|
04-04-1386
و: ئیبراهیم به‌رزگه‌ر
جگه له كه‌توارگه‌رایی (واقعگرایی)، وشه‌ی لاتینی ریالیزم "Realism" به
واتای ئه‌مه‌گناسی به‌رانبه‌ر به راستییه‌كانیشه. ریالیزم له سه‌ره‌تادا چه‌مكێكی
فه‌لسه‌فی بوو‌و دواتر چووه ناو ئه‌ده‌بیات، دیرۆك‌و زانسته‌وه. ریالیزم شێواز‌و
دیارده‌یه‌كی جیهانییه كه سنووره نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌به‌زێنێ. به واتا فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی
خاوه‌نی ماناگه‌لێكه كه چه‌شنێك له ئیستاتیكیشه، یان جۆرێك بیركردنه‌وه‌ی پشت
ئه‌ستوور به زانیاریگه‌لی راسته‌قینه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئیده‌ئالیزم‌و فۆرمالیزم
ناكۆك‌و ناته‌بایه. ریالیزم شێوازێكی ئه‌ده‌بی، هونه‌رییه كه به یارمه‌تیی
ئامرازی هونه‌ری له راستییه‌كان، واته: ژیان، سرووشت‌و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ره‌خنه ده‌گرێ. ریالیزم نه‌یاری لاسایی‌كردنه‌وه‌ی ناتۆرالیستییه. هێندێك له
سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ریالیزم له ریالیزمی سۆسیالیستی‌دا به‌ره‌و دوگماتیك
چووه. ریالیزم نه‌یاری ئاوه‌زتارێنی، ئیده‌ئالیزم، فۆرمالیزم‌و وڕی‌و كاسییه.
له ئورووپای سه‌ده‌ی 19دا،
ریالیزم شێوازێك له نێوان رۆمانتیك‌و ناتۆرالیزم بوو. |