|
20-08-1386
سادق هیدایه‌ت
و: هه‌رمان
رۆژێك من له‌و دۆخه چه‌په‌ڵه‌دا خه‌ریكی خوێندنه‌وه بووم، له‌ناكاو ده‌ركه
كرایه‌وه دیتم كچێكی لاوی جوان هاته هۆده‌كه‌م. من له‌سه‌ر جێگه‌ی خۆم وشك
ببووم و مات له‌سه‌ر تاپای كچه‌كه‌م ئه‌ڕوانی‌و له‌به‌ر چاوم ئه‌و فریشته‌یه‌ك یا
بوونه‌وه‌رێكی خه‌یاڵی بوو. سێ‌چوار ساڵ تێده‌په‌ڕی كه به‌و دۆخه چه‌په‌ڵه‌وه
ژیانی مه‌رگ لێ نیشتبوو، ڕدێنێك له‌چه‌شنی ڕدێنی ڕاسپووتین تا سه‌ر سینگم
خزابوو و به‌رگێك كه به له‌شمه‌وه لكابوو. له‌نێو كتێب و له‌ته كاغه‌زه‌كان ئه‌ژیام.
بوونی كچێكی لاوی جوان له كه‌لاوه‌ی من دا باوه‌ڕ پێنه‌كراو بوو. ئه‌و كچه
زمانی ئاڵمانیشی ئه‌زانی‌و له‌گه‌ڵمدا ده‌ستی به قسه‌كردن كرد. كه‌چی من به
جۆرێك گه‌شكه ببووم كه نه‌مده‌توانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.
له پشت سه‌ریه‌وه ده‌ركه
كرایه‌وه‌و ره‌فیقه‌كه‌م عارف هاته ژوور و |