|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
هه‌ر شتێك له گۆڕاندا واتا ده‌گرێته خۆی باسێك له‌سه‌ر
تیاتری بوواڵ | |
02-08-1386
فاتێح ساڵحی
له ژماره‌ی پێشودا باسی پێشینه‌ی تیاتری ئاگۆستیوَ بوواڵ‌و شێوازه‌كانی ئه‌م
چه‌شنه تیاتره‌مان كرد تا گه‌یشتین به تیاتری كۆلاژ كه بۆ خۆی شێوازێكی
نمایشی بوواڵه، له‌م ژماره‌دا دوایین به‌شی ئه‌م بابه‌ته‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
*: تیاتری كۆلاژ: له چه‌شنه نمایشه‌دا له هونه‌رمه‌ندانی |
 | |
هونه‌ره‌جوانه‌كان‌و
دراماتیك بانگهێشت ده‌كرا كه هه‌ركام به قسه كردن له سه‌ر كاری خۆیان بابه‌تێك
هه‌ڵبژێرن‌و پیشانی بده‌ن. زه‌مانێ بوواڵ‌و گروپه‌كه‌ی له درام نوسان‌و
موسیقازانه‌كان‌و هونه‌رمه‌ندانی هونه‌ره‌جوانه‌كان بانگهێشتیان ده‌كرد كه
بیر‌وڕای خۆیان له‌مه‌ڕ بابه‌تێك وه‌ك دیكتاتۆری له به‌رهه‌مه‌كانیان به نمایش
ده‌ربێرن. له‌م جۆره‌دا تێكه‌ڵاوبونی تیاتر، فیلم‌و موسیقا‌و... له به‌ر دیتنی
بینه‌راندا داده‌نران. ئه‌ڵبه‌ت هیچ پێویستیه‌كی نه‌بوو كه بابه‌ته‌كه‌یان حه‌تمی
ده‌بێ سیاسی بێت. ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه به مرۆڤـ‌و ژیانی مرۆڤـ پێوه‌ندییان
هه‌بوو، ده‌یانتوانی له‌م چه‌شنه نمایشانه‌دا بكه‌ونه به‌رباس. بوواڵ‌و گروپه‌كه‌ی
له‌و شێوانه‌ی كه له ژماره‌ی پێشودا باسمان كرد وه‌ك، تیاتری بانگه‌شه‌یی،
تیایری په‌روه‌رده‌یی، تیاتری فۆلكلۆریك‌و تیاتری كولاژ كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت به‌ڵام
ئه‌م چه‌ن شێوه‌ی خواره‌وه كه له درێژه‌ی تیاتری كولاژدابون شێوازی تایبه‌ت
به‌خۆدی ئاگوستۆ بوواڵه.
1 ـ تیاتری رۆژنامه‌یی: دوای كودێتای 1968ی برێزیل، گروپه تیاتریه‌كان وه‌ك
رابردو ده‌رفه‌تی چالاكیان نه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه شێوه‌گه‌لێكی
نوێ بۆ دروستكردنی پێوه‌ندی دابهێنن كه نمایشی رۆژنامه‌یی یه‌كێك له‌وانه‌یه.
ئامانجی ئه‌م شێوه نمایشه، ده‌رخستنی درۆگه‌لێك بوو كه له رۆژنامه‌ی
كودێتاچییه‌كان چاپ ده‌كران. له تیاتری رۆژنامه‌ییدا سنوری نێوان ئه‌كته‌ر‌و
بینه‌ر هه‌ڵده‌گیردرێ‌و راسته‌وخۆ حه‌قیقه‌ته‌كان بۆ بینه‌ران روون‌و ئاشكرا باس
ده‌كرا. هه‌روه‌ها پێویستی به راهێنانی ئه‌كته‌ر نیه‌و هه‌ركه‌سێ ده‌توانێ
رۆڵێكی هه‌بێت‌و له هه‌ر شوێنێكیش پیشان ده‌درێ. چونكه ئامانج له‌م چه‌شنه
كاره‌دا، به‌رهه‌می هونه‌ری‌و جوانیناسی نیه.
2 ـ نمایشی نادیار(نامه‌رئی): له‌م نمایشه‌دا بینه‌ر به‌بێ ئاگاداری وه‌ك ئه‌كته‌ری
لێ دێت یانی جیاوازیه‌ك له نێوان ئه‌كته‌ر‌و بینه‌ردا نیه. ئه‌م نمایشه له هه‌ر
شوێنێ خه‌ڵكی تێدا بێ پیشان ده‌درێت. گروپه‌كه نمایشه نوسراوه‌كه‌یان دوای ته‌مرین
كردن پیشان ده‌ده‌ن به‌ڵام دواتر ناڵێن كه ئه‌كته‌ر بون‌و بینه‌ران نمایشیان
بینیوه. ئه‌م چه‌شنه نمایشه پێویستی به به‌شداریكردنی خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگایه‌و
ده‌بێ له شوێنگه‌لێكی پڕحه‌شیمه‌تدا پیشان بدرێت چونكه كاریگه‌رییه‌كی زیاتر
دروست ده‌كات.
3 ـ نمایشی شورایی: پیشاندانی ئه‌م چه‌شنه نمایشه رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه، خواسته‌كان‌و ئامانجی هاوبه‌شی گروپه‌كه، چۆنیه‌تی پیشاندانی
به‌رهه‌مه‌كه دیاری ده‌كات، یانی حه‌ز‌ومه‌یله جۆراوجۆره‌كان له گروپه‌كه‌دا
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه نمایشێكی پڕواتاتر پیشان بدرێت. له‌راستیدا پیشاندانی
به‌رهه‌مه‌كه هه‌ڵقوڵاو له ئامانج‌و ویسته هاوبه‌شه‌كانی گروپ یانی ئه‌كته‌ر‌و
بینه‌رانه. به‌م شێوه‌یه، كه نمایشه‌كه ده‌ستپێده‌كا، له هه‌ر شوێنێكدا كه
بینه‌رێك هه‌ست بكا بیر‌وبۆچون‌و روانگه‌كانی كه‌وتونه‌ته به‌رباس، له لایه‌ن
ئه‌كته‌رانه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاوبه‌ش ناكات، نمایشه‌كه راده‌وه‌ستێنێ‌و
خۆی له جێگه‌ی كه‌سێك كه له نمایشه‌كه چوه‌ته ده‌ره‌وه‌و له شوێنی
بینه‌راندا دانیشتوه، كایه ده‌كات. ئه‌م ره‌وته تا جێگه‌یه‌ك كه هه‌موو به
ئاكامێك‌و شێوازێكی خوازراوه بگه‌یه‌ن درێژه په‌یدا ده‌كات. له‌م چه‌شنه
نمایشه‌دا به شوێنێكی تایبه‌تی بۆ نمایش پیشاندان پێویستیه‌ك نیه، هه‌ر شوێنێ
ده‌توانێ سه‌كۆی ئه‌م نمایشه بێت. له ئامریكای لاتیندا له لایه‌ن
گروپگه‌لێكی چوكه‌و له نێوان خه‌ڵكێكی كه‌مدا پیشانده‌دران به‌ڵام له ئوروپادا
لاینگری زۆری هه‌یه.
4 ـ نمایشی په‌یكه‌ره: كه‌سانێك كه خاوه‌نی ئامانجگه‌لێكی هاوبه‌شن وه‌ك له
فه‌رانسه، بێكاره‌كان، له پۆرته‌غاڵ كه‌سانێك به گێره‌وكێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی، له
سوئید‌و هوله‌ند‌و ئاڵمان كه‌سانێك كه گیرۆده‌ی مادده سڕكه‌ره‌كانن،
بابه‌ته‌كانی ئه‌م چه‌شنه نمایشه دیاری ده‌كه‌ن. به‌م شێوه‌یه كه گروپێك كه
هه‌مویان ئه‌كته‌ر‌و بینه‌رن، كه‌سێك وه‌ك په‌یكه‌ره‌و په‌یكه‌رتاش هه‌ڵده‌بژێرن‌و
له‌ویان ده‌وێت بیر‌وڕای خۆی له‌مه‌ڕ بێكاری، ته‌ڵاق، ئێعتیاد‌و...
رابگه‌یه‌نێ‌و ئه‌و پرسانه وه‌ك تابلۆ یا په‌یكه‌ره‌یه‌ك به بینه‌ران پیشان
بدات.ئه‌و ده‌توانێ له ئه‌كته‌ره‌كان له جێگه‌ی مۆم و گڵ كه‌ڵك وه‌رگرێت،
ئه‌كته‌رانێك كه ئه‌م رۆڵه له ئه‌ستۆ ده‌گرن ناتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ك بجوڵن
یان قسه بكه‌ن چونكو وه‌ك شتێكی بێ‌گیان له‌وان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. كاتێ تابلۆ
یان په‌یكه‌ره‌كه ئاماده‌كرا، له لایه‌ن په‌یكه‌ره‌تاشی یه‌كه‌م به دووهه‌می
كه بینه‌ر بوه ده‌سپێردرێت تا كاره‌كه‌ی ته‌واو بكات یان بیگۆڕێت. ئه‌م كاره
ئه‌وه‌نده درێژه په‌یدا ده‌كات تا به تابلۆ یان په‌یكه‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش
بگه‌یه‌ن. ئه‌م نمایشه ده‌توانێ له هه‌ر شوێنیك پیشان بدرێت. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |