|
ئه‌م ڕه‌وته‌دا، دوژمن هه‌موو
توانای خۆی بۆ شێواندنی زمان‌و وشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست ده‌خاته كار.
ئه‌گه‌ر بێتوو ڕه‌وتی سڕینه‌وه به هۆی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێ‌و شێلگیربوونی
پێنووسه ده‌روه‌سته‌كان سه‌رنه‌گرێ، به‌ره‌ی دوژمن بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له
بازنه‌ی ئه‌ده‌ب‌دا، داهێنان‌و ئه‌ده‌بیاتێكی ناڕه‌سه‌ن‌و ده‌سته‌مۆ بێته كایه‌وه،
به هه‌موو رێگایه‌ك، به تایبه‌ت له رێگای قه‌ڵه‌م فرۆشراوه‌كانه‌وه بۆ به
ئاكام گه‌یاندنی وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك، سه‌رجه‌م وزه‌و توانای خۆی وه‌گڕ ده‌خات.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م
راستییه، بۆ نه‌ته‌وه‌ی خه‌باتگێڕی كورد، كه به درێژایی مێژوو له لایه‌ن نه‌یاره‌كانیه‌وه
هه‌وڵی تێكشكان‌و چۆكدادنی دراوه، دژبه‌رانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه،
وه‌كوو گورگ له پێستی مه‌ڕدا، كاریان بۆ ئه‌وه كردووه له هه‌ناوی ڕووداوه‌كان‌دا،
زۆرترین ده‌ستمایه بۆ له‌نێوبردن، یان لانی كه‌م شێواندن‌و بێ بایه‌خ كردنی ئه‌ده‌بیات
به هه‌موو لق‌و پۆیه‌كانیه‌وه ته‌رخان بكه‌ن‌و ده‌یكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌دیبان‌و نووسه‌رانی ده‌روه‌ست‌و خه‌باتگێر، ئه‌وانه‌ی ده‌یان هه‌وێت
له تاریكسانی ئه‌نگوسته چاودا، به هه‌ڵكردنی مۆمی وشه، داهێنانی نه‌ته‌وه‌یی‌و
نیشتمانی، به رێگا ئاسته‌مه‌كانی شه‌وه‌زنگ‌دا تێپه‌ڕن، له لای ڕۆڵه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌بنه خاوه‌ن قه‌درو قیمه‌ت‌و به چاوی ڕێز‌و ئه‌مگدارییه‌وه
لێیان ده‌ڕواندرێ، به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌كوو سه‌رچاوه‌و ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وه‌ی
چاوی لێده‌كرێ‌و بایه‌خی بۆ داده‌نرێ.
له كه‌س شاراوه نیه، له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌سایه‌تیی دوژمنانی ئازادی‌و
تاریك په‌رستانی سه‌رده‌م، كه به‌رده‌وام له رووناكایی ده‌ترسن، به هه‌موو
جۆرێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به تیشكی دره‌وشاوه‌ی ئه‌ده‌ب، به چه‌كی
كارای زانست، دڕ به شه‌وه‌زه‌نگ ده‌ده‌ن، كه‌سایه‌تیان خه‌وشدار بكه‌ن تا
باندۆری خامه‌كانیان هه‌رچی زۆرتر كه‌مڕه‌نگ بكه‌نه‌وه.
تاكوو كاتێ ئه‌و جوامێرانه زیندوون، نه‌یارانی شادی‌و پێشكه‌وتن‌و جوانی،
دوژمنانی سوێندخواردوی زانست‌و پێشكه‌وتن خوازی، به‌هه‌ر شێوازێك بۆیان بلوێ، له
ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دان كه‌سایه‌تیی ئه‌و مرۆڤه به به‌رهه‌مانه سووك بكه‌ن، تاكوو
له‌و ریگاوه ژه‌هری تۆڵه‌ی پڕ له قینی خۆیان برێژن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ،
نه‌ختاڵێك له كاریگه‌ریی به‌رهه‌می ئه‌وان كه وشیاری‌و چاوكراوه‌یی‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی
درووست‌و شایی به‌خۆبوونی نه‌ته‌وه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه‌م بكه‌نه‌وه.
به خه‌یاڵی خاوی خۆیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به هه‌رێمی
تاریكی‌دا هه‌نگاو بنێ‌و بیر له شكانی میلی قه‌فه‌س نه‌كه‌نه‌وه.
هه‌وڵی وردكردنی كه‌سایه‌تیی نووسه‌ران‌و ڕۆشبیران‌و سازكردنی قاوو ده‌نگۆی نه‌شیاو
له باره‌یانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی كه‌سایه‌تیی رووناكبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییان
چڕژی تێكه‌وێ، باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه.
نه‌ته‌وه‌ی مافخوازی كورد، له ڕه‌وتی خه‌باتی ڕه‌وای خۆی‌دا، بۆ گه‌یشتن به
ئازادی‌و پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی دێمۆكراتیك، له به‌ستێنی ئه‌ده‌ب‌دا زۆر
مرۆڤی ده‌گمه‌ن‌و شایانی په‌روه‌رده كردوون.
بێگومان هه‌وڵ‌و تێكۆشانی ئه‌و جۆره كه‌سانه، لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به گشتی،
رووناكبیران‌و ... قه‌ت له‌بیر ناكرێ.
یه‌كێك له‌و مرۆڤانه، به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای پێ نه‌دا زۆرتر بژی، بۆ ئه‌وه‌ی
زیاتر خزمه‌تی بره‌وپێدان به ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكا، شاعیر، وه‌رگێڕو
چیرۆكنووسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی رۆژهه‌ڵات، مار‌ف ئاغایی بوو.
مار‌ف ئاغایی، له هه‌لومه‌رجێك‌دا پێنووسی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌پێزی، وشه‌ی پاراوو
ڕه‌سه‌نی كوردیی لـێ ده‌باری، دوژمن هه‌وڵی ده‌دا له رێگای قه‌ڵه‌مه ده‌سته‌مۆكانه‌وه
ئه‌ده‌بیاتێكی سه‌قه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك‌دا بسه‌پێنێ‌و له‌م رێگایه‌وه ئه‌و
بانگه‌وازه گاڵته‌جاڕه بدات، زمانی كوردی زاراوه‌یه‌و لقی زمانێكی دیكه‌یه.
زمانێك، هه‌رچه‌ند زۆر به‌ر له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و وه‌ها بیرۆكه‌یه‌ك، بوونی سه‌ربه‌خۆی
خۆی وه‌كوو هه‌ر زمانێكی ستاندارد‌و سه‌ربه‌خۆ سه‌لماندبوو.
به‌و حاڵه‌ش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌ركی قورس‌و پڕ بایه‌خی
پاراستن‌و په‌ره‌پێدانی زمان‌و گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردی، تاكوو ئه‌مڕۆش هه‌ر
له‌سه‌ر شانی شۆڕشگێڕانی نیشتمانه، به‌ڵام رۆڵی مار‌ف ئاغایی‌و هاوپیشه‌كانی له‌و
سه‌رده‌مه‌دا، له به‌رانبه‌ر قه‌ڵه‌مه ناشێلگیرو به‌كرێگیراوه‌كاندا، له بیر
ناكرێ‌و شایانی رێزه.
مار‌ف ئاغایی، رۆژی دووی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1343ی هه‌تاوی، له گوندی وه‌زنی،
سه‌ربه شارستانی نه‌غه‌ده له دایك بووه. پاش شۆرشی گه‌لانی ئێران به هۆی
بارودۆخی ئاڵۆزی ئه‌و كاتی شاری نه‌غه‌ده، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌چێته
شاری شنۆ.
ناوبراو، ساڵی 1364ی هه‌تاوی، پاش دامه‌زرانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی سه‌لاحه‌دین
ئه‌یووبی‌و وه‌شانی گۆڤاری سر‌وه، ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات،
دوایه له سروه‌دا ده‌ست به تێكۆشان ده‌كات‌و ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی
گۆڤاری ناوبراو، له نێو ئه‌و گۆڤاره‌دا زۆر دڵسوزانه‌و به هه‌ستكردن به به‌رپرسایه‌تی
له ئاست نه‌ته‌وه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كۆسپ‌و ئاسته‌نگه‌كان، كار ده‌كات.
