|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
چیرۆكی ئه‌مه‌گناسی له وه‌رگێڕاندا (به‌شی دووهه‌م‌و
كۆتایی) |
|
04-04-1386
و: حه‌سه‌ن سه‌لیمی
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كاری "هایم" دۆزینه‌وه‌ی چه‌مكگه‌لی دروسته بۆ وه‌رگێڕانی
نووسینی خه‌ڵكی دیكه، خۆشی كاتی ئاخاوتن، وشه‌گه‌لی دروست به‌كاردێنێ :"چاوه‌ڕوانی
له وه‌رگێڕانێكی باش ئه‌وه‌یه، بواری باسێكی بیرمه‌ندانه له نێوان دووكه‌سدا
بڕه‌خسێنێ كه یه‌كیان وه‌رگێڕدراوی به‌رهه‌مه‌كه‌و ئه‌وی دیكه زمانه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی
خوێندۆته‌وه. به‌ڕای من ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕوانییه كه له وه‌رگێڕان هه‌یه.
كه‌سێك كه وه‌رگێڕدراوی ده‌قێكی ئینگلیزی ده‌خوێنێته‌وه‌ـ به‌له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌وه‌ی زاڵه به‌سه‌ر ده‌قه ئێنگلیزییه‌كه‌دا ـ ده‌بێ به‌و ئاكامه بگا له
واقێعدا خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی فه‌رانسه‌یی یان ژاپۆنییه. نهێنی
سه‌ره‌كی لێره‌دایه له‌وانه‌یه بتوانین به‌وكاره بڵێین ساخته‌چیه‌تی یا ته‌نانه‌ت
فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه، به‌ڵام به‌ڕای من ده‌كرێ."
زۆركه‌س پێیان وایه ژیاره جۆراوجۆره‌كان هێنده لێك جیاوازن كه وه‌رگێڕان به
هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ نوسینه‌وه‌ی ده‌قاوده‌قی زمانه بنه‌ڕه‌تییه كه بێ. بۆ
وێنه ئه‌گه‌ر به ئه‌مریكاییه‌ك بڵێێ "نان" (لاكێشه‌یه‌كی سێ‌جار)كه له‌ودا
نانی پێچراوه له پاكه‌تی پلاستیكی‌دا ئاماده‌كراوه‌و له پێشدا وه‌ك هێڵكاری
رێك‌و پێك ده‌رهێنراوه، لای خۆی وێنا ده‌كا. به‌ڵا م ئه‌گه‌ر به كه‌سێكی فه‌ڕانسه‌یی
بڵێی "نان" پاكه‌تێكی درێژی برژاو‌و گه‌رم بۆ خۆی وێنا ده‌كا.
په‌ندێكی به‌نێوبانگی سه‌رزاران له‌مه‌ڕ وه‌رگێڕان هه‌یه كه ئه‌وه مانا راسته‌كه‌یه‌تی
"وه‌رگێڕ خائینه" كاكڵی قسه‌كه ئه‌مه‌یه وه‌رگێڕ "بێ‌ئه‌مه‌گه".
باربارا جۆنسن له وتارێكدا به‌ناوی "ئه‌مه‌گناسی به واتا فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی"
(1985) پێناسه‌یه‌كی باشترمان پێ‌ده‌دا. "وه‌رگێڕ نه‌ك هاوسه‌رێكی گوێڕایه‌ڵ، به‌ڵكوو
وه‌ك كه‌سێكی دووژنه‌ی ئه‌ركناسه كه هه‌م ئه‌مه‌گناسی بۆ زمانی دایك‌و هه‌م بۆ
زمانی بیانی هه‌یه."
"مایكل هێنری هایم" زۆرجاران كاتێك به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی سه‌رنجی راده‌كێشێ كه
نووسه‌ر به شێوه‌یه‌كی جوان داهێنانێكی له زماندا كردبێ: قه‌ت وانه‌بوه
بتوانم به‌رهه‌مێك وه‌ربگێڕم دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بۆچوونمدا بووبێ، هه‌رچه‌ند له
رووی زمانه‌وانییه‌وه به‌رهه‌مێكی نایاب بێ، به‌و حاڵه‌ش به‌رهه‌می هێندێك
نووسه‌رم وه‌رگێڕاوه ئه‌گه‌ریش بیروبۆچوونیان سه‌داسه‌د جێگای په‌سندی من نه‌بووبێ".
خێرا "میلان كۆندێرا" بۆ نموونه دێنێته‌وه: "زمانی كۆندێرا ئێجگار نوێیه، بۆیه
منی بۆ لای خۆی راكێشا، بۆچوونه‌كانیشی بۆمن سه‌رنجڕاكێشن، هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ
هه‌موویان نه‌بووم. به‌ڵام هونه‌ری كۆندێرا له‌وه‌دایه چه‌ند شێوه نووسینی كرده‌باو،
كه ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ خوێنه‌ران شتێكی به‌ته‌واوه‌تی نوێ بوون".
كاتێك هایم باسی كۆندێرا ده‌كا ـ كه زۆرجار پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕی به‌رهه‌مه‌كانی‌دا
له هه‌ڵدێر‌و دادێر بوه ـ قیافه‌یه‌كی دیپلۆماسیانه ده‌گرێ. "كیلب كرین" له
وتارێكدا له گۆڤاری لینگوافرانكا (ئۆكتۆبری 1999) باس له به‌ربه‌ره‌كانێی
توندی كۆندێرا دژبه "وه‌رگێڕدراوه بێ ئه‌مه‌گه‌كان" ده‌كا، و چه‌ند به‌شی
چووكه له‌م ململانێ ده ـ پازده ساڵییه ده‌گێڕێته‌وه.
به‌شێك له ناودارانی جیهانی ئه‌ده‌بیات، ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه ـ كه بریتی
بوه له حوكمی قورس دژ به وه‌رگێڕی به‌رهه‌مه‌كانی، یه‌ك له‌وان هایم ـ به
جۆرێك راڕایی‌بوونی وی داده‌نێن.
كۆندێرا بۆ به‌رگری كردن له وه‌ڵامدا كوتوویه: "ئایا ئه‌م راڕایی‌بوونه‌م بێ
جێیه؟ به هیچ كلۆجێك! كتێبه‌كانم له چوارچێوه‌ی وه‌رگێڕدراوی‌دا، ژیانێكی دیكه‌یان
هه‌یه. ئه‌م وه‌رگێردراوانه، خوێندراونه‌ته‌وه، هه‌ڵسه‌نگێندراون، قسه‌یان له‌سه‌ر
كراوه،و له ئاكامدا یا جێگای په‌سندبوون یا ره‌تكراونه‌ته‌وه كه‌وابوو من چۆن
ده‌توانم له‌مه‌ڕ ئه‌وان بێ هه‌ڵوێست بم؟".
به‌ڵام "كونته‌رگراس" له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی نێوان نوسه‌ر‌و وه‌رگێڕ نموونه‌یه‌كی به‌ته‌واوه‌تی
جیاوازه. بۆ وێنه له‌مه‌ڕ رۆمانی "سه‌ده‌ی من" (1999)، گراس پازده‌كه‌س له وه‌رگێڕگه‌لی
كتێبه‌كه‌ی له وڵاته جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه بۆ ده‌فته‌ری بڵاڤكاری كتێبه‌كه له‌شاری
گوتینگنی ئاڵمان بانگهێشت كرد، و ماوه‌ی سێ رۆژ، و هه‌ر رۆژێك به درێژایی 15
كاتژمێر، سمینارێكی بۆیان ده‌گرت، و به گوێره‌ی وته‌ی "هایم" له‌م سمیناره‌دا:
"پێی ده‌گوتین چی له مێشك دابوه. و ته‌نانه‌ت له بۆچوونی ئێمه‌شی ده‌پرسی،
چونكه كاتێك ئێمه وه‌رگێڕانمان ده‌ست پێ‌كرد، هێشتا رۆمانه‌كه كۆتایی نه‌هاتبوو".
و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له نێوان گراس‌و وه‌رگێڕێكی دانماركی له‌مه‌ڕ
راپه‌ڕینی كرێكارانی به‌رلینی خۆرهه‌ڵات له ساڵی 1952، وه‌بیر دێنێته‌وه،
گوایه ئه‌م ده‌مه‌قاله‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی گراس كۆتایی هات."
پێنج ـ شه‌ش ساڵێك ده‌بێ هایم خه‌ریكی وه‌رگێڕانی بیره‌وه‌رییه‌كانی كورنی
چۆكۆڤێسكی رووسیه‌یی‌یه: "چۆكۆڤێسكی نووسه‌ری چیرۆكی منداڵان، ره‌خنه‌ر‌و وه‌رگێڕێكی
به‌تواناش بوو. ئه‌م كتێبه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵێك شته كه من تاڕاده‌ی مردن لێی ده‌ترسم.
ئه‌و "مارك تواین"ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی رووسی. هه‌ڵبه‌ت ناوبراو زۆربه‌ی
نووسه‌ره گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می خۆی" وه‌ك "ئیسحاق بابل"، "ئانائاخماتورا"و "بوورسین
پاسترناك"ی ده‌ناسی‌و بیره‌وه‌رییه‌كانی كه ساڵه‌كانی نێوان 1901 تا 1969 له
خۆ ده‌گرێ، شایه‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌رن بۆ ئه‌وی مرۆڤێكی پاك بێ، هه‌موو ئه‌و
ساڵانه هه‌وڵێكی له راده‌به‌ده‌ری ده‌دا، ئه‌ویش سه‌رده‌مێك كه له‌ودا نه‌بوونی
راستگۆیی، پێویستیی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای ژیان بوو."
دوای ته‌واوكردنی ئه‌م كتێبه، ده‌بێ هایم به‌زووترین كات له‌مه‌ڕ كاری دواتری
بڕیار بدا: "مه‌سه‌له‌یه‌كی ئێجگار دژواره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابێ كارێك هه‌ڵبژێری،
پێخۆری ئه‌و نه‌بێ. چونكی ده‌بێ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ پێوه‌ی سه‌رقاڵ بی."
دوای وه‌ستانێك درێژه به قسه‌كه‌ی ده‌دا: "زۆرم نیگه‌ران ده‌كا." وه‌ك بڵێی به‌مه‌به‌ستی
هه‌رچی زیاتركردنی ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی، تلفوونی ژووری كاره‌كه‌ی زه‌نگ لێ‌ده‌دا.
بڵاڤكارێكی ئه‌مریكی رۆمانی نووسه‌رێكی ئورووپای رۆژهه‌ڵاته‌و پێی خۆشه
بزانێت ئایا هایم وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌خاته نۆره‌ی كاره‌كانییه‌وه
یان نا. هایم دۆستانه‌و به ئه‌ده‌به‌وه بۆی باس ده‌كا كه هێشتا ناتوانێ له‌م
باره‌یه‌وه به‌ڵێن بدا‌و به بڵاڤكاری ئاماژه‌پێكراو راده‌سپێرێ‌تا له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕگه‌لی
دیكه پێوه‌ندی بگرێ.
هایم به‌داخه‌وه له‌وه‌ی خوێنه‌ره ئه‌مریكییه‌كان نێوانێكی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی
وه‌رگێردراودنیه: "جارێك بڵاڤكارێك، كوتی هه‌ندێك له نووسه‌ره بیانییه‌كان كه
به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕی ئه‌مریكادا خوازیاریان نیه لایان وایه خه‌ڵكی ئه‌مریكا
زۆریان پی‌خۆش نیه له‌مه‌ڕ ئه‌و رووادوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌یان
رووده‌ده‌ن ئاگادار بن‌و ئه‌مه جێگای نیگه‌رانیه. ده‌یگوت: له حه‌قیقه‌تدا ئه‌مریكییه‌كان
زۆریشیان حه‌ز لێیه له‌مه‌ڕ رووداوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بزانن، به‌ڵام
ئه‌وه سه‌رنج راكێشه نایانه‌وێ ئه‌و باسانه له زمانی بیانییه‌كانه‌وه ببیسن.
له ئاكامدا پێیان باشتره به‌رهه‌مه‌كانی "جیمس كڵاڤێڵ" كه له‌سه‌رژاپۆن
نووسراوه موتاڵا بكه‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ وێنه رۆمانگه‌لی "كینزابوورۆئۆی"
بخوێننه‌وه كه خه‌ڵاتی نۆبێلیشی وه‌ده‌ست هێناوه."
هایم لای وایه به‌گشتی ترسی خه‌ڵك له‌شتی نامۆ‌و نه‌بوونی متمانه به وه‌رگێڕ،
ئه‌و هۆكارانه‌ن له‌م جۆره هه‌ڵبژاردنانه‌دا جێده‌ستیان دیاره‌و ده‌ڵێ
مامۆستایان‌و خاوه‌ن كتێبه‌كان ده‌توانن له ملمڵانێی به‌رده‌وام بۆ لابردنی ئه‌م
به‌ربه‌ستانه رۆڵی گرینگ بگێڕن:" مامۆستایان ده‌توانن سه‌رده‌می قوتابخانه،
قوتابییه‌كان فێربكه‌ن كه هیچ پێویستمان به‌مجۆره به‌ربه‌ستانه نیه.و رۆڵی
خاوه‌ن كتێبه‌كان (و هه‌وره‌ها كتیبَفرۆشییه‌كان) یارمه‌تی دانه به ئۆگرانی
خوێندنه‌وه، كاتی هه‌ڵبژاردنی كتێب."
هایم دوو ساڵ جارێك، ناوه‌ندێكی وه‌رگێرانی ئه‌ده‌بی له "ی‌و.سی.ئێل.ئێی" ده‌كاته‌وه،
و به پۆزێكی شیاوه‌و ده‌ڵێ :"له هه‌ر ناوه‌ندێك یه‌ك دوو وه‌رگێڕی كارامه په‌روه‌رده
كراوه." زانكۆییه‌كانی ئه‌مریكا(و یه‌ك له‌وان " ی‌و.سی.ئێل.ئێی") ته‌نیا ساڵێ
جارێك خولی زمانی بیانیان هه‌یه، به‌لای منه‌وه ئه‌مه شووره‌ییه: "ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ خه‌ڵكێكی رۆشنبیرمان هه‌بێ، ده‌بێ خه‌ڵك بۆ فێربوونی زمانه بیانییه‌كان
هان بده‌ین، ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌دایه ده‌توانین نه‌ته‌وه‌یه‌كی زانا‌و وشیارمان
هه‌بێ، و تێده‌گه‌ین له بنه‌ڕه‌تدا زمان یانی چی، نه‌ك به هۆكاری كرده‌یی،
چونكی ئینگلیزی زمانێكی جیهانییه. كاتێك ئه‌مریكییه‌ك له وڵاته‌كه‌ی ده‌چێته
ده‌رێ، بۆ راسپاردنی په‌رداخێك قاوه، پێویستی نیه زمانی ئۆردوو بزانێ."
ناوبراو هه‌روه‌ها وه‌بیر دێنێته‌وه، تامه‌زرۆیی ئه‌مریكییه‌كان له‌مه‌ڕ خوێندنه‌وه‌ی
به‌رهه‌می كولتوورگه‌لی‌تر، له چاو وڵاتانی دیكه كه‌متره، به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه
ئێنگیزییه‌كان زیاتر له به‌رهه‌می وڵاتانی دیكه وه‌رده‌گێڕدرنه سه‌ر زمانه
بیانییه‌كان، به‌ڵام له‌به‌راوردكردندا، ژماره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه‌ی
بۆ زمانی ئێنگلیزی وه‌رگێڕدراون له چاو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بۆ زمانه‌كانی دیكه
وه‌رگێڕدراون زۆر كه‌متره. به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكا چاپی وه‌رگێڕدراوی به‌رهه‌مه
ئێنگلیزییه‌كان، هه‌رچی زیاتر تایبه‌ت دراوه به بڵاڤكارانی زانكۆ. به‌ڵام یه‌كێك
له بڵاڤكاراه به ده‌گمه‌ن سه‌ربه‌خۆكان كه‌وا هێشتا به‌رهه‌می وه‌رگێڕرداو چاپ
ده‌كا، "ئێسترائۆس ئه‌ندژیرۆ"یه‌كه چاپه‌مه‌نی "فارا" هی ئه‌وه. "راجرئێسترائۆس"
نابێ وا بیركاته‌وه هیچ كه‌م‌و كوڕی نیه، مه‌گه‌ر كاتێك، به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیاتی
بیانی بڵاوبكاته‌وه."
به‌ڵام هایم ده‌ڵێ:"هیچ گومانم نیه له‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریكا ئێجگار شاد و
زیندوویه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، به‌رهه‌می سه‌رنجڕاكێش له وڵاتانی دیكه‌و
به زمانه جۆراوجۆره‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر له گرینگی ئه‌و به‌رهه‌مانه
نه‌گه‌ین، له پێش داخۆمان زه‌ره‌رده‌كه‌ین‌و، ئه‌وه كولتووری ئێمه‌یه له‌چاو
وڵاتانی دیكه دوا ده‌كه‌وێ."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "آفتاب" |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |