|
1378 له رشته‌ی
كارناسی ئه‌زموونی ده‌رهێنانی تیاتر و تلفزیۆن به‌هۆی بنكه‌ی هونه‌ره
دراماتیكه‌كانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئێران له‌لایه‌ن كولێژی هونه‌رگه‌ی
دراماتیكی پاش 4 ساڵ كاری بێ وچانی ئه‌زموونی‌و به‌شداری له‌چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌دا
بڕوانامه‌ی راهێنانی ده‌ره‌جه یه‌كم وه‌رگرت، له‌و ساڵه‌شه‌وه وه‌كوو راهێنه‌ری
فه‌رمی كارم كردوه. له ساڵی له ساڵی 1369وه خه‌ریكی كاری شانۆییم و تا
ئێستا له چه‌ندین فستیواڵی گه‌وره‌و به‌ناوبانگ دا به‌شداریم كردوه‌و ده‌یان خه‌ڵات
و دیپلۆمی ئیفتخاریم وه‌رگرتوه،
هه‌روه‌ها تا ئێستا وه‌ك
یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر له دوو فیلمی گه‌وره به ناوه‌كانی "چریكه‌ی ئاهوو"
و "ئاوات" به‌شدار بووم‌و له چه‌ندین كاری تلفزیۆنی شه‌به‌كه‌ی سه‌حه‌ریش دا وه‌ك
ئه‌كته‌ر كارم كردوه‌و بۆ تلفزیۆنی هه‌رێمی كوردستان پرۆگرامی منداڵانه‌م دروست
كردوه.
پ: ئێوه شانۆ و سینما چۆن پێناسه ده‌كه‌ن؟
و: به‌رای من شانۆ هونه‌رێكی ئینسانی‌و زیندووه كه به ده‌ستی ئینسان پیشان ده‌درێت
و باس له كێشه‌و حه‌ز و ئاواته‌كانی ئینسان و كۆمه‌ڵگای ئینسانی ده‌كات. شانۆ
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر حه‌وت هونه‌ره‌كه‌ی له‌خۆ گرتووه به دایكی هونه‌ر
داده‌نرێت و له یه‌ك وته‌دا له دونیای ئه‌مرۆدا هونه‌ری شانۆ وه‌ك سه‌مبۆلی فه‌رهه‌نگی
كۆمه‌ڵگاكان داده‌نرێت. سینماش هونه‌ری هه‌شته‌م و مۆدێرنی ئه‌مرۆی كۆمه‌ڵگای
جیهانه، سینما پیشه‌یه‌و هونه‌رێكی ناراسته‌وخۆیه. به‌ڵام به‌ڕای من كاریگه‌ری
له هه‌موو هونه‌ره‌كانی دیكه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا زیاتره‌و بینه‌رێكی یه‌كجار زۆری
هه‌یه، ئه‌مرۆ سینما سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زانسته هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێ كرد
پیشه‌یه‌كیشه كه ده‌توانیت سه‌رمایه‌ی پێ دروست بكه‌یت.
پ: چۆن له ئێستای شانۆی كوردی ده‌ڕوانن؟
و: پێش ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه باش وایه بڵێم ئێمه
شتێكمان به‌ناوی شانۆی كوردی نییه چونكوو شانۆی فه‌رانسی‌و ئه‌مریكایی‌و
ئاڵمانیشمان نیه، بۆ ئه‌وه‌ی شانۆیه‌ك به‌هێزه كه سنوور و نه‌ته‌وه نه‌ناسێت.
ئه‌گینا شانۆی كوردیش وه‌ك كابوكی‌و كاتاكالی‌و مهاباراو ته‌نانه‌ت ته‌عزیه‌ی
ئێرانیش ده‌چێته نێو رێوره‌سمه ئایینه‌كان‌و دیتر ناتوانی وه‌ك تیاترێك كه بنه‌ماكه‌ی
دیالۆگه چاوی لێ بكه‌ی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه تیاتر له‌لای كورد
توانیویه‌تی جێگای خۆی بكاته‌وه به‌تایبه‌ت له كوردستانی ئێران‌دا، ئێستا ئێمه
له ئێران‌دا چه‌ندین دوكتورای تیاتر و چه‌ندین كارناسی تیاترمان هه‌یه. به‌رپرسی
یونیمای جیهانی، بێهرووزی غه‌ریبپووه كه خه‌ڵكی شاری سنه‌یه. ئێستا ئه‌و
تیاترانه‌ی كه كورده‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن كه‌مێكی له تیاتره گه‌وره‌كانی
ئێران‌و دونیا نیه.
