|
ده‌رنه‌كه‌ون، بۆیه هیچ
رێ ده‌رچوونێكی نه‌بوو كه مرۆڤ به فریای خۆی كه‌وێ یان كه‌سێ به هانایه‌وه
بێ. ته‌مایه‌ر بووم له ناكاو تێڵایه‌ك له‌سه‌رم بدات یان ده‌ركه دابخرێ‌و ئه‌م
كه‌سه به كارد یان ته‌ور په‌لامارم بدات. به‌ڵام هه‌ر به‌و ده‌نگه نه‌رمه‌وه
پرسی: "دیوی من به‌لاته‌وه چۆنه؟" "دیو؟ ببوره، من هه‌ست ده‌كه‌م كه له نێو
تووره‌كه‌یه‌كی لاستیكی‌دا دانیشتووین" ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی گرینگی به قسه‌ی من
بدا دیسانه‌ه‌و وتی: "چێشتی من شیره، شێو ده‌خۆن؟" "سپاس، من شامم خواردوه." "لێوانێك
شیر خراو نیه." پارچ‌و لێوانی له پێشم دانا. گه‌رچی حه‌زم لـێ نه‌بوو كه‌چی
بڵێی نه‌ڵێی لێوانێك شیرم تێ‌كرد‌و خواردم. دوای خۆی باقی شیره‌كه‌ی له لێوان
پڕ كرد، زۆر هێواش هه‌ڵیده‌لووشی‌و زوانی له‌سه‌ر لێوه‌كانی ئه‌گه‌ڕان ـ لێوه‌كانی
ده‌بریسكانه‌وه، پێڵووی چاوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ئازاراوی هاتبووه خواره‌وه،
وه‌ك ئه‌وه‌ی له شوێن بیره‌وه‌ری گه‌لێك بگه‌ڕێ. شێوه‌یه‌كی شه‌هوه‌تاوی له
خۆ گرتبوو. ته‌وێڵێكی به‌رزی هه‌بوو كه ده‌مارێكی شینی به‌رزه‌وه بوو له
بانی ده‌دیترا، قژگه‌لی خورمایی ئه‌و رژابووه بان شانی وه‌ك بڵێی له‌گه‌ڵ خۆی
قسه بكا، وتی: "من هیچ كات له حه‌زگه‌لی كه‌سانی‌ترا هاوبه‌ش نه‌بووم، هه‌موو
كات هه‌ستێكی دژوار یان هه‌ستێكی به‌دبه‌ختانه پێشی منی گرتووه: ده‌رده‌ی
ژیان، ناله‌باری ژیان. له گشت ئه‌م ناله‌بارییانه گرینگتر هه‌گبه‌ی فیتنه له‌گه‌ڵ
مرۆڤه‌كانی خراپی كۆمه‌ڵگای گه‌نیوه، خراپی خوارده‌مه‌نی‌و جل‌وبه‌رگ، هه‌موو
ئه‌مانه به‌رده‌وام له خه‌وه‌ر بوونه‌وه‌ی هه‌بوونی راسته‌قینه‌ی ئێمه به‌رگری
ده‌كا. سه‌رده‌مێك بوو تێكڵاوی ئه‌وان بووم، ویستم لاسایی ئه‌وان بكه‌مه‌وه،
دیتم گاڵته به خۆم ده‌كه‌م هه‌رچی لایان حه‌ز بوو هه‌مووم تاقی كرده‌وه، دیتم
جانتاكانی خه‌ڵكی به كه‌ڵكی من ناێی. هه‌ستم ده‌كرد كه هه‌موو كات‌و له هه‌موو
شوێن مرۆڤێكی ده‌ره‌كیم هیچ پێوه‌ندییه‌كم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا نه‌بوو. من نه‌مده‌توانی
خۆم به چه‌شنێ ژینی خه‌ڵكی دیكه ده‌ربێنم. هه‌موو كات به خۆم ئه‌وت: رۆژێ له
كۆمه‌ڵگا هه‌ڵدێم‌و له گوندێ یا جێگه‌یه‌ك دوور ده‌مێنمه‌وه. به‌ڵام نه‌مده‌ویست
دوور كه‌وتنمه‌وه بكه‌مه هۆ بۆ ناوبانگ ده‌ركردن‌و نانی‌پێ په‌یا بكه‌م. من نه‌مده‌ویست
خۆم مه‌حكوومی هزره‌كانی كه‌سێك بكه‌م یان لاسایی كه‌سێك بكه‌مه‌وه. ئاخره‌كه‌ی
بڕیارم دا كه دێوێك به دڵخوازی خۆم درووست بكه‌م، شوێنێ: كه له خۆمدا بم،
شوێنێك كه هزره‌كانم پرش‌و بڵاو نه‌بن.
"من له بنه‌ڕه‌تدا له‌ش خۆشه‌ویست
به‌دنیا هاتبووم. كاروتێكشان هی خه‌ڵكانی نێو به تاڵه، به‌م هۆیه‌وه ده‌یانه‌وێ
برینێكیان ساڕ‌ێژ بكه‌ن. هی كه‌سانی سواڵكه‌ر‌و برسییه كه له ژێر بنچكه‌وه ده‌رهاتوون.
به‌ڵام باوكانی من كه نێو به‌تاڵ بوون! فره كاركردن‌و به فره زه‌حمه‌تكێشان‌و،
بیركردنه‌وه، دیتن، فره شتی دیكه، ساته‌كانی ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕاندووه ... ئه‌م
قووڵكه له لای ئه‌وان بایه‌خێكی نه‌بوو، ئه‌وان ته‌نیا میراتی له‌ش خۆشه‌ویستیان
به‌من داوه. من شانازی به باو باپیرانمه‌وه ناكه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌كه له‌م
وڵاته چینه‌كان چه‌شنی شوێنه‌كانی دیكه بوونیان نیه‌و ناتوانی هه‌ركام له ده‌وڵه‌ته‌كان‌و
پاشایه‌تییه‌كان به جوانی لێكبده‌یته‌وه. دووسێ پشت به‌ر له ئه‌وان دز، جه‌رده،
یان گاڵته‌چی كۆشك‌و یان فرۆشیاری كه‌ل‌وپه‌لی كۆن بوون، جگه له‌مه ئه‌گه‌ر
زیاد له باوباپیران بكۆڵینه‌وه ئاخره‌كه‌ی پشتی هه‌ر كه‌سێ ده‌گاته گوریل‌و
شه‌مپانزه. كه‌چی شتێك كه هه‌یه، من بۆ كار نه‌خوڵقا بووم. ته‌نیا كه‌سانی
تازه به ده‌وران گه‌یشتووی پشت به باوباپیران به‌ستوو ئه‌توانن به وته‌ی
خۆیان له‌م ئاقاره‌دا خۆ بنوێن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه به شێوه‌ی دڵخواز‌و ته‌ماح‌و
شه‌هوه‌تی خۆیان سازیان كردووه‌و له چووكه‌ترین ئه‌ركه‌كانی ژین‌دا ئه‌شێ
یاساگه‌لـی زۆره‌ملـی‌و غوڵامی ئه‌وان وه‌ك حه‌ب قووت بده‌ی! ئه‌م دیلییه كه
ناوی كاریان لـێ‌ناوه‌و هه‌ر كه‌سێك مافی ژیانی خۆی ئه‌بێ له‌وان سواڵ بكات!
له‌م ئاقاره‌دا ته‌نیا ده‌سته‌یه‌ك دز، نه‌زانی بێ‌شه‌رم‌و نه‌خۆش مافی ژیانیان
هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێ دز‌و خوار‌و ماستاوچی نه‌بێ ئه‌ڵێن "بۆ ژیان ناشێ!"
ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌من هه‌مبوو له‌گه‌ڵ كۆڵێكی میراتیی كه له ژێریدا
چه‌مابوومه‌وه، ئه‌وان ناتوانن لێی تێبگه‌ن! شه‌كه‌تی باوكانم له‌مندا مابووه‌و
تاراوگه‌ی ئه‌م رابردووه‌م له خۆمدا هه‌ست ده‌كرد. ده‌مویست چه‌شنی
گیانله‌به‌رێك خوێن سارد له كونجێكا رۆ بچم، له تاریكی خۆما نوقم بم‌و له خۆما
هێز په‌یا بكه‌م. چون هه‌روه‌ك له تاریكخانه وێنه له بان شووشه ده‌ركه‌وێ،
ئه‌و شتانه‌ی كه له مرۆڤێكی ناسكدا شاراوه‌یه به هۆی هه‌ڵاتن‌و هه‌راو و
هوریا‌و رووناكی ئه‌خنكێ‌و ئه‌مرێ، ته‌نیا له تاریكی‌و بێده‌نگییه كه عه‌شق
له مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌م تاریكییه له خۆمدا بوو له خۆڕا تێده‌كۆشام كه
ئه‌وه گه‌وره كه‌مه‌وه. داخێك كه هه‌مه ئه‌مه‌یه كه بۆچی ماوه‌یه‌ك له
خۆڕا به شوێن خه‌ڵكانا چووم. ئێستا زانیمه كه پڕ بایه‌خاترین به‌شی من هه‌ر ئه‌م
تاریكی، هه‌ر ئه‌م بێده‌نگیه بووه. ئه‌م تاریكییه له ناخی هه‌ر
جووڵه‌وه‌رێكدا هه‌یه، ته‌نیا له دووری گرتن‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خۆمان، كاتێك
كه له دنیای ره‌واڵه‌تی لاده‌ده‌ین له ئێمه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ ـ به‌ڵام هه‌موو
كات خه‌ڵك تێده‌كۆشن له‌م تاریكییه‌و دوور كه‌وتنه‌وه هه‌ڵبێن، گوێی خۆیان له
به‌رامبه‌ر ده‌نگی مردن‌دا بگرن، كه‌سایه‌تی خۆیان له نێو هات‌و هاواری ژینا
ون‌و له به‌ین ببه‌ن! نامه‌وێ كه به وته‌ی سۆفییه‌كان: "تیشكی راستی له
مندا رووناكی بدا." به پێچه‌وانه‌وه چاوه‌ڕێی دابه‌زینی شه‌یتانم هه‌یه،
ده‌مه‌وێ هه‌روه‌ها كه هه‌م له خۆما خه‌وه‌ر بمه‌وه. من له شه‌وگه‌لی
بریقه‌دار‌و نێوبه‌تاڵی رووناكبیره‌كان قیزم دێته‌وه‌و نامه‌وێ له بۆ
پێداویستیی گه‌لی چه‌په‌ڵی ئه‌م ژیانه كه دڵخوازی ئاره‌زووی دزه‌كان‌و
قاچاخچیه‌كان‌و بوونه‌وه‌رگه‌لی ژێرده‌ستی نه‌زان ساز بووه‌و به‌ڕێوه ده‌چێ
كه‌سایه‌تی خۆم له‌ده‌ست بده‌م.
"ته‌نیا له‌م دیوه‌دایه كه ئه‌توانم بۆ خۆم بژیم‌و هێزه‌كانم به فیڕۆ نه‌ڕوا،
ئه‌م تاریكی‌و رووناكییه سووره بۆم پێویسته، ناتوانم له نێو دیوێكدا دانیشم
كه پشت سه‌رم ده‌لاقه‌ی هه‌بێ، وه‌ك ئه‌وه وایه هزره‌كانم بڵاوبێته‌وه، له
رووناكیش خۆشم ناێیت. له به‌رهه‌تاوا هه‌موو شتێك لووس‌و ئاسایی ده‌بێ. ترس‌و
تاریكی سه‌رچاوه‌ی جوانین: پشیله‌یه‌ك رۆژ گیانله‌به‌رێكی ئاساییه، به‌ڵام شه‌و
له تاریكدا، چاوه‌كانی ده‌دره‌وشن‌و قژه‌كانی بریقه ده‌ده‌نه‌وه‌و جووڵه‌كانی
مڵه ده‌بن، بنه‌گوڵێك كه به رۆژ ره‌نجاو‌و تاری جاڵجاڵووكه گرتوویه‌تی، شه‌و
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نهێنی گه‌لێك له ده‌ورووبه‌ریدا شه‌پۆل ده‌دا، چه‌مكی تایبه‌ت
به خۆیه‌وه ده‌گرێ. |