره‌ی
وڵاته ئازاده‌كان، نزیكه‌ی 90 وڵات له نێوان 193 وڵات‌دا بووه. نزیكه 46 له سه‌دی
خه‌ڵكی جیهان له‌م وڵاته ئازادانه‌دا ده‌ژین.
"ئاره‌ح پادیگنتۆن"، به‌ڕێوه‌به‌ریی توێژینه‌وه‌یی ئه‌م رێكخراوه ئه‌مریكایی‌یه
ده‌ڵێ كه ئاكامه‌كانی ئه‌م راپۆرته ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ره‌وشی ئازادیی
سیاسیی له جیهاندا به‌ره‌و ناله‌باری‌و خراپی چووه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه: "هه‌رچه‌ند له ژماره‌ی وڵاته ئازاده‌كان، له هه‌مبه‌ر
ساڵی 2006دا نه‌گۆڕدراوه، به‌ڵام له وڵاتانی نا ئازاد‌و یان تا راده‌یه‌ك
ئازاد‌دا، بینه‌ری دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر له دێموكراسی بووین."
ئه‌م راپۆرته ده‌نووسێ كه ئازادی له 38 وڵاتی جیهاندا كه‌م بۆته‌وه‌و زۆربه‌ی
ئه‌م وڵاتانه له ئاسیای باشووری، رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و وڵاتانی جیابۆوه له یه‌كیه‌تیی
سۆڤییه‌ت دان.
به پێی راپۆرته‌كه ئازادیی سیاسی، ته‌نیا له 10 وڵاتی جیهاندا له‌وانه
تایله‌ند‌و تۆگۆ په‌ره‌ی گرتووه.
ئه‌م راپۆرته له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادیی سیاسی له رووسیه‌دا، ده‌ڵێ: "هه‌ڵبژاردن
له رووسیه‌دا شانۆیه‌ك زیاتر نه‌بووه‌و ویلادیمیر پووتین، سه‌ركۆماری ئه‌م
وڵاته ده‌ستڕۆیشتوویی‌یه‌كی زۆری له وڵاتانی پێشووی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تدا
هه‌یه‌و رووسیه له وڵاتانی سه‌ره‌ڕۆی ئاسیای ناوه‌ندی وه‌ك ئوزبه‌كستان‌و
قرقیزستان پشتگیری ده‌كات‌و گوشار ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ناكۆكی له
گه‌ڵیاندا هه‌یه، له‌وانه ئیستۆنی.
"خانووی ئازادی"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "ئازادیی سیاسی‌و مافه مه‌ده‌نییه‌كان له
گورجستان‌و سێ وڵاتی میسر‌و لوبنان‌و سووریه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا
پاشه‌كشه‌ی كردووه.
ئه‌م ئۆرگانه داكۆكیكاره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌نووسێ، ره‌وشی ئازادیی سیاسی له
پاكستان‌دا كه وڵاتێكی نائازاده، له ساڵی 2007دا خراپتر بووه.
"خانووی ئازادی" به توندی ره‌خنه‌ی له چینیش گرتووه. به وته‌ی ئه‌م
ئۆرگانه "به‌رپرسانی چینی به‌ڵێنییان دابوو كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی
یارییه‌كانی ئۆله‌مپیكی چین له ساڵی 2008دا، رێفۆرمی سیاسی بكه‌ن، به‌ڵام
نه‌ته‌نیا ئه‌م كاره نه‌كرا، به‌ڵكوو سه‌ركوتی سیاسیی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت هه‌روا
درێژه‌ی هه‌یه.
"خانووی ئازادی" وڵاتانی كووبا، كووره‌ی باكووری، تۆركمه‌نستان، ئۆزبه‌كستان،
لیبی، سودان، میانمار‌و سوومالی له بواری ئازادیی سیاسی‌دا به "خراپترینی
خراپه‌كان" ده‌زانێ.
له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی ناوبراودا، به تایبه‌تی ئێران‌دا ئازادیی سیاسی
به گشتی نیه‌و رۆژانه له لایه‌ن رێژیمه‌وه نه‌ته‌نیا چالاكانی سیاسیی
جیابیر، به‌ڵكوو چالاكانی بواره‌كانی دیكه‌ش (كۆمه‌ڵایه‌تی، خوێندكاری،
كرێكاری‌و ...) به تۆمه‌تگه‌لی هاوچه‌شن، وه‌ك "هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی
نه‌ته‌وه‌یی"و ... ده‌ستبه‌سه‌ر‌و راپێچی به‌ندیخانه‌و ئه‌شكه‌نجه خانه‌كان
ده‌كرێن.
به گشتی له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا "ئازادیی سیاسی"
نیه، تا ئاستی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |