|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
پاییزه خه‌زان |
|
29-06-1386
سمكۆ بێ‌كه‌س
پاییزه خه‌زان خه‌زانی كوردان
فرمێسكمان باران هه‌ر وه‌كوو باران
بۆ شه‌هید بوونی سه‌ركرده‌ی ژیرمان
بو سه‌ركرده‌ی زانای كورد رێبه‌ری به توانای كورد
كاك سه‌عید بیری تیژی رینوێنم
كاك سه‌عید خاوه‌ن ئه‌زمونی بژوێنم
هاوڕێم هاوسه‌نگه‌رم
كاك سه‌عید ئه‌ی رێبه‌رم
كوردستان‌م ماته‌م باره
له‌مێژ ساڵه خۆر هه‌ڵنایه ئا له‌م شاره
له‌مێژ ساڵه ده‌ریای خوێنمان بو ئازادی له رێدایه
له‌مێژ ساڵه دوژمنانمان پیلان گێرن
بۆ كورد كوشتن هه‌دا ناده‌ن
له‌سه‌ر هه‌ر سوچێكی زه‌وی ده‌مان كوژن
ره‌وا نابینن ئازادی بو چل ملیو‌ن كورد له ژیان
كاتێك زانیان رێبه‌رانی گه‌لی كوردمان كۆتری ئاشتین
كاتێك زانیان دڵ نه‌رم و پاك خوشمان ده‌وی، گشتمان خاك
كاتێك زانیان بۆ ئازادی ماندوو نابین له رێدابین
هه‌ر به پیلان، جاریك قاسملووی رێبه‌ریان له ئێمه ساند
جاریكی تر كاك سه‌عیدیان دایه به‌ر گولله بارانی رقی خۆیان
كاك سه‌عید رێبه‌ری سادق، تو سادق بووی وه‌كوو ناوی سادقی خوت
تو ئازا بووی وه‌كوو ئازایی رۆڵه‌ی كورد
تو هیوا بووی بۆ ئاواتی رۆڵه‌كانی دێموكراتم
كاك سه‌عید گیان تو بڕوا بووی تۆ رێباز بووی تۆ چرا بووی
بۆ خه‌باتی بی وچانمان
له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ترا
كاك فه تاح و هومایونی ئه‌رده‌ڵان
گیانتان به‌خشی بۆ سه‌ر به‌ستی بۆ ئازادی
بۆ رزگاری بۆ ئاشتی
كاك سه‌عید گیان
ئه‌ی رێبه‌ری به توانا‌مان
له بیرمانی تو رێبازی و له ناو هزری شۆڕشگێڕانی دێموكرات
هه‌موو كات رێ نیشانده‌ری بۆ خه‌بات
هه‌تاكوو كوردیك بمێنێ
رێبازی تۆ هه‌ر ده‌مێنی
هه‌تاكوو گه‌لی كوردمان
نه‌گات به مافی ئازادی
تا نه‌كه‌ویته سه‌ر لێوانی منداڵانی كورد بزه‌ی شادی
هه‌دا ناده‌ین له رێبازتان
تا وه‌دی دێ خه‌ون و هیوای گشت شه‌هیدان
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |