|
تۆمه‌تێكی ناڕوون‌و پاش
دادگایی كردنێكی نادادوه‌رانه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. له به‌یانیه‌كه‌دا
لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ ئێعدامی خێرای یه‌عقووب
میرنه‌هاد راگه‌یاندووه.
له به‌یانیه‌ی لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا هاتووه: 5 مانگ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردن، مۆڵه‌تی چاوكه‌وتن به
پارێزه‌رو بنه‌ماڵه‌كه‌ی به یه‌عقووب میرنه‌هاد دراوه كه ناوبراو وتوویه
ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و 15 كیلۆ له كێشی كه‌م بووه‌و هاوسه‌نگیی خۆی له‌ده‌ست
داوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یانیه‌كه‌دا هاتووه: كه‌مینه‌ی به‌لووچی ئێران به
زۆری له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران‌دا ده‌ژین كه زۆربه‌یان موسوڵمانی سۆننه‌ن‌و
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌میشه له سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی به‌رپرسانی
رێژیم سكاڵایان هه‌بووه.
له به‌یانیه‌كه‌دا وێڕای ئاماژه‌كردن به گرووپی عه‌بدولمالك ریگی، ناسراو به
جۆندوڵڵا‌و ئێعدامكردنی به‌لووچه‌كان به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌ته‌ك ئه‌م
گرووپه‌دا، هاتووه: لانی‌كه‌م دوو كه‌س له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر
ئوتووبووسی ئه‌ندامانی سوپای پاسداران له رێكه‌وتی 17ی فێوریه‌ی 2007دا، له
سێداره دراون. به‌پێی راپۆرته‌كان لانی‌كه‌م 17 كه‌سی دیكه‌ش له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ هێرشی مارسی 2006 له "تاسووكی"دا كه 22 كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم
تیا كوژرا، یان به ئێعدام مه‌حكووم كراون یان ئێعدام كراون.
به‌پێی وته‌ی "حوسه‌ین عه‌لی شه‌هریاری" نوێنه‌ری رێژیم له پارلمان‌دا، له
به‌ندیخانه‌كانی سیستان‌و به‌لووچستان دا زیاتر له 700 كه‌س كه حوكمی ئێعدام‌یان
بۆ ده‌ركراوه، هه‌ن.
به‌پێی به‌یانیه‌كه ژماره‌ی ئێعدامی به‌لووچه‌كان له ئێران‌دا روو له
په‌ره‌سه‌ندنه.
یه‌عقووب میرنه‌هاد، ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی "ده‌نگی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵگای
خه‌ڵكی به‌لووچ"ه كه هۆی گرتن‌و ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ ناوبرا، به
ته‌واوی روون نیه به‌ڵام وێده‌چێ ناوبراو به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
"بزاڤی خۆڕاگریی خه‌ڵكی ئێران"، ناسراو به جوندوڵڵادا مه‌حكووم به ئێعدام
كرابێ. |