|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
سه‌رچاوگه‌كانی ریالیزمی جادویی | |
02-08-1386
ن: محمود معتقدی
و: لوقمان عه‌بدولازاده
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ته‌ڤگه‌رێكی ئه‌ده‌بیی ناسراو به ریالیزمی
جادویی، له پاڵ سوریالیزمی ئوروپایدا، له كه‌ش‌وهه‌وای ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریكای
لاتین، تا راده‌یه‌ك خۆی له سنوره‌كانی جۆرێك مۆدێڕنیزم نزیك كرده‌وه. له ساڵی
1940 به‌دواوه، زیندانه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، راستییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، |
 | |
گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان،
دیكتاتۆری، زه‌خت‌و گوشار‌و ترس‌و ته‌نیایی، له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی
ئه‌و سه‌رزه‌وییه خۆیان ده‌رخستبوو.
كارلوس فوینتس نوسه‌ری ناو به‌ده‌ره‌وه‌ی مێكزیكی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی به‌و شێوه
پێناسه ده‌كا كه: "ئێمه له شوێنێكدا ده‌ژین كه هه‌موو شتێك ده‌بێ دووپاته
بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ شێوه‌ی ئه‌و دووپاته كردنه‌وه‌یه بدۆزینه‌وه.
جیگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا بوو كه، بیاڤی زمان بوو به
خاوه‌ن دۆخێكی نوێ. بۆ نوسه‌رانی ئه‌مریكای لاتین، "نیشتمان"، "سه‌ربه‌خۆیی"و
نزیك بوونه‌وه له "سروشت" هه‌ركامه‌ی به نۆبه‌ی خۆیان ده‌سكه‌وتگه‌لێكی گرینگ
بوون‌و هه‌ن.
به‌ڵام شۆڕشی مێكزیك توێژێكی نوێتری له بیاڤی ئه‌ده‌بیات نزیك كردبوه. له سه‌ره‌تاكانی
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، كه ئه‌مریكای لاتین به ده‌ركه‌وتن‌و سه‌رهه‌ڵدانی نوسه‌رانێكی
مه‌زن، شێوه‌ی ئوستوره‌یی، میتافۆر، رۆژڕه‌شی، ئه‌فسانه‌و حكایه‌ته خۆوڵاتییه‌كان
بوونه بنه‌ما‌و باوه‌ڕێكی نوێ بۆ خوڵقاندنی ئه‌ده‌ب‌و وێژه. له وڵاتێكی وه‌ك:
كۆلۆمبیا، ئارژانتین، مێكزیك، وێنزوئێلا، شیلی‌و پێرۆ روخسارگه‌لێكی ناسراوی وه‌ك
ماركێز، بورخس، خوانرۆلفۆ، فۆئنتس، ئیزایل ئالنده، نێرورا‌و ئێكتاویوپاز‌و...هتد
له بواری زمان‌و "ره‌وایه‌ت"وتكنیكی كار ناوبانگی جیهانیان په‌یداكرد.
له ساڵی 1960ی زایینی له ئه‌مریكای لاتیندا، شاهیدی جۆرێك مۆدێڕنیزمین كه
باڵی به‌سه‌ر خوڵقاوه ئه‌ده‌بی‌و هونه‌رییه‌كاندا كێشاوه. له راستیدا "ریالیزمی
جادویی" جۆرێك گه‌ڕان‌و وه‌ردانه‌وه‌ی خۆیی‌و رابردوه‌كانه. له‌و جۆره كه‌ش‌و فه‌زایه‌دا،
بێ هیوایی، توند‌وتیژی "ئورتیزم"و رۆچوون له كه‌ش‌و فه‌زاكانی نه‌ریتی‌و
جادوییدا، جۆرێك ره‌وشه‌نگه‌ری ده‌كات‌و، كه له‌ودا "نه‌بوونی متمانه" به‌رده‌وام
خوێنه‌ر به‌ره‌و كه‌وشه‌نه‌كانی باوه‌ڕ‌و ناباوه‌ڕی راده‌كێشێ!؟. هه‌ره‌سهێنان،
كه‌وتنی به‌رده‌وام، زینییه‌ت گه‌رایی(object tivitism)، كه به‌شێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
ئه‌ده‌بیاتی سوریالیستی‌و ره‌وتی بگۆڕی زه‌ینن. له پێكهاته‌ی "ریالیزمی
جادویشدا" كه‌م تا زۆر نه‌خشیان هه‌یه. گارسیا ماركێز كه سه‌ركه‌وتووترین نووسه‌ر
له‌و بیاڤه‌دا ده‌ناسرێ، به وشیاری‌و زیره‌كی‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له پێشینه‌ی
رۆژنامه‌ڤانی خۆی، "له باس له شێوه‌كانی ژیان"دا به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ
ده‌ست له داب‌و نه‌ریته‌كانی ده‌ڤه‌ری باب‌و باپیرانی وه‌رده‌دات. ماركێز له
زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیدا، به زمانی میتافۆر، دواكه‌وتوویی، توند‌وتیژی، ته‌نیایی
توك لێكراو، به تێكه‌ڵاو كردنی كه‌شه‌كان، وه‌ها جادویه‌ك دێنێته ئاراوه كه
بیاڤی زمان نزیك‌و نزیكتر ده‌كاته‌وه.
