|
پرسیاره زێڕنه‌كانی
كونستانتین سێرگۆڤیچ ئیستانیسلاڤسكیه كه وه‌ك باوكی زانستیی تیاتر له جیهانی
هونه‌ری تیاتردا ناوبانگی ده‌ركردووه.
ئیستانیسلاڤسكی له كتێبی "سیستمی
زانستی"و "راهێنانی ئه‌كتردا" باس له‌م پرسیاره زێڕینانه ده‌كات‌و وه‌ك
تكنیكێكی سه‌ركه‌وتوو، ده‌یهێنێته نێو شێوازه تیاترییه‌كان له بواری ئه‌كته‌ریدا.
هه‌ر ئه‌كته‌رێك كه بیهه‌وێ رۆڵه‌كه‌ی به جوانترین‌و باشترین شێوه پیشان بدات
بێ‌گومان پێویستی به‌م دوو پرسیاره هه‌یه كه وه‌ڵامیان بداته‌وه تا به شێوه‌یه‌كی
گونجاو بتوانێ رۆڵی خۆی بگێڕێ.
كاتی كه ئه‌كته‌ر هه‌موو قۆناخه‌كانی رۆڵه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند، ده‌بێ دوو پرسیاری
سه‌ره‌كی له خۆی بكات. ئێمه لێره‌دا به هۆی كورتبوونی بابه‌ته‌كه باس له
قۆناخه‌كانی رۆڵ نواندن ناكه‌ین‌و له ژماره‌كانی داهاتوودا به وردی ده‌چینه
سه‌ر تاوتوێكردنیان. لێره‌دا ته‌نیا ئه‌و دوو پرسیاره ده‌هێنینه ئاراوه‌و باسیان
له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
1ـ ئه‌گه‌ر من له جێگه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌دا بوایه‌تم چیم ده‌كرد؟
2ـ ئه‌گه‌ر من وه‌ك ئه‌و كه‌سایه‌تییه بوایه‌تم چۆن ده‌بووم؟
ئه‌كته‌ر ده‌بێ ئه‌م پرسیارانه له هه‌موو دیمه‌نێكی نمایشدا له خۆی بكات تا
بتوانێ نمایشه‌كه به رووداوی گشتی بگه‌یه‌نێت. رووداوی گشتی رووداوێكه كه
پاش چه‌ندین رووداوی گچكه روو ده‌دات‌و یه‌كێ له فاكته‌ره‌كانی گۆڕانی
جه‌مسه‌ره‌كان دێته ئه‌ژمار. گۆڕانی جه‌مسه‌ره‌كانیش بریتییه له گۆڕینی دۆخی
نمایشه‌كه له سه‌ره‌تا بۆ دۆخێكی دیكه له كۆتایی نمایشدا. به هه‌ر شێوه
ئه‌كته‌ر ده‌بێ دیمه‌نه‌كانی نمایشه‌كه جیا بكاته‌وه. یانێ ده‌ستنیشانی بكات
كه نمایشه‌كه له چه‌ن دیمه‌ن پێكدێت. پاشان له هه‌ر دێمه‌نێكدا رووداوه
گچكه‌كان دیاری بكات تا به رووداوی گشتی ئه‌و دیمه‌نه بگات‌و به‌م جۆره
درێژه به كاره‌كه‌ی بدات تا له كۆتایی نمایشكه‌دا ئامانجی نووسه‌ر‌و
ده‌رهێنه‌ر‌و خۆشی بپێكێ.
كاتێ كه دیمه‌نه‌كانی ده‌ستیشان كرد‌و رووداوه‌كانی دیاری كرد، له قۆناخی
یه‌كه‌مدا ده‌بێ ئه‌م پرسیاره له خۆی بكات كه ئه‌گه‌ر من له جێگه‌ی ئه‌و
كه‌سایه‌تییه‌دا بوایه‌تم چیم ده‌كرد؟ مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌و رۆڵه‌یه كه ئه‌كته‌ر
ده‌وری تێدا ده‌گێڕێ. بۆ وێنه له نمایشی هاملێت به‌رهه‌می نووسه‌ر‌و
ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی تیاتر شێكسپیر، كاتێ كه رۆحی باوكی هاملێت
دێته سه‌ر دیوای قه‌ڵاكه‌و نهێنی مه‌رگی خۆی بۆ هاملێت ئاشكرا ده‌كات، هاملێت
ده‌بێ چلۆن هه‌ستێكی بێ. بۆیه ئه‌كته‌ر له‌م دیمه‌نه‌دا ده‌بێ ئه‌و پرسیاره
بۆ خۆی جوان شی بكاته‌وه كه ئه‌گه‌ر له جێگه‌ی هاملێت بوایه‌ت چیده‌كرد؟
هاملێتێ كه به پیلانی مامه‌ی باوكی ده‌كوژرێت‌و پاشان مامه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا
ژیانی هاوبه‌ش پێك دێنێ. ئه‌كته‌ر ده‌بێ خۆی بخاته جێگه‌ی هاملێته‌وه‌و وای
دابنێ كه باوكی به شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژراوه‌و دایكی دوای چه‌ند رۆژ
شوی كردۆته‌وه‌و ئه‌ویش به مامه‌ی. ئازاره‌كانی مه‌رگی باوك له لایه‌ك‌و
ده‌رد‌و برینی شووكردنه‌وه‌ی دایك له لایه‌ك‌و له هه‌موو ناخۆشتر به
باوه‌پیاره‌بووونی مامه له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موویان زه‌جرهێنه‌ر‌و ئازار
ئاواین. جگه له‌مانه كاتێ كه ئه‌كته‌ر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له ئاوا
هه‌ل‌ومه‌رجێكدا ئه‌گه‌ر رۆحی باوكی ببینی‌و نهێنییه‌كانی مه‌رگی خۆی بۆ
بدركێنێ، ده‌بێ تووشی چلۆن دۆخێك بێت. له تاوتوێكردن‌و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك
له‌م دۆخانه به وردی هه‌ل‌ومه‌رجی ده‌روونی‌و فیگۆری ده‌ره‌كی ئه‌كته‌ر بیچم
ده‌گرێ‌و به‌م شێوه‌یه ئه‌كته‌ر ده‌توانێ به‌و راستییه بگات كه رۆڵه‌كه‌ی
زیندوو بكاته‌وه. ئایا له ئاوا دۆخێك‌دا هاملێت یان هه‌ر ئه‌كته‌رێ كه ئه‌و رۆڵه
ده‌گێڕێ ده‌بێ به خێرایی هێرش بكاته سه‌ر مامه‌ی‌و بیكوژێ تا تاوانی باوكی
بسێنێته‌وه؟ یان ده‌بی راوه‌ستێ تا هه‌ل‌ومه‌رجێكی گونجاو دێته پێش؟ ئه‌م
چه‌شنه راڤه‌كردنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌كته‌ر به هێزی ده‌روونی له
خۆبێژی بگات كه ره‌مزی به توانابوونی هه‌ر ئه‌كته‌رێكه.
ئه‌كته‌ر پاش ئه‌وه‌یكه لایه‌نه‌كانی پرسیاری یه‌كه‌می بۆ خۆی شیكرده‌وه،
ده‌بێ پرسیاری دووهه‌م له خۆی بكات كه ئه‌گه‌ر وه‌ك هاملێت بوایه‌ت چۆن ده‌بوو.
لێره‌شدا پاش تاوتوێكردن‌و شیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی پرسیاری یه‌كه‌م ئه‌و
راستییه‌ی بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه له ئاوا دۆخێك‌دا چی به‌سه‌ر دێت. خۆشحاڵ ده‌بێ
یان به پێچه‌وانه خه‌م دایده‌گرێت؟ گرینگی پێ‌نادات یان بیری لـێ‌ده‌كاته‌وه
شێت ده‌بێ؟ نایهێنێ به رووی خۆیدا‌و وه‌ك بوغزێ له دڵی خۆیدا رایده‌گرێ؟
یان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا رق‌و تووڕه‌بوونی خۆی ده‌رده‌بڕێ؟ لێره‌دایه كه
هه‌ستی راسته‌قینه‌ی ئه‌كته‌ره بیچم به خۆیه‌وه ده‌گرێ‌و "كاتارسیس" مانا
په‌یدا ده‌كات.
به‌م شێوه‌یه‌یه كه پرسیاره زێڕینه‌كان ده‌توانن زۆربه‌ی ئه‌و گیر‌و گرفت‌و
كێشانه‌ی كه ئه‌كته‌ر له هه‌مبه‌ر رۆڵه‌كه‌یدا له گه‌ڵیاندا به‌ره‌وڕوو ده‌بێ
به شێوه‌یه‌كی درووست‌و زانستی چاره‌سه‌ری بكات. ئه‌م پرسیاره زێڕینانه
ته‌نانه‌ت له شێوازی بڕیشتیشدا ده‌توانن ئێجگار كاریگه‌ر بن، شێوازێ كه
ئه‌كته‌ر له جێگه‌ی یه‌ك رۆڵ، چه‌ندین رۆڵ ده‌گێڕێ. بۆیه ئێستاش له هه‌موو
ئاكادیمیاكان‌و ئه‌نیستیتۆكانی تیاتردا پێڕه‌وی لێده‌كرێ. له ژماره‌ی
داهاتوودا له‌سه‌ر قۆناخه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌كته‌ر قسه ده‌كه‌ین. |