|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
ره‌وشی چاپه‌مه‌نییه‌كانی كوردستان له راپۆرتی ساڵانه‌ی
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنووردا | |
25-11-1386
كوردستان میدیا: رێكخراوی هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنوور له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا له‌مه‌ڕ ره‌وشی ئازادیی راگه‌یه‌نه‌كان له
جیهاندا به‌شێكی بۆ ئێران ته‌رخان كردووه كه تێیدا كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر
وه‌ك ساڵانی دیكه له ساڵی 2007یش دا گه‌وره‌ترین به‌ندیخانه‌ی رۆژنامه‌ڤانان
له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دایه. ره‌وشی چاپه‌مه‌نییه‌كان له كوردستانی ئێران دا به‌شێكی
به‌رچاوی به‌شی ئێرانی راپۆرته‌كه‌ی له‌خۆ گرتووه. |
 | |
كوردستانی ئێران گه‌وره‌ترین
به‌ندیخانه‌ی رۆژنامه‌ڤانان له ئێراندایه.
له‌م راپۆرته‌دا هێما به ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام له‌لایه‌ن به‌ناودادگایه‌كی
رێژیمه‌وه بۆ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور‌و وهیوا بوتیمار، رۆژنامه‌ڤان‌و چالاكی مه‌ده‌نیی
كورد كراوه‌و پاش تیشك خستنه‌سه‌ر چۆنیه‌تیی گیران‌و دادگایی‌كرارنی ئه‌م دوو
رۆژنامه‌ڤانه‌و په‌سندكردنی حوكمی ئێعدام عه‌دنان حه‌سه‌نپوور له‌لایه‌ن دیوانی
به‌رزی رێژیمه‌وه‌و ناردنی په‌روه‌نده‌ی هیوا بووتیمار بۆ پێداچوونه‌وه،
هاتووه: گۆڕینی حوكمی هیوا بووتیمار هێشتا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی دادوه‌رییه‌وه
په‌سند نه‌كراوه.
له‌مه‌ڕ داخستنی رۆژنامه‌و حه‌وتوونامه‌كانی كوردستان له راپۆرته‌كه‌دا هێما به
داخستنی حه‌وتوونامه‌ی كه‌ره‌فتوو كراوه‌و تێیدا هاتووه كه ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه
له‌لایه‌ن جێگری چاپه‌مه‌نیی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ‌و ئێرشاده‌وه "به‌هۆی ناڕێك‌و
پێك بڵاوبوونه‌وه" داخرا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه ته‌نیا 23 رۆژ له مۆڵه‌تی
9 مانگه كه به‌پێی یاسا بۆ دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌كان دانراوه،
تێپه‌ڕ ببوو. ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه چه‌ندین مانگ
له‌ژێر گوشاردا بوون‌و دوو رۆژنامه‌ڤانی ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه به ناوه‌كانی ئاكۆ
كورد نه‌سه‌ب‌و كاوه جه‌وانمه‌رد له ساڵی 2007دا به‌ندكران.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرانی بی‌سنوور هه‌روه‌ها له كوردستاندا سێ ساڵ پاش
داخستنی حه‌وتوونامه‌ی "پیام مردم كردستان"، مودیر مه‌سئووله‌كه‌ی، محه‌ممه‌د
سدیق كه‌بوودوه‌ند له پووشپه‌ڕی 86دا ده‌ستبه‌سه‌رو بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێوین
راگوێزراوه. هاوكارێكی ئه‌م حه‌وتوونامه‌یه، ئیجلال قه‌وامی، له 29ی جۆزه‌رداندا
له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌وه به 3 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
هه‌روه‌ها له راپۆرتی ساڵانه‌ی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنووردا گرتن،
ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و به‌ندكردنی رۆژنامه‌ڤانان له شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و
داخستنی رۆژنامه‌و بڵاوكراوه جۆراوجۆره‌كان تیشكیان خراوه‌ته سه‌ر.
به‌پێی راپۆرته‌كه له ساڵی 2007دا زیاتر له 50 رۆژنامه‌ڤان كه‌وتوونه‌ته ژێر
به‌دواداچوون‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ماڵپه‌ڕ‌و وێبلاگه‌كان سانسۆڕ كراون. له
راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئێران خاوه‌نی زۆرترین وێبلاگنووسی ناڕازی له
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دایه. هه‌روه‌ها ده‌یان بڵاوكراوه له‌وانه "شرق"و "مدرسه"
به شێوه‌ی كاتی داخراون.
شایانی باسه جیا له‌و رۆژنامه‌ڤانه كوردانه‌ی كه له راپۆرتی هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنووردا ناویان هاتووه، چه‌ند رۆژنامه‌ڤان‌و چالاكی بواری راگه‌یاندن له
كوردستان دا له ساڵی 2007دا دادگایی یان به‌ند كراون كه ناوه‌كانی هێندێكیان
بریتین له ئومید ئه‌حمه‌دزاده، ره‌زا وه‌لیزاده، ئه‌میر بابه‌كی، جه‌هانگیر
هاشمی، ره‌زا عه‌لیپوور، فه‌رهاد ئه‌مینپوور، حسێن ئه‌حمه‌دی، حسێن
ئه‌حمه‌دی‌نیاز‌و...
هه‌روه‌ها به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی بڵاوكراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات، ئاشتی‌و "پیام
مردم" دادگایی كراون كه هێشتا حوكمی هێندێكیان روون نه‌بۆته‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |