|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
كاتیا | |
02-08-1386
ن: سدق هێدایه‌ت
و: هه‌رمان
ئێمه ناچار بووین ساڵانێك زیندانی بین. من شه‌كه‌ت‌و بێتاقه‌ت ببوم‌و ته‌واوی
رۆژم به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌وه تێده‌په‌ڕاند. ماوه‌یه‌ك تێپه‌ڕی، واته شه‌ش
مانگ دوای ئه‌وه‌ی كه توركه دیله‌كان به ئێمه‌وه په‌یوه‌ست بوون، من بۆ فێر
بوونی زوانی توركی له‌گه‌ڵ ئه‌وان پلانی دۆستایه‌تیم داڕشت، له‌م ماوه‌دا له
گه‌ڵ لاوێكی عه‌ره‌ب ناسیاویم په‌یدا كرد كه ناوی عارف كوڕی عارف كه خه‌ڵكی
ئۆرشه‌لیم بوو. ده‌ستم به خوێندن كرد‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زوانی توركی فێر
بووم. به جۆرێك كه به زوانی توركی كۆنفرانسم ده‌گرت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
نێوان ئێمه‌دا خوێنه‌رانێك هه‌بوون كه خوێندنی خۆیان ته‌واو نه‌كردبوو. ئیزنیان
به ئێمه دابوو كه وانه بڵێین. به‌م شێوه‌یه وانه‌كان‌و كۆنفرانسه‌كان دانران. |
 | |
شانۆمان پیشان دا‌و ژنه
روسییه‌كان له ده‌ره‌وه باشترین رازانه‌وه‌و به‌رگ‌و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌یان
بۆمان ده‌نارد. زیاتر شتێكی ناوێزه‌ی لێ ده‌رده‌چو، به جۆریك كه له ده‌ره‌وه
بۆ دیتنی شانۆكانمان ده‌هاتن. "كه‌وایه بۆ خۆتان جۆرێك ژیانی تایبه‌تتان هه‌بووه؟"
"ئێوه وای بۆ ده‌چن! به‌شی چاكم باس كردوه. ئێوه له‌بیر مه‌كه‌ن كه ئێمه له
ئوردوگایه‌ك زیندان بووین كه له بان ته‌پۆڵكه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وتبوو و به درێژایی
دوو كیلۆمیتر له‌گه‌ڵ شاری كراسنۆیارسك مه‌ودای هه‌بوو. ده‌وروبه‌ری ئۆردوگاكه‌یان
تێلبهن كردبوو‌و ستونگه‌لێكیان به به‌رزی شه‌ش میتر له زه‌وی داكوتابوو‌و مه‌ودا
به مه‌ودای بورجه‌كان بوون كه پاسه‌وانه‌كان چه‌ك به‌ده‌ست ئێشكیان ده‌گرت، به‌ڵام
من له هۆده‌كه‌ی خۆم نه‌ده‌هاتمه ده‌ر‌و هه‌مو كاتم ته‌رخانی خوێندنه‌وه‌ی
كتێب یان بۆ كونفڕانسه‌كان خۆم ئاماده ده‌كرد. ته‌نیا شتێك كه دڵدانه‌وه‌ی منی
ده‌دایه‌وه ئه‌وه بوو كه ئه‌مبینی ئه‌م هه‌مو كه‌سانی خوێنده‌واره‌ی كارزانه‌ی
دی، هه‌مو لاو‌و به‌خته‌وه‌ر یا به‌دبه‌خت له‌گه‌ڵ چاره‌نوسی منا هاوبه‌ش بوون." "به‌ڵام
ئێوه له بیری ده‌كه‌ن كه له مه‌ترسی شه‌ڕ، پریشكه، ده‌نگی ته‌قه، گازی
خنكێنه‌ر‌و مردنی به‌رده‌وام كه له پێش چاوتان بوه پارێزراو بوون؟"
"وتم ئێوه له دۆخی ئێمه ئاگادار نین، ته‌نیا رۆژی دوو كاتژمێر رابواردن‌و گه‌ڕانمان
بوو ـ به‌رگه‌كانمان به له‌شمانه‌وه لۆچی تێكه‌وتبو‌و چرچ ببو. به‌رگی ژێرمان
نه‌بوو. زستان هه‌وا 40 تا 50 پله‌ی ژێر سفر بوو وه هاوین له 30 پله‌ی گه‌رما
ئێمه وه‌ك گیانله‌به‌رانی چوارپێ له گه‌وڕ زیندانی بووین، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه،
ئاور، ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی بڵاو ده‌بونه‌وه‌و روداوگه‌لێكی ترسهێنه‌ر كه رویان
ده‌دا، ئه‌مانه هه‌موو خراوتر له شه‌ڕ بوو جاری وا بوو له نێو ئێمه‌دا شێت ئه‌بون،
شه‌وێك من له‌گه‌ڵ ره‌فێقه‌كانم كایه‌ی وه‌ره‌قمان ده‌كرد، یه‌كێ له ره‌فێقان ته‌ور
له شان وه ژوره‌كه كه‌وت‌و وه‌ها زه‌برێكی توندی له‌بان مێزه‌كه‌دا كه هه‌مومان
له جێ‌دا هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ته‌وره‌كه‌مان له ده‌ستی نه‌گرتبایه هه‌موومانی
له‌ت‌وپه‌ت كردبوو. كه‌سێكی خه‌ڵكی مه‌جار كه شێت بو، لاسایی سه‌گی ده‌كرده‌وه،
به‌رده‌وام ده‌وه‌ڕی‌و ببوه هه‌وێنی سه‌رقاڵی ئێمه، گه‌وره‌ترین شتێك كه
دڵداری پێم ده‌دا بوونی ره‌فێقی عه‌ربم، عارف بوو، ئه‌و هه‌موو كات دڵزیندو‌و به‌رامبه‌ر
به گشت شتێك بێ مه‌یل بوو، هه‌بوونی شادیی به‌رهه‌م ده‌هێنا. جگه له‌مه من
بیره‌وه‌رییه‌كانی رۆژانی یه‌خسیری خۆم له‌گه‌ڵ عارفدا له رۆژنامه‌یه‌كی وییه‌ن
به ناوی "كاتیا" چاپ كردوه فره تێر‌و ته‌سه‌له ناتوانم باسی بكه‌م.
"به چ بۆنه‌یه‌كه‌وه كاتیا؟"
"راسته، گه‌ره‌كم بوو له‌مه‌ڕ ئه‌و باس بكه‌م، له بابه‌ته‌كه ده‌رچوم. ئه‌و بۆ
من یه‌كه‌م ژن‌و دوایین ژن بوو شوێنێكی له بیر نه‌كراوی له مندا جێ‌هێشت. ئه‌زانی
هه‌رده‌م ئه‌شێ ژن بۆ لای من بێت‌و قه‌ت من بۆ لای ژن ناڕۆم. چونكه ئه‌گه‌ر من
بۆ لای ژن بڕۆم واهه‌ست ئه‌كه‌م كه ئه‌و ژنه له‌به‌ر من خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه،
به‌ڵام به‌ده‌ر له‌من بۆ پوڵ یان زوان چه‌وری‌و یان هه‌ر هۆیه‌كی دیكه بووه. هه‌ستی
به شتێكی ساز كراو‌و ده‌ستكرد ئه‌كه‌م. كه‌چی له كاتێكا كه یه‌كه‌م جار ژن بۆ
لای من بێت، ئه‌یپه‌ره‌ستم. چیرۆكیك كه ئه‌مه‌وێ بیگێڕمه‌وه یه‌كێ له‌م جۆره
روداوانه‌یه. ئه‌مه ته‌نیا بیره‌وه‌رییه‌كی ئه‌ویندارانه‌یه كه قه‌ت له‌بیری
ناكه‌م. گه‌رچی 18 وه یان 20 ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌ڵام هه‌موو كات له‌پێش چاومه.
هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه ئێمه نزیكی كراسنۆیارسك دیل بووین، دوای ناسیاوی من له‌گه‌ڵ
لاوی عه‌ره‌ب كه جۆرێك ره‌فێقایه‌تی به‌راستی برایانه‌و لێك دانه‌بڕاوانه
ئێمه‌ی به یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرد هه‌ردوكمان له هۆده‌یه‌كدا ماڵمان بوو‌و
هه‌موو كاتمان ته‌رخانی خوێندنی زوان‌و كایه‌ی وه‌ره‌ق ده‌كرد. من ئاڵمانیم فێری
ئه‌و ده‌كرد‌و له به‌رامبه‌ردا ئه‌و منی فێری زوانی عه‌ره‌بی ئه‌كرد. له‌بیرمه
رۆژێك ئێمه چرامان نه‌بوو، رۆنمان له نێو شوشه‌ی جه‌وهه‌ردا كرد‌و به‌له‌ته
كراسی خۆمان فتێڵه‌مان دروست كرد‌و له روناكایی ئه‌م چرادا كارمان ده‌كرد. هه‌ر
له‌م كاته‌دا من زوانی توركیم ته‌واو ده‌كرد‌و له رێگای چینه‌وه، له سوئێد‌و
نۆروێژ‌و دانمارك كتێبمان ئه‌هاورد. عارف لاوێكی جوان بوو كه قژگه‌لی ره‌شی
لولی هه‌بوو‌و هه‌موكات شاد‌و به‌پێكه‌نین‌و بێ‌خه‌یاڵ بوو. "هه‌رچۆن بوو له‌ساڵی
1917 یه‌خسیره‌كانی عه‌ره‌بیان بانگهێشت كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له توركه‌كان جیا ببنه‌وه.
ره‌فێقی عه‌ره‌بمیان له من جیا كرده‌وه. پووڵیان پێدا‌و ناردیان بۆ شاری
كراسنۆیرسك هه‌تا كه‌ره‌سته‌ی رێكه‌وتنی ته‌یار بكه‌ن، توركه‌كان به سه‌رمدا
هاتن‌و ئه‌یانوت " چاو لێكه ره‌فێقه‌كه‌تیان له ئێمه جیا كرده‌وه هه‌تا دژبه
ئێمه شه‌ڕ بكا!" كه‌چی عارف له به‌ر ئه‌وه‌ی جوان بوو‌و روخسارێكی رۆژهه‌ڵاتی
بوو له شاری كراسنۆیارسك بوه جێ‌سه‌رنجی كچان‌و خه‌ریكی رابواردن بوو.... |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |