|
14-01-1387
?
:حه‌سه‌ن لاوه
به‌پێی هه‌موو ئه‌و یاسا
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌نای مافی په‌نابه‌ری كه له لایه‌ن رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وكومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌و رێكخراوه‌وه
په‌سه‌ند كراون‌و له لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان‌و سازمانه به‌شه‌ر
دۆسته‌كان‌و پارته‌سیاسییه‌كان‌و مه‌ده‌نییه‌كان پشتیوانی‌یان لێكراوه‌و
به‌میلیۆنان په‌نابه‌ری سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی و. .. هتد له‌لایه‌ن ئه‌و
رێكخراوه‌وه گیانیان پارێزراوه‌و بۆ شوێنێكی ئه‌من راگوێزراون‌و نیشته‌جی كراون،
به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌لێك په‌نابه‌ری سیاسیی لێقه‌وماوی كوردی ئێرانی
كه‌پێشتر بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ بۆ وه‌دیهێنانی ئازادی، دێموكراسی، عه‌داله‌تی
مرۆڤایه‌تی‌و كۆمه‌لایه‌تی و. .. به‌دژی دڕه‌نده‌ترین رێژیمی حاكم‌و دیكتاتۆر
به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌ناو حیزب‌و رێكخراو‌و سازمانه سیاسییه‌كاندا چالاكییان
هه‌بووه و ژیانی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆ كردۆته قوربانی‌و حازر نه‌بوون
ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكیش زوڵم‌و زۆر‌و داگیركاری‌و چه‌وسانه‌وه به‌سه‌ر خۆیان‌و
نه‌ته‌وه‌كه‌یان دا قه‌بووڵ بكه‌ن‌و واز له‌هه‌ست‌و شعووری نه‌ته‌وایه‌تی‌و بیر‌و
باوه‌ری سیاسیی خۆیان بێنن كه‌چی ئێستا به‌بێ چاره‌نووس له‌وڵاتی توركیا
ماونه‌ته‌وه‌و هیچ لایه‌نێك ئاماده‌ی وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و كۆمه‌له
ئینسانه لێقه‌وماوه نیه:
شایانی باسه ئه‌و
په‌نابه‌رانه هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له ساڵانی پێشووه‌وه له‌ناو
پارته‌سیاسییه‌كاندا بێ پچڕانه‌وه خه‌باتی خۆیان درێژه‌پێداوه تا كاتی
ده‌رچوونیان له‌ناو سازمانه‌كان‌و خۆیان به ئیداره‌كانی په‌نابه‌ری له
هه‌ولێر‌و سلێمانی ناساندووه‌و به‌رگه‌ی ته‌ئیدی په‌نابه‌رییان له‌لایه‌ن ئه‌و
رێكخراوه‌وه پێدراوه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌دوای ده‌رچوونی كۆمه‌لێك په‌نابه‌ر
له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پێشووی عێراق واته (به‌عس) رێگای ده‌رچوونیان بۆ وڵاتی
سێهه‌م لێ‌گیرا(ئه‌وه بابه‌تێكی جیایه)، له‌لایه‌ن كۆمیساریای په‌نابه‌ران
ئاگادار كرانه‌وه كه هیچ مافێكیان له‌و رێكخراوه‌دا نه‌ماوه‌و ده‌توانن له‌شاره‌كانی |