|
15-02-1387
?
:ره‌زا فه‌تحوڵڵا
نژاد
له 22ی ئاوریلی ساڵی 1898دا، مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی
كوردی به ناوی "كوردستان" له قاهێره چاپ‌و بڵاوكرده‌وه كه ئه‌م رۆژه له
لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی كورده‌وه وه‌كوو رۆژی رۆژنامه‌نووسیی كوردی ناودێر
كراوه. له سه‌د‌و ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه كه یه‌كه‌م رۆژنامه به زمانی
كوردی چاپ كراوه هه‌تا ئێستا، رۆژنامه‌نووسیی كوردی هه‌وارز‌و نشێوی زۆری بڕیوه‌و
به پێی دۆخه جیاوازه‌كان، ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌م وتاره تێده‌كۆشێ
ئه‌وه‌نده‌ی بۆی بكرێ ئاوڕێك له ده‌ره‌تان‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسی
كوردی له زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وپێشه‌وه بداته‌وه‌و چاوێكیش له هه‌لومه‌رجی
هه‌نووكه‌یی رۆژنامه‌نووسیی كوردی‌دا بخشێنێ.
له ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه به زمانی كوردییه‌وه
تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، زمانی رۆژنامه‌ی كوردی، تایبه‌ت‌و بێ‌وێنه بووه‌و هه‌یه.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی |