|
شاعیرانی هاوسه‌رده‌می خۆی
جیا ده‌كاته‌وه كه ئێمه لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵیان ده‌كه‌ین.
1ـ فرووغ فه‌ڕۆخزاد، ژنێكه كه
دژ به یاسا‌و رێساكان‌و پێكهاته‌ی كۆنی بنه‌ماڵه راپه‌ڕی‌و ئه‌م راپه‌ڕینه له
ژیانی تاكه‌كه‌سی‌و شێعره‌كانیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و ئه‌م پرسه‌ی وه‌ك پرسی سه‌ره‌كی
فرووغ‌و شێعره‌كانی ده‌رخستووه. فرووغ نه‌ریته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی باوك، نه‌ریته‌كانی
بنه‌ماڵه‌ی شوو و نه‌ریته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌زی لـێ‌ده‌كرد،
خسته ژێر پێ‌و فه‌رهه‌نگێكی نوێی ساز كرد كه تا ئه‌و ده‌م بێ‌وێنه بوو.
ئازادییه‌ك كه ته‌نیا فرووغ ده‌یتوانی هه‌ستی پێ‌بكات،كه تا چ راده‌یه‌ك نه‌بوونی
ئه‌و ئازادییه زه‌ره‌رو زه‌بری به ژنان گه‌یاندوه. له یه‌كه‌مین‌و دووهه‌مین
نه‌ریت شكاندندا، پیاو زاڵه، له سێهه‌مدا ئه‌و دۆسته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی
ژن‌و منداڵدار هه‌ڵده‌بژێرێ. فرووغ سیستمی بنه‌ماڵه‌ی تێك داوه. ره‌نگه ژنگه‌لێكی
دیكه‌ش ئه‌م كاره‌یان كردبێت‌و دوور نیه، كه له‌م روانگه‌وه فه‌رۆخزاد رێڕه‌وان‌و
هۆگرانێكیشی هه‌بێت، به‌ڵام پرس ئه‌مه‌یه، كه ده‌ربڕینی ئاوه‌ها پرسێك له
شێعردا‌و هه‌بوونی خۆ له ناخی شێعردا دتینه‌وه‌و بوونی دوو هه‌بوون، یانی
ژیان‌و ژیان له شێعردا‌و تێكه‌ڵ كردنی ئه‌م دوو دانه به هه‌وڵدانێكی بێ‌وچان‌و
به‌رده‌وام گه‌ڕان به شوێن واتای ئه‌م دوانه له شێعری بووندا، تا به ئه‌مڕۆ
به‌شێكی هه‌ره گرینگ‌و تایبه‌تی دیاریكراوی فرووغی فه‌ڕۆخزاده.
خۆشه‌ویستی له شێعردا ئه‌وه نیه كه ئه‌مڕۆ شاعیر حه‌زی له كه‌سێك بێ‌و به‌یانی
حه‌زی له كه‌سێكی دیكه‌بێ. خۆشه‌ویستی شێعریی له‌مه‌دایه كه له نێوان ئێش‌و
چێژی ژیان، ئێش‌و چێژی شێعر، بێ نێوانی‌یه‌كی ته‌واو بوونی بێت.
فرووغ به بێ هه‌بوونی نێوانییه‌ك یان، باشتر بڵێین به بێ‌مه‌ودا له‌گه‌ڵ خۆیدا،
شێعری گوتووه. فرووغ هه‌ر به هۆی نه‌ریت شكێن بوونیوه زۆر به ئاسانی توانی
به بێ ئه‌وه‌ی كه له نێوان خۆی‌و شێعره‌كانیدا مه‌ودایه‌ك دابنێ، هه‌موو
راستییه‌كانی مێشكی خۆی كه باوه‌ڕی ته‌واوی پێیان بوو، وه‌ك شێعر بیانهێنێته
سه‌ر كاغه‌ز‌و وه‌ك شێعری ژنێكی پێكهاته شكێن كه هه‌موو چوارچێوه شێعرییه‌كانی
ده‌ناسی، ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی ئێرانی پێ بڕازێنێته‌وه.
2ـ هه‌ر چه‌نێك خوالێخۆشبوو "په‌رویز شاپوور" شووی فرووغ مرۆڤێكی كراوه بوو، به‌ڵام
فرووغ پاش جیابوونه‌وه‌ی هه‌رگیز نه‌یتوانی تاقه كوڕه‌كه‌ی "كامیار" ببینێ‌و
ئه‌مه‌ش هه‌ڵقوڵاوی هه‌ر هه‌مان فه‌رهه‌نگی باوك سالار بوو كه ره‌گی له یاسای
ئێرانیشدا داكوتاوه‌و ژن هه‌رگیز ناتوانێ تا باوك وه‌ستاوه، په‌روه‌رده‌كردنی
منداڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێ. هه‌ر ئه‌م شته رق‌و تووڕه‌ی فرووغی له شێعردا
لـێ‌كه‌وتۆته‌وه‌و فرووغ به مافی خۆی ده‌زانێ كه هێرش بكاته‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و
یاسا‌و رێسانه‌ی كه مافی ژن له ژێر پێ‌ده‌خه‌ن. بۆیه له شێعره‌كانیدا ئاڵاهه‌ڵگری
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م نابه‌رابه‌رییه‌یه‌و زۆر هه‌وڵیدا به ره‌خنه گرتن له
ئاوه‌ها سیستمێك رێگه‌یه‌ك بۆ هه‌ناسه كێشان‌و ره‌وابوونی ویست‌و داخوازییه‌كانی
بدۆزێته‌وه. فیلمی "گوله‌كان" به جۆرێك وه‌په‌رواێز كه‌وتنی ژن‌و تا ره‌گ
داپڵۆسینی له نێو كۆمه‌ڵگای ئێرانی ئه‌و كات پیشان ده‌دات. ئازارگه‌لێك كه ده‌یان
ساڵ پاش فرووغ ئێستاش كۆمه‌ڵگا به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ. فرووغ له شێعره‌كانیدا
له به‌رامبه‌ر ئه‌م نابه‌رابه‌رییانه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێ‌و وه‌ك خه‌وێكی
تاڵ‌و ناخۆش‌و ترسهێنه‌ر ناوی لێده‌بات. فرووغ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌دا شێعری مه‌زڵووم
بوون ده‌ڵێ، مه‌زڵوم بوونی ژن‌و مناڵ له هه‌موو ئه‌و داخوازییانه‌ی كه به هۆی
نیزامێكی پیاوسالاره‌وه فه‌رامۆش كراون. بۆیه ده‌ڵێت: دیواره‌كان هه‌ن، دیلی هه‌یه‌و
هه‌ڵچوون به سه‌ر ئه‌م دیواره‌و ئه‌م دیلییه‌دا حه‌تمییه‌و ئه‌مه گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ره‌كی
ئازادییه.
3ـ له ده‌یه‌ی 30دا، له‌و سه‌رده‌مه ناخۆشه كه پاش كودیتای 28ی گه‌لاوێژ
هاتبووه گۆڕێ، دوو شاعیری گرینگ، تایبه‌تمه‌ندیی سیاسیان هه‌بوو ـ سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌یكه له‌و كاته‌دا نیمایووشیچ زیندوو بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه مێهدی ئه‌خه‌وان
سالس باشترین شێعره‌كانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا گوتووه. ئه‌و دوو شاعیره، یه‌كیان ئه‌حمه‌دی
شاملووه‌و ئه‌وی دیكه‌یان فرووغ فه‌ڕۆخزاد.
شاملوو به‌رابه‌ر به ژن شێعر ده‌نووسێ‌و فرووغ به‌رامبه‌ر به پیاو. شاملوو بۆ ده‌ربڕینی
ئه‌م پێوه‌ندییه به زمانی په‌خشان شێعر ده‌ڵێ‌و فرووغ بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م پێوه‌ندییه
چوار كۆپله ده‌نووسێ. له نێوان ئه‌و شته‌ی شاملوو ده‌یڵێ‌و شێوازی گوتنه‌كه‌ی
مه‌ودایه‌ك نیه. به‌ڵام فرووغ له چوار كۆپله‌كانیدا كه پێشتر پیاوه‌كان له‌و
شێوازه كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت، ناڕه‌زایه‌تی‌و تووڕه‌بوونی خۆی دژ به پیاو‌و حه‌ز‌و
خۆشه‌ویستی خۆی هه‌مدیس له به‌رامبه‌ر پیاو و له هه‌مبه‌ر ئه‌و واڕه‌سكه‌ی كه
به سه‌رچاوه‌ی ژیانی ده‌زانێ، ده‌رده‌بڕێ. ئه‌م تووڕه بوون‌و خۆشه‌ویستییه،
بێ‌گومان شێوازه‌كان ده‌شكێنێ‌و به‌م جۆره‌یه كه پێكهاته‌شكێنی له ئه‌ده‌بیاتی
فرووغدا به لووتكه‌ی خۆی ده‌گات.
به‌ڵام فرووغ به‌مه‌ش رازی نابێت‌و بۆ ئه‌وه‌ی تووڕه‌بوونی له خۆی له هه‌مبه‌ر
ئه‌و پرسانه‌ی كه ژیانیان‌و هه‌روه‌ها ئازادییه‌كانی تووشی بشێوی‌و ئاڵۆزی
كردووه، شێوازی چوارینه‌ش ده‌شكێنێ تا شێوازێكی ئازاد‌و ره‌ها بدۆزێته‌وه. به‌ڕای
زۆربه‌ی كارناسان‌و شاره‌زایانی ئه‌ده‌بیات، زمانی راسته‌قینه‌ی شێعری ژن له‌م
قۆناخه‌دا دروست ده‌بێ.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه فرووغ به‌رده‌وام پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی شێوازه ئه‌ده‌بییه‌كانی
ده‌شكاند‌و له زمان‌و شێوازه‌كاندا گۆڕانی پێك ده‌هێنا، ئه‌م گۆڕاكارییانه،
شێعری ژن، وه‌ك راستییه‌كی مێژووی ئه‌ده‌بیی ئێران ده‌ردێنێ.
4ـ شێعری فرووغ، بێ‌گومان شێعرێكی ناڕازاییانه‌یه‌و له‌م روانگه‌وه، زۆربه‌ی
شێعر واتاناسییه، بۆ ئه‌وه‌یكه ژن له بیاڤی شێعر، كورته‌چیرۆك‌و یان رۆمان
كارێكی جیدی بكات‌و جیهان‌و خولیای ژنانه‌ی تاكه‌كه‌سی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ـ
مێژووی پیشان‌و ده‌ری ببڕێ، به ناچار ده‌بێ له خۆی‌و ده‌ورگه‌و ناخی خۆی
زانیاری به‌ده‌سته‌وه بدات. ئه‌م بۆچوونه له شێعردا ده‌توانێ خوڵقێنه‌ری
شێعری ناڕازییانه بێ. چونكه جیهانی ژن به درووستی نه‌ناسراوه‌و پیشان نه‌دراوه،
به ده‌سته‌وه‌دانی زانیاری له رێگه‌ی نووسین‌و پێوه‌نددانی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ
ژیانی بنه‌ماڵه‌یی‌و تاكه‌كه‌سی شاعیر‌و یان هه‌ر نووسه‌رێكی دیكه، ده‌بێته به‌رپرسایه‌تییه‌كی
مه‌زن‌و جیددی له بیاڤی كۆمه‌ڵگادا، فرووغ، به یه‌كێ له‌و كه‌سانه داده‌نرێ
كه ئه‌م كاره‌ی كرد‌و پێشده‌ستی كردنی ناوبراو كه له بوێری ئه‌و سه‌رچاوه
ده‌گرێ وای كرد فرووغ وه‌ك شاژنێكی ئازادی لـێ‌بێت.
كه‌سێ كه وه‌ك هیچ كه‌س نیه
من خه‌وم بینیوه كه كه‌سێك دێ
من خه‌وی ئه‌ستێره‌یه‌كی سوورم بینیوه‌و
چاوه‌كانم په‌یتا په‌یتا ده‌فڕێ‌و
كه‌وشه‌كانم له خۆیانه‌وه جووت ده‌بن‌و
كوێر بم،
ئه‌گه‌ر درۆ بكه‌م
من خه‌وی ئه‌وئه‌ستێره سووره‌م
له كاتی به خه‌به‌رییدا دیتووه
كه‌سێك دێ، كه‌سێك دێ
كه‌سێكی دیكه،
كه‌سێكی چاكتر
كه‌سێ كه وه‌ك هیچ كه‌س نیه، وه‌ك باوك نیه
وه‌ك ئۆنسا نیه،
وه‌ك یه‌حیا نیه،
وه‌ك دایك نیه‌و
وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌بێ وابێ...
باڵای له داره‌كانی خانووی مێعمار به‌رزتره‌و
سیمای له سیمای ئیمامی زه‌مان رووناكتره‌و
له براكه‌ی سه‌ی جه‌واد كه رۆشتووه‌و جل‌وبه‌رگی پۆلیسی پۆشیوه ناترسێ ...
له خودی سه‌ی جه‌وادیش كه هه‌موو ژووره‌كانی خانووی ئێمه هی ئه‌وه ناترسێ
...
كه‌سێك دێ،
كه‌سێك دێ كه له هیچ كه‌س ناچێ،
من خه‌وم بینیوه ...
"به‌شێك له شێعری "كه‌سێ كه وه‌ك هیچ كه‌س نیه" هۆنراوه‌ی فرووغ فه‌رۆخزاد" |