|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، رایه‌ڵگه‌لێك
بۆ سه‌قامگیریی ئازادیی چاپه‌مه‌نی |
|
14-02-1388
ئا: شه‌ریف فه‌لاح
به‌ندی 19ی راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی مافی مرۆڤ :"هه‌رتاكێك مافی ئازادیی
بیروبۆچوون‌و راده‌ربڕینی هه‌یه‌و ئه‌مه مافی ره‌واو بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولایه‌تی، بۆ
ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نیگه‌رانی بوونی بیروباوه‌ڕی‌خۆی نه‌بێ‌و له وه‌ده‌ستهێنان‌و
ده‌ست پێڕاگه‌یشتن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوون‌و زانیاری‌دا ئازادبێ‌و ده‌ستی به‌هه‌موو
كه‌ره‌سه‌و ئامرازه گونجاوو شیاوه‌كان بۆ ده‌ربڕین رابگات به بێ‌ئه‌وه‌ی كه
هیچ مه‌رج‌و سنوورێك رێگر بن له‌به‌رده‌میدا".
له سه‌رده‌می روودانی شه‌ڕ‌و ماڵوێرانییه‌كان‌و رووداوه سروشتییه‌كانی وه‌ك:
بوومه‌له‌رزه، سێڵاو و بوركان له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له
هه‌واڵنێران‌و رۆژنامه‌نووسان بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری‌و راستییه‌كان
روویان له‌و شوێنانه ده‌كرد. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كه به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌سات‌و
رووداوه سامناك‌و جه‌رگبڕانه‌دا تێده‌په‌رێ، ئیدی هیچ كس هیچی له باره‌یانه‌وه
نه‌ده‌گوت‌و ئاوڕیان لێ نه‌ده‌درایه‌وه، به‌دواداچوونیان له باره‌وه نه‌ده‌كراو
له‌ژێر باری شه‌پۆلی كه‌مته‌رخه‌می‌و پشتگوێ خستندا له‌بیر ده‌چوونه‌وه. بۆیه
ماوه‌ی 4 ساڵی به‌رده‌وام واته ساڵی 1985 تاكوو 1989، كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسی
ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆست به شێوه‌یه‌كی‌ه به‌رین ده‌ست ده‌ده‌نه به‌دواداچوون‌و
كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و گواستنه‌وه‌ی رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌و ساڵانه
له ئاستی دنیادا. تاكوو ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر پێشنیاری "رۆبێرت مینئارد" كه ئه‌وكات
هه‌واڵنێری رادیۆ فه‌ڕانسه بووه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی‌و كه‌م‌وكۆڕیانه‌ی
كه له ئاستی دنیادا هه‌بوو، ساڵی 1989 رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له
پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه‌دا دامه‌زرا. له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا‌و له ئه‌نجامی
ئه‌و تێكۆشان‌و هه‌وڵانه‌وه بووه كه گرفت‌و ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی هه‌واڵنێران،
یانی راپه‌ڕاندنی كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان به شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌و سه‌ربه‌ست،
پتر له جاران ده‌ركه‌وت. بڵاوكردنه‌وه‌ی لیسته‌ی ناوی هه‌واڵنێر‌و رۆژنامه‌نووسه
كوژراوه‌كان، ئاشكراكردنی لیسته‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری ئه‌و هه‌واڵنێرانه‌ی كه
تێرۆر كراون، به تایبه‌ت له ئه‌مریكای لاتین‌و هه‌روه‌ها شه‌ونامه‌نووسی به‌ندكراوان
له ئورووپای رۆژئاوا‌و ... . ئه‌و خه‌باته‌ی كه رۆژنامه‌نووسان بۆ ئازادیی چاپه‌مه‌نی
له وڵاتانی خۆیاندا به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ده‌به‌ن. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنوور بووه هۆی له‌خه‌وهه‌ڵسانی ویژدانه خه‌وتووه‌كانی جیهان‌و بوو به
پشتیوان‌و هانده‌رێكی راسته‌قینه‌ی مه‌یدانی خه‌باتی ئازادیی راگه‌یه‌ندن‌و هه‌واڵنێران
كه په‌یامی مرۆڤایه‌تییه.
له ساڵی 1989دا، به ئه‌زموون وه‌رگرتن له چالاكییه‌كانی ئه‌و چوار ساڵه،
ئاماده‌كردنی ئه‌و راپۆرتانه راگیرا‌و ئامانجی سه‌ره‌كیی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور
به ئاراسته‌یه‌كی‌تر‌و شێوازێكی‌تردا خۆی ده‌رخست‌و به مه‌به‌ستی ئازادیی هه‌واڵنێران‌و
رۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراو رۆشنگه‌ری له باره‌ی چاره‌نووسی راسته‌قینه‌ی خه‌باتگێڕانی
راگه‌یاندن‌و میدیا‌و رۆژنامه‌گه‌ری، مانگنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌ندامان‌و رۆژنامه‌نووسانی
ئه‌و رێكخراوه بڵاوكرایه‌وه. له ئۆكتۆبری ساڵی 1989دا هێندێ له یاسای چاپه‌مه‌نییه‌كان
گۆڕدران. له فێوریه‌ی هه‌مان ساڵدا یه‌كه‌م ژماره‌ی بڵاوكراوه‌ی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنوور بڵاو كرایه‌وه. به‌ربڵابوونه‌وه‌ی به‌ستێنی كار، ئاڵوگۆڕ‌و گۆڕانكارییه‌كان‌و
هه‌روه‌ها ره‌خسانی هه‌ل‌و بوار بۆ پێكهێنانی رێكخراو‌و دامه‌زراوه‌ی دیكه،
پێویستیی پێناسه‌و دیاریكردنی ئامانجی سه‌ره‌كیی خه‌باتی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنووریان
هێنایه ئاراوه. هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م سمیناری هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور به‌م ئامانجه‌و
له ژێر سه‌رۆكایه‌تی‌و چاوه‌دێریی سه‌مبولیی رۆژنامه‌نووسی چینی "لێوبینی یان"
كه به هۆی رووداوه‌كانی "پێكه‌ن"ه‌وه ببووه په‌نابه‌ری ئه‌مریكا، له پاریس
به‌ڕێوه چوو.
رێكاری "به‌منداڵی خۆ قبووڵكردن" یان به واتایه‌كی‌تر گرتنه ئه‌ستۆی لایه‌نی
یاسایی‌و قبووڵكردنی به‌رپرسایه‌تیی گیانیی رۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو له لایه‌ن
راگه‌یاندنه‌كانه‌وه له هه‌مان ساڵدا هاته ئاراوه. ئه‌و رێكاره ئه‌و ئه‌ركه‌ی
ده‌خسته ئه‌ستۆی راگه‌یاندن یان رۆژنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی كامڵی
به‌رگری‌و پشتیوانی له رۆژنامه‌نووسێك كه له‌به‌ر بیروباوه‌ڕی به‌ندكراوه،
بخاته سه‌رشان، تاكوو له به‌ند رزگاری بكات. ئه‌و رێكاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
تاكوو ئه‌مڕۆ چه‌ندین، رادیۆ، تلویزیۆن، رۆژنامه‌و ده‌زگای راگه‌یاندنی دیكه، به
ره‌چاوكردنی ئه‌و كاره‌و قبووڵكردنی ئه‌و ئه‌ركه بتوانن گیانی زۆرێك له هه‌واڵنێر‌و
رۆژنامه‌نووسان له مه‌ترسیی مه‌رگ رزگار بكه‌ن.
یه‌كه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له ساڵی 1989دا بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و راپۆرته ته‌رخان كرابوو بۆ ئاوڕدانه‌وه له پێشێلكارییه‌كانی ئازادیی چاپه‌مه‌نی‌و
راگه‌یاندن‌و بارودۆخی رۆژنامه‌نووسان له سه‌رانسه‌ری جیهان‌و له‌و كاته‌وه
تاكوو ئه‌مڕۆ ئه‌و راپۆرته هه‌ر ساڵه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و راپۆڕته ساڵانه‌یه كه له لایه‌ن سكرتاریه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنووره‌وه ده‌رده‌چێ به زمانه‌كانی: ئینگلیزی، ئاڵمانی، فه‌ڕانسه‌یی،
ئیسپانیایی‌و فارسی چاپ‌و بڵاو ده‌بێته‌وه.
بنكه‌ی سه‌ره‌كیی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له پاریسه‌و ده‌یان كه‌س وه‌ك
لێكۆڵه‌ری شاره‌زاو پسپۆڕ له بواره‌كانی: لێكۆڵینه‌وه، كۆكردنه‌وه‌و داڕشتنی
هه‌واڵ‌و زانیاریی نوێی رۆژانه‌و به‌دواداچوون، ئیداری‌و ماڵی‌و پێوه‌ندییه‌كان
سه‌رقاڵی كارن‌و چاودێریی به‌سه‌ر خه‌بات‌و چالاكیی رێكخراو‌و دامه‌زراوه‌كان به
شێوه‌یه‌كی ورد له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا ده‌كه‌ن.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له ماوه‌ی ساڵه‌كانی چالاكیی
خۆیدا رایه‌ڵگه‌یه‌كی به‌ربڵاوی پێكهاتوو له سه‌دان نوێنه‌ر‌و هاوكاری
له‌سه‌رانسه‌ری جیهان پێك هێناوه. له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی‌ئه‌و رایه‌ڵگه
به‌ربڵاوه‌یه كه رۆژانه كۆمه‌ڵێك زانیاری‌و هه‌واڵ له باره‌ی ئازادیی
چاپه‌مه‌نی‌و دۆخی هه‌واڵنێران له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌گه‌ن به‌و ئه‌و
رێكخراوه، تاكوو هه‌ركاتێ رۆژنامه‌یه‌ك یان رۆژنامه‌نووسێك له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی
جیهان، هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیی داخران یان كوشتنی له‌سه‌ر بێ، هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنوور ده‌ستبه‌جێ‌و خێرا بێته مه‌یدان‌و له قاوی بدات.
به دابه‌شكردن‌و پۆلێنبه‌ندییه‌كی جوغرافیایی، ئه‌فریقا، ئه‌مریكا، ئاسیا،
ئورووپا، مه‌غریب‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، به‌رده‌وام‌و به شێوه‌كی رۆژانه،
كاری لێكۆڵه‌ران، رێپۆرتنێرانی بێ‌سنوور، كۆكردنه‌وه‌و راڤه‌و شرۆڤه‌ی هه‌وال
و زانیارییه‌كان، ئاژانسه هه‌واڵده‌رییه‌كان،چاپه‌مه‌نییه‌كانی جیهان‌و ئه‌و
رێژه به‌ربڵاوو له‌راده‌به‌ده‌ره بلاڤۆكه تایبه‌تییانه‌ن كه زیاتر له باره‌ی
پێشێلكاریی ئازادیی چاپه‌مه‌نی‌و بیروڕا‌و به‌دواداچوون له‌مه‌ڕ
به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌ره‌تانه‌كانی نووسین‌و هه‌واڵ‌و زانیاری لێكۆڵینه‌وه
ده‌كه‌ن.
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنووردوای ئه‌وه‌ی كه به ته‌واوه‌تی له باره‌ی راستی‌و
درووستیی هه‌واڵه‌كان خاترجه‌م‌و ئه‌رخه‌یان بوو كه له رێگای نوێنه‌رانی
ناوچه‌یی، یان رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار‌و چالاكانی مافی مرۆڤ‌و ئازادیی
چاپه‌مه‌نیی ناوچه‌وه، كه خۆی به‌شێكی هه‌ره گرینگی كاره‌كه‌یه، مۆری ته‌ئیدی
لـێ‌ده‌درێ، لێكۆڵه‌ران‌و شاره‌زایان جۆر‌و شێوازی دژكرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی ئه‌و
كاره ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن. ئه‌و هه‌ڵوێست‌و دژكرده‌وانه هێندێ جار به شێوی
راگه‌یه‌ندراوی چاپه‌مه‌نی‌و هێندێ جاریش له رێگای نامه‌وه به‌رپرسانی
وڵاتان‌و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی لـێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
هێندێ جار بۆ هێندێ رووداو و پرسی گرینگ، ته‌نیا ئاگاداربوون‌و كۆكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵ له رێگای دوور، نابێته ئامانجی ئه‌و رێكخراوه، بۆیه له وه‌ها دۆخێك‌دا،
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌نێرێته شوێنی رووداوه‌كان
له ناوچه جیاجیاكان. له‌و مه‌ئموورییه‌تانه‌دا، نوێنه‌رانی هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنووور، له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و لێپرسراوانی حكوومه‌تی، دیپلۆماته‌بیانیه‌كان له‌و
ناوچانه، چاپه‌مه‌نییه سه‌ربه‌خۆ‌و ده‌وڵه‌تییه‌كان‌و ئه‌نجوومه‌نی
رۆژنامه‌نووسان یان پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ دیدار‌و چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ
پارێزه‌ر‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی رووداوه‌كانیش وتووێژ ده‌كه‌ن.
له‌و دیدارانه‌دا یه‌كێك له‌و ویست‌و داوایانه‌ی كه به‌رده‌وام هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنوور ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه داوا له به‌رپرسانی
حكوومه‌ته‌كان ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراودا چاوپێكه‌وتن پێك
بێنن. ئه‌و سه‌فه‌ر‌و مه‌ئموورییه‌تانه له هه‌مان حاڵ‌دا ده‌رفه‌تێكی له‌باره بۆ
هه‌ستیار بوون‌و ورووژاندنی چاپه‌مه‌نییه خۆماڵی‌و ناوچه‌یی‌یه‌كان به‌كار‌و
چالاكییه‌كانی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور‌و هه‌روه‌ها دیتنه‌وه‌ی هاوكار‌و پشتیوانیی
تازه‌تر. به‌ڵام به هۆی دژایه‌تیی هێندێ له ده‌وڵه‌تان‌و نه‌دانی ویزا،
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له چوون بۆ هێندێ وڵات پێشیان پێ ده‌گیرێ. وڵاتی ئێران
به هۆی داخراویی سیستمی سه‌ره‌ڕۆیی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و درێژه‌دان به
سانسۆڕ‌و پێشگیری له بڵاوبوونه‌وه‌ی واقعییه‌ته‌كانی‌كۆمه‌ڵگا، یه‌ك له‌و
وڵاتانه‌یه كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ره‌چاو كردووه. هه‌وڵ‌و تێكۆشان بۆ ئازادیی
رۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراو خه‌بات‌و چالاكییه‌كی سێنفی‌و رێكخراوه‌یی نیه،
به‌ڵكوو پشتیوانییه له ئازادیی راگه‌یاندن‌و زانیاریگه‌یاندن‌و له هه‌مان حاڵ‌دا
پشتیوانیی‌و پشتگیری كردنه له مافی ره‌وای زانین‌و زانیاری، ئه‌و خه‌باته‌ش
وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌وم راستییه‌یه كه به بێ‌بوونی ئازادیی چاپه‌مه‌نی‌و
راگه‌یاندن، ئازادیی مرۆڤ به‌بێ چاپه‌مه‌نیی سه‌ربه‌خۆ‌و فره‌چه‌شن‌و پلۆرالیزمی
فیكری‌و راگه‌یاندن، دێموكراسی‌و ده‌سته‌به‌ر نابێ‌و به‌بێ دێموكراسیش به‌هاو
كه‌سایه‌تیی ئینسان له‌مه‌ترسی دایه.
رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، هه‌ر ساڵه پتر له 500 نموونه‌ی
ره‌چاونه‌كردن‌و پێشێلكردنی ئازادیی چاپه‌مه‌نی‌و بیروڕا، راگه‌یه‌ندراوو
نامه‌گه‌لی ئێعتراز‌و ناڕه‌زایه‌تیی بۆ به‌رپرس‌و لێپرسراوه‌كانی وڵاتان، رێكخراو
و دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤ وه‌ك (هه‌واڵنێرانی تایبه‌تیی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ‌و ئازادیی چاپه‌مه‌نی، پارلمانی ئورووپا،
یۆنسكۆ، كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ‌و ...) ده‌نێرێ‌وبه‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كات
له‌مه‌ڕ جێبه‌جێ‌بوون‌و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی رۆژنامه‌نووسان‌و خستنه‌وه‌گه‌ڕی
دۆسییه‌كانیان له ناوه‌نده حقووقییه‌كاندا.
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له ده‌یان وڵاتی جیهاندا خاوه‌ن لق‌و شاخه‌ی میللی‌و
له زۆرێك له‌و وڵاتانه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌یه. بۆ وێنه له: ئاڵمان،
بریتانیا، ئیسپانیا، ئه‌مریكا‌و ئیتالیا. هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له‌و وڵاتانه‌ی
كه نووسینگه‌ی فه‌رمیی نیه له یارمه‌تیی نوێنه‌رانی تایبه‌ت‌و هاوكارانی
ناوچه‌یی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. 3ی مانگی مه‌ی، به‌رامبه‌ر به 13ی مانگی
بانه‌مه‌ڕ، رۆژی جیهانیی ئازادیی چاپه‌مه‌نی، یه‌كێك له كاره هه‌ره گرینگ‌و
داهێنه‌رانه‌كانی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنووره. كه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رێكخراوی
یۆنسكۆ‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆته رۆژێكی جیهانی‌و له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا
له ساڵی 1990ه‌وه هه‌ر ساڵه رێزی لـێ‌ده‌گیرێ‌و جێژن‌و رێوڕه‌سم به‌و
بۆنه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ.
هه‌واڵنێرانی بی‌سنوور، هه‌ر ساڵه دوو ئالبۆم له وێنه‌كانی وێنه‌گرێكی
به‌ناوبانگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌و داهاته‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و رۆژنامه‌نووس‌و
رۆژنامانه ته‌رخان ده‌كات كه رووبه‌ڕووی گرفت‌و كێشه بوونه‌ته‌وه. كۆمسیۆنی
مافی مرۆڤی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، ساڵی 1992 خه‌ڵاتی "لۆرێنزوناتالی" به‌خشی به
رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور‌و به هۆی هه‌وڵ‌و چالاكیی‌و ئه‌و پشتیوانییانه‌ی
كه له بواری مافی مرۆڤ‌و دێموكراسی له وڵاتانی له حاڵی گه‌شه‌دا به‌ڕێوه‌ی
بردووه. هه‌روه‌ها ساڵی 1997 خه‌ڵاتی رۆژنامه‌نووسی‌و دێموكراسی له لایه‌ن
رێكخراوی ئه‌منیه‌ت‌و هاوكاریی ئورووپاوه، پێ به‌خشرا.
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ـ وه‌ك چاوه‌دێر ـ‌و له كۆمیسیۆنی ئافریقایی مافی مرۆڤدا
به‌شداره‌و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌و دامه‌زراوه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئا‌مریكا هاوكاریی نزیكی هه‌یه. هاوكار‌و یارمه‌تیده‌ری حقووقی‌و
مرۆڤدۆستانه‌ی رۆژنامه‌نووسان‌و ئه‌و رۆژنامانه‌یه كه بوونه‌ته قوربانیی
سه‌ركوت‌و داخران‌و سانسۆڕ، به تایبه‌ت چالاكان‌و هاوكاران‌و هه‌واڵنێرانی خودی
ئه‌و رێكخراوه. له ساڵی 2005دا پارلمانی ئورووپا به هۆی هه‌وڵدان بۆ
رۆشنگه‌ری‌و پشتیوانی له ئازادی بیروڕا‌و چاپه‌مه‌نی، خه‌ڵاتی "ساخارۆف" ی
پێشكه‌ش به رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور كرد. رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور،
له فه‌ڕانسه وه‌كوو ئه‌نجومه‌نێكی گشتی‌و خه‌ڵكی ناسراوه‌و هه‌ر ساڵه
داهات‌و حسێبه بانكییه‌كانی له لایه‌ن ژمێریار‌و چاودێرانی سه‌ربه‌خۆی
ئه‌نجومه‌نه‌كانه‌وه تاوتوێ‌و ده‌پشكێنرێ‌و یارمه‌تیده‌ران ده‌توانن له
نه‌دان‌و لـێ‌خۆشبوونی ماڵیاتی كه‌ڵك وه‌ربگرن.
به پێی راپۆرت‌و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌كانی هه‌مان رێكخراو، ئێران له
جیهاندا یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه له بواری ئازادیی چاپه‌مه‌نی‌و راگه‌یاندندا
له دۆخێكی ناله‌باردایه‌و كه‌ش‌و هه‌وای ئه‌منییه‌تی‌و پۆلیسی‌و ترس‌و
تۆقاندن‌و سانسۆڕ زاڵه به‌سه‌ر فه‌زای چاپه‌مه‌نی‌و نووسین‌و رۆژنامه‌گه‌ریدا.
داخستنی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و حه‌فته‌نامه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، هه‌ڕه‌شه‌و
لێدان‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی نێو به‌ندیخانه‌كان‌و ده‌ركردنی حوكمی ناڕه‌وا بۆ
نووسه‌ران‌و رۆژنامه‌نووسان‌و چه‌ند نموونه‌یه‌كن له كرده‌وه‌كانی رێژیمی زاڵ
به‌سه‌ر ئێران له به‌رامبه‌ر چالاكانی رۆژنامه‌نووسیدا. له‌و بارودۆخه‌دا
كوردستانی ئێران وه‌كو نوێنگه‌و سه‌نگه‌ری به‌رخودان‌و نووسین‌و داهێنان چه‌ند
قات زوڵمی لێده‌كرێ‌و رۆژنامه‌نووسان‌و چالاكانی مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگی‌و
چه‌ندین رۆژنامه‌نووس له زینداندان‌و ته‌نانه‌ت حوكمی ئێعدامیشیان بۆ
بڕاوه‌ته‌وه. له كوردستانی ئێران‌دا هه‌موو رۆژنامه‌و حه‌وتوونامه‌و گۆڤاره
سه‌ربه‌خۆ‌و بێ‌لایه‌نه‌كان داخراون‌و هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن‌و میدیایه‌كی
سه‌ربه‌خۆ‌و سه‌ربه‌ست له ئارادا نیه، چونكه به پێی یاساكانی كۆماری
ئیسلامی هیچ رۆژنامه‌و رێكخراو و ده‌زگایه‌كی چاپه‌مه‌نی‌و راگه‌یاندن ئه‌گه‌ر
له خزمه‌ت ئامانج‌و ئیدئۆلۆژییه‌كانی نیزامدا نه‌بێ ئیزنی وه‌شانی پێ نادرێ.
له لایه‌كی تریش بایكوت‌و سانسۆری خه‌به‌ری‌و پێشگیری له بڵاوبوونه‌وه‌ی
هه‌واڵ‌و زانیاری‌و راستییه‌كان له ئێران به‌گشتی‌و كوردستان به تایبه‌تی
كه‌شێكی بێ‌ئاگایی خوڵقاندووه‌و جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی به نهێنی
ده‌كرێن‌و ئه‌م ره‌وته له سه‌ركوتی ئازادیی چاپه‌مه‌نی له ئاستێكی به‌ریندا
به‌ڕێوه ده‌چێ. به چه‌شنێك كه رۆژنامه‌نووسانی ئه‌نتێرنێتی‌و وێبلاگنووسانیشی
گرتۆته‌وه‌و رێگای هه‌موو زانیاری‌و هه‌ر چه‌شنه ئاگایی‌و راگه‌یاندنێك
گیراوه. ئێران له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و كوردستانی ئێرانیش له ئاستی ئێران‌دا
بوونه‌ته گه‌وره‌ترین به‌ندیخانه‌ی رۆژنامه‌نووسان‌و قه‌ڵه‌مه‌كان ده‌شكێنرێن‌و
ئازادیخوازان له به‌ند ده‌كرێن‌و رێگای كاروانی هزر‌و داهێنان‌و جوانی
ده‌گیردرێ.
به پێی دوایین لێكۆڵینه‌وه‌و زانیارییه‌كان له ساڵی 2008ی زایینی‌دا له
ئاستیی جیهاندا 6 هه‌واڵنێر‌و رۆژنامه‌نووس كوژراون، 673 كه‌س به‌ند كران، له
ئێران‌دا 929 رۆژنامه‌نووس ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه كراون‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گیانیان
لێكراوه‌و 1740 ماڵپه‌ڕ‌و وێبلاگ فیلتێر یان راگیراون.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له سه‌ره‌تای ساڵی 2009وه تاكوو
ئێستا له ئاستی جیهاندا 6 هه‌واڵنێر كوژراون‌و 145 كه‌سیش به‌ند كراون كه ئه‌م
ئامارانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئازادیی چاپه‌مه‌نی له‌م دواییانه‌دا تووشی
خه‌سار هاتووه له باتی ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی باشبوون دا رێ بپێوێ له ژێر
سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوت‌و سانسۆڕ‌و دژه ئازادی‌دا به‌ره‌و ئاقاری خراپ بوون
هه‌نگاو ده‌نێ.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |