|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
باسێكی تیئۆریك له‌مه‌ڕ تێگه‌یشتن له مافه سروشتییه‌كانی
مرۆڤ |
|
ئاراس یارانی
هه‌ندێك له بیرمه‌ند‌و
لێزان‌و فیلسووفه‌كان وای بۆده‌چن هه‌تا ئێستا به نرخترین‌و پڕبه‌هاترین
ده‌سكه‌وت‌و به‌خششی سه‌ده‌ی رابردوو له رووی مرۆیی‌یه‌وه بریتی‌بووه له
چه‌كه‌ره كردن‌و گه‌شه‌كردن‌و پیاده‌كردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، كه له
چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ته‌كانێكی دا به دابینكردن
ته‌نانه‌ت مسۆگه‌ر كردنی هێندێك له مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌لانی ژێرده‌سته‌و
نه‌ته‌وه سته‌م لێكراوه‌كان به تایبه‌ت كه‌مینه بنده‌سته ماف خوراوه‌كان.
ئه‌گه‌ر له رووی مێژوویی‌یه‌وه سه‌یری چۆنیه‌تیی هاتنه كایه‌ی بیرۆكه‌ی
مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ین ئه‌وا بێ‌گومان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه سه‌ره‌تای
په‌یدابوونی ئه‌و مافانه ته‌نیا زاده‌ی زه‌ینی مرۆڤی سه‌ده‌ی رابردوو نیه.
به‌ڵكوو ره‌گ‌و ریشه‌یه‌كی داكوتراو‌و كۆنترو له‌مێژینه‌تریان هه‌یه‌و پێشتر
پێیان ده‌گوت مافه گشتییه‌كان، مافه سروشتی‌یه‌كان‌و مافه‌كانی كه‌سایه‌تی.
ئه‌و مافانه‌ش هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه دیی مرۆڤ دا بۆ خودی مرۆڤ ره‌وا ده‌بن
له‌وانه‌ش: مافه‌كانی ژنان، مافی ئازادی، مافی یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری،
مافی زمان‌و كولتوور‌و نه‌ته‌وه، مافی ئایدئولوژیایی‌و ئایین‌و... هتد. ئه‌و
مافانه‌ش مه‌رج نیه شه‌رعییه‌ت له قانوونی ئه‌ساسی‌و ده‌ستوور‌و یاسای
ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرن به قه‌د ئه‌وه‌ی هێز‌و قورسایی‌و شه‌رعییه‌تی یاسایی خۆیان
له خودی خۆیان دایه‌و ئه‌و شه‌رعییه‌ته له سروشتی خودی مافه‌كه‌وه به‌دی
ده‌كرێ‌و زیاتریش به مافه سروشتییه‌كان ناسراون‌و مه‌رج نیه له نێو ده‌قی
ده‌ستووردا ده‌قنووس كرابن. مافه سروشتییه‌كانی مرۆڤ له بنه‌ڕه‌ت دا بیرۆكه‌ی
فه‌لسه‌فی مێژوویین‌و ته‌نانه‌ت زه‌ین‌و فكری پیاوه ئایینی‌یه‌كانی كلیساكانی
ئه‌و كاتیشیان مژووڵ كردبوو‌و خۆی له خۆی‌دا چیرۆكی گه‌ڕانی مرۆڤه به‌دوای
دادپه‌روه‌رییه‌كی ره‌های دوور له‌هه‌ر چه‌شنه زه‌بروزه‌نگ‌و سه‌ركوت‌و
چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك "له واقیعدا بیرۆكه‌ی مافه سروشتییه‌كانی مرۆڤ نزیكه‌ی 25
سه‌ده پێش ئێستا سه‌ری هه‌ڵ‌داوه به‌ڵام بنه‌ماكانی‌چه‌سپاندو‌و نووسراو
نه‌بوونه‌و به پێی گۆڕانكاری‌یه سۆسیولۆژی‌و سیاسییه‌كان له هه‌ڵبه‌ز‌و
دابه‌زدا بوونه، له رووی فه‌لسه‌فییه‌وه یاسا سروشتییه‌كان نموونه‌یه‌كی
به‌رز‌و په‌ره‌سه‌ندوی یاسایین‌و له رووی ئه‌خلاقه‌وه زۆر پیرۆزتر‌و زاڵتریشن
به‌سه‌ر یاسا ده‌قنووس كراوه‌كان، چونكه یاسا دانراوه‌كان "قوانین وزعی" زۆرجار
هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی دیكتاتۆره كاربه‌ده‌سته‌كانی جیهاندا بوون‌و هه‌ر ئه‌م
دیكتاتۆرانه بێ‌باكانه گشت مافه سروشتییه‌كانی مرۆڤیان سه‌ركوت كردوه.
فیلسووفه فه‌رانسه‌یی‌یه‌كانی رووناكی وه‌ك تنویر، دیدرۆ، دالێمبێ، ڤۆلتێر‌و
رۆسۆ پێگه‌ی ماف‌و ئازادییان به هیچ بڕوا به ئایین‌و خودایه‌ك
نه‌ده‌به‌سته‌وه‌و له‌وبڕوایه‌دا بوون كه ئه‌وه ماف‌و شێوه‌ی سروشتیی مرۆڤن
كه بنه‌مای مرۆڤایه‌تین. ژان ژاك رۆسۆ له یه‌كێك له شاكاره‌كانی‌دا به ناوی
په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی (contrat social)دا ده‌نووسێ: "مرۆڤ سه‌ربه‌ست دێته دنیا
كه‌چی له هه‌موو جێگایه‌ك دا له‌نێو زنجیران دایه".(1) بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك
مرۆڤه‌كان سه‌ربه‌ستانه وێكڕا له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ربه‌ست دا بژین. رۆسۆ بوونی
هێندێك نرخ‌و بیروباوه‌ڕی نێوكۆ‌و په‌ژراندنی "تصویب كردن" ئایینێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی به پێویست ده‌زانێ. له‌و سه‌رده‌مه به هۆی جیابوونه‌وه‌ی دین‌و
ده‌وڵه‌ت له‌یه‌كتری، روانین بۆمافه سروشتی‌یه‌كانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا هات‌و
جۆره مافێكی نادینی سه‌ری هه‌ڵ‌دا كه بۆ هه‌موو خه‌ڵك‌و گشت نه‌ته‌وه‌كان به
پێكهاته‌ی جیاوازه‌وه ده‌ستی ده‌دا، ئه‌م مافانه ته‌نیا پێوه‌ندییان به‌خودی
مرۆڤه‌وه بوو كه ته‌نانه‌ت " ئه‌گه‌ر یه‌زدانیش بوونی نه‌بێ، مرۆڤه‌كان
خاوه‌نی هه‌ندێك مافی دیاریكراون"(2)و هه‌موو پرنسیپه ئه‌خلاقییه‌كان له خاڵێك
دا به چه‌شنێكی ئه‌وتۆ لێك به‌ستراون كه ئاسته‌مه بتوانین خۆمانی لـێ‌ببوێرین.
لێره‌دا پێوه‌ندی‌یه‌كی به‌تین له نێوان مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادی‌دا دروست
ده‌بێ‌و له راستی‌دا هه‌موو ئه‌و ئایدیا‌و خه‌ونانه ته‌نیا به له ئارادابوونی
ئه‌گه‌ری ئازادی مانا په‌یدا ده‌كه‌ن. (له روانگه‌ی ڤۆلتێر‌و كانته‌وه
"ئازادیی قه‌ڵه‌م‌و په‌نا‌و پشتیوان‌و پاسه‌وانی مافی خه‌ڵكه"و دیسان ڤۆڵتێر
پێی وایه مافی ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین قه‌ڵه‌م‌و زمانی خۆمان له‌سه‌ر
به‌رپرسایه‌تیی خۆمان به‌كار بێنین پێوه‌ندیی به مافه سروشتییه‌كانه‌وه
هه‌یه) لۆك كه زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه " ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك له
پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی‌دا مافه سروشتییه‌كانی خسته ژێر پێیه‌وه
ئه‌وا خه‌ڵك مافی خۆیانه بۆ رووخاندنی ئه‌و سیستمه تێ‌بكۆشن، له‌سه‌ر ئه‌و
بڕوایه‌یه كه هه‌موو مرۆڤه‌كان به ئازادی‌و به‌بێ په‌یڕه‌وی كردن له هیچ
حكوومه‌تێك له دایك ده‌بن".(3) به‌م چه‌شنه ئازادی بوو به یه‌كێك له ئایدیا
هه‌ره مه‌زنه‌كانی رۆشنگه‌ری‌و له‌گه‌ڵ یاسا‌و ده‌سه‌ڵات دا به چه‌شنێكی
پته‌و لێك گرێ درا.3 "به‌بڕوای كانت یاسا‌و ئازادی به‌بێ ده‌سه‌ڵات واته
(پشێوی)، یاسا‌و ده‌سه‌ڵات به‌بێ ئازادی واته (ملهوری)، ده‌سه‌ڵات به‌بێ
ئازادی‌و یاسا واته (وه‌حشیگه‌ری)، له‌ویش گرنگرنگتر ئازادی راده‌ربڕین چووه
چه‌قی هزری سه‌رده‌مه‌وه"(4) ته‌نیا به‌ومه‌رجه عه‌قڵ ده‌یتوانی خۆشی‌و
ئارامی به جیهان ببه‌خشێ ئه‌گه‌ر ئازادی راده‌ربڕین هه‌بێ‌و ته‌نانه‌ت له
روانگه‌ی مۆنتیسكیۆوه فره بیروبۆچوونی بوو به گه‌رانتی زیان‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی
بیروڕا هه‌ڵه‌و چه‌قیوه‌كان. وه‌ك هێندێك بیری سیاسیی ئه‌مڕۆ (ئازادی،
دیموكراسی، سوسیالیزم، لیبرالیزم، په‌رله‌مان‌و...) پێگه‌ی مافی مرۆڤیش
بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئورووپایه‌و له شه‌ڕی دژی ره‌هایی (موتڵه‌قیه‌ت)ی
ئایینی‌و سیاسی دا به درێژایی سه‌دان ساڵ په‌یدا بووه‌و جێی خۆی
كردۆته‌وه. پێش كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م، له ساڵی 1690دا فه‌یلسووفی
ئینگلیزی جۆن لۆك له په‌رتووكێك دا به ناوی تاقیكردنه‌وه له مه‌ڕ تێگه‌یشتنی
مرۆڤ باسێكی كورتی بزووتنه‌وه فیكرییه‌كانی سه‌ده‌كانی پێشوو له سه‌ر مرۆڤ و
به‌رپرسێتی‌و ئازادی‌و مافه‌كانی موڵكدارێتی ده‌كا. په‌رتووكه‌كه كارێكی زۆر
ده‌كاته سه‌ر رووناكبیره ئورووپایی‌یه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م‌و مرۆڤ
ده‌توانێ بۆچوونه‌كانی لۆك (locke) له سێ خاڵ دا كۆبكاته‌وه:
"1ـ قانوونه سروشتییه‌كان به بۆنه‌ی هۆشه‌وه له ئه‌زموونی هه‌سته‌كانمان دا
ده‌ناسرێن‌و بێ‌جیاوازیی نه‌ژاد، ئایین یان ره‌نگ هه‌موو كه‌سێكی هۆشمه‌ند
ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م قانوونانه، واته قانوونه سروشتییه‌كان خۆبه‌خۆ
ئازادییه‌كی یه‌كسان به هه‌موو كه‌سێك ده‌به‌خشن.
2ـ چونكه هه‌موو ژینه‌وه‌رێك ده‌ستكردی خودایه، بۆیه مرۆڤ ناتوانێ ببێته
موڵكی كه‌سێكی دیكه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش كویلایه‌تی ناره‌وایه‌و هه‌روه‌ها
كه‌سیش مافی خۆكوشتنی نیه چونكه گیان ده‌ستكردی خودایه‌و به راسپارده به
ئێمه سپێردراوه.
3ـ هه‌موو كه‌س بۆ پاراستنی ژیان‌و ئازادی یه‌كسانه له ماف‌و ئه‌رك دا. لۆك
له‌وبڕوایه‌دا بوو كه هه‌موو مرۆڤێك به‌رامبه‌ر خودا‌و قانوونه‌كانی سروشت وه‌ك
یه‌كن، دنیا به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤ به‌خشراوه‌و موڵكی هه‌موویانه‌و ده‌توانن
وێكڕا له خۆشییه‌كانی سروشت چێژ وه‌ربگرن."(5)
یه‌كێكی دیكه له فیلسوفه‌كانی ئه‌وكاتی ئورووپا (سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌م) به
ناوی تۆماس ئه‌كۆئین بناخه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌ك داده‌ڕێژێ به ناوی
(فه‌لسه‌فه‌ی گه‌ڕان به دوای قانوونه‌كانی سروشت) كه به ته‌واوی دژی
ئازادی خودا‌و باوه‌ڕی توانای موتڵه‌قی خودا واته دژی توانستی ره‌هایه كه
كێشه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له نێوان بۆچوونی لایه‌نگرانی تۆماس ئه‌كۆئین‌و كلیسای
كاتۆلیك پێك دێنێ. تۆماس ئه‌كۆئین چوار جۆره یاسا ده‌ست نیشان ده‌كا: "1ـ
یاسایه‌كی ئه‌به‌دی (هه‌تاهه‌تایی) 2ـ یاسای سروشتی 3ـ یاسای یه‌زدانی 4ـ
یاسای مرۆیی‌و له‌وێشه‌وه چوار جۆره ماف دیاری ده‌كا‌و بڕوای وایه كه ماف‌و
یاساكان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون‌و یاسا فه‌رمانی عه‌قڵه"(6) به بڕوای ئه‌كۆئین
یاسای سروشتی بریتی‌یه له 3 (یاسایه‌كی ئه‌به‌دی كه بۆ مرۆڤ دارێژراوه‌و
مرۆڤ به هۆی هۆشیه‌وه (شعور) ده‌توانێ سروشتی خۆی‌و له‌وێشه‌وه یاسا
سروشتییه‌كان بناسێ. مارسیلیۆش یه‌كێكی دیكه له بیرمه‌ندانی فه‌لسه‌فه‌ی
سیاسی پێی وایه كه یاسا مرۆیی‌یه‌كان‌و یاسا خودایی‌یه‌كان له نێوه‌رۆكدا
له‌گه‌ڵ یه‌كتر جیاوازن، ئه‌وه له كاتێكدا بوو كه ئه‌كوئین پێی وابوو له
نێوان جۆره جیاوازییه‌كانی یاسادا هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌یه. له نێوان سه‌ده‌كانی
(15و 16) نیكۆلۆماكیاڤیللی (1469 ـ 1527) پاش ماندوو بوون له ئیدئۆلۆژی ئایینی
رێگه‌ی به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی نائایینیانه‌ی ده‌سه‌ڵات كرده‌وه‌و
كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر هزری سیاسیی ئه‌وكات دانا(3) "ماكیاولی پێی
وابوو مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی زاتی خۆپه‌رست‌و حه‌سوود‌و سنووربه‌زێن‌و
ده‌سه‌ڵاتخوازه. هیچ شتێك ئاره‌زووه له‌بڕان نه‌هاتوه‌كانی تێرناكا‌و هه‌ر
له‌وێشه‌وه بڕوای وابوو كه ده‌بێ بۆ كونترۆڵكردنی ئه‌و مرۆڤه ده‌سه‌ڵاتێكی
ره‌ها‌و به‌زه‌بروزه‌نگ له‌ئارادا هه‌بێ، له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه سیاسه‌ت یانی
هونه‌ری به‌كارهێنانی تواناكان". ماكیاولی بڕوای به هیچ چه‌شنه پێوه‌رێكی
ره‌ها نیه بۆ سیاسه‌ت‌و پێوایه ئه‌خلاق ـ نۆرم‌و یاساكان له رێگه‌ی سیستمی
سیاسی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه دیاری ده‌كرێ‌و ده‌بێ له خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت‌و
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دابێ.
له سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی دینی (REFormation) له سه‌ر
ده‌ستی مارتن لوته‌روجیان كاڵڤن دا ده‌ست پێده‌كا‌و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ڕای
مارسیلیۆس‌و ماكیاولی دابوون‌و پێیان وابوو ده‌بێ كاروباری مادی‌و مه‌عنه‌وی
له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه‌و ئه‌مه بوو به سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانێكی نوێ‌و
تاكگه‌رایی ئایینی سه‌ری هه‌ڵ‌دا، واته ئیدی تاك له ژێر گوشاری رای
كۆمه‌ڵگادا حوكمی گوناهكارێ یا بێ‌تاوانی به‌سه‌ردا نه‌ده‌درا. به‌ڵام تا ئه‌و
كاتیش هێشتا بیرۆكه‌ی تاكگه‌رایی سیاسی گه‌ڵاڵه نه‌كراو‌و پێیان وابوو له
ژیانی رۆژانه‌دا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان شێوازی ژیانی مرۆڤه‌كان دیاری ده‌كه‌ن.
"تئۆری په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی (Social contract) كه له پله‌ی یه‌كه‌م دا وه‌ك
تیۆرییه‌كی دژ به هزری تیۆكراتی سه‌ری هه‌ڵ‌دا خۆی له مافی خودایی
ده‌سه‌ڵاتداران‌و مافی سپاردنی خودایی‌دا ده‌ده‌یه‌وه‌و وه‌ك تئۆریه‌كی
تاكگه‌رایی سیاسی گه‌ڵاڵه بوو‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ده‌بێ
ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرترین لێك تێگه‌یشتن له نێوان یه‌ك یه‌كی تاكه‌كان
دا دابمه‌زرێ‌و ئیراده‌ی گه‌ل ده‌ستنیشانكه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌كان بێ"(7) تۆماس
هۆبز "دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م تییۆرییه‌یه‌و دوای ئه‌ویش گه‌یشته لۆك‌و دواتر له
لایه‌ن رۆسۆوه گه‌شه‌ی پێدرا. هۆبز له‌و بڕوایه‌دایه كه ماهییه‌تی مرۆڤ
گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌سایه‌تی‌و سروشتێكی
دوالیستیانه‌ی هه‌یه. لایه‌نێكی له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ست‌و سۆزه‌كان دایه‌و
لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش له ژێر كاریگه‌ریی لۆژیك‌و عه‌قڵ دایه"(8) هه‌روه‌ها له
روانگه‌ی ئه‌وه‌وه له بارودۆخی سروشتی‌دا هیچ چه‌شنه تێگه‌یشتنێك بۆ راست‌و
ناڕاست‌و عه‌داڵه‌ت‌و ناعه‌داڵه‌ت له‌گۆڕێ دا نیه‌و ته‌نیا یاسای هێز
بڕیارده‌ره‌و پێی وایه تاكه‌كان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی ئاسووده‌و ئارام‌و
بۆ رزگار بوون له ده‌ست دڵه‌ڕاوكێ‌و نائارامی‌یه‌كان هه‌وڵیان دا له ده‌وری
یه‌كدی كۆ ببنه‌وه‌و عه‌قڵیش واده‌خوازێ رێسای دیاریكراوی بۆ له ئارا دا بێ.
تیئۆری هۆبز له رووی سیاسییه‌وه ته‌واوكه‌ری بیروبۆچوونه‌كانی ماكیاولی‌و
داڕشتنی ئایدئۆلۆژیایه‌كی موتڵه‌قگه‌رایه‌و له‌واقیعدا ره‌خنه‌ی زۆری
له‌سه‌ره چونكه له گه‌ڵ پرنسیپی بنه‌ڕه‌تی مافه سروشتییه‌كانی مرۆڤ دا
ناگونجێ.
دوای ئه‌و جۆن لۆك 1754 ـ 1632) په‌ره‌ی به بیروبۆچوونه‌كانی هۆبز دا‌و وه‌ك
ئه‌و وێنای مرۆڤی ده‌كرد به‌ر له دروست بوونی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به هێندێك
جیاوازی‌یه‌وه، چۆن هۆبز پێی وابوو مرۆڤه‌كان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سیستمێكی
سیاسی‌دا خاوه‌ن ئه‌رك‌و مافن‌و له بارودۆخێكی سروشتی‌دا مرۆڤ ناتوانێ خاوه‌ن
ئه‌رك‌و ماف بێ، به‌ڵام به بڕوای لۆك مرۆڤه‌كان له بارودۆخی سروشتی‌دا
یه‌كسان‌و ئازادن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بیر له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بكه‌نه‌وه كه
له‌گه‌ڵ یاسا سروشتییه‌كان دا هه‌ماهه‌نگن، به بڕوای لۆك بارودۆخی سروشتی
بارودۆخی به‌ر له سیاسی بوونه نه‌ك به‌ر له كۆمه‌ڵایه‌تیبوون. له‌م
حاڵه‌ته‌دایه كه مافه سروشتییه‌كان مافی تاكه‌كه‌سی دیاری ده‌كه‌ن، له
روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له بارودۆخی سروشتی‌دا هه‌ڵه‌یه‌ك بكا... یا
خود یاسا سروشتییه‌كان پێشێل بكا، سزا نادرێ چونكه هه‌ر مرۆڤه‌و له شوێنی
خۆی‌دا خۆی به جێبه‌جێكاری یاسا ده‌زانێ‌و هه‌ر ئه‌م كه‌موكووڕییانه‌ش پێویستی
هاتنه ئارای ده‌وڵه‌ت پێك دێنن. یه‌كێك له‌وبیرمه‌ندانه‌ی كه سه‌ر به تیۆریی
په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له زۆر رووه‌وه له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونه‌كانی هۆبز‌و
لۆكدا بۆچوونێكی جیاوازی هه‌یه. ژان ژاك رۆسۆ (1778 ـ 1712)یه, رۆسۆ
له‌وبڕوایه دایه كه "سروشتی مرۆڤ له دوو واڕسكه پێك دێ 1ـ واڕسكه‌ی
خۆپه‌رستی 2ـ واڕسكه‌ی هاوده‌ردی. وارسكه سروشتییه‌كان مرۆڤ یه‌كگرتوو
ده‌كه‌ن‌و عه‌قڵ له‌یه‌كتریان جیاده‌كاته‌وه" بارودۆخی سروشتی لای رۆسۆ
بارودۆخێكی ساخله‌م‌و ئارامه‌و تاكه‌كان به پێی واڕسكه سروشتییه‌كان ده‌ژین‌و
هیچ ده‌خاله‌تێك له كاروباری یه‌كتردا ناكه‌ن‌و هه‌ركه‌س له ژیانی تاكه‌كه‌سیی
خۆی‌دا به‌رپرسی ماف‌و ئه‌ركی خۆیه‌تی‌و بۆ هیچ كه‌سێكیش نیه لێپرسینه‌وه
له‌وی دیكه بكا. به بڕوای رۆسۆ دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی كه مرۆڤیان له‌و
بارودۆخه ئارامه هێنایه ده‌ر‌و تووشی ده‌وڵه‌تیان كرد، یه‌كه‌میان زۆربوونی
ژماره‌ی دانیشتووان‌و ئه‌وی دیكه‌ش بارودۆخی ئابووری‌و سه‌رهه‌ڵدانی
خاوه‌نداریه‌تیی تایبه‌تی‌یه. له دوای تێپه‌ڕبوونی قۆناغی سه‌ره‌تایی
پێداویستی پاراستنی خود، تاكه‌كانی هان دا له ده‌وری یه‌كتر كۆببنه‌وه‌و
په‌یمان ببه‌ستن، كه له روانگه‌ی رۆسۆوه ئه‌م په‌یمانه هه‌م سیاسی‌و هه‌م
كۆمه‌ڵایه‌تی بوو‌و جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه ده‌سه‌ڵات نادرێته
ده‌سه‌ڵاتدار به‌ڵكوو ده‌به‌خشێته كۆمه‌ڵ‌و بۆ سه‌لماندنی بۆچوونی خۆی
ده‌سته‌واژه‌ی (ئیراده‌ی گشتی)ی به‌كار ده‌برد‌و ده‌یگوت "ده‌بێ ئیراده‌ی
گشتی له هه‌مووانه‌وه بێ‌و له پێناوی هه‌مووان دا به‌كار بێت". رۆسۆ به
ته‌واوی پێداگری له‌سه‌ر ئازادیی تاكه‌كه‌س ده‌كا‌و ده‌ڵێ یه‌كێك له ئه‌ركه
سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت پاراستنی وجوودی تاكه‌كه‌سه، هه‌ڵبه‌ت له روانگه‌ی
رۆسۆوه "كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی تاك له ئاكامی ملكه‌چ بوون بۆ ئیراده‌ی گشتی
دروست ده‌بێ"3 كه‌واته به‌لای رۆسۆوه په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یمانی
به‌شداریكردنی تاكه‌كانه. ئه‌گه‌رچی تیۆریی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌خنه‌ی
زۆری له روانگه‌ی مێژوویی‌و حوقووقی‌و فه‌لسه‌فییه‌وه لێ‌گیرا, به‌ڵام
ده‌توانین بڵێین ئه‌و تیۆرییه وه‌ك تاكه تیۆریی دیموكراتیك توانی گرینگی‌یه‌كی
یه‌كجار زۆر وه‌ده‌ست بێنێ. به‌و مانایه كه هه‌موو حكوومه‌ته‌كان‌و
ده‌سه‌ڵاته‌كان مه‌شرووعییه‌تی خۆیان له ره‌زامه‌ندیی گه‌له‌وه وه‌رده‌گرن‌و
ده‌سه‌ڵاتدار مافی ئه‌وه‌ی نیه سه‌ره‌رۆیانه فه‌رمانڕه‌وایی بكا‌و به ده‌ستی
خۆی ئیراده‌ی گه‌ل پێشێل بكا. كه دێینه پێشه‌وه "له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا
ده‌بینین له ئورووپا بیرمه‌ندانی ئه‌وكات به‌ره‌و گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی هزری‌و
ئه‌ده‌بی هه‌نگاو هه‌ڵ‌دێنن‌و له واقیعدا گرنگییه‌كی زۆر به زانست‌و ئه‌ده‌بیات
ده‌درێ‌و ئه‌و سه‌رده‌مه به چه‌رخی گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌زنی فیكری‌و بزافی
ئه‌ده‌بی ده‌ژمێردرێ‌و هه‌ندێ به‌رهه‌می به‌كه‌ڵك‌و كاریگه‌ر وه‌ك: (سید) له
نووسینی كۆرنی میتۆدی دیكارت‌و ئه‌ندیشه‌ی پاسكاڵ‌و هه‌روه‌ها چه‌ندین
نموونه‌ی دیكه پێشكه‌ش كران كه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هزر‌و بیری
ئه‌وكات دانا"4 ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و روونكردنه‌وانه مرۆڤه‌كانی هان دا بۆ
گه‌ڵاڵه كردن‌و پراكتیزه كردنی مافه سروشتییه‌كانیان كه پێشتر به شێوه‌یه‌كی
ئارمانی‌و ئایدیالی باسیان لێوه ده‌كردن‌و له پراكتیكدا ئیمكانی جێبه‌جێكردنی
ئه‌و مافانه‌یان نه‌بوو. تاكه‌كان هه‌ر له یه‌كه‌م چركه‌ساتی پێكهێنانی
كۆمه‌ڵگادا ئیتر هه‌ست به لاوازیی خۆیان ناكه‌ن‌و یه‌كسانی له نێوانیان دا سه‌ر
هه‌ڵ ده‌دا‌و بارودۆخی شه‌ڕ ده‌ست پێ‌ده‌كا، چونكه له كاتی هه‌ستكردن به
یه‌كسانی‌دا تاكه‌كانی ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌هێزیی خۆیان هه‌ست پێ‌ده‌كه‌ن‌و
هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شی هه‌ره زۆری ئیمتیازاته‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان به‌كار بێنن‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی پێكهێنانی بارودۆخێك بۆ شه‌ڕ.
"هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی تاكه‌كانی دروست ده‌بێ‌و بۆ رێكخستنی
پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه هه‌ندێ یاسا سه‌ریان هه‌ڵ‌داوه كه
پرنسیپه‌كانی ئه‌و یاسایانه بریتین له مافی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له‌لایه‌كی‌تریشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاتدار‌و ژێرده‌سته‌كان
به‌باشی بپارێزرێ‌و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش پارێزراو بێ كه تێی‌دا ده‌ژین‌و له‌ژێر
تیشكی ئه‌مه‌ش دا بۆخۆشیان پارێزراو بن، خاوه‌نی هه‌ندێ یاسان كه گه‌رانتی
پاراستن‌و مانه‌وه‌یانه‌و پرنسیپه‌كانی ئه‌و یاسایانه بریتین له یاسای
سیاسی‌و هه‌روه‌ها تاكاكانیش له نێوخۆیان دا پێوه‌ندییه‌كانیان به هۆی
یاساكه‌وه رێك ده‌خه‌ن كه پێی دوترێ یاسای مه‌ده‌نی"5 بێ‌گومان یاسا
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراون كه نه‌ته‌وه
جۆراوجۆره‌كان له كاتی ئاشتی‌دا زۆرترین چاكه‌و له كاتی شه‌ڕیش دا كه‌مترین
ئازار به یه‌كتر بگه‌یه‌نن به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندی‌یه
راسته‌قینه‌كانیان بگه‌یه‌نن. پێویسته یاساكان له‌گه‌ڵ سروشت‌و پرنسیپی ئه‌و
حكوومه‌ته‌ی كه دامه‌زراوه یان داده‌مه‌زرێ، بگونجێ، جا چ یاسا سیاسییه‌كان
كه ده‌بنه هۆی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت چ یاسا مه‌ده‌نی‌یه‌كان كه ده‌وڵه‌ت
ده‌پارێزن. به كورتی ده‌بێ یاساكان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه ورد‌و درشته‌كانی
ژینگه‌و ده‌وروبه‌ر‌و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌سه‌ریان دا جێبه‌جێ ده‌كرێن‌و بناغه‌ی
پێوه‌ندی‌یه‌كان پێك دێنن، گونجاو بن. بۆ روون كردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن له مه‌ڕ یاسا
نێوده‌وڵه‌تی‌و مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یه‌كێك له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
كه به شێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌كراو له‌به‌ر ده‌ست دایه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له
به‌نده‌كانی ده‌خه‌ینه به‌رباس‌و توێژینه‌وه. له پێش دا به كورتی ئاماژه به
مێژوو‌و به‌سه‌رهاتی به‌یاننامه‌كه ده‌كه‌ین‌و دواتر نێوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌خرێته
به‌رباس.
مێژوو‌و به‌سه‌رهاتی به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ:
ئه‌م به‌یاننامه‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 10ی
دیسامبری 1948 (19ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1327)دا په‌سند كراوه‌و له تێكڕای ئه‌و
وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامن داوا كراوه كه بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و هه‌لومه‌رجێك پێك
بێنن كه له فێرگه‌و قوتابخانه‌كان دا بوترێته‌وه‌و بخوێندرێ. بنه‌مای ئه‌م
به‌یاننامه‌یه هه‌ر له وێنه‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه كه له پێشه‌كیی (قانوون
بنچینه‌یی) 1791ی فه‌رانسه‌دا هاتوه‌و بنچینه‌ی مافی مرۆڤی داڕشتوه. ئه‌ركی
به‌ڕێوه‌بردن‌و به‌رپرسایه‌تیی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ له ئه‌ستۆی
كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. ئه‌م به‌یاننامه‌یه بریتی‌یه له یه‌ك
پێشه‌كی‌و 30 به‌ند. له كۆمیسیۆنێكی تایبه‌تی كه له ساڵی 1945 دامه‌زرابوو
بنه‌مای هه‌وڵی جیهانی بۆ نووسینی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ دارێژرا.
ئه‌نجومه‌نی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (Ecosoc) له
فیوریه‌ی 1946 بڕیاری دا كه به‌رپرسایه‌تیی خۆی بۆ پێكهێنانی (كومیسیۆنی
نێوخۆیی سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ) به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ. ئه‌م كومیسیۆنه
به‌ر | | | |