|
04-04-1386
مه‌می ـ س
چ كاره‌یت؟ ده‌مامك ساز
مشته‌رییه‌كانت كێن؟
ئه‌كته‌ره‌كان
زۆربه‌یان كامانه‌ن؟ ئه‌وانه‌ی
تێناگه‌ن‌و تێده‌گه‌ن
ببوره، تێنه‌گه‌یشتوان كێن؟
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ببنه تێگه‌یشتوو
تێگه‌یشتوان كێن؟
ئه‌وانه‌ن تێنه‌گه‌یشتوان جێیان پڕده‌كه‌نه‌وه
بۆ مشته‌رین؟
تاوایان بناسێنن ... تێگه‌یشتوو!!
ئه‌ی بۆ به شاعێرت ناو ده‌به‌ن
چون كه‌ره‌سته‌م وشه‌یه
له‌چی ناره‌حه‌ت ئه‌بی؟
له‌و جێ گۆڕكێی به پیت‌و وشه‌ی ده‌كه‌م
ئه‌وانیش ناڕه‌حه‌تن؟
پێم وانیه!
بۆ؟
چۆن به ڕاستی گه‌ره‌كیانه تێبگه‌یه‌نن‌و به‌ڕاستی ئه‌كته‌رن
به‌بێ ئه‌وان نه تێده‌گه‌ین نه پێده‌گه‌ین
***
غوربه‌تی
وتم، ئیتر ئه‌سرێكم غوربه‌تی
ناكه‌م
نه ئێوه
نه غه‌مان
وازتان نه‌هێناوه
ده‌فه‌رموون، شادی له كامتان وه‌رگرم
له غه‌مه‌كانم كه په‌روه‌رده‌تانن
یان ئێوه كه غه‌متان هێنا
ژیركه‌ره‌وه‌م ئه‌بێته غوربه‌تی |