|
تیاتر له‌هه‌ر چاخێكی
مێژودا رۆڵێكی به‌رچاوی له گێرانه‌وه‌ی راستیه‌كان و سه‌ركوت و خه‌مه‌كان، له‌ده‌ست
چونی هه‌له‌كانی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان هه‌بوه. ئه‌م هونه‌ره مروڤ ته‌وه‌ره،
دوای ده‌ورانی رونێسانس به‌بۆنه‌ی هۆكارگه‌لێكی جۆراوجۆر ده‌كه‌وێته به‌ر سه‌رنجی
زیاتر به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌دیبان و فیلسوفگه‌لێكی زۆر له رێگه‌ی ئه‌م هونه‌ره‌وه،
بیرۆكه‌ی فه‌لسه‌فیی‌و ئه‌ده‌بیی خۆیان به كۆمه‌ڵگاكان پێشكه‌ش كرد. دوای
روودانی دوو شه‌ڕی جیهانی‌و گۆڕانی روانین له هه‌مبه‌ر مرۆڤ، ئایین، كۆمه‌ڵگا،
ئابووری‌و به گشتی جیهانی زه‌وینی‌و ئاسمانی، هونه‌ری تیاتر تووشی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانێكی
به‌رچاو بوو.
له‌م نێوانه‌دا شێوازی "ئه‌بزۆردیزم"
یان (مانا دۆڕاوی) له هه‌لومه‌رجێكدا دێته ئاراوه كه مرۆڤی ئوروپایی پاش شه‌ڕه‌كانی
یه‌كه‌م و دوهه‌می جیهانی په‌ككه‌وتو و خه‌مگین و بوغزاوی له ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی
رویان دابوو، له گێژاوی خه‌ون و خه‌یاڵی پوچدا نوقم ببوو، "مانا دۆڕاویی" له
هونه‌ری تیاتری مۆدێرندا به شێوه‌ی ده‌نگ ده‌ربڕینێكی بێ مانا‌و پێكدادانێكی
گه‌پجاڕ سه‌ری هه‌ڵدا به شێوه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام به ده‌ربڕینی بێ مانایی‌یه‌كانی
ژیان و پێكدادانه گه‌پجاڕه‌كانی مرۆڤ له جیهانێك به واتایه‌كی تایبه‌ت، هاته
ئاراوه. له به‌رهه‌مه ئه‌بزۆرده‌كاندا پێكهاته‌ی ناڕێك و پێك، روداوگه‌لێكی بێ‌مانا،
تێكه‌ڵاویی قسه‌ی گاڵته‌و قسه‌ی راست و ته‌وس و زمانێكی وڕاوه‌یی كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێت.
تیاتری ئه‌بزۆرد به شوێنداگه‌ڕی مانا له بێهۆده‌یی ژیانی مرۆڤی
رۆژئاواییدایه كه پاش دوو شه‌ڕی جیهانی به بنبه‌ستێكی فیكری گه‌یشتوه. "تیاتری
ئه‌بزۆرد" چه‌مكێكه كه ره‌خنه‌گری هاوچه‌رخی ئینگلیزی "مارتین ئێسلین" به
نمایشنامه‌گه‌لێك كه به زۆری فه‌رانسه‌یی بوون و له ساڵه‌كانی 1950 به‌دواوه
نوسراون، ناودێری كردوه. له‌م چه‌شنه به‌رهه‌مانه‌دا، مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ
بیروڕای "ئێگزیستانسیالیستی" پێوه‌ندییه‌كی نزیكیان هه‌یه. مه‌كته‌بی "ئێگزیستانسیالیزم"
به به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌لسه‌فییه‌كانی "ژان پۆل سارتێر"ی فه‌رانسی
ناوبانگی ده‌ركرد.
به‌ڵام به هه‌ر شێوه "ئه‌بزۆرد" زیاتر له‌گه‌ڵ سامۆئێل بێكت، ئۆژێن یۆنێسكۆ و
ئارتۆر ئادامۆف مانا به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. گه‌رچی هه‌ركام له‌م نمایشنامه‌نووسانه
شێوازێكی تایبه‌ت به خۆیان له نووسیندا هه‌یه به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان له مانا
دۆڕاویی ژیانی مرۆڤی هاوچه‌رخدا هاوڕا بوون و لایان وابوو چیدی مرۆڤ ناتوانێ
خۆی به واتاوه سه‌رقاڵ بكات و واتایه‌ك نه‌ماوه كه مرۆڤ چێژی لێ وه‌ربگرێ
و به ئامانج بگات. مرۆڤ له سه‌رده‌می شه‌ڕ و كوشتن و ئاژاوه و تێداچوونی چه‌مكی
مرۆڤایه‌تی، خۆی له‌نێو زه‌ریای بێهوده‌ییدا ده‌بینێته‌وه‌و بۆ ده‌رباز بوون له
خه‌مۆكی‌و ته‌نیایی، هه‌موو واتاكانی به‌كایه گرت و چیدی واتایه‌كیان نه‌دۆزییه‌وه
بتوانن كێشه ده‌روونییه‌كانیان پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌ربۆیه ته‌نیایی مرۆڤ له
جیهانی به پیشه‌یی بووندا كارێكی كرد دیالۆگه سونه‌تییه‌كان له نمایشدا جێگه‌ی
خۆیان بده‌ن به دیالۆكگه‌لێكی مۆدێڕن و بێ‌واتا. نمایشنامه‌ی "له چاوه‌ڕوانی
گۆدۆ" به‌ناوبانگترین ده‌قی نمایشی ئه‌بزۆرده كه وه‌ك نمایشنامه‌ی سه‌دی بیست
دیاریكراوه. ئه‌م نمایشنامه به‌رهه‌می سامۆئێل بێكته و به‌سه‌رهاتی ولادیمیر و
ئێستراگۆنێكه كه نموونه‌یان هه‌ر ئێستاش له جیهانی ئه‌مڕۆدا یه‌كجار زۆرن.
تیاتری ئه‌بزۆرد به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕانی زمانه‌وه به "پوچ و بێهوده"
مانا كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش كارێكی كردووه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی ئه‌بزۆرد
ده‌بیستن وا بیر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م چه‌شنه نمایشانه هیچ مانایه‌كیان نییه. به‌ڵام
له‌راستیدا ئه‌بزۆرد بێ واتا نییه، به‌ڵكوو مانا دۆڕاوه‌و به‌و پێیه هه‌ركات
واتایه‌ك ورد ده‌بێت، واتایه‌كی دیكه دروست ده‌بێت كه بۆخۆی به‌رهه‌می
دۆڕاندنی ماناكانه‌و بۆخۆی واتایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌گرێته خۆی. |