|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
ئامانجێكی هاوبه‌ش بوَ هه‌موو خه‌ڵكی‌جیهان | |
قادر وریا
"مافی‌مروَڤـ واته به ڕسمی
ناسینی حه‌ق و مافه یه‌كسانه‌كانی‌مروَڤـ له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا. ئه‌م پێناسه‌یه
نێوه‌روَكی به‌رینی هه‌یه‌و بواره ئابوری، سیاسی، كوَمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی،
زانستی، حوقووقی، كاری‌و ئینسانی‌یه‌كان‌و پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان و
حكومه‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه".(1)
چه‌مكی مافی‌مرۆڤـ و هه‌وڵدان بوَ وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و،
چه‌ندین سه‌ده له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه كوَمه‌ڵایه‌تی، |
| |
دینی، سیاسی و فه‌لسه‌فی‌یه‌كان
و هه‌روه‌ها له وڵاته جوَراوجوَره‌كان‌دا بایه‌خی پێ‌دراوه‌و بڕه‌وی هه‌بووه.
به‌ڵام به‌هوَی جوَراوجوَر‌و یه‌ك له‌وان ناته‌بایی قازانجی ده‌وڵه‌تان، له‌مێژساڵ
بوو هه‌روه‌ك به‌یاننامه‌یه‌ك مابوَوه. هه‌ربوَیه ده‌توانین بڵێین نیزامی تازه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی مافی‌مروَڤـ، له‌راستی‌دا پاش شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م پێك هات. له‌كوَتایی
شه‌ڕی دووهه‌می‌جیهانی‌دا كوَنفرانسی سانفرانسیسكوَ له ژوئه‌نی 1945 بوَ باس له
باره‌ی پێكهێنانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێك هات‌وله‌كوَتایی هه‌رئه‌م
كوَنفرانسه‌دا، به‌ڵگه‌نامه‌ی دامه‌زرانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئیمزاكرا. له مه‌نشوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا، هێندێك ڕێوشوێنیش له‌باره‌ی
ڕه‌چاوكردنی مافی مروَڤه‌وه گونجێندران...له پێشه‌كیی مه‌نشووردا پێ له‌سه‌ر
بڕوای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مافه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی مروَڤـ و نرخی كه‌سایه‌تیی
مروَڤـ، به‌رابه‌ریی مافه‌كانی ژن وپیاو و...داگیراوه. له به‌ندی 3ی مادده‌ی
1ی‌مه‌نشوریش دا گه‌یشتن به‌هاوكاریی نێونه‌ته‌وه‌یی، نێوه‌روَكی ئابووری،
كوَمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتووری‌و مروَڤـ دوَستانه‌وه، بڕه‌وپێدان وهاندانی ڕێزگرتن له‌مافی‌مروَڤـ
وئازادی‌یه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كان بوَ هه‌موان به بێ‌هیچ جیاوازی‌دانانێك، وه‌ك یه‌كێك
له ئامانجه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ناو براوه.(2)
مافی مروَڤـ به واتا موَدێڕنه‌كه‌ی، كاتێك بوَ یه‌كه‌مجار له شوَڕشی فه‌ڕانسه‌دا
هاته گوَڕێ، مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و فه‌ڕانسه‌یی بوو. به‌ڵام مایه‌و هه‌وێنی
ئه‌وه‌ی تێدابووكه سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته ببه‌زێنێ. به‌یاننامه‌ی مافی‌مروَڤی
ئه‌مریكا له‌سالی 1917 دا‌و پاشان بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌ك نوَرمێك به هه‌موو
ئورووپا‌و پاشان به‌كوَمه‌ڵگاكانی دیكه‌دا كه‌لتوورێكی تازه‌ی داهێناو سه‌ره‌نجام
به‌دوای په‌سه‌ندكرانی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی‌مروَڤـ له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
دا، وه‌ك نۆرمێكی ڕه‌سمیی نێونه‌ته‌وه‌یی لێ‌هات و"په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
مافه‌مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌یه‌كان"و"په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه كوَمه‌ڵایه‌تی‌وئابووری‌یه‌كان"
