|
سه‌رنجی چاپه‌مه‌نییه‌كان،
لێنین پێش شۆڕشی ئۆكتۆبر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌كاتی دوور خراوه‌یی‌دا، له چه‌ندین
وتاردا ره‌خنه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانی تولستۆی گرت، چونكه ناوبراو به‌رهه‌مه‌كانی
تولستۆی به خاوه‌نی به‌هاو بایه‌خه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی‌یه‌كان بۆ بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری ده‌زانی.
هه‌رچه‌ند لێنین به‌رهه‌مه‌كانی
تولستۆی به خاوه‌نی چه‌شنێك له ئانارشیزمی ئایینی داده‌نا، به‌ڵام له ساڵی
1908دا له وتاری "تولستۆی، ئاوێنه‌ی شۆڕش"، زه‌برو زه‌نگ و بێ‌دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
به هۆكاری هاواری پارادۆكسه‌كان له به‌رهه‌مه‌كانی تولستۆی له قه‌ڵه‌م دا.
به‌پێی بیره‌وه‌رییه‌كانی "ماكسیم گوركی"، لێنین گوتبووی: ئه‌گه‌رچی تولستۆی
ئه‌شرافزاده‌یه، به‌ڵام ناوبراو جووتیارێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌بیاتی رووسه.
به پێچه‌وانه‌ی گوركی، تولستۆی نه نووسه‌ری پرۆلتاریای شاری‌و، نه نووسه‌ری
بۆرژوازی تێزاری‌یه، به‌ڵكوو نووسه‌ری جووتیارانی نیمچه ئازادی رووسیه‌یه.
تولستۆی به‌ڵگه‌گه‌لێكی له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێست، كرداری‌و كولتووری ده‌یان میلیون
جووتیاری به‌له‌نگازی هێنایه نێو ئه‌ده‌بیاتی جیهانییه‌وه‌و بوو به شیكاری
دژبه‌ره‌كانی دیرۆكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆی. ئه‌گه‌رچی به‌ره‌هه‌مه‌كانی
تولستۆی ده‌رخه‌ری وێناگه‌لێكی راسته‌قینه له كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
هیواو ئاواته ناكرده‌ییه‌كان هه‌ڵه‌ی رێفورمیستی هاوڕێن. لێنین ده‌نووسێ: ته‌نانه‌ت
له هه‌ندێ بواردا بێده‌نگی تولستۆی دان پێدانانی ناوبراو له‌هه‌مبه‌ر هه‌ندێ
ره‌وش و هه‌لومه‌رج ده‌رده‌خا. ده‌بێ رووناكبیران له گرینگیی ره‌خنه‌كانی
تولستۆی له ده‌وڵه‌ت، له كه‌نیسه‌و خاوه‌نداریه‌تیی تایبه‌تیی خاوه‌ن زه‌وی‌یه‌كان،
ئاگادار بكرێنه‌وه. له دیرۆكی ئه‌ده‌بیاتدا، نووسه‌رانێك سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن كه
له هه‌ڵوێستێكی دواكه‌وتووانه‌دا به‌رهه‌می هونه‌ری هه‌تاهه‌تاییان ئافراندووه.
نووسه‌ر وه‌كوو هونه‌رمه‌ندان مافی هه‌ڵه‌ی سیاسی‌و تیوری هه‌یه. ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌مه
ئه‌ده‌بیه‌كانی تولستۆی له‌گه‌ڵ پروپاگه‌نده‌ی په‌یره‌وانی تێنه‌گه‌یشتووی
تولستۆی‌گه‌رای جیاوازییان هه‌یه، به‌ڵام گرووپێك له توندره‌وه سیاسییه‌كان
هۆكاری شكستی شۆڕشی یه‌كه‌می رووس له ساڵی 1905 بۆ پروپاگه‌نده‌ی
ئاشتیخوازانه‌ی تولستۆی‌گه‌راكان له‌نێوان جووتیاران ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
تولستۆی له‌به‌ر باوه‌رمه‌ند بوون به فێركردن و بارهێنانی ناحكوومی‌و توانایی
دارایی تاكه‌كه‌سی، كۆمه‌ڵێك قوتابخانه‌ی بۆ منداڵانی جووتیار له گونده‌كان
چێ‌كرد. تولستۆی ته‌نانه‌ت پێش هاتنی مائۆئیسته‌كان بۆ گۆڕه‌پانی خه‌باتی
كۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژهه‌ڵات، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه رووناكبیران ده‌بی له
جووتیارانه‌وه فێربن، نه‌ك جووتیاران له رووناكبیرانه‌وه. نووسینی 10 به‌رگ
كتێبی فه‌لسه‌فی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، ساناتر له پراكتیزه‌كردنی ئه‌سڵێكی
تیوری‌یه. تولستۆی پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئاشتیخوازانه‌ی گاندی له مه‌یدانی
خه‌باتی سه‌ربه‌خۆخوازی، گوتبووی: خۆڕاگری كۆمه‌ڵایه‌تیی نابێ به‌ره‌و
تووڕه‌یی‌و توند‌و تیژی بڕوا. تولستۆی نه‌ته‌نیا تیرۆری ئاشكرا‌و نهێنیی
ده‌وڵه‌تی مه‌حكووم كرد، به‌ڵكوو توانجی له كرده‌وه‌ی چه‌كداری ئانارشیسته
غه‌یره ئاینییه‌كانیش گرت.
له‌مه‌ڕ ژیانی تولستۆی ده‌توانرێ بگوترێ ناوبراو له‌نێوان ساڵه‌كانی 1910ـ
1828ی زایینی ژیا، له زانكۆی "قازان" ده‌ستی به خوێندنی زمانه
رۆژهه‌ڵاتییه‌كان كرد و به‌هۆی ئه‌وین به سه‌فه‌ر و گه‌ڕان له قوناغی
گه‌نجێتیدا چوو بۆ ناوچه‌ی قه‌فقاز و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سووپای رووس دژی
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی قه‌فقاز و قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كه‌ی "شێخ شامیك"
وه‌ستایه‌وه‌و له‌م باره‌یه‌وه رۆمانێكی نووسی. تولستۆی له‌گه‌ڵ كچێك به‌ناوی
"سوفیه" ژیانی هاوبه‌شی هێناو به‌رهه‌می ئه‌م ژیانه‌یان 13 منداڵ بوو.
سه‌ره‌نجام له ساڵی 1880 پاش خه‌باتێكی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ خۆی‌و ئه‌شراف، له
چینی خۆی دابڕاو ده‌ستی به خزمه‌تكردنی بێ‌به‌شان كرد. پاكداوێنی ئه‌خلاقی
تولستۆی به راده‌یه‌ك گه‌یشت كه مووچه‌ی نووسینی په‌رتووكه‌كانی
وه‌رنه‌ده‌گرت، وازی له جگه‌ره‌كێشان هێنا، ره‌خنه‌ی له پێوه‌ندییه
جینسییه‌كان گرت‌و وه‌دوای پیشه‌ی "پینه"چی‌یه‌تیی كه‌وت.
تولستۆی له ماوه‌ی ساڵه‌كانی خه‌بات‌و ره‌خنه‌گرتنی، به‌ره‌به‌ره له كلیسای
مه‌سیحی "ئۆرتۆدۆكس" دوور كه‌وته‌وه‌و پروپاگه‌نده‌ی بۆ چه‌شنێكی تایبه‌ت له
مه‌سیحییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نیمچه دادپه‌روه‌رانه ده‌كرد. ناوبراو به‌هۆی
ره‌خنه‌گرتن له پێشكه‌وتنی شارستانییه‌ت‌و پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی‌و فێركردنگه‌لی
بارهێنانی زانسته سروشتییه‌كان له‌نێوان رووناكبیراندا به دواكه‌وتوو تۆمه‌تبار
كرا. تولستۆی له ساڵی 1898 له نووسراوه‌یه‌كدا له‌مه‌ڕ بزووتنه‌وه‌ی تازه
پێگه‌یشتووی ماركسیزم، هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌نووكه سه‌رمایه‌داران به‌سه‌ر
گه‌لدا حكوومه‌تیان كردووه‌و به‌م زووانه بۆرۆكراته حیزبییه‌كان به‌ناوی
نوێنه‌ری چینی كرێكار ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.
له روانگه‌ی حیزبییه‌وه تولستۆی له‌ژێر باندۆری بیروبۆچوونی رۆسۆدا بوو.
مێژوو نووسێك ده‌نووسێ: رۆڵی تولستۆی بۆ شۆڕشی رووس وه‌كوو گرینگی رۆسۆ بۆ
شۆڕشی فه‌رانسه وابوو. ئه‌مرۆكه ده‌توانرێ هێما بۆ ئه‌وه بكرێ ئه‌گه‌رچی
ئه‌ده‌بیاتی رووس به هه‌وڵی "پوشكین" بووه خاوه‌نی ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی‌یه، به‌ڵام به یارمه‌تیی تۆلستۆی‌و داستایۆسكی، ناوبانگی جیهانی
ده‌ركرد. تولستۆی به په‌یره‌وی كردن له "هێگل" ده‌ڵێ: رۆمان، شكڵی مۆدێرنی
چیرۆكنووسی حه‌ماسی‌یه. ناوبراو باسكردنی ئه‌ده‌بی شه‌ڕ له "ستاندال" فێربوو.
له روانگه‌ی ره‌خنه‌گرانی چه‌په‌وه، تولستۆی به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه، نه
بۆرژوای‌و نه پرولتاریای رووسی نه‌ناسی، به‌ڵكوو بواری كاره‌كه‌ی شرۆڤه‌ی
ژیانی جووتیارانی هه‌ژاری به‌جێ‌ماو له سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بوو.
له شاكاره‌كانی تولستۆی ده‌توانرێ ئاماژه به په‌رتووكه‌كانی
"جه‌نگ‌وئاشتی"، "ئاخێز"، "ئاناكارنیا"، "هونه‌ر چییه"، "مه‌رگی هه‌یوانی
ئیلیچ‌و قه‌زاقه‌كان" بكرێ. تولستۆی به‌ر له گوركی له تریولۆژییه‌كی
ئۆتۆبیوگرافیانه‌دا، رۆمانه‌كانی قوناخی منداڵی، ساڵه‌كانی مێرمنداڵی‌و
بیره‌وه‌رییه‌كانی قوناخی لاویی خۆی بڵاو كرده‌وه. ناوبراو له په‌رتووكی
"جه‌نگ‌و ئاشتی"دا، له خه‌باتی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی رووس له
به‌رانبه‌ر په‌لاماری ناپلئۆن به‌رگری ده‌كاو له رۆمانی "ئاناكارنیا"
قوربانی‌بوونی ژنان له كۆمه‌ڵگای ئه‌شرافی ـ ده‌ره‌به‌گایه‌تیی تێزاری پیشان
ده‌دا.
تولستۆی له كتێبی "هونه‌ر چییه"، ده‌نووسێ: ده‌بێ هونه‌ری ببێته هۆی
گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی تایبه‌تمه‌ندییه مرۆییه‌كانی گه‌ل‌و له "شكسپیر"، "بودلێر"،
"بێتهۆڤن"و "واگنێر" به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌م بوارانه‌دا ره‌خنه‌ی گرت. له
رۆمانی "ئاخێز"دا، تولستۆی ره‌خنه له كۆمه‌ڵگای هه‌ژار و چاره‌ره‌شی خۆی
ده‌گرێ. ره‌خنه‌گرانی ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه تولستۆی له‌و
هونه‌رمه‌ندانه‌یه كه ئه‌گه‌رچی به‌گوێره‌ی جیهانبینییه‌كی هه‌ڵه‌و هزری
هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، به‌ڵام به‌رهه‌مگه‌لی هونه‌ری پڕبایه‌خی ئافراند.
تولستۆی جگه له ناسیاری له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌كانی رۆسۆ له سه‌فه‌رێكدا بۆ
رۆژئاوا له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران‌و هه‌ڵاتووه‌كانی هاونیشتمانی خۆی وه‌ك "پرودۆن"،
"تورگینیوف"و "هوتسن" ئاشنا بوو. ناوبراو له چه‌ندین وتاردا له به‌رهه‌مه
رۆمانتیكه‌كانی "پۆشكین"و "سرمانتوف" كه له‌هه‌مبه‌ر كولتووره‌كانی غه‌یره رووس
وه‌ك قه‌فقاز و تاتار نووسراون، ره‌خنه‌ی گرت. له‌و نووسه‌رانه‌ی كه له‌ژێر
كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی تولستۆی‌دا بوون، ده‌توانرێ له "ئاندره ژید"، "توماس
مان"و "ستیڤان تسوایگ" ناو ببرێ. پاش مه‌رگی تولستۆی، رۆمانی "رۆنالد" بووه
هۆی به‌ناوبانگ بوونی ناوبراو له رۆژئاوادا. ره‌خنه‌گرێك له‌باره‌ی رۆڵی
تولستۆی له رووداوه‌كانی رووسیه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ڵێ: ده‌ستپێكی خۆكوژی
ئورووپا بن، تولستۆی سه‌ره‌تاو لێنین كۆتایی ئه‌ون.
له‌مه‌ڕ جیاوازی نێوان تولستۆی‌و داستایۆسكی، تولستۆی به شۆڕشگێڕتر له
داستایۆسكی ده‌زانن. چونكه ناوبراو زۆر بوێرانه ده‌ستی به خه‌بات به‌دژی
ده‌وڵه‌ت‌و كلیسا كرد. ئه‌گه‌رچی تولستۆی وه‌كوو "تورگینیۆف" پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ
رۆژئاوا نه‌كرد، به‌ڵام وه‌كوو داستایۆسكی ناسیونالیستیش نه‌بوو. داستایۆسكی وه‌ك
دیكێنز، باڵزاك و ئالن پۆ، له‌مه‌ڕ خه‌ڵكی شاره‌كان شتی ده‌نووسی، به‌ڵام
تولستۆی له هه‌مبه‌ر ژیانی سه‌خت و دژواری جووتیاران له گونده‌كان به‌رهه‌می
خوڵقاند.
له‌باره‌ی خاڵه وێكچووه‌كانی تولستۆی‌و داستایۆسكی ده‌كرێ هێما به‌وه بكرێ
كه دوو رووداوی گرینگ بووه هۆی گۆڕینی كه‌سایه‌تییه‌كانیان، داستایۆسكی
به‌هۆی سه‌پاندنی حوكمی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
تێزاره‌وه‌و تولستۆی به‌هۆی ده‌ركردنی له كلیسا. تولستۆی له‌كۆتایی
ته‌مه‌نیدا له‌نێوان لایه‌نگره‌كانی بوو به سه‌مبۆلی لاساییكردنه‌وه.
په‌یره‌وانی تولستۆی به‌هۆی سكاڵا‌و گازنده له هه‌لومه‌رجی زاڵ، تووشی
شڵه‌ژان‌و ناهۆمێدیی فیكری بوون. شه‌وێك كه تولستۆی به‌هۆی ناكۆكی فیكری
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ی به‌جێ هێشت‌و به‌ره‌و باشووری رووسیه وه‌رێ
كه‌وت تاكوو به لایه‌نگرانی په‌یوه‌ست بێ، له ئیزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر
ماڵئاوایی له ژیان كرد. كچه‌كه‌ی تولستۆی چه‌ند ساڵ دواتر بنیاتێكی
خێرخوازی، كولتووری‌و چاندی به‌ناوی "تولستۆی" بۆ یارمه‌تیدان به كۆچبه‌ران‌و
هه‌ڵاتووه‌كان پێك هێنا.
ژێده‌ر: ماڵپه‌ری "كار ئانلاین" |