پ: زمانی شانۆیی ده‌بێت چ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی خۆی هه‌بێت؟
و: باش وایه لێره‌دا بڵێم زمانی تیاتری چونكوو شانۆ هه‌ڵه‌یه، شانۆ له فه‌رانسه‌وه
وه‌رگیراوه‌و خوالێخۆشبوو گۆران هێناویه‌تی نێو زمانی كوردیه‌وه. شانۆ ئه‌و
شوێنه‌یه كه تیاتره‌كه‌ی تێدا پیشان ئه‌ده‌یت، كه ئێمه "سێن" یان سه‌كۆی پێ
ده‌ڵێین، كه‌وایه جوانتر وایه له خودی وشه تیاتر یان نمایش كه‌ڵك وه‌ربگرین.
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك زمانی نمایش زمانێكی ئه‌ده‌بیه‌و به‌پێی شێوازه جۆراوجۆره‌كان
تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌یه. تیاتر زمانی قسه‌كردنی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی
زانستی‌و هه‌روه‌ك كه ئاماژه‌م پێ كرد ئه‌ده‌بیه.
پ: پێت وایه شتێك هه‌بێت به‌ناوی قه‌یرانی شانۆ له كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌یه
هۆكاره‌كانی چین‌و چاره‌سه‌ری چیه؟
و: بێ‌گۆمان هه‌ر ئێستا كه وڵامی پرسیاره‌كانی ئێوه ئه‌ده‌مه‌وه تیاتر له
كوردستاندا تووشی قه‌یرانه، جا هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان قه‌یرانی تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه. له كوردستانی ئێران به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ئێستا نێوه‌رۆكی
ئه‌و تیاترانه‌ی كه پیشان ده‌درێن له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه دیاری ده‌كرێن و به‌هۆی
نه‌بوونی ئامراز و كه‌ره‌سته‌ی پێویست‌و پاڵپشتی ماڵی‌و له هه‌مووی گرینگتر
ئازادی بیروڕا تیاتر تووشی قه‌یرانێكی بنه‌مایی بووه. له كوردستانی
عێراقیشدا به‌هۆی نه‌بوونی بینه‌ر تووشی قه‌یران بووه، له كوردستانی توركیه‌شدا
هه‌ردووی ئه‌وم فاكته‌رانه به‌رچاو ده‌كه‌ون. كه‌وایه تیاتر له كوردستاندا
ئێستا له‌گه‌ڵ قه‌یرانی بوون‌و نه‌بوون رووبه‌روو بوه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌ته دژه
كورده‌كان له تیاتر و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی شۆرگێڕانه زۆر ده‌ترسن‌و ئه‌مه
بووه‌ته هۆی چه‌رمه‌سه‌ری تیاتری كوردی.
پ: له‌ناو رێبازه شانۆییه‌كاندا چ رێبازێك له‌گه‌ڵ كه‌ش‌وهه‌وای ئێمه گونجاوه
تا ده‌رهێنه‌ری كورد پشتی پێ ببه‌ستێ؟
و: به باوه‌ڕی من هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشان كردنی شێوازه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ده‌رهێنه‌ره‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌یكه به‌رچاو بێت به‌پێی توانا‌و ده‌رفه‌تی پێویست
ئێمه ده‌توانین له هه‌موو شێوازه‌كان سوود وه‌ربگرین. من وه‌ك خۆم بۆ ئێستای
كوردستانی ئێران تیاتری گروتێفسك پێشنیار ده‌كه‌م. كه هه‌م پێشكه‌وتووه‌و هه‌م
له بنه‌مایدا پێویستی به هیچ جۆره كه‌ل‌وپه‌لێك نییه.
پ: هونه‌ر چه‌نده له‌گه‌ڵ مێژوودا تێكه‌ڵه؟
و: مێژوو له هونه‌ردا خاوه‌ن ژانرێكی تایبه‌تیه چونكوو ئێمه هونه‌ری مێژوویمان
هه‌یه، تیاتری مێژوویمان هه‌یه، تیاتری مه‌زهه‌بی‌و تیاتری كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه.
هونه‌ر له‌گه‌ڵ مێژوودا دۆسته به‌ڵام له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا ململانێی هه‌بووه‌و
ئێستاش هه‌یه‌تی‌و له داهاتووشدا هه‌ر ده‌یبێت. به‌ڕای من هونه‌ر به‌شێكه له
مێژوو.
پ: چ به‌ڵگه‌یه‌كی نووسراوه یا دیكۆمێنتی هه‌یه كه بیسه‌ڵمێنێ كورد له
شانۆدا ره‌وتێكی مێژوویی هه‌یه؟
و: به‌گشتی هونه‌ری تیاتر ته‌مه‌نی له‌لای كورد نه‌گه‌یشتوه‌ته 100 ساڵ
ئه‌وه‌شی كه وه‌ك به‌ڵگه وا بێت كۆمه‌ڵێك نووسراوه‌یه كه به ئێمه ده‌ڵێن
یه‌كه‌مین تیاتر له شاری سنه ساڵی 1315ی هه‌تاوی له كاروانسه‌رایه‌كدا پیشان
دراوه. دواتریش له سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا. لێره‌دا من "بووكه بارانی‌و
كۆسه" به نمایش دانانێم ئه‌گینا مێژووی بووكه بارانێ‌و كۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
پ: تا چه‌نده تكنیكی شانۆ، ته‌كنۆلۆژیای رۆژئاوایی بۆ ده‌رهێنه‌ری كورد
ده‌سته‌به‌ر بووه له داڕشتنی شێوازی ئه‌و نمایشانه‌ی كه پێشكه‌شی كردوه؟
و: وه‌ك تیۆری زۆربه‌ی شێوازه تیاتریه‌كانی دونیا وه‌رگیراونه‌ته‌وه سه‌ر
زمانی فارسی‌و ده‌رهێنه‌رو هۆگرانی نمایشیش سوودی لێ وه‌رده‌گرن. به‌ڵام كه‌ڵك
وه‌رگرتن له تكنۆلۆژیای رۆژئاوایی پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆره ئه‌مه‌ش بۆ
ده‌رهێنه‌ری كورد له كوردستانی ئێران‌دا ده‌سته‌به‌ر نابێت. به‌ڵام ده‌رهێنه‌ره
كورده‌كان له تاران زۆر سوودی لێ وه‌رده‌گرن. بۆ وێنه بێهرووزی غه‌ریب پوور
له نمایشی "روسته‌م‌و سوهراب"دا بوكله‌كانیان له ئوتریش بۆ دروست كردبوو
ته‌نانه‌ت دێكوراتۆره‌كه‌شی ئۆتریشی بوو. هه‌ربۆیه له دارشتنی ده‌قه
نمایشیه‌كاندا له شێوازه نوێكان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن به‌ڵام بۆ پیشاندانی ناچارن
وه‌ك كوردێكی بێ‌كه‌رسه‌و ئامراز بیربكه‌نه‌وه. ئه‌لبه‌ت له ناوچه‌ی كوردستاندا
نه‌ك تاران.
پ: له‌م داوییانه‌دا باسێك هاتۆته ئاراوه كه ده‌ڵێن كورد هێشتا خاوه‌نی سینما
نییه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن خاوه‌نی سینمای خۆیه‌تی، به‌رێزتان ده‌ڵێن چی؟
و: منیش له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م كه كورد هێشتا خاوه‌نی سینما نیه، چونكوو له
ته‌واوی كوردستاندا لابراتوارێكی سینمایی نا‌بینیت. ته‌نیا هه‌بوونی سالۆنی
سینما‌و دروست كردنی چه‌ند فیلم به زمانی كوردی یان خود ناسنامه‌ی كوردی
نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه بڵێین كورد خاوه‌نی سینمایه. ئێمه وه‌ك كورد
هێشتا ئاكادێمیای سینمامان نییه. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌دا چه‌ند دانه‌یه‌ك فیلمی
به‌هێزی كوردی ده‌رچووه كه هه‌روه‌ك پێشتر گوتم ئه‌مه نابێته به‌ڵگه بۆ
ئه‌وه‌ی بڵێین ئێمه خاوه‌نی سینمایه‌كی سه‌ربه‌خۆین. ته‌واوی كوردستان بگه‌رێ
چه‌ند دانه كامێرای سینه‌مایی تێدا نیه، ته‌نانه‌ت چه‌ند ئاپاڕاتی مۆدێرنیشی
تێدا نییه. ئیتر بۆ خۆمان لێكی بده‌ینه‌وه كه ئایا ئێمه وه‌ك كورد خاوه‌نی
سینماین یان نا.
پ: بۆ ئه‌وه‌ی بزاڤی سینمای كورد به‌ره‌وپێش بچێت له‌رووی هونه‌ری‌و
فه‌ننیه‌وه چ كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێویسته؟
و: ئێمه پێش هه‌موو شتێك پێویستیمان به زانستی سینماییه‌و بۆ ئه‌م كاره‌ش ده‌بێت
ئاكادێمیاو كولێژی سینمامان هه‌بێت. دواتر پێویستمان به چه‌ند دانه لابراتواری
سینماییه. پاش ئه‌مانه پێویستمان به ده‌یان كامێرای مودێرن‌و تایبه‌تی سینما‌و
دروست كردنی فیلمی سینماییه. له دوایشدا پێویستمان به نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر و
ئه‌كته‌ر و گرووپی تكنیكی سینماییه. ئێمه به‌داخه‌وه هێشتا كومپانیایه‌كی
به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینماییمان نیه‌و هه‌رچی فیلم به زمانی كوردیش دروست
كراوه به‌رهه‌می كومپانیا غه‌یره كورده‌كانن. له هه‌مووش گرنگتر سالۆنی
سینمایه كه به‌داخه‌وه له ته‌واوی كوردستاندا 5 دانه سالۆنی ستانداردی
سینمایی تێدا نیه.
پ: پێت وایه سینمای كوردی توانیویه‌تی له سه‌ده‌ی 21دا پێشكه‌وتنی به‌رچاو
به‌خۆیه‌وه ببینێ؟
و: له وه‌ڵامی پرسیارێكدا پێشتر گوتم ئێمه سینمای كوردیمان نیه. ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر پیشاندانی ره‌نج و به‌دبه‌ختی نه‌ته‌وه‌ی كورد و دواكه‌وتوویی له
بواری فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابووریدا ببێته ژانرێك بۆ سینمای
كوردی، وه‌ك خۆم حه‌زم له‌و سینمایه نییه. سه‌یر كه‌ن ئێمه سینمای هالیوودمان
هه‌یه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی ناسراوه، سینمای پالیوودیشمان
هه‌یه كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه. به‌ڵام جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه ته‌نیا به
دروست كردنی چه‌ند فیلمێك به زمانی كوردی كه ته‌نانه‌ت فكریه‌تیشیان كوردی
نییه، ئێمه خاوه‌نی سینمای كوردی نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر روانگه‌ی ده‌رهێنه‌ره
كورده‌كان كه ژماره‌شیان به 4 كه‌س ناگات به نیسبه‌ت واقعێیته‌كان‌و
هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان بگۆڕدرێت، هیوادارم له دوارۆژدا دیمه‌نێكی جوان
له نه‌ته‌وه‌ی كورد ببینین‌و بتوانین پێناسه‌یه‌ك بۆ سینمای كورد ساز بكه‌ین.
پ: سینمای كورد له‌م دواییانه‌دا توانیویه‌تی خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستێكی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و له زۆربه‌ی فستیڤاڵه جیهانیه‌كاندا به‌شدار بێت و سه‌ركه‌وتنی
به‌چاو وه‌ده‌ست بێنێ، ئێوه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه چۆن ده‌بینن؟
و: به‌ڵی ئه‌مه راسته به‌ڵام نه‌وه‌ك سینمای كورد وه‌ك سینمای ئێران، چونكوو
ئه‌و چه‌ند فیلمه‌ی كه له به‌ناوبانگترین فستیڤاڵه‌كانی جیهان وه‌ك كه‌ن و سه‌ن
سێباستیان به‌شدار بوون به نوێنه‌رایه‌تی له سینمای ئێرانه‌وه به‌شدار بوون
هه‌رچه‌ند ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه باسكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی كورد بووبێت. به‌ڕای
من ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه ئامانجێكی دیكه‌یان سه‌ره‌ڕای ئاستی هونه‌ری له پشتدا
بووه كه لێره‌دا نامهه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له‌سه‌ر بكه‌ین. به‌ڵام
به‌گشتی جێگه‌ی خۆشحاڵی و ره‌زامه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كورده كه كوردێك له
ئاستێكی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌توانێت به باشترین شێوه خۆی پیشان بدات، هه‌رچه‌ند
به قیمه‌تی قوربانی كردنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
پ: ده‌ڵێن به‌همه‌نی قوبادی پاڵه‌وانی سه‌ركوتووی سینمای كوردیه، ناوبراو
رۆحێكی نوێی دا به سینمای كورد و هه‌روه‌ها توانی له رێگای هونه‌ری
خۆیه‌وه ده‌نگی به‌شخوراوی گه‌لی كورد به جیهان بگه‌یه‌نێ. ئێوه ڕاتان له‌و
باره‌وه چیه؟
و: ئه‌مه هه‌ڵگری باسێكی یه‌كجار قووڵ و درێژه‌و ده‌كرێت ته‌نیا ئه‌م پرسیاره
ببێت به بابه‌تێك بۆ وتووێژ كردن. من لێره‌دا ته‌نیا باسی بۆچوونی خۆم ده‌كه‌م.
به‌ڵێ ئه‌مه راسته كه به‌همه‌نی قوبادی ئێستا یه‌كێك له گه‌وره پیاوانی
سینه‌مایه. به‌ڵام به‌ڕای من به‌همه‌ن قوبادی له‌گه‌ڵ ره‌نج‌و ئازار و
هه‌ژاری‌و نه‌داری میلله‌تی كورد مامڵه‌ی كرد و بۆ ناساندنی خۆی فه‌رهه‌نگی
كوردی به‌تایبه‌ت له زه‌مه‌نێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان گه‌ڕانه‌وه هاوئاستی
خودجێكانی ئامازۆن. به‌ختیاری‌و رزگاری كوردی له كیسه‌ڵه‌كانیش هه‌ڵده‌فڕن
قوربانی ماستریای كۆماری ئیسلامی كرد. من پێم خۆشه ئێوه "ته‌خته‌ی ره‌ش"ی
سه‌میرا مه‌خمه‌لباف چاو لێ بكه‌ن له سێكانسێكدا به‌همه‌ن قوبادی بۆ خۆی
كایه‌ی تێدا ده‌كات، ئه‌وكات فانتزیای قوبادی هه‌ڵسه‌نگێنن كه له‌و فیلمه‌دا
یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر بووه. گۆرانییه‌كانی نیشتمانی دایكیم سه‌یر
كه‌ن... له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا وه‌رن سه‌یری فیلمی " چریكه‌ی هه‌ورام"ی
مێهرانفه‌ر بكه‌ن كه كوردیش نیه‌و پیشاندانی فیلمه‌كه‌ی له سینماكان دا
قه‌ده‌غه كرا تا بۆتان ده‌ربكه‌وێت فیلمی كوردی‌و فكریه‌تی كوردی چیه؟ سه‌یری
دیوار و رێگای یه‌لماز گۆنای بكه‌ن. به‌داخه‌وه هێشتا نیوه‌ی مانگم نه‌بینیوه‌و
ناتوانم له‌سه‌ر دوایین به‌رهه‌می قوبادی قسه بكه‌م به‌ڵام هیوادارم وه‌ك
فیلمه‌كانی پێشووی نه‌بێت، چونكوو ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌باری سه‌مبۆلیكه‌وه بێم
كیسه‌ڵه‌كان هه‌ڵده‌فڕن شی بكه‌مه‌وه بێ‌گۆمان بن له به‌راوه‌رده‌كانی خۆتان
به نیسبه‌ت به‌همه‌نی قووبادی تووشی دوڕدۆنگی ده‌بن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
ئه‌مانه من وه‌ك كه‌سێك كه به‌همه‌نی قوبادی له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی 70وه
ده‌ناسم، رێزێكی تایبه‌تیم هه‌یه بۆی‌و هیوادارم رۆژێك ببێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی
ئۆسكار و وه‌ك خۆم دووری نابینم. ئه‌گه‌ر، وه‌ك خۆی و بۆ كورد بیر بكاته‌وه.
پ: به‌گشتی پێتان وایه شانۆ و سینمای كورد چه‌نده توانیویه‌تی له‌سه‌ر
پێشڤه‌چوونی ڕه‌وتی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان كاریگه‌ر بێت؟
و: هیوادارم له داهاتوودا رۆڵێكی ئه‌كتیڤ بگێڕێت. چونكوو "ئارتۆ" گوته‌نی: تیاتر
شێعری شۆڕشه... سینماش به بڕوای من گه‌لێك له تیاتر به‌هێزتره.
پ: دوا قسه‌تان بۆ هۆگرانی هونه‌ر و سینمای كوردی چیه؟
و: ئاواته‌خوازی سه‌ركه‌وتنیانم له هه‌موو بواره‌كانی ژیانیاندا و سوپاسی
ئێوه‌ش ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ من ره‌خساند. هه‌ر بژین و سه‌ركه‌وتووبن. |