|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
یادی وێژه‌وانی كۆچكردو دوكتور عه‌لی روخزادی | |
02-08-1386
ئا: حه‌سه‌ن سه‌لیمی
دوكتور عه‌لی روخزادی ساڵی 1324ی هه‌تاوی له شاری سه‌قز چاوی به دونیا هه‌ڵهێنا،
قۆناخه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی له شاری سه‌قز‌و سنه تێپه‌ڕ كرد.
قۆناخی دواناوه‌ندی هه‌تا دیپلۆم له "دارالفنون" به سه‌ركه‌وتنه‌وه كۆتایی
هێنا. ساڵی 1342ی هه‌تاوی به وانه وتنه‌وه له سنه مامۆستایه‌تی ده‌ست
پێكرد. هاوكات له گه‌ڵ وانه وتنه‌وه، درێژه‌ی به خوێندنی زانكۆ دا‌و قۆناخه‌كانی
زانكۆی به سه‌ركه‌وتنه‌وه بڕی‌و هه‌تا دوكتورای زمان‌و ئه‌ده‌بیاتی فارسی وه‌رگرت.
ناوبراو له قۆناخی خوێندن‌و زانكۆدا زیاتر له 40 ساڵ سه‌رقاڵی وانه‌وتنه‌وه
بوو و هه‌زاران قوتابیی په‌روه‌رده كرد‌و به‌م شێوه‌یه خزمه‌تێكی بێ درێخی به
خه‌ڵكه‌كه‌ی‌و نه‌وه‌كانی دوارۆژی وڵات كرد. |
 | |
به‌رهه‌می چه‌ند ده‌یه
وه‌سه‌ریه‌ك خستنی ئه‌زمون، توێژینه‌وه‌و وه‌دستهێنانی زانست، پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌مگه‌لێكی
نه‌مر، كتێب، نوسراوه، شێعر، گه‌ڵاڵه‌ی توێژینه‌وه‌یی، دوانده‌ری‌و وتووێژله
بوارگه‌لی جۆراوجۆری وه‌ك:زمان‌ناسی، شێواز ناسی، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، فولكلۆر‌و
كولتوری خه‌ڵكی به دواوه بوو.
به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی دوكتور روخزادی بریتین له: 1 ـ ده‌نگه‌وازی شێعری
فارسی(كێش‌و سه‌رواناسی) 2 ـ فۆنۆلۆژیی رێزمانی كوردی، 3 ـ گواره‌ی كورده‌واری،
4 ـ یه‌كانگیری فۆنۆتیكی رێزمانیی كوردی‌و فارسی، 5 ـ یه‌كانگیری فۆنۆتیكی
وشه‌كانی زمانی كوردی له‌گه‌ڵ زمانگه‌لی فارسی‌و په‌هله‌وی، 6 ـ فێر كردن‌و
فێركاری زمانی كوردیی سۆرانی، 7 ـ رێزمانی كوردی سۆرانی، 8 ـ رێزمانی فارسی،
9 ـ ره‌وان بێژی ئه‌ده‌بی‌و پێویسته‌كانی گوته له ئه‌ده‌بی فارسی‌دا.
هه‌روه‌ها دوكتور روخزادی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاد‌و بیره‌وه‌ری وێژه‌وانان‌و
وه‌رگێڕان‌و خامه‌به‌ده‌ستانی كورد‌و خوێندنه‌وه‌ی زانستی‌و ئاكادیمی له سه‌ر
به‌رهه‌مه‌كانیان له زانكۆكانی ئێران‌و كوردستاندا وتاری نوسیوه‌و دوانده‌ریی
كردوه‌و شێواز‌و مێتۆدی هه‌ركام له‌وانی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو به شێوه‌ی
نوسراوه به‌جێ هێشت كه ده‌توانین هێما بۆ به‌شێكیان بكه‌ین.
1 ـ شێوه‌كانی خه‌یاڵ له شێعری مه‌وله‌وی كورددا، كۆنگره‌ی به‌رزراگرتنی مه‌وله‌ویی
كورد، سه‌قز ساڵی 1371
2 ـ شێعری "بێسارانی" له روانگه‌ی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه، وتار‌و دوانده‌ری
له فستیواڵی به‌رز راگرتنی یادی بێسارانی، مه‌ریوان ساڵی 1375
3 ـ لێكدانه‌وه‌ی شێوازناسی شێعری فارسی، وتار‌و دوانده‌ری، مه‌ریوان ساڵی
1376
4 ـ مێتۆده‌كانی ناسینی پرسه كولتورییه‌كان، وتار‌و دوانده‌ری، سێهه‌مین
فستیواڵی كورد ناسی، زانكۆی كوردستان ساڵی 1377
5 ـ پابه‌ندی له وه‌رگێڕاندا، وتار‌و دوانده‌ری، فستیواڵی به‌رز راگرتنی یادی
محه‌ممه‌د قازی، زانكۆی كوردستان ساڵی 1377
6 ـ شوێنی شێعری عیرفانی مه‌وله‌ویی كورد، هه‌رێمی كوردستان، سلێمانی ساڵی
1381
7 ـ شێواز ناسیی شێعری قانع، گۆنگره‌ی قانع ناسی، مه‌ریوان ساڵی 1380
به داخه‌وه رێكه‌وتی 27/2/86، دوكتور روخزادی پاش نزیك به 5 ساڵ به‌ربه‌ركانێ
له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، دڵی له لێدان كه‌وت‌و كاروانی ئه‌ده‌بی كوردستان ویژه‌وانێكی
گه‌وره‌ی له ده‌ست دا. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |