|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
داستایۆفسكی‌و له‌ق بوونی كه‌سایه‌تیی مرۆڤ له یه‌خسیریدا
داستایۆفسكی، تۆبه‌كارێكی نێو سیاچاڵه‌كانی تێزاری
ئه‌ده‌بیات، له‌نێوان ئایین و ئاته‌ئیزم و سوسیالیزمی خه‌یاڵیدا | |
22-07-1386
ن: ف. شوجاع
و: لوقمان عه‌بدولازاده
داستایۆفسكی نووسه‌ری رووس، یه‌كێك له‌و قه‌ڵه‌م ره‌نگین و روماننوسه مه‌زنانه‌ی
ئه‌ده‌بیاتی جیهانییه. به‌رهه‌مه‌كانی ناوبراو هه‌ڵگری هه‌ستی ژیان و ژانی
ئوردوگا زۆره‌ملێیه‌كانی سیبریی سه‌رده‌می تێزارین. داستایۆفسكی له به‌رهه‌م و
رۆمانه‌كانیدا كه‌ڵكی له ئه‌زموونه‌كانی خۆی وه‌رگرتوه. حوكمی ئیعدام و
ساڵانێكی دوور و درێژی زیندان و ده‌ستبه‌سه‌ری و ڕه‌تێنراوی، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی
كه له ئاته‌ئیزمی ئانارشیستی به‌ره‌و مه‌سیحییه‌تی نه‌ریتی بڕوات. سه‌رده‌می
حه‌پس و زیندان فێری كرد كه خودڕنده‌یی‌و سروشت ره‌وشتی له ده‌ورانی شاراوه‌ی
مرۆڤ له هاوسێیه‌تی‌و تیواری یه‌كتری دان. |
 | |
زۆربه‌ی رۆمانه‌كانی
ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ژانرێكی به‌رزی ئه‌ده‌بیان به‌خۆوه گرتوه، باس
له هه‌ڵكشان و داكشانی كه‌سایه‌تی مرۆڤی دیل و زیندانی ده‌كا. وه‌سفی ده‌رونناسانه‌ی
زیندانیانی سیاسی‌و تاوانبارانی ئاسایی له به‌رهه‌مه‌كانیدا ده‌ورێكی به‌رچاویان
هه‌یه. ئه‌وه ده‌ری ده‌خا كه چۆن نێوان گروپێك له زیندانیانی رووناكیبر و
زیندانی‌یه تاوانباره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له دۆخی زینداندا نامۆیی‌و ناكۆكی
دێنه پێش كه بۆچی تاوانبارانی حوكمدراو رووناكبیرانی سیاسی‌یان قبووڵ نیه!؟
له به‌شێكی دیكه له رۆمانه‌كانیدا ره‌خنه له تیۆریی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ ئاته‌ئیزمی
باوی ئه‌وكات ده‌گرێ. بێ‌هۆ نیه كه ناوبراو به یه‌كێك له شوڕشگێڕانی دابڕاو
له ئه‌ده‌بیات ناو ده‌به‌ن. خه‌بات له‌گه‌ڵ رێباز و رێچكه‌ی چریكیی رێكخراوی "جه‌ماوه‌ر"
له رێگه‌ی چانده‌وه، یه‌كێكی دیكه له‌و ئامانجانه بوو كه له بارودۆخی
زیندان دا وای لێ‌كرد كه په‌ژیوان بێته‌وه. به‌و هۆیه‌وه دوای شكستی شوڕشی
ساڵی 1905 به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی بوونه چه‌كێك بۆ خه‌بات له‌دژی ماتریالیزم.
شوڕش و سوسیالیزم. داستایۆفسكی پاش تۆبه، له خه‌بات و رێبازی چریكه ئانارشیسته‌كان،
وه‌ك ئه‌ركێكی شارۆڤه‌ندی سه‌یری ده‌كرد.
رۆمانه خاڵی له ته‌وس و ریالیزمه ده‌روونناسانه‌كانی داستایۆفسكی، تێكه‌ڵاوێك
له رۆمانتیك و و ریالیزمن. له به‌رهه‌كانیدا تا ئاخافتنی چه‌له‌نگ و قاره‌مانێتی
سه‌رنجڕاكێشی ژن و پیاو، به‌ڵكو شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان، كۆڵانه‌كانی شاره گه‌وره‌كان،
به چه‌پۆك به‌سه‌ر دادانی مرۆڤه داماوه‌كان، سووكایه‌تی پێكراوه‌كان، نه‌خشی
پێگه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر شانه یان ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه بواری
ره‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تییان كه‌وتۆته به‌ر سووكایه‌تی پێكردن. ئه‌وكات نیشاندانی
چاره‌ڕه‌شی شاره گه‌وره‌كان، كێشه‌ی سه‌ره‌كی رۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگا بوون. ئه‌و ده‌یگوت
كه: "ده‌رد و ره‌نجی مرۆڤه‌كان، ده‌كرێ ته‌نیا هۆكاری وشیارییان بێ". دواتر
رۆمانه ده‌رونناسیه‌كانی ئه‌و له‌سه‌ر تێكسته ئه‌ده‌بییه‌كانی ناتورالیزم،
ئیكسپێرسیونیزم و ئه‌گزیستنسیالیزم كاریگه‌ری به‌رچاوی دانا. سمبۆلیسته‌كان
داستایۆفسكی به مامۆستای خۆیان ده‌زانن. داستایۆفسكی هیندێك جار له زمانی
قاره‌مانه‌كانیه‌وه ئوتوپیایه‌كی ناسیونالیسی ده‌هێنایه گۆڕێ‌و بۆ شرۆڤه‌و وه‌سفی
راستیه‌كان، هیندێك جار له رێبازی ناتورالیزم یارمه‌تی وه‌رده‌گرت.
داستایۆفسكی جیا له باڵزاك و دیكنز، كه‌وتبوه ژێر كاریگه‌ریی شێوازی ئه‌ده‌بی
گوگول، شیلر، هۆگۆ، ڤۆلتێر سێروانتێس و پوشكینیش. ئه‌و به‌رهه‌مه‌كانی پوشكینی وه‌ك
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاشتی و ته‌ناهی نێوان بزاڤه رووناكبیرییه‌كان سه‌یر ده‌كرد.
له وتاری به‌خاك سپاردنی پوشكین دا دستایۆفسكی داوای له هه‌موو بزاڤه سیاسیه‌كانی
ئه‌وكات ته‌نانه‌ت دوژمنیش ـ له كه‌ش و هزری رووسیه‌دا كرد، كه ئاڵای ئاشتی هه‌ڵكه‌ن.
"بلینیسكی" ره‌خنه‌گری به‌ناوبانگی ئه‌وكات، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می داستایۆفسكی
له راستای هه‌وڵدان به‌ره‌و ئه‌ده‌بیاتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ ره‌خنه‌گرانه ناودێر
كرد. بلینسكی، داستایۆفسكی وه‌ك گوگولێكی نوێ ده‌بینی. "هێرتسن"یش دوای ناسین
و ئاشنابون له‌گه‌ڵ داستایۆفسكی له له‌نده‌ن وتبووی كه ئه‌و مرۆڤێكی سه‌یر و
سه‌رنجڕاكێشه، به‌ڵام ساویلكه‌و باوه‌ڕ به‌خۆ نیه. نیچه‌ش ده‌نووسێ كه ئه‌و ته‌نیا
ده‌رونناسێكه كه ئه‌وی فێری شت كردوه. داستایۆفسكی سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ریی
راسته‌وخۆ دانان له‌سه‌ر "گوركی" له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه، یه‌زدانناسی‌و ئه‌ده‌بیاتی
ئوروپای سه‌ده‌كانی 19و 20یش كاریگه‌ریی خۆی داناوه. له قوتابییه‌كانی دیكه‌ی
داستایۆفسكی ده‌توانین له: یوسف كنراد، ژولیان گرین، تۆماس مان، جۆیس، ترومێن
كاپوته دودر و ئالبر كامۆ ناوبه‌رین. تۆماس مان به‌رهه‌مه‌كانی داستایۆفسكی به
نووسه‌ره لاو و نوێ پێنووسه‌كان پێشنیار ده‌كرد. چونكه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی
قووڵایی‌و ناخی هه‌ڵكشان و داكشانی كه‌سایه‌تی مرۆیی كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆش
پیشان ده‌ده‌ن.
فئودۆر داستایۆفسكی له نێوان ساڵه‌كانی 1881 تا 1821 له روسیه‌دا ده‌ژیا. ئه‌و
له ساڵی 1849ی زایینی‌دا پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی بۆ چوار
ساڵ زیندان و 10 ساڵ كاری زۆره‌ملێ له‌ژێر خراپترین بارودۆخی دروونی‌و جه‌سته‌ییدا
مه‌حكوم بوو. ناوبراو له نامه‌یه‌كدا بۆ براكه‌ی، له ساڵی 1854دا ده‌نووسێ: ئه‌م
ساڵانه نابێ له ژیانی ئه‌ودا بێكاریگه‌ر بن. چونكه ئه‌و بڕیاری داوه كه
ئیدی كاتی خۆی له‌گه‌ڵ كێشه‌گه‌لی لاوه‌كی‌و بێڕمین به‌سه‌ر نه‌بات.
داستایۆفسكی به‌هۆی قه‌رز و قۆڵه‌یه‌كی زۆر و گوشاری خاوه‌ن قه‌رزه‌كان چه‌ندین
جار بۆ ده‌ره‌وه‌ی روسیه ڕای كرد. ئه‌و خوی به یاریی "قومار" گرتبوو. له
رۆژئاوا جارێك ته‌واوی بوون و نه‌بونی دۆڕاندبوو. به‌ڵام به سه‌ری پیری له‌گه‌ڵ
كچێك كه 25 ساڵ له‌خۆی بچووكتر بوو ژیانی هاوبه‌شی پێك هێنا."ئیلیون"ی كوڕی
2 ساڵانه‌ی داستایۆفسكی هه‌ر وه‌ك باوكی خۆی تووشی نه‌خۆشیی گه‌شكه (صرع)
هاتبوو، له ساڵی 1878ی زایینی‌دا كۆچی دوایی كرد. ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و شێوه
نه‌خۆشیانه‌یان به نه‌خۆشی پیرۆز ناو ده‌برد.
داستایۆفسكی پاش ئازاد بوونی له زیندان وتبووی: چونكه خه‌ڵك به گشتی مه‌زهه‌بین،
رووناكبیرانی خه‌باتگێڕیش ده‌بێ مه‌زهه‌بی بن. به پێچه‌وانه‌ی "چرنیشفسكی"
نووسه‌ری رۆمانی "چ ده‌بێ بكه‌ین"، ده‌یگوت: كه مرۆڤ ته‌نیا پێویستی به كار و
ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و خۆش بژێوی هه‌یه. ئه‌و به گاڵته گرتنی به‌هه‌شتی
ماددی له كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا داهاتووی چرنیشفسكی هه‌ڵسه‌نگاند. ئه‌و به
پێچه‌وانه‌ی "چرنیشفسكی" ده‌یگوت كه مرۆڤ به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی
نیه!؟ چونكه مرۆڤگه‌لێك په‌یدا ده‌بن كه ته‌نیا بۆ رابواردن و سه‌رگه‌رمی كوشتن
و جینایه‌ت ئه‌نجام ده‌دن. دواتر بانگه‌شه‌ی كرد كه شۆڕشی ئوكتۆبری ساڵی 1917
هه‌ڵه‌بوونی خه‌یاڵه سیاسیه‌كانی داستایۆفسكی ده‌رخست. چونكه داستایۆفسكی ده‌یگوت
كه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ژاری له روسیه‌دا چاكسازی ئایین، نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵگا
به چریك و شۆڕش، ته‌نانه‌ت پێویستی به دێموكراسیش نیه. ئه‌و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی
هه‌ر ئه‌و ئایینه‌ی خه‌ڵك دده‌زانی. به‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه دوای سه‌ركه‌وتنی
شۆڕشی ساڵی 1917 داستایۆفسكی له پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
به پله‌ی دووه‌م پاش تۆلستۆی دابه‌زی. ره‌خنه‌گرانی داستایۆفسكی رێچكه‌و
شێوازی ناتۆرالیستی ئه‌ویان به هه‌ستیارانه، هه‌ژیاو و جه‌نجالی ناوبرد. چونكه
به باوه‌ڕی ئه‌وان داستایۆفسكی ئۆگرێكی تایبه‌تی به به‌راوه‌ژو نیشاندانی
راستیه‌كان و هێنانه گۆڕی مژاره هروژێنه‌ر و توڕه‌و ئاژه‌ڵییه‌كان بووه.
بۆ نموونه به‌رهه‌مه‌كانی داستایۆفسكی بریتین له: برایانی كارامازۆف، گه‌مژه،
دێوه‌كان، ماڵه مردوان، یادداشته‌كانی ژێر زه‌وی، قومارباز، ئه‌وان و سزا و... .