ماركێز له مه‌ڕ به‌ستێن‌و ده‌سمایه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریكای لاتین ده‌ڵێ:
گومانمان له‌وه نیه كه ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریكای لاتین، له‌دایكبوونی ئه‌ده‌بیاتێكی
زۆر تایبه‌تیه، ئه‌ده‌بیاتی شوالیه‌گه‌ری... رۆمانه‌كانی شوالیه‌گه‌ری له‌كۆڵۆنیاله
ئیسپانیهكاندا قۆرخ كرا بوو. ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه بوو كه باڵ‌و په‌ڕیان وه‌به‌ر
خه‌یاڵات ده‌نا. جیهانی له دایك بووی خه‌یاڵات كه دواتر به "ریالیزمی جادویی"
ناوی ده‌ركردو...!
به‌ڵام بورخس، گه‌وره ناوی ئه‌و شێواز‌و رێچكه‌یه، گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانی
رۆمانی مۆدێڕنی له جۆرێك گه‌یشتن به شۆناسی نوێ‌دا ده‌بینی‌و كۆتایی به رق‌و
كینه‌و به چوك گرتنی نوسه‌رانی ئه‌مریكای لاتینی مزگێنی دا. له وه‌ها كه‌شێكدا،
ته‌نانه‌ت ره‌نگ‌و بۆن‌و موسیقیش به راده‌ی ئیده‌یه‌ك، له گۆڕه‌پانی خۆیدا خاوه‌نی
بایه‌خی خۆیه‌تی.
بورخس، ئه‌ڤیندار‌و سه‌وداسه‌ری ژیار‌و شارستانییه‌تی رۆژئاوا‌و كه‌شی حه‌كایه‌تی‌كانی
"هه‌زار‌و یه‌ك شه‌و" بوو. فه‌رهه‌نگی خۆوڵاتییه‌كان(سوور پێسته‌كان) له به‌رهه‌مه‌كانی
بورخسدا بوونه‌ته هه‌وێن‌و ده‌سمایه‌و، پێگه‌یه‌كی تایبه‌تییان هه‌یه. له‌و
نێوه‌دا روخساره‌كانی وه‌ك: خوان رولفو‌و كارلۆس فۆئنتس ـ یش هه‌ركام به نۆبه‌ی
خۆیان، له ده‌ربڕینی كه‌شه خۆوڵاتی‌و داهێنانی تكنیكه نۆێیه‌كاندا نه‌خشی
زۆریان له ناساندنی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مریكای لاتیتندا له ئاسۆگه‌ی ئهمڕۆییدایه.
ده‌سمایه‌كانی وه‌ك: بزه، خه‌یاڵ، رووداوه جادویی‌و سێحراوییه‌كان،
نوكته‌بێژی،سه‌ربزێوی، ئورتیزمی شاراوه، هه‌ركام كه‌ش‌و فه‌زای بگۆڕِ‌و
خلیسكێكن كه له ئاسۆگه‌ی ریالیزمی جادوییدا نه‌خشی كاریگه‌ریان هه‌یه.
زۆربه‌ی نێوه‌رۆكی حه‌كایه‌ت‌و چیرۆك‌و رۆمانه‌كانی، له لای نوسه‌ره
ریالیزمه جادوییه‌كان وه‌رگیراو له فه‌رهه‌نگ‌و كولتوره ده‌رونناسانه‌كه‌ی
كۆمه‌ڵگایه‌كن كه، له سنوره‌كانی راستی‌و خه‌یاڵدا به دوای شۆناسه
جیهانیه‌كه‌ی خۆیانه‌وه‌ن. هه‌ژاری، سامانداری، نادادوه‌ری،لاوازی مێژویی،
جێ‌په‌نجه‌یان له نێو رۆمانه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌و دورگه‌یه‌دا دیاره.
له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له ئاسۆگه‌ی "ریالیزمی جادویی"دا خوێنه‌ری ئه‌مڕۆیی
له گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتێك به‌ره‌وڕوویه كه، هه‌موو شتێك له سه‌ر بنچینه‌ی،
میتافۆر، راست بینی خول ده‌خوات. له‌و نێوه‌دا سه‌یر بوون‌و ناباوه‌ڕی له
لوَژیكی تایبه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌كا‌و رازی مه‌زنی ئه‌و ژانره ئه‌ده‌بییه‌ش هه‌ر
له بوون و نه‌بوونی ئه‌و سنوره ناسراوه‌ی مرۆییهكاندایه.
ماكوندو له "سه‌د ساڵ ته‌نیایی" ماركێزدا، هه‌ر هه‌مان ئه‌و كۆلۆمبیاییه كه
بزوتنه‌وه‌ی كه‌ش بگۆڕی له بوون‌و نه‌بووندا ده‌بینێته‌وه. بۆیه ده‌بێ بێته
سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه، ریالیزمی جادویی به‌رده‌وام له شته سه‌یر‌و
شاراوه‌كانی ژیانی "واقعی" ده‌دوێ‌و ماركێز‌و خوان رولفۆ‌و فۆئنتس و زۆری
دیكه راوچیانی ئه‌و هه‌له مه‌زن‌و ونبوانه‌ی به‌رچاوی مرۆڤن، كه هه‌موی
ئه‌وانه به جۆرێك له جۆره‌كان له‌و سه‌رچاوگانه نزیك‌و نزیكتر ده‌بنه‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |