|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
كوشتاری بێده‌نگ له كوردستانی ئێران | |
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ستادی مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، چوار میلیون‌و دووسه‌د هه‌زار
هیكتار له زه‌وی‌یه‌كانی سنووره‌كانی رۆژئاوای ئێران، مین، مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌و
گولله‌ی نه‌ته‌قیویان تێدایه كه دوو میلیون‌و سێ سه‌دهه‌زار هیكتار زه‌ویی به
مین چێنراو، سه‌ربه‌ناوچه كوردنشینه‌كانی پارێزگای ئیلام، كرماشان، كوردستان‌و
ئازه‌ربایجانی رۆژئاوان. به‌م پێ‌یه 50 ساڵ ده‌خایه‌نێ تا ئه‌و ناوچانه له
مین پاك ببنه‌وه، ئه‌گه‌رچی هێندێك به‌ڵێن دراون كه له ماوه‌ی 5 تا 8 ساڵ دا،
ئه‌و مینانه هه‌ڵ ده‌گرنه‌وه. |
| |
رۆژنامه‌ی "ئاشتی" له درێژه‌ی
وتاره‌كه‌ی خۆی‌دا له باره‌ی "كوشتاری بێده‌نگ"ی خه‌ڵك له كوردستان به هۆی
مینه‌وه، ده‌نووسێ:
ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكی ئێران ته‌نیا 8 ساڵ له‌گه‌ڵ بارودۆخی راسته‌وخۆی شه‌ڕ رووبه‌ڕوو
بوون، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه سنووری‌یه‌كان كه به رێكه‌وت هه‌موویان له‌و ناوچانه‌ن
كه قه‌ومیه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیان لـێ‌ده‌ژین، 17 ساڵ دوای شه‌ڕ،
هه‌روا له‌گه‌ڵ كوشتار به‌روروون، ئه‌ویش له هه‌لومه‌رجێك دا كه دانیشتوانی ئه‌و
ناوچانه، هیچ ئاسانكاری‌و ئیمكاناتێكیان به ناوی ژیان له ناوچه‌ی شه‌ڕدا، بۆ
دابین نه‌كراوه. . . به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئوستانداریی كوردستان، له ساڵه‌كانی
80و 81و شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 82دا، ئاماری ته‌قینه‌وه به‌م جۆره بووه:
له شاری بانه 45، 23و 5، له شاری سه‌قز 23، 20و 12، له مه‌ریوان 16، 5و 3،
له دیوانده‌ره‌ش ته‌نیا ئاماری 6 مانگی یه‌كه‌می 82 هه‌بوو كه 5 ته‌قینه‌وه
بووه. له قوروه، 3 ته‌قینه‌وه له ساڵی 82 هه‌بووه‌و له كامیاران له 6
مانگی یه‌كه‌می ساڵی 82دا، 2 ته‌قینه‌وه رووی داوه.
. . . به پێی ئه‌و ئامارانه له ماوه‌ی دوو ساڵ‌ونیودا، 194 ته‌قینه‌وه
روویان داوه كه بوون به هۆی كوژرانی 16 كه‌س‌و بریندار بوون‌و كه‌م ئه‌ندام
بوونی 179 كه‌س‌و له‌نێوچوونی 114 سه‌ر مه‌ڕ‌و ئاژه‌ڵ‌و زیان گه‌یشتن به وه‌سیله‌ی
هاتوچۆی خه‌ڵك (تراكتۆر‌و ماشێن).
جارێ ئامارێك له باره‌ی ساڵی 83وه به ده‌سته‌وه نیه، به‌ڵام له باره‌ی
ساڵی 1384ه‌وه كه هێشتا دوو مانگی به‌سه‌ردا تێ‌نه‌په‌ڕیوه، به گوێره‌ی ئه‌و
ئامارانه‌ی هه‌واڵده‌ری‌یه‌كان رایان گه‌یاندون، زیاتر له 60 ]6؟[ كه‌س له
ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مین‌و شتی گومان‌لێكراو (گولله خومپاره) له شاره‌كانی مه‌ریوان،
بانه‌و ئیلام دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دیاره رۆژنامه‌ی "ئاشتی" ته‌نیا شه‌ڕی ئێران‌و عێراق وه‌ك هۆكاری بوونی مین
له كوردستان ناو ده‌با، به‌ڵام پێویسته بگوترێ كه به‌شێكی زۆر له‌و مینانه،
له ره‌وتی شه‌ڕی داسه‌پاوی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دا
دانراون. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |