|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
عه‌ره‌بێكی ئه‌هوازی ئێعدام كرا‌و مه‌ترسیی ئێعدامی 3 كه‌سی
دیكه‌ش له‌سه‌ره‌وه‌یه |
|
13-11-1386
كوردستان میدیا: رێكخراوی
مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌هواز له به‌یانیه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، رێژیمی كۆماری
ئیسلامی یه‌كێك له چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌هوازی له‌سێداره دا. ئه‌و
چالاكه ناوی زامل باوی بوو كه 29 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌بوو. ناوبراو به تۆمه‌تی
راگرتنی بۆمبی ده‌سكر! له ماڵدا ئێعدام كراوه.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌هواز 3 كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی
"سه‌عید عوده ساكی"و "عه‌بدولڕه‌سووڵ عه‌لی مه‌زره‌عه" په‌نابه‌رانی سیاسی
كه له‌لایه‌ن رێژیمی سووریه‌وه راده‌ستی ئێران كراونه‌ته‌وه‌و "فالێح عه‌بدوڵڵا
ئه‌لمه‌نسووری"، په‌نابه‌ری سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و هاووڵاتیی هۆله‌ندی‌و
ئه‌ندامی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ژێر مه‌ترسیی ئێعدام دان.
راپۆرتی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌هواز هه‌لاوه‌ها وه‌بیری هێنایه‌وه كه
مانگێك له‌مه‌وپێش، 30ی دێسامبری 2007، رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران چوار كه‌سی
دیكه‌ی له چالاكانی سیاسی‌و مافه‌كانی مرۆڤی عه‌ره‌بی به ناوه‌كانی "احمد
مرمزی"، "عبدالحسین حریبی"، "حسین عساكره"و "عبدالرچا سنواتی"ی ئێعدام كرد.
به‌پێی به‌یانیه‌كه ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كه مه‌ترسیی ئێعدام كردنیان له‌سه‌ره،
هه‌موویان له به‌ندیخانه‌ی كاروونی ئه‌هوازدا به‌ندكراون‌و بۆ زیندانه تاكه‌كه‌سییه‌كان
بۆ ئاماده‌كردنیان به مه‌به‌ستی ئێعدام، راگوێزراون.
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌هواز له به‌یانیه‌كه‌دا پاش ئاماژه‌كردن به گرتن،
بێ‌سه‌روشوێنكردن‌و كوشتنی ژماره‌یه‌ك له عه‌ره‌به ئه‌هوازییه‌كان له‌لایه‌ن
رێژیمه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی داكۆكیكاری
مافه‌كانی مرۆڤـ له به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌تانه‌دا، داوای له سه‌رجه‌م
ئازادیخوازان‌و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران‌و جیهاندا كردووه كه
ئێعدامكرادنی "زامل باوی"و ئێعدامه‌كانی دیكه مه‌حكووم بكه‌ن‌و هێرشه نوێكان
بۆ سه‌ر خه‌ڵكی عه‌ره‌بی ئه‌هواز‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و كوشتن‌یان به قیزه‌ون‌و
بێزاراو له قه‌ڵه‌م بده‌ن‌و هه‌روه‌ها بۆ پیشَگرتن له ئێعدامی "صاكی"، "مزرعه"و
"المنصوری"و به‌گشتی راگرتنی ئێعدام له ئێران‌دا چالاكانه هه‌وڵ بده‌ن.
به‌پێی به‌یانیه‌كه پێشینه‌ی سه‌ركوت‌و كوشت‌و بڕی عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هواز ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی هه‌میشه بزاڤه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی له ئێران‌دا كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانیان
خه‌بات ده‌كه‌ن، پێوه‌ندیی داوه به ده‌ستێوه‌ردان‌و هاندانی وڵاتانی ئه‌مریكا‌و
بریتانیا‌و ئیسرائیل تا به‌م شێوه‌یه پاساو بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی هۆكاره قووڵه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزاڤانه بهێنێته‌وه.
شایانی باسه 4 تا 5 میلیۆن عه‌ره‌بی ئه‌هوازی له ئوستانی خوزستاندان. هه‌رچه‌ند
ئه‌م ناوچه‌یه، یه‌كێك له سه‌رچاوه گه‌وره‌ركانی نه‌وتی جیهانه‌و زیاتر له
90 له سه‌دی نه‌وتی ئێرانی تیا به‌رهه‌م دێ به‌ڵام عه‌ره‌به ئه‌هوازییه‌كان
له‌ژێر هه‌ژاریی له‌راده‌به‌ده‌ر‌و نه‌خوێنده‌واری‌و بێكاریدان. نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی
ئه‌هواز هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی‌دایه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |