|
ئێران دا هه‌میشه كه‌سه‌كان
ته‌نیا به‌هۆی كه‌ڵكوه‌رگرتنی ئاشتیخوازانه له مافه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای
ئازادیی راده‌ربڕین‌و پێكهێنانی دامه‌زراوه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان
له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ده‌خاته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ریش كه ته‌نیا له به‌رامبه‌ر خامنه‌یی‌دا وه‌ڵامده‌ره، به به‌رپرسیاری
زۆربه‌ی جاره‌كانی له‌ژێرپێنانی مافه‌كانی مرۆڤـ له‌قه‌ڵه‌م دراوه‌و تیایدا
هاتووه كه رێژیمی ئێران به شێوه‌یه‌كی په‌ره‌گرتوو له ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی
وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ كپكردنی بیروڕای جیاواز‌و داخوازییه‌كان بۆ ریفۆرم كه‌ڵك
وه‌رده‌گرێ.
له‌سه‌ر سه‌ركوتی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بییه‌كان له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه
له ئێران‌دا، هاتووه: له كوردستان‌و ئازه‌ربایجاندا، حكوومه‌ت ئه‌و چالاكییه
فه‌رهه‌نگی‌و سیاسیییانه‌ی كه له‌سه‌ر ته‌وه‌ری شوناس‌و زمانه ناوچه‌یی‌یه‌كان
به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه، ده‌بیره‌كانی رۆژنامه كوردییه‌كان له‌ژێر
ناوی ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌وشی كوردستانی عێراق له هه‌وڵه‌كانیاندا به
مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به جیایی‌خوازیی له‌نێو كورده‌كانی ئێران‌دا، ئازار‌و
ئه‌زییه‌ت ده‌دا.
له راپۆرته‌كه‌دا، وێڕای ئاماژه‌كردن به ئێعدامی به‌په‌له‌و دادگایی كردنی
بێ هه‌بوونی پارێزه‌ری لاوێكی به‌لووچ به‌ناوی نه‌سروڵڵا شه‌نبه‌زێهی كه له
ساڵی رابردوودا ئێعدام كرا، دادگایی كردنی عه‌ره‌به‌كانی خوزستانیش كه پاش
بۆمبدانانه‌كانی خوزستان ئێعدام كران به نادادوه‌رانه زانراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی، چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ ته‌نیا هێمای
به به‌هایی‌یه‌كان كردووه كه له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران‌دا وه‌ك كه‌مینه به
فه‌رمی ناناسرێن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا هاتووه، رێژیم هه‌روا مۆڵه‌ت به كۆمه‌ڵگای
به‌هایی‌یه‌كانی ئێران نادات تا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا چالاكی‌و رێوڕه‌سمه
دینییه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن‌و له ساڵی رابردوودا پێشی له
ده‌ستڕاگه‌یشتنی لانیكه‌م 800 قوتابیی به‌هایی به تافیكاریی سه‌رانسه‌ری بۆ
چوونه زانكۆكان گرت.
له‌مه‌ڕ ئازادیی راده‌ربڕین چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ لابردنی مامۆستاكانی
زانكۆی له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه، به ده‌ركردن‌و خانه‌نشین كردنی مامۆستایانی
جیابیر زانیوه‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاندووه: "زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رو
رووناكبیرانه‌ی كه به‌ندنه‌كراون، یان وڵاتیان چۆڵ كردووه یان له ره‌خنه‌گرتن
خۆیان بواردووه".
سه‌باره‌ت به ئازادیی پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌كان، چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ
وێڕای هێماكردن به به‌گژاچوونی مامۆستایانی ناڕازی‌و هه‌روه‌ها چالاكانی
خوێندكاری‌و مافه‌كانی ژنان له ساڵی رابردوودا له راپۆرته‌كه‌دا هێناویه كه
ده‌ه‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد هیچ نه‌رم‌و نیانییه‌ك له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی‌و
كۆبوونه‌وه ئاشیخوازانه‌كاندا له‌خۆی نیشان نادات.
له‌مه‌ڕ مافه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: له‌ژێر
ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد دا هه‌ڵسه‌وكه‌وت له‌ته‌ك
ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا خراپتر بووه‌و كه‌سانێك كه به‌هۆی ده‌ربڕینی
ئاشتیخوازانه‌ی روانگه‌كانیانه‌وه به‌ند كراون، خراونه‌ته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و
كوتان‌و لێدان‌و بێ‌به‌شكردن له خه‌و‌و هه‌روه‌ها له زیندانی تاكه‌كه‌سی‌دا بۆ
ماوه‌یه‌كی درێژ راگیراون‌و دادوه‌ره‌كانیش زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌و
دانپێدانانانه‌ی كه به زۆره‌ملێ وه‌رگیراون، قه‌بووڵ ده‌كه‌ن.
چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ له‌مه‌ڕ ئێعدام كردنی منداڵان، رێژیمی به
"سه‌رده‌سته‌ی سزای مه‌رگ" بۆ كه‌سانێك زانیوه كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی
تاواندا كه‌متر له 18 ساڵ ته‌مه‌نیان بووه‌و رایگه‌یاندووه، هه‌نووكه لانی
كه‌م حه‌فتا میرمنداڵی تاوانبار له ئێران‌دا چاوه‌ڕوانی مه‌رگن. |