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان ده‌سته‌به‌ر كردوه‌و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی
ئه‌ندامیان كردوه به ئه‌رك تا نێوه‌روَكی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌له قانوونه
نێوخوَیی‌یه‌كانی خوَیان دا بگونجێنن.(3)
رێنێ‌كاسێن" له داڕێژه‌رانی سه‌ره‌تایی به‌یاننامه‌ی جیهانیی‌مافی‌مروَڤـ له‌باره‌ی
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "]ئه‌م[ به‌یاننامه]یه [ئیده‌ئالێكه بوَ هه‌وڵ
وتێكوَشان و ڕێنیشاندان له پێناوی به‌رنامه‌یه‌كی به‌رین دا. ئه‌م به‌یاننامه‌یه
نوێنگه‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقی‌یه‌كانه. ده‌قێكی شكوَمه‌ندی پته‌و له سه‌رووی
قانوونه بنه‌ڕه‌تی‌یه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانه. ئێمه ئیدی ناتوانین ڕێگابده‌ین كه
هاواری زوَرلێكراوان به‌توندوتیژی وزه‌بروزه‌نگ بخنكێندرێ. ئیدی دادگای
ویژدانی ئینسانی ناتوانێ له‌به‌رامبه‌ر داخوازی زوَرلێكراوان دا بێ‌ته‌فاوت بێ
وده‌بێ دژكرده‌وه‌ی خوَی به‌و په‌ری لێبڕاوی‌یه‌وه، به‌كرده‌وه نیشان بدا".(4)
به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی‌مروَڤـ وه‌ك به‌ڵگه‌ی تێگه‌یشتنی ده‌وڵه‌تان له‌باره‌ی
مافه‌كان و ئازادی‌یه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی مروَڤه‌وه ده‌بێ به‌رده‌وام سه‌رنج و
بایه‌خی پێ‌بدرێت، مروَڤه‌كان له‌نێوه‌روَكی ئاگادار بكرێن و بوَداواكردن و ڕه‌چاوكردنی
هان بدرێن. ئه‌م به‌یاننامه‌یه كه له پێشه‌كی‌یه‌ك و30مادده پێك هاتوه له10ی
دیسامبری 1948دا له‌لایه‌ن 48ده‌وڵه‌ت له 56 ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی ئه‌وكاتی نه‌ته‌وه
یه‌ِكگرتووه‌كان ده‌نگی ڕه‌زامه‌ندیی پێ‌درا. هیچ ده‌وڵه‌تێك به‌دژی په‌سه‌ندكرانی
ده‌نگی نه‌داو 8 ده‌نگیش"مومته‌نیع" بوون. له‌پێشه‌كیی ئه‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا
هاتوه:
"كوَڕی گشتی، ئه‌و به‌یاننامه جیهانی‌یه‌ی مافی‌مروَڤـ وه‌ك ئامانجی هاوبه‌شی‌هه‌مووخه‌ڵكان
و میلله‌تان ڕاده‌گه‌یه‌نێ، تا هه‌موو تاكه‌كان سه‌رجه‌م بنیات و دامه‌زراوه‌كانی
كوَمه‌ڵگا، هه‌مووكات ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌یان له‌به‌رچاوبێ‌و هه‌وڵ بده‌ن به‌هوَی
فێركردن وڕاهێنانه‌وه، ڕه‌چاوكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ماف وئازادی‌یانه په‌ڕه‌پێ‌بده‌ن
و به‌دیاریكردنی ڕێوشوێنی نه‌ته‌وه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕوَژ له‌ڕوَژ زیاتر
ڕێگا بوَ به‌ره‌سمی‌ناسران و به‌ڕێوه‌چوونیان چ له نێو خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌ندام و
چ له نێو خه‌ڵكی ئه‌وسه‌رزه‌وییانه‌دا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان دان، دابین
بكه‌ن."(5)
له‌و كاته‌وه كه به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مروَڤـ وه‌ك ئامانجێكی هاوبه‌شی
هه‌موو جیهانی‌یه‌كان له‌لایه‌ن كوَڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه
په‌سه‌ندكراوه، زوَرده‌وڵه‌ت وگرووپ، سه‌رچاوه‌گرتنی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌یه‌كانی
گونجاو له‌و به‌یاننامه‌یه‌و كوَنوانسیوَنه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌و به‌یاننامه‌یه
له‌فه‌لسه‌فه‌ی هیومانیستیی ڕوَژئاواو، جیاوازی‌یه ئایینی‌و كه‌لتووری‌یه‌كانی
كوَمه‌ڵگاكان و جوَراوجوَریی هه‌لومه‌رج و بارودوَخی سیاسی، ئابووری له ناوچه
جیاجیاكانی جیهانیان‌دا كردوه به‌بیانوو بوَ ڕێزنه‌گرتن و به‌ڕێوه‌نه‌بردنی ماف
و ئازادی‌یه‌كانی مروَڤـ. به‌ڵام مافی مروَڤـ چه‌مه‌كێكی جیهانی‌و سنوورنه‌ناسه.
هه‌روه‌ك دوكتور عه‌بدولكه‌ریمی‌لاهیجی سه‌روَكی كوَمه‌ڵه‌ی داكوَكی له‌مافی
مروَڤـ له ئێران دا ده‌ڵێ:
"مافی مروَڤـ جیهانی‌یه‌و له‌به‌یاننامه‌ی مافی‌مروَڤـ دا باسی هه‌ر مروَڤێك
كراوه. مافی مروَڤـ جیهانی‌یه، واته ده‌ست ڕاگه‌یشتنی مروَڤـ به‌و مافانه‌ی
به جوَری ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زو ئایین وكه‌لتووریه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه. هوَیه‌كه‌شی
ئه‌وه‌یه‌كه چه‌مكی مافی مروَڤـ كه‌په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌می نوێ‌یه وه‌ڵامێكه
به‌ده‌رده ئینسانی‌یه‌كان له‌درێژایی سه‌رده‌م وسه‌ده‌كان ویه‌ك له‌وان هه‌رئه‌م
سه‌رده‌مه نوێ‌یه‌دا. كاتێك شه‌للاقێك له له‌شی‌مروَڤێك ده‌درێت‌و ژان به‌جه‌رگی‌دا
دێنێ، ئه‌م ده‌رده كاری به‌وه‌نیه كه‌سه‌كه له چ ئایین و ڕه‌گه‌زێكه، هه‌رواكه
بوَ شه‌للاقه‌كه فه‌رق ناكا وه چ له‌شێك ده‌كه‌وێ، بوَمافی مروَڤیش فه‌رق ناكا
كه هی‌كام مروَڤـ بێ. مافی مروَڤـ هه‌ر له‌جێ‌دا وه‌ڵامێكه به‌و شه‌للاقه. مه‌به‌ستمان
ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێین مافی‌مروَڤـ، جیهانی‌یه".(6)
سه‌رچاوه:
1) وتاری"حقوق بشروجمهوری‌اسلامی"،م.راد سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری"گویا نیوز"
2) وتاری"تحول نڤری مفهوم حقوق بشرو جایگاه ێ‌ن در روابگ بین الملل" مه‌جیدعه‌بباسی
ئه‌شله‌قی سه‌رچاوه: گوَڤاری "اگلاعات سیاسی ـ اقتصادی"، ژماره 202-201
3)وتاری "جنبش حقوق بشر"، عیماده‌دین باقی، سه‌رچاوه: ویژه‌نامه‌ی نوروزی
ڕوَژنامه‌ی"شرق"، 27ی ڕشه‌مه‌ی 1382
4) وتاری"نوع بشر در جهان یگانه و حقوق وحیپیت او جهانی است"، عه‌لی شاهه‌نده
14ی بانه‌مه‌ڕی 1383، سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری "ایران امروز"
5) پێشه‌كیی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مروَڤـ، وه‌رگێرانی بوَ كوردی قادر
وریا،گوَڤاری"ژنان" ژماره4، سه‌رماوه‌زی1381
6)"ڕه‌وتی به جیهانیبوون و پرسی‌جیهانی‌بوونی مافی مروَڤـ" له وتوێژ له‌گه‌ڵ
دوكتور عه‌بدولكریم لاهیجی‌دا. ڕادیوَی ئاڵمان ـ به‌شی فارسی Dw.World DE |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |