|
راهێنانی "بوواڵ"ی
دامه‌زراندوه.
بوواڵ وه‌ك مامۆستای تیاتر،
ده‌رهێنه‌ر، نمایشنامه‌نوس و تئوریسیه‌نی تیاتر ناسراوه. ناوبراو له ساڵی
1986دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی خۆی. له كۆتایی ساڵه‌كانی 1950 تا ده‌یه‌ی
1970 شێوازێكی نوێ له تیاتری خه‌ڵكیی له سائۆپۆلۆدا دروست بوو كه به خێرایی
له ئه‌مریكای لاتین دا په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌م شێوه نوێیه له‌گه‌ڵ ناوی "ئاگۆستۆ
بوواڵ" دا تێكه‌ڵ بوو. له فێرگه‌ی "بوواڵ"دا نمایشنامه‌كان به شێوه‌ی گروپی
ده‌نوسران و ده‌چونه سه‌ر سه‌كۆ. ئه‌م نمایشنامانه به زۆری چیرۆكی ژیان خه‌ڵكی
ره‌نجده‌ر و چه‌وساوه بوو، زۆربه‌ی ئه‌م تیاترانه له دێهاته‌كان و ناوچه هه‌ژار
نشینه‌كاندا و بۆ نه‌خوێنده‌واران پیشان ده‌دران.
بوواڵ به‌شوێن تكنیكێكی تیاتری بوو كه خه‌ڵك نه‌ته‌نیا بینه‌ر، به‌ڵكو له
نمایشه‌كه‌شدا به‌شدار بێ. ئه‌م شێوه‌یه به تیاتری بێ‌به‌شان ناوبانگی
ده‌ركرد. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م شێوازه نمایشیه كه له دیتر
شێوازه‌كان جیای ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یه كه نێورۆكه‌كه‌ی ئاره‌زو و خه‌ون و
ویستی خه‌ڵك و هه‌لومه‌رجی ژیانی ئه‌وان ده‌هێنێته سه‌ر سه‌كۆ. بوواڵ بۆ خۆی
ئاوا ده‌ڵێت: "ئه‌م شێوه‌یه پیشانی ده‌دات خه‌ڵكانێك كه له رێگه‌ی كار، نه‌ریت
و مێژوویان فریو ده‌خۆن چۆن ده‌توانن ژیانی خۆیان بگۆڕن، چونكه هه‌ر شتێك له
گۆڕاندا مانا ده‌گرێته خۆی. خه‌ڵك ده‌بێ خۆیان بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه له ژیانی
رۆژانه‌یاندا ئاماده بكه‌ن". بوواڵ بۆ ئه‌م ئاماده‌بوونه له تیاتر كه‌ڵكی
وه‌رده‌گرت. كه به چه‌ند جۆر دابه‌ش ده‌بن:
تیاتری بانگه‌شه‌یی: زۆربه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی كه پێش بوواڵ له برێزیلدا
كاریان ده‌كرد هۆگری ئاوه‌ها نمایشگه‌لێك بوون. نمایشه‌كان به زۆرینه له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژیانی كرێكاره‌كان و وه‌رزێڕان ده‌نووسران، بڕێك كات ئه‌م
چه‌شنه نمایشانه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ده‌نووسران و پێشكه‌ش ده‌كران. بۆ
نموونه ئه‌و شه‌وه‌ی كه "كنێدی" سه‌ركۆماری ئه‌وكاتی ئا‌مریكا گه‌مارۆی
ده‌ریایی كۆبای راگه‌یاند، چه‌ند نووسه‌ری برێزیلی هه‌ر ئه‌و شه‌و تا به‌یانی
ده‌قێكیان نوسی‌و تا نیوه‌ڕۆ ته‌مرینیان كرد و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ له‌سه‌ر
پلیكانه‌كانی هۆڵی ئامفی تیاتری شار پێشكه‌شیان كرد. نێوه‌رۆكی نمایشه‌كه
هۆی شه‌ڕو و دوژمنایه‌تی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جۆره
نمایشه تایبه‌ت به برێزیل نیه‌و له ساڵه‌كانی پێش شه‌ڕی یه‌كه‌م و دووهه‌می
جیهانی له وڵاتانی روسیه و ئاڵمانیش پیشان ده‌دران.
تیاتری په‌روه‌رده‌یی: له‌م چه‌شنه نمایشه‌دا هه‌وڵ نادرێت خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردن
یان مانگرتن و رێپێوان هان بدرێن، به‌ڵكو ئامانج شرۆڤه‌ی تئۆریی زانستییه. له‌م
چه‌شنه نمایشه ده‌توانرێت له به‌رهه‌مگه‌لی كلاسیك وه‌ك شكسپیر، ئاریستۆڤان و
كۆڵدۆنی‌و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه مۆدێڕنه‌كانی برێشت و پیتێروایس كه‌ڵك
وه‌ربگیردرێت. بۆ وێنه له نمایشێكدا كه نیوه‌رۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر دادپه‌روه‌رییه
بێگۆمان روانگه‌كان له‌م باره‌وه جیاوازن. ره‌نگه چه‌مكی دادپه‌روه‌ری له
روانگه‌ی حكومه‌ته‌وه جیاوازیی ئاشكرای له‌گه‌ڵ روانگه‌ی خه‌ڵكانی ئاسایی
بێت. له تیاتری په‌روه‌رده‌ییدا به به‌شدار كردنی بینه‌ران له ره‌وتی باس و
شرۆڤه‌و تاوتوێ كردنه‌كاندا هه‌وڵ ده‌درێت پێناسه‌یه‌كی روونی له‌و شته بكرێت
كه ده‌كه‌وێته به‌ر باس. له‌م نمایشانه‌دا له لۆرییه بارهه‌ڵگره‌كان، كلیساكان
و فه‌له‌كه‌كانی شار بۆ پێشكه‌ش كردن و پیشاندانی به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌ڵكیان
وه‌رده‌گرت و بینه‌ره‌كانیان له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوون.
تیاتری فولكلۆریك: له‌م چه‌شنه نمایشه‌دا له ستران، داب و نه‌ریت و رێوره‌سمی
فولكلۆر و كۆنی خه‌ڵكی كه‌ڵك وه‌رده‌گیرا چونكه تێكه‌ڵ كردنی داب و نه‌ریته‌كان
له‌گه‌ڵ هونه‌ری نمایشدا ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی هه‌ردووكیان.
له برێزیلدا ئه‌م جۆره نمایشه تا ساڵه‌كانی 1964 ئێجگار كارایی بوو و زیاتر
له شه‌قامه‌كاندا پیشان ده‌دران و بڕێك جاریش به شێوه‌ی كارناڤاڵ پیشان
ده‌دران. له‌م چه‌شنه نمایشانه‌دا له حه‌كایه‌ت و چیرۆكه فولكلۆره‌كان كه‌ڵك
ورده‌گیردرا كه له درێژه‌ی نمایش و چیرۆكه‌كه‌دا تێكه‌ڵ به پرسه‌كانی رۆژ
ده‌بوون.
له ژماره‌ی داهاتوودا له‌سه‌ر تیاتری كۆلاژ قسه ده‌كه‌ین كه یه‌كێكی دیكه
له شێوازه‌كانی بوواڵه. تیاتری كۆلاژ بۆ خۆی چه‌ند جۆر نمایشی دیكه
ده‌گرێته خۆی. |