|
ئازه‌ری‌و توركمه‌ن. له
هه‌لومه‌رجی ئێستادا كه له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌رنجی راگه‌یاندنه
گشتییه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانه، جیاوازیی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وانه له‌به‌رچاو نه‌گیراون.
رێژیمی ئاخوندیی ئێران به‌رده‌وام مافه مرۆیی‌یه‌كانی زۆرینه‌ی هاوڵاتییانی
ئێران زه‌وت ده‌كا. رێژیم به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران (به تایبه‌تی كورد، به‌لووچ‌و عه‌ره‌بی ئه‌هواز)،
ئاكادیمیسیه‌نه‌كان، خوێندكاران، ژنان، رۆژنامه‌وانان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵ
ده‌ده‌ن سندیكای كرێكاران پێك بێنن.
كورده‌كان، به‌لووچه‌كان‌و عه‌ره‌به‌كان
له‌م دواییانه‌دا نیگه‌رانیی خۆیان سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤـ له
ئێران‌دا به شێوه‌ی خۆپیشاندانی ئارام‌و ئاشتییانه به‌ڕێوه‌بردووه. رێژیم به
شێوه‌یه‌كی توند‌و تیژ وه‌ڵامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی داوه‌ته‌وه‌و به داخه‌وه
چه‌ند منداڵێك بوونه‌ته قوربانیی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی رێژیمی ئێران. بێجگه له‌مه
گروپی جیاواز كه دین‌و باوه‌ڕی جیاوازیان هه‌یه، له نێو ئه‌واندا، به‌هایی‌و
موسڵمانه‌كان كه بڕوایان به سۆفیزم هه‌یه، له ژێر ده‌ستی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی ئێران‌دا چه‌وساونه‌ته‌وه.
1.IUSY، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه كه ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه،
پشتیوانی له ئۆپۆزیسیۆنی پێشكه‌وتووخواز، سێكولار‌و دێموكراتیكی ئێران ده‌كات،
به تایبه‌تی پشتیوانی له یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
حیزبی دایكی ئه‌م رێكخراوه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و بزاڤی
خوێندكاران‌و ژنان كه تێده‌كۆشن بۆ پێكهێنانی گۆڕانكاری به شێوه‌یه‌كی
ئاشتییانه.
2. IUSY پشتیوانی له خه‌باتی ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی بۆ سڕینه‌وه‌ی جیاوازییه ره‌گه‌زییه‌كان‌و
بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانی له نێوان ژن‌و پیاو له هه‌موو بواره‌كانی ژیان له
ئێران‌دا ده‌كا.
3. IUSY پشتیوانی له خه‌باتی ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی به‌یان‌و
مافی كۆبوونه‌وه ده‌كا.
4. IUSY پشتیوانی له خه‌باتی ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو
مافه‌كانیان له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و یه‌كسانیی سیاسی‌و دادوه‌ری‌و
پێكهێنانی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌مووان ده‌كا.
5. IUSY پشتیوانی له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران له هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ
پێكهێنانی پێوه‌ندی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاته‌كانی جیهان ده‌كا. ئه‌م پێوه‌ندییانه
ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له یه‌كدی‌و پرینسیپه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
بێت.
6. IUSY به توندی به كارهێنانی توند‌و تێژی له لایه‌ن رێژیمی ئاخوندیه‌وه،
به‌رامبه‌ر به ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن له پێناو پاراستنی مافه‌كانی
مرۆڤـ وئازادی‌و یه‌كسانی بۆ هه‌مووان، مه‌حكووم ده‌كات.
7. IUSY پشتیوانی له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران ده‌كا بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی
خۆیان له ئێرانێكی فێدراڵ‌دا.
یه‌كیه‌تیی لاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی سۆسیالیست
سانتۆ دۆمینگۆ / كۆماری دۆمینیكان
26/1/2008 |