|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
كاتیا (به‌شی یه‌كه‌م) | |
22-07-1386
ن: سادق هێدایه‌ت
و: هه‌رمان
چه‌ند شه‌و بوو به‌رده‌وام موهه‌ندیسی ئۆتریشی كه تازه به من ناسرابوو، له
كافه ده‌هاته سه‌ر مێزی ئێمه. زیاتر من له‌گه‌ڵ یه‌ك، دوو كه‌س له ڕه‌فیقه‌كان
دانیشتبووین، و ده‌هات ئیزنی ده‌خواست و له ته‌نیشت مێزی من داده‌نیشت و بڕێ
جاریش مانای وشه‌گه‌لی فارسی له ئێمه ده‌پرسی. چونكه گه‌ره‌كی بوو زمانی
فارسی فێر بێت. له‌ویاوه كه چه‌ند زمانی ده‌ره‌كی ده‌زانی به‌تایبه‌ت كه به‌خۆیدا
ده‌په‌رما كه زمانی توركی له زمانی زگماكی خۆی باشتر ده‌زانێ، بویه
فێربوونی زمانی فارسی زۆر بۆی دژوار نه‌بوو. به ڕواڵه‌ت پیاوێك بوو چوارشانه
به قیافه‌یه‌كی جیددی، |
 | |
سه‌ری زل و چاوگه‌لی شین تۆخ
ـ ئه‌ڵێی ڕه‌نگی رووباری دانوب له چاوه‌كانیدا ده‌ركه‌وتبوو. ڕۆخساری پڕٍخوێنی
سوری بوو و قژه خۆڵه‌مێشییه‌كانی له‌ده‌ور ته‌وێڵی به‌رز و هاتوه پێش ئه‌وا
ڕوابو و له شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی قورسی و له جه‌سته‌ی وه‌رزشكارانه‌یدا هێز و
له‌شساخی ده‌رده‌كه‌وت. كه‌چی قه‌ڵافه‌تی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه په‌ژاره‌و
داگیراوه‌ی ك له چاوه‌كانیدا ده‌بینرا وه‌ك یه‌ك نه‌ده‌هاتنه به‌رچاو. له‌وانه
بوو له نزیك چل یان زیاتر له ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕی. به‌ڵام له‌سه‌ر یه‌ك لاوتر
ئه‌ینواند. هه‌موو كات جیددی و ئه‌هوه‌ن بوو ئه‌ڵێی ژیانێكی بێ گێره‌وكێشه‌ی
تێپه‌ڕ كردووه‌و جێگه‌ی زامێك له سوچی چاوی راستی ئه‌ودا ده‌دیترا كه من پێم
وابوو به‌هۆی كاری مۆهه‌ندیسی‌و رێگه‌كێشان و ته‌قینه‌وه‌ی به‌رد یان كێ‌و سوچی
چاوی ئه‌و زامی هه‌ڵگرتوه. ئه‌و حه‌زێكی تایبه‌تی له‌مه‌ڕ ئه‌ده‌ب و وێژه
نیشان ده‌دا و به قسه‌ی خۆی جۆرێك حاڵ‌و كه‌سایه‌تی دوفاقی له‌ودا هه‌یه، كه
رۆژه‌كان ده‌بێته موهه‌ندیس و سه‌روكاری له‌گه‌ڵ فۆرموله‌كانی بیركارییه‌و شه‌وان
ده‌بێته شاعیر یان به‌بۆنه‌ی كایه‌ی شه‌تره‌نج كاتی خۆی تێپه‌ڕ ده‌كا. شه‌وێك
من به‌ته‌نیا له‌سه‌ر مێز دانیشتبووم، دیم، موهه‌ندیسی ئوتریشی هات ئیزنی خواست
و له‌سه‌ر مێزی من دانیشت. به رێكه‌وت له‌و شه‌وه‌دا به‌ته‌نیا ماینه‌وه‌و له ڕه‌فیقه‌كان
كه‌سێك بۆ لامان نه‌هات. ماوه‌یه‌ك گوێمان به موسیقی دا به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك
له‌نێوانمان ده‌ربڕابێت. له‌ناكاو ئۆركێستر "ئێستینكارازین" گۆرانییه‌كی به‌ناوبانگی
روسی ده‌ست پێ كرد له‌م كاته‌دا من جۆرێك ئازاری تێكه‌ڵاو به كه‌یفه‌وه‌م له
چاوگه‌ل و رۆخساریدا بینی ئه‌ڵێی ئه‌ویش به‌خاڵه گه‌یشتبێت یان پێویستی به ده‌ردی‌دڵی
په‌یدا كردبێت. به شێوه‌یه‌كی بایه‌خ پێنه‌دراو وتی: ئه‌زانی من بیره‌وه‌ریه‌كی
له‌بیر نه‌كراوم له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆسیقییه‌دا هه‌یه، بیره‌وه‌رییه‌ك كه پێوه‌ندی
هه‌یه به ژنێك و به جۆرێك تایبه‌ت ده‌بێته داخه‌كانی هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیم! "به‌ڵام
ئه‌م ئاوازه روسیه"،... "به‌ڵێ ئه‌زانم، من چاخێكی ژینی یه‌خسیریم له روسیه‌دا
به‌سه‌ر برد"... "له‌وانه‌یه له‌كاتی شه‌ڕی جیهانی 1914 یه‌خسیر بووبێتیت"... "به‌ڵێ
هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕ، من له فرونت سربی بووم، پاشان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ روسیه‌كان
یه‌خسیر بووم. ئه‌زانی ژیانی دیلی ئه‌وه‌نده خۆش نیه"... "دیاره، ئه‌ویش یه‌خسیری
له سیبری! گه‌لۆ ئێوه كتێبی "یادمانی خانووی مردووه‌كان" نووسینی
داستایۆفسكیتان خوێندۆته‌وه؟"... به‌ڵێ خوێندۆمه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌واو به‌و شێوه‌یه
نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌كو دیلی شه‌ڕ بووین و تا ڕاده‌یه‌ك
ئازادیمان بوو، له‌كاتێكدا ئه‌و له‌گه‌ڵ موجیكه‌كان له زینداندا بووه. به‌ڵام له‌ناو
ئێمه‌دا پسپۆره‌كان، نیگاركێشه‌كان، شیمی‌زانه‌كان، به‌رد هه‌ڵكه‌نه‌كان، تی‌ف تیفه‌كه‌ران،
جه‌راحه‌كان، مۆسیقی‌زانه‌كان، شاعیران و نووسه‌ران بوون. قاچی چه‌پی من كه له
شه‌ڕدا گولله‌ی خواردبوو، هه‌ر له‌وێ هه‌توان كرا"... "به‌م شێوه بۆتان زۆر به
دوژواری تێنه‌په‌ڕیوه"... "مه‌به‌ستتان له سه‌ختی چیه؟ دیاره، له سه‌ره‌تادا
ئاگایان له ئێمه بوو. ڕاستیت ده‌وێ، له سه‌ره‌تاكاندا ئێمه تا ڕاده‌یه‌ك له
دۆخی خۆمان ڕازی بووین. ئه‌گه‌ر ته‌واوی رۆژ له به‌نددا بووین، به‌ڵام له
ئۆردوگای خۆمان ئازادیمان هه‌بوو. شانۆم ساز كردبوو، هۆده‌گه‌لێكمان بۆ خۆمان ساز
كردبوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هه‌ر ئه‌فسه‌رێك له قه‌راری 25 ڕوبل له مانگدا
پاره‌ی گیرفانیان ده‌داو له‌و كاته‌دا له سیبری زۆری‌و هه‌رزانی بوو. به‌ڕاده‌ی
پێویست خوارده‌مه‌نیمان بوو، ئه‌گه‌رچی زیاتری پاره‌ی گیرفانی ئێمه‌یان نه‌ده‌دا.
پاشانیش ئه‌زانن ئێمه ئیزنمان نه‌بوو كه بچینه ده‌ره‌وه. درێژه‌ی چیرۆكه‌كه
له ژماره‌ی داهاتوودا بخوێننه‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |