|
مه‌فتوون و شه‌یدای خۆی
كردوه.
كه‌سانێك ماندوو له هه‌راو
هۆریای ژیانی ئه‌مرۆیی و ماشینی له‌گه‌ڵ قه‌یران‌و دۆڕاندنی ماناكان له سه‌رده‌می
شۆڕشی ته‌كنۆلۆژیدا، به‌ره‌وخۆی راده‌كێشێ كه پێیان بسه‌لمێنێ هه‌نۆكه‌ش مانا
ده‌توانێ گه‌وهه‌ر بێت‌و مرۆڤ له ئازار و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه رزگار بكات، ده‌یه‌وێت
بڵێت هێشتا عه‌شق ئاسمانیه‌و زه‌وین بۆ عاشق بچووكه، بۆ مانا كردنه‌وه‌ی رازێكی
حه‌قیقی وه‌ك خۆشه‌ویستی. به‌مجۆره‌یه كه مه‌ولانا ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
له‌سه‌ره‌وه‌ی چاكه‌و خراپه‌و زاناییدا به‌شوێن راستی‌و حه‌قیقه‌ت دا ده‌گه‌ڕێن مه‌فتوون
و شه‌یدای ماناكانی خۆی ده‌كات. هه‌ربۆیه رێره‌وانی راسته‌قینه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی
مانای ژیان‌و گه‌یشتن به كامه‌رانی، قوفڵه‌كانی جیهان ده‌كه‌نه‌وه‌و مێتافیزیك
ده‌بێته هێمن كه‌ره‌وه‌یان. لێكۆڵینه‌وه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن هه‌ستی بێ شوناسی‌و
مانادۆڕاوی له مرۆڤی سه‌رده‌مدا، سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی له‌راده‌به‌ده‌ری ته‌كنۆلۆژیا،
رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بێت.
مرۆڤی ئه‌مڕۆ هه‌ر رۆژ بینه‌ری وێرانی و تێكچوونی پێكهاته‌ی رێبازه فه‌لسه‌فی
ـ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و شرۆڤه‌ی راستیه‌كانه. مرۆڤی سه‌رده‌م له‌به‌رامبه‌ر
له‌نێوچوونی ئۆتۆپیاو ره‌نگ گۆڕینی دایه‌و به‌قه‌ولی فه‌یله‌سووفه
ئێگزیستانسیالیسته‌كان له ره‌هێڵێكی پان‌و به‌ریندا ته‌نیا ماوه‌ته‌وه. هه‌ر
بۆیه مه‌ولانا بۆ مرۆڤی سه‌رده‌م ده‌رمانی حه‌یاته.
دڵ بردن و بێ‌دڵی نه‌هێنیمانه
كار كارمانه چونكوو ئه‌و خۆی یارمانه
وا به‌سه‌ر چوو نۆبه‌تی كۆنه‌فرۆشان
نوێ‌فرۆشیم‌و ئه‌مه‌ش بازارمانه
"ماتیۆ ئارنۆلد" له پێناسه‌یه‌كدا كه له مرۆڤی سه‌رده‌م كردویه‌تی ده‌ڵێت "مرۆڤی
ئه‌مرۆ كه‌سێكه كه له‌نێوان جیهانێكدا كه مردووه‌و جیهانێك كه هێزی له‌دایك
بوونه‌وه‌ی نه‌ماوه حه‌یران‌و سه‌رلێشێواوه" و ئه‌مرۆ مه‌ولانا بۆ ئه‌و مرۆڤانه
وانه‌یه‌كی نوێی هه‌یه كه رۆژبه‌رۆژ مرۆڤی مۆدێرن و ماندوو له ته‌قینه‌وه‌ی
عیلمانیه‌ت و ته‌كنۆلۆژیا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێگای راستی‌و هێمنی روو ده‌كه‌نه
مه‌فتوونێك كه له‌نێوان زه‌وین و ئاسماندا قوتابخانه‌یه‌كی عه‌قڵانی هه‌یه بۆ
ژیانه‌وه.
اسم خواندی، رو مسمی را بجو
مه به بالا دان، نه اندر اب جو
هیچ نامی بی حقیقت دیده‌ای
یا ز گاف و لام گل، گل چیده‌ای
كه گر ز نام و حرف خواهی بگـذری
پاك كن خود را ز خود هین یكسری |