|
31-01-1387
?
:فاتیح ساڵحی
تیاتر وه‌ك دیارده‌یه‌ك كه زاده‌ی ده‌ستی مرۆڤه‌و هونه‌ر به گشتی كه له
ئاكامی داهێنانی مرۆڤدا، رواڵه‌تیان به خۆوه گرتووه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام
له پاڵاوته‌كردنی رۆحی مرۆڤدا كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوی بووه له مێژه‌وه وه‌ك
ده‌رمانی رۆح چاوی لێكراوه.
مرۆڤـ ئه‌وكات هه‌ستی به ته‌نیایی‌و له خۆنامۆ بوون كرد، بۆ ده‌رباز بوون له
چنگی ته‌نیایی‌و ئه‌و ئازارانه‌ی له ژیانی تاكه‌كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له‌گه‌ڵی
به‌ره‌وڕوو بوو، ده‌ستی دایه ئافراندن‌و هه‌ست‌و ده‌روونیاتی خۆی بۆ یه‌كه‌مجار
له رێگه‌ی هێڵ كێشاندن‌و پاشان وێنه كێشان له سه‌ر دار‌و دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان
پیشان دا. ئه‌مڕۆكه پاش هه‌زاران ساڵ له سه‌رهه‌ڵدانی هونه‌ر له كۆمه‌ڵگای
مرۆیی‌دا، هونه‌ر هه‌نووكه‌ش دیارده‌یه‌كی نوێیه كه هه‌ر رۆژ قسه‌یه‌كی نوێی بۆ
مرۆڤـ پێیه‌و ئه‌مه‌ش له زه‌ینی داهێنه‌ری خودی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
هه‌ر وه‌ك پێشتر باسمان كرد
نێوئاخنی هه‌موو هونه‌ره‌كان چه‌شنێك له هێمنی و ئارامی تێدایه كه مر‌وڤ بۆ
دۆزینه‌وه‌ی له رێگه‌گه‌لی جیاواز‌و به شێوازگه‌لی جۆراوجۆر، به درێژایی
مێژوو به شوێنی‌دا گه‌ڕاوه. هه‌ر ئه‌م هێمنی‌و ئارامییه ده‌بنه هۆی پاڵاوته‌كردنی
رۆحی مرۆڤ.
مرۆڤێ كه، له جیهانی ئه‌مڕۆدا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی زانیاریی‌و پێشكه‌وتنی
تێكنۆلۆژیاو تێداچوونی دیمه‌نه سروشتیه‌كان ناچاره په‌نا ببات بۆ ده‌وا‌و ده‌رمانی
شیمیایی كه خۆی له چنگی خه‌مۆكیه‌كی زۆره‌ملی رزگار بكات. به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانین
ده‌وا‌و ده‌رمانه‌كان سه‌ره‌ڕای هه‌موو چاكییه‌كانیان، خراپیگه‌لێكیشیان هه‌یه كه
زۆرجار ده‌بنه هۆی خراپتر بوونی دۆخی رۆح‌و ره‌وانی مرۆڤـ. بۆیه كارناسان هه‌وڵیان
دا رێگه‌یه‌كی دیكه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ده‌روونییه‌كانی مرۆڤـ‌و ئه‌و
ئازارانه‌ی كه رۆژانه به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ‌و له رێگه‌ی پزیشكیه‌وه
چاره‌سه‌ر ناكرێت یان خود هێشتا رێگه‌یه‌كی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه،
بدۆزنه‌وه كه بتوانێ تا راده‌یه‌ك ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی مرۆڤی هاوچه‌رخ
ساڕ‌ێژ بكات.
كاتێك كه ده‌روونناسان‌و پسپۆڕانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانیان كه
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كار‌و باری هونه‌ری ده‌كه‌ن له چاو كه‌سانی دیكه‌ی
كۆمه‌ڵگا خاوه‌ن ده‌رونیاتێكی باشتر‌و رۆحییه‌كی هێمن‌و ئارامن هه‌وڵیان دا له
رێگه‌ی هونه‌ره‌وه، نه‌خۆشه‌كانیان ده‌رمان بكه‌ن‌و به‌م شێوه هونه‌ر ده‌رمانی
(Art theraphy) درووست بوو. خودی هونه‌رده‌رمانی به سه‌ر چه‌ندین لقدا دابه‌ش
بوو كه ده‌توانین هێما بكه‌ین به، موسیقاده‌رمانی(Melody theraphy)،
كایه‌ده‌رمانی(Play theraphy)، چیرۆك ده‌رمانی( Novel theraphy)و تیاتر
ده‌رمانی(Theatre theraphy).
هه‌ریه‌ك له‌م شێوازانه تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ته‌نیا
لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له مه‌ڕ تیاتر ده‌رمانی چه‌ند دێڕێك قسه بكه‌ین.
ئه‌مڕۆكه تیاتر ده‌رمانی وه‌ك شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ر‌و شێوازێكی نوێ بۆ ده‌رمانی
ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه رۆحی‌و ره‌وانییه‌كانن له روانگه‌ی كارناسان‌و
چالاكانی زانسته ده‌روونناسیه‌كان جێگه‌ی سه‌رنج‌و بایه‌خێكی تایبه‌تیه. به
جۆرێكه له ئێستادا ئه‌م شێوه ده‌رمانییه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان،
به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئورووپایی، ئامریكا‌و ئیسكاندیناڤی وه‌ك شێوازێكی
كاریگه‌ر له ده‌رمانی كه‌سانی نه‌خۆشدا سه‌یر ده‌كرێت.
ئه‌م شێوازه له سه‌د ساڵی رابردوودا وه‌ك خاڵی پێكدادانی هونه‌ری تیاتر‌و
زانستی ده‌روونناسی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاڵاوتنی رۆح‌و ره‌وانی مرۆڤـ‌و
گه‌یشتن به كاتارسیس‌و هاوسه‌نگی ره‌وانی جێگه‌ی سه‌رنج بووه. له تیاتر
ده‌رمانیدا ده‌توانرێ به یارمه‌تی شێوه‌و تكنیكگه‌لێكی تایبه‌تی به سه‌ر
نائارامییه ده‌روونییه‌كاندا زاڵ بین‌و له چوارچێوه‌ی بردنه سه‌ره‌وه‌ی هێزی
فێربوون، سه‌قامگرتوویی‌و ته‌ندرووستی كه‌سایه‌تی، به‌ده‌ستهێنانی كارامه‌یی
تاكه‌كه‌سی‌و بردنه سه‌ره‌وه‌ی هه‌ستی خۆ تێگه‌یشتن‌و توانای جه‌سته‌یی‌و
به‌هێزكردنی جووڵه‌و هاوسه‌نگی رۆحی‌و ره‌وانی تاكه‌كان هه‌نگاو هه‌ڵبێنین.
ئه‌م شێوه ده‌رمانیه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1939، له لایه‌ن ده‌روونناس‌و
بیردۆزی گه‌وره‌ی رۆمانیایی (جاكووب لوویی مۆرنۆ) هاته ئاراوه.
له‌م شێوازه‌دا به یارمه‌تی شێوازگه‌لی جیاوازی نمایشی‌و تكنیكه
تایبه‌تیه‌كانی ده‌روونناسی له پیشاندانی نمایشدا، كۆشش ده‌كرێ ئه‌و هه‌له
بدرێت به نه‌خۆش تا له پشت ده‌مامكی رۆل‌و ئه‌كته‌ری، ناكۆكی‌و كێشمه‌كێشه
ده‌روونیه‌كانی خۆی بگێڕێته‌وه‌و هه‌لی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و ئاشنایی له‌گه‌ڵ
خۆیدا به‌ده‌ست بێنێ‌و له هه‌وڵی گۆڕان‌و چاكسازی هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیدا بێ.
له تیاتر ده‌رمانیدا، دووپات بوونه‌وه‌و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌ندجاره‌كی
نه‌خۆش له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وت‌و بیرگه‌لێك كه ره‌نگه بۆ یه‌كه‌مین جار پڕئازار‌و
زه‌جرهێنه‌ره بێ، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بارگرژی تاكه‌كه‌سی له
هه‌مبه‌ر ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌و ئه‌مه‌ش هه‌مان پرسێكه كه وه‌ك (پیشاندانی
ئاوه‌ژۆكراو) دێته ئاراوه‌و واتای دروستی ئه‌م بابه‌ته (چۆنیه‌تی
نه‌گونجا‌ونه‌شیاوی شتێك خراپ كردن)ه.تیاتر ده‌رمانی جۆرێك به‌دواداچوونی
زانستیه بۆ تێگه‌یشتن له راستیه‌كان له رێگه‌ی شێوازگه‌لی نمایشی‌یه‌وه، له‌م
شێوازه‌دا ده‌رمانكه‌ر له‌گه‌ڵ دوو توخمی سه‌ره‌كی "كرده‌وه"و "بینینی
چالاكانه" به‌ره‌وڕووه.
زیاده بێژی، گه‌وره كردنه‌وه، كایه له‌گه‌ڵ ئاوێنه، جێگۆڕكێی رۆله‌كان،
كورسی دا‌غ، ژووری تاریك‌و كورسی خاڵی له تكنیكگه‌لێكه كه له‌م شێوزازه
ده‌رمانیه‌دا، ده‌رمانكه‌ر كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرێ.
له تیاتر ده‌رمانیدا تاك ده‌توانێ به سه‌ر زۆربه‌ی دڵخورپه، دڵه‌ڕاوكێ‌و
مه‌ترسیه‌كانی خۆیدا زاڵ بێت.
كایه كردن‌و دروستكردنی رۆل‌و تێپه‌ڕاندنی قۆناخی تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵه‌كردن
له گرینگ‌ترین توخمه‌كانی پاڵاوته‌كردنی مرۆڤـ له تیاتر ده‌رمانیدا دێته
ئه‌ژمار.
له خۆ بێژی، پێشبینی نه‌كراو بوون، پاڵاوته‌كردن‌و نمایشی‌و دراماتیك بوون وه‌ك
به‌شێكی دیكه له گرینگ‌ترین توخمه‌كانی پێكهاته‌ی تیاتر ده‌رمانیه.
له‌قاودانی، كار‌و باری ژیان‌و ئافرندن وه‌ك گرینگ‌ترین ده‌سكه‌وته‌كانی
ده‌رمانیی هونه‌ری تیاتره كه له تیاتر ده‌رمانیدا به لووتكه‌ی خۆی ده‌گات. |