به‌رهه‌مه‌كانی داستایۆفسكی به دوو گروپی پێش ده‌سته‌به‌ر كردنی له سیبری‌و
دوای ده‌سته‌به‌ر كردنی له سیبریه دابه‌ش ده‌كرێن. ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه
ره‌خنه‌ی له رۆژئاوا‌و مه‌سیحییه‌تی كاتولیك ده‌گرێ، خه‌ڵكی روس به رزگاریده‌ده‌ری
مرۆیی له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ناوبراو له رۆمانی "ماڵی مردوان"دا باس له تراژێدی
كچێك ده‌كا كه ئه‌گه‌ر مێردی بۆ په‌یدا نه‌بێ، ده‌فرۆشرێ. ره‌خنه‌گرانی سۆڤیه‌ت
كتێبی "یادداشته‌كانی ژێر زه‌وی" داستایۆفسكی وه‌ك ئیعتراز به مه‌زنیخوازی‌و
نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی دێنه ئه‌ژمار.
له رۆمانی دێوه‌كانی داستایۆفسكی ده‌كرێ وه‌ك یه‌كه‌مین زمانی ئه‌ده‌بیاتی
سوورئالیستی جیهان ناو ببرێ. ئه‌م رۆمانه سه‌ره‌تا بڕیار بوو به ناوی ئاته‌ئیسته‌كان
بڵاو بكرێته‌وه. داستایۆفسكی له‌و رۆمانه‌دا له‌گه‌ڵ چالاكییه ئانارشیست و
سۆسیالیسته‌كان دا پاكانه حیساب ده‌كا. له ناوه‌ندی ئه‌و رۆمانه سیاسییه‌دا
گروپێكی ئاژاوه‌گێڕ و پووچگه‌را و پیلانگێر و شۆڕشی هه‌ن. هه‌وێن و سه‌رچاوه‌ی
رۆمانه‌كانی داستایۆفسكی له راپۆرته چاپه‌مه‌نییه قه‌رباڵغه‌كانی تزاری ئه‌وكات
كه سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی چریكه‌كانی "خلقیون" كه بابه‌تیان ده‌نووسی، كه‌ڵكی
وه‌رده‌گرت. له‌وێدا جیا له گروپه‌كانی شۆڕشی پووچگه‌راكان، نوێنه‌رانی
لیبرالیزمی روسیه‌ش دێنه به‌ر باس. مژارێكی دیكه‌ی ئه‌و كتێبه دوژمنیی
داستایۆفسكی له‌گه‌ڵ "تورگنیێف"ه. ده‌سته‌یه‌كی دیكه له ره‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی،
ئه‌ویان به ورده‌كاغه‌زی ئیدئولۆژیك ناویان برد. چونكه ره‌خنه‌گرانی سوڤیه‌ت ئه‌وكات
به جه‌ریانی دژه شۆڕش و دژه سوسیالیستییان ده‌زانی، ئه‌و كتێبه هه‌تا ساڵی
1957 له‌ژێر سانسۆردا مایه‌وه.
داستایۆفسكی له رۆمانی "برایانی كارامازوف"دا جیا له هێنانه به‌رباسی
بابه‌ته فه‌لسه‌فییه‌كان، باس له سێ برا ده‌كا، كه براگه‌وره‌كه‌یان به
تاوانی كوشتنی باوك ده‌گیرێ، برا نێونجییه‌كه‌ش واته ئاته‌ئیسته، برا
بچكۆله‌كه‌ش كه ئیلۆشایه، له جلوبه‌رگی قوتابییه‌كی مه‌سیحیدا، به‌دوای خودا
دا ده‌گه‌ڕێ. فرۆید ئه‌و رۆمانه‌ی به گرینگ‌ترین رۆمان ناو ده‌با كه تاكو
ئه‌وكات نووسرابوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌و رۆمانه رۆمانێكی جیناییه، به‌ڵام له‌مه‌ڕ
كێشه‌كانی فه‌لسه‌فی‌و ده‌رونناسیش ده‌دوێ. ماندوبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ
نوسینی ئه‌و رۆمانه، ده‌گێڕنه‌وه بۆ هۆی مه‌رگی له‌ناكاوی داستایۆفسكی.
رۆمانی "تاوان و سزا" به‌ناوبانگترین به‌رهه‌می ئه‌م نووسه‌ره‌یه.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |