|
16-02-1387
سادق هیدایه‌ت
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: هه‌رمان
رووناكی جووله‌وه‌ره‌كان به‌خه‌به‌ر‌و چاوه‌دێری ده‌كاـ له تاریكی‌و شه‌وه كه
هر ژنێك، هه‌ر شتێكی ئاسایی شێوه‌یه‌كی گوماناوی به خۆیه‌وه ده‌گرێ، گشت
ترسه ونبووه‌كان خه‌به‌ر ده‌بنه‌وه. له تاریكی‌دا مرۆڤـ ئه‌خه‌وێ به‌ڵام ئه‌بیسێ،
كه‌سه‌كه خه‌وتووه به‌ڵام ژیانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كاته ده‌ست پێده‌كا، مرۆڤـ
له پێداویستیگه‌لی ژین بێ‌نیازه‌و دنیای مه‌عنه‌ویی تێپه‌ڕ ده‌كا، ئه‌و شتانه‌ی
كه قه‌د به‌وانی نه‌زانیوه وه‌بیر دێنێته‌وه..."
دوای ئه‌م راوێژه لێوانلێوه،
له ناكاو بێدنگ بوو. بڵێی مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌م قسانه په‌ڕینه‌وه‌ی خۆی
بێت. گه‌لۆ ئه‌م كه‌سه منداڵه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی شه‌كه‌ت‌و ژین لێدراو بوو یان نه‌خۆشییه‌كی
نامۆی هه‌بوو. به هه‌ر له‌ون وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی بیری نه‌ده‌كرده‌وه. من نه‌مده‌زانی
چ وڵامێكی بده‌مه‌وه روخساری شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی به خۆیه‌وه گرتبوو. هێڵێك
كه له قه‌راخ لێویه‌وه |