به‌داخه‌وه، زستانی ساڵی 1377ی هه‌تاوی، به هۆی ڕووداوی ماشێنه‌وه، له
نێوان مه‌هاباد‌و ورمێ‌دا له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر قازی‌و سه‌رتیپ مه‌نسووری، له كاتی گه‌ڕانه‌وه
له پرسه‌ی مینا خانم قازی، هاوسه‌ری پێشه‌وا قازی، گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
كاك مار‌ف، به وه‌رگێڕانی په‌رتووكی "هه‌ستی ناسیۆنالیستی كورد" له
ئینگلیزییه‌وه بۆ كوردی، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌رتووكی شێعری "زه‌وه‌ی سه‌خت‌و
ئاسمان دوور"، نیشانی داوه، ئه‌گه‌ر مه‌رگ مه‌ودای دابا، ده‌یتوانی ئه‌ستێره‌یه‌كی
هه‌ره دره‌وشاوی ئه‌ده‌بیاتی كوردی بێت، به تایبه‌تی ناوبراو له كاتی
ماڵئاوایی له ژیان، ته‌نها 33 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌بوو.
به‌داخه‌وه له‌م دواییانه‌دا ناحه‌زانی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، پاش ئه‌وه‌ی
گۆڕی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌كیان شێواند، زۆر جاران گۆڕی گه‌وره رێبه‌رانی
وه‌كوو پێشه‌وا قازی، سه‌رۆك كۆماری كوردستان‌و زۆر نیشتمانپه‌روه‌رو خه‌باتگێڕی
دیكه‌یان تێكدا، ئه‌وجار گۆڕی شاعێر مار‌ف ئاغاییان شێواندووه.
به‌داخه‌وه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش كه‌مته‌رخه‌من‌و ئه‌م بیرۆكه تا راده‌یه‌كی
زۆر، به‌رهه‌می روانینی ئه‌وانه له‌هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان.
ڕه‌وتی كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و ڕه‌شخوازی له كۆمه‌ڵگای كوردستان، له‌م رێگایه‌وه
ترسی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆی به باشی ئاشكرا ده‌كات كه مرۆڤه باش‌و شوێندانه‌ره‌كان،
ئه‌وانه‌ی به كرداری چاك‌و به‌رهه‌می به پێزی نه‌ته‌وه‌یی، خزمه‌تی كۆمه‌ڵگایان
كردووه، یادو ناویان لای خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان به‌رزو به‌رێزه.
په‌شكۆكاویی تاقمی ریش‌و ڕه‌ش، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، گۆری نیشتمانپه‌روه‌ران
ساڵانه مه‌كۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی ئازادیی خاك‌و وڵاته‌و په‌یامی یه‌كیه‌تی‌و
ته‌بایی‌و هاوخه‌باتی لێده‌وترێته‌وه.
په‌یامێك، دڵی دوژمنانی ئه‌م ئاو‌و خاكه وه‌له‌رزین ده‌خات، هه‌ر بۆیه به
شێواندنی گۆڕی مارفه‌كان، قینی ڕه‌شی خۆیان ده‌رێژن.
قینێك كه له په‌راوێزخرانی بیر دواكه‌وتوویی، شین‌و شه‌پۆڕ به‌رجه‌سته‌و
مسۆگه‌ر ده‌كات، له هه‌مان كات‌دا، هه‌وێن‌و هانده‌ری ئێمه بۆ خزمه‌تی زیاتر
به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانه. هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه، ئه‌و هه‌سته خۆشه
ده‌خزێته هه‌موو وجودمانه‌وه كه كه‌سایه‌تییه ده‌ستكرده‌كان ناتوانن‌و نه‌یان
توانیوه جێگای خه‌باتگێڕانی نیشتمانپه‌روه‌ر بگرنه‌وه، هه‌ر بۆیه ئاوا ژانی
ئه‌م دۆڕان‌و لاوازییه‌ی خۆیان كه خه‌ڵكی كوردستان ڕووی خۆشیان لێوه‌رگێراون،
به شێواندنی گۆڕی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌رده‌بڕن.
به ئاواتی ئه‌وه‌ی نموونه‌ی وه‌كوو مار‌ف ئاغایی بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌بیاتی
كورد، زۆر بن.
شێعری "بیر"، به‌رهه‌می مار‌ف ئاغایی.
بیر
دارتاش داری قه‌فه‌سێكی داده‌تاشی،
راوچییه‌ك داوی ده‌ته‌نی،
شاعیرێكیش
به ده‌م بیری:
شكانی شولی قه‌فه‌سێك،
پسانی رایه‌ڵی داوێك،
هه‌ڵفڕینی باڵنده‌یه‌ك،
ده‌تڵایه‌وه.
|