|
خۆیان له به‌ندیخانه‌ی
ناوه‌ندی سنه‌دا له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیدا له‌ته‌ك نگین شێخولئیسلامی، ده‌بیری
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا باس كردووه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا نگین
شێخولئیسلامی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی گۆڕین بۆ یه‌كسانی‌دا، وتی:
ناوبراوان له‌م پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه كورته‌دا پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت
كه تاوانێكیان جیا له مافخوازی نیه‌و ته‌نیا تاوانیان هه‌وڵدان بۆ به‌رابه‌ریی
مرۆڤه‌كان بووه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه به‌هۆی ره‌چه‌ڵه‌ك‌و جنسییه‌ته‌وه له‌م
وڵاته‌دا له‌ژێر هه‌ڵاواردندا بوون‌و هه‌ن. ئه‌وان به‌ناوی مرۆڤه‌كانه‌وه
خوازیاری مافه مرۆڤییه‌كانی خۆیان بوون‌و وه‌ك هاووڵاتییه‌ك خوازیاری رێزگرتن
له مافه شارۆمه‌ندییه‌كانیان بوون.
ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌رمێهر هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌م سێ چالاكه‌ی
مافه‌كانی ژنان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه پاش تێپه‌ڕكردنی چه‌ندین
مانگ زیندان‌و ره‌وشی ئازارده‌ر به تاوانی نه‌كراو‌و تۆمه‌تی بێ‌بنه‌ما،
تۆزقاڵێك له بیر‌و باوه‌ڕیان كه‌م نه‌بۆته‌وه‌و به دیتنی ره‌وشی ژنان‌و
هه‌ڵسوكه‌وت له‌ته‌ك ژنانی به‌ندكراودا زیاتر له پێش بڕوایان به ره‌وایی
داخوازییه‌كانیان هه‌یه.
به وته‌ی نگین شێخولئیسلامی، هانا‌و رووناك‌و فاتمه گۆفتاری (دایكی یاسر
گوڵی، خوێندكاری به‌ندكراو كه زیاتر له 4 مانگه ده‌ستبه‌سه‌ره) له‌م
پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌دا، هه‌روه‌ها هێمایان به‌و ژنانه كردووه كه چه‌ندین
ساڵه به له‌بیركراوی له به‌ندیخانه‌دان‌و كه‌سێك هه‌واڵیانی نه‌پرسیوه‌و
ته‌نانه‌ت هێندێ له بنه‌ماڵه‌كان هه‌بوونیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و به باشتر
ده‌زانن كه نه‌بن تا ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت له به‌ندیخانه‌شدا بن. هه‌بوونی
ئه‌م سێ ژنه مافویسته له‌پاڵ ئه‌و ژنانه‌دا بۆته هۆی پێكهاتنی هه‌ستی بڕوا
به‌خۆبوون تێیاندا‌و گه‌شانه‌وه‌ی هیوایه‌ك بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی كپكراویان به
ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه.
ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازه‌رمێهری سنه له كۆتایی وته‌كانیدا له‌گه‌ڵ
ماڵپه‌ڕی گۆڕین بۆ یه‌كسانی، رووی وته‌كانی له داكۆكیكارانی مافه‌كانی
مرۆڤـ‌و چالاكانی بزاڤی ژنان كرد‌و وتی: ئێمه تێرۆریست نین‌و چالاكییه‌كانمان
ته‌نیا له رێڕه‌وی لابردنی هه‌ڵاواردنه نه‌ته‌وه‌یی‌و جێنسییه‌كاندا بووه‌و
ئامانجمان پێكهێنانی ئاشتی له نیشتمان له نێوان خه‌ڵكدایه.
ئه‌م یپَوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه كورته به‌م ره‌سته‌یه كۆتایی پێ‌هاتووه:
"ئێمه له‌بیر مه‌كه‌ن". |