|
22-07-1386
و: م. سارۆ
تێكه له‌گه‌ڵ تۆمه ساقی تێكه، ئه‌م پێكه به‌تاڵه پڕكه له شه‌ڕابی سور،
گوێ مه‌ده‌یه له ئێواره‌وه چه‌ند جارت پڕ كرد و چه‌ن جار به‌تاڵ بۆوه. تێكه،
تێكه كه ئه‌م بێده‌نگیه‌ی رۆژڕه‌شی هێند بێ به‌زه‌ییانه خزاوه‌ته شه‌وگاری
ژیانی ترسناكمه‌وه كه ئه‌وه‌ی خوێن به ده‌ماره تێك و پێك و یاخی‌و سه‌روژێربوونی
مندا، خواردیه‌وه.
باده تێكه ساقی با ئه‌م شه‌رابه سوره له‌م شه‌وه سه‌رسوڕماوه‌دا خوێنی ده‌ماره
رچیاگه‌كانی من بێ، زیاتر له‌وه ئه‌مشه‌و ده‌مه‌وێ تا ترۆپكی شێتی مه‌ست بم.
چونكه ده‌مه‌وێ بۆ دوایین جار له دوره‌وه به چه‌ند قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وینی
ونبووی خۆم بدوێم. نامه‌وێ هه‌رچی سكاڵای وێڵ له به‌رینایی بێ كۆتایی رۆحی
شڵه‌ژاو شه‌پۆل ده‌دا، وه‌سه‌ر هیندێك به‌رگی دڕاوی كه‌ڕولاڵا بڕێژم و ئه‌وان له‌گه‌ڵ
په‌یكی مه‌رگ و كاروانی له‌پێ كه‌وتووی سه‌رمابردووی ژیانه له‌بیركراوه‌كان،
به‌ره‌و زێدی رۆژڕه‌شان به‌ڕێوه‌یه، هاوڕێیه، بنێرم بۆی. بێگۆمان به‌هۆی
نوسینی ئه‌م نامه‌یه ده‌بێ مه‌ست بم، وانیه! ئه‌وه‌نده‌ی روانینی ئه‌و بوو...
روانینی ئه‌و كاتێك پێڵوه خۆماره‌كانی له له‌رینه‌وه‌ی شه‌رابی تاڵ ئه‌سرینی
درۆ ده‌ڕێژن. تێكه ساقی ئه‌م پێكه به‌تاڵه پڕكه با بنوسم. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گاته
ده‌ستت نامه نیه، سه‌رانسه‌ر سكاڵایه! به‌ڵام... به‌ڵام چ بكه‌م؟ تۆ له‌گه‌ڵ
سكاڵاكانی من به ته‌واوه‌تی ئاشنای، له‌وانه به‌وجۆره سه‌ربه‌سراو ده‌نێرم به‌و
مه‌به‌سته نیه كه‌سی‌دی بێجگه له‌تۆ نه‌یانخوێنێته‌وه، نا، باوه‌ڕت بێ وانیه.
ته‌نیا ده‌ترسم دوایین نامه‌كانی من له‌نێوان هێڵه په‌ره‌وازه‌كانی دواین نامه‌م
ڕاكه‌ن.
گوێ ڕاگره من ئه‌گه‌ر له ڕابردودا، هه‌ڤاڵێكی باش نه‌بووم بۆ چاكه‌كانت، لانیكه‌م
بوێرێك بۆ كه‌مته‌ر خه‌مییه‌كانت بووم، تۆم زیاتر له خۆت ده‌ناسی! چونكه هی تۆ
بووم، هی تۆ، هی چاوه‌كانت، چاوه هه‌وه‌سڕێژ و شه‌ره‌نگیزه‌كانت.
ئه‌م سینه كه كینه تێیدا په‌ترۆكه‌ی به‌ستوه
كونده‌بوی شه‌وه مه‌رگی من تیایا لانه‌ی كردوه |