|
نه‌ریته‌كان بكا.
هیوز له پله‌ی نووسه‌ریشدا
ئه‌وه‌ی كه ده‌ینووسێ باوه‌ڕی پێیه‌تی‌و، به‌جۆرێك ده‌نووسێ كه نووسراوه‌كانی
به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك بچن كه كاریگه‌ریان هه‌بێ. كه‌سایه‌تیی هیوز نموونه‌ی
هونه‌رمه‌ندێكی "ده‌روه‌سته" كه به تێگه‌یشتنێكی ته‌واو له زه‌مه‌ن و هه‌لومه‌رجی
رۆژگار، له چوارچێوه‌ی باشتر كردنی دۆخی هاوره‌گه‌زه‌كانیدا هه‌نگاو ده‌نێ.
هیوز كاتێك ده‌ستی به نووسین كرد كه كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی ڕه‌ش پێسته‌كان و
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كانیان له‌پێش دا سه‌ركوت كرابوو و ده‌ستیان به هیچ
شوێنێك نه‌ده‌گه‌یشت و سه‌ری چه‌ك له‌سه‌ر سینگیان بوو، به چوكه‌ترین جوڵه‌یه‌ك
كه به دڵی سپی پێسته‌كان نه‌بوایه، ره‌نگی ڕه‌شیان به سوورایی خوێنیان جوان
و ڕازاوه ده‌كرد.
هیوز كاتێك ده‌ستی پێكرد كه ده‌یبینی ڕه‌شه‌كان باوه‌ڕ به خۆبوونیان هێدی هێدی
بۆ داهاتوویه‌كی باشتر له‌ده‌ست داوه‌و له ڕه‌شپێست بوونی خۆیان دڵته‌نگ بوون و
حه‌زیان ده‌كرد وه‌ك سپی‌پێسته‌كان جلوبه‌رگ له‌به‌ر بكه‌ن، خۆراك بخۆن، شایی‌و
لۆغان بگێڕن و ته‌نانه‌ت بشنووسن. ناوبراو ده‌ستی پێكرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری
پێك بێنێ، دۆخه‌كه بگۆڕێ‌و چه‌مكی كۆمه‌ڵگای ڕه‌ش و سپی له‌نێو به‌رێ. هیوز
ته‌نیا بیری له یه‌ك كۆمه‌ڵگا ده‌كرده‌وه. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئازادیی هونه‌ری
ته‌نیا مافێك بوو كه به ڕه‌ش پێسته‌كان درابوو.
هونه‌رمه‌نده ڕه‌ش پێسته‌كان به گۆرانییه‌كانیان، هه‌ڵبه‌سته‌كانیان و چیرۆكه‌كانیان
ده‌یانتوانی بارودۆخی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باشتر به‌رن و بزاڤێكی
نوێتر له چوارچێوه‌ی گه‌یشتن به ئازادی‌و مافه‌كانیاندا بینا بكه‌ن. له‌وه‌ی كه
هیوز یه‌كێك له گرینگ‌ترین بناخه دارێژه‌رانی ئه‌م بزاڤه بووه گۆمانێك له‌وه‌دا
نیه، بزاڤێك كه چۆنیه‌تیی كه‌ڵك وه‌رگرتن له هونه‌ر، له چوارچێوه‌ی رێبه‌ری
كردنی كۆمه‌ڵگا بۆ ئامانجێكی پیرۆز راده‌هێنران. "هیوز" له ساڵی 1935 له بابه‌تێكدا
له‌ژێر ناوی Tonegro Writers ته‌واوی نووسه‌ره ڕه‌ش پێسته‌كانی بۆ ئامانجێكی
یه‌كپارچه بانگهێشت كرد. ئه‌و له‌و بابه‌ته‌دا ئاماژه به كێشه‌گه‌لێك ده‌كا كه
نووسه‌ری ڕه‌ش پێست ده‌توانێ‌و ده‌بێ ئه‌وان له‌به‌رچاو بگرێ تاكوو به‌رهه‌مه‌كانی
له هه‌ڵبه‌ست و لێكچواندنی جوانییه‌كان و رۆمانه ئه‌ویندارییه‌كان ببێت به به‌رهه‌مێكی
ناڕه‌زایی‌و ئازادیخوازانه. ناوبراو ده‌نووسێ: ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ سه‌باره‌ت به
مانگ بنووسی، بنووسه ئێره وڵاتێكی ئازاده. به‌ڵام بوارگه‌لێكی دیكه‌ش هه‌ن كه
نووسه‌ری ڕه‌ش پێست ده‌توانێ‌و ده‌بێ له به‌رهه‌مه‌كانی‌دا له‌به‌رچاویان بگرێ،
ئه‌و ده‌یهه‌وێ نووسه‌ر به ئه‌ركه‌وه بنووسێ‌و ده‌یهه‌وێ كه نووسه‌ر له دۆخی
زه‌مه‌ن و رۆژگار تێ‌بگا و له هێز و تواناكانی بۆ باشتر كردنی بارودۆخی ژیانی
خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرێ. ده‌بێ نووسه‌ری ڕه‌ش پێست له نووسراوه‌كانیدا په‌رده
له‌سه‌ر روخساره به ڕواڵه‌ت جوانه‌كانی مرۆڤدۆستی هه‌ڵبداته‌وه. هه‌ر ئه‌و
مرۆڤدۆسته‌ی كه به میلیونان دۆلار بۆ قوتابخانه‌ی "جیمز كرۆڤ" ده‌به‌خشێ به‌بێ
ئه‌وه‌ی كه كارێك به خوێنده‌واره‌كانی بدا، یان دروست كردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی
كه بۆ ڕه‌ش پێسته‌كان ساز ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تاییترین پێداویستی و كه‌ره‌سه‌كان
بێ‌به‌شن.
هیوز داوا له نووسه‌ره ڕه‌ش پێسته‌كان ده‌كات كه له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی لاوانێك
بنووسن كه به هه‌زاران هیوا و ئاوات و به دانی هه‌زینه‌گه‌لێكی زۆر و
خۆڕاگرییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر و ئه‌سته‌نگه جۆراوجۆره‌كان وانه‌یان خوێندووه.
به‌ڵام پاش ساڵانێكی زۆر هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لا، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئیمكاناتێكیان هه‌بێ
به شه‌قامێكی بنبه‌ست ده‌گه‌ن. یان خه‌ڵكانێك كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات له
نه‌خۆشخانه‌كانی ڕه‌ش پێسته‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی سپی‌پێسته‌كان
و له‌وێش به‌هۆی ڕه‌ش بوونیان ڕایان ناگرن و له كۆتاییدا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هیوز داوا له گشت لایه‌ك ده‌كا كه ئه‌و شێوه ره‌فتار و كردارانه له‌قاو بده‌ن و
ده‌یهه‌وێ كه نووسراوه‌كانی روخساری راسته‌قینه‌ی كه‌سانێك كه قسه‌ی جوان ده‌كه‌ن
و له‌و رێگایه‌وه خه‌ڵك سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن، هه‌تا له راستییه‌كان دوور كه‌ونه‌وه،
نیشان بده‌ن ئێمه وڵاتێكی ئارام و باشمان ده‌وێ، جێگایه‌ك كه رۆژه‌ڕه‌شی و به‌دبه‌ختی
به‌سه‌ریدا زاڵ نه‌بێ. هه‌واڵێك له قوتابخانه‌ی "جیم كرۆڤ" نه‌بێ، كه به‌دناوی
مانای خۆی له‌ده‌ست بدا، چه‌كی شه‌ڕكه‌ر دروست نه‌كرێ‌و پێویستمان به مرۆڤدۆستی
نه‌بێ.
به‌و شێوه هیوز یۆتۆپیای دڵخوازی خۆی باس ده‌كا. ئه‌و به‌دوای وڵاتێكه كه
بكرێ به "نیشتمانی خۆی" ناوی ببا و به شانازییه‌وه ناوی بێنێ‌و به گوتنی
ناوی، هه‌ست به ئارامی‌و ته‌ناهی بكا. ئێمه وڵاتێكمان ده‌وێ كه تایبه‌ت به
خۆمان و دونیای خۆمان بێ. ئێمه كرێكارانی ڕه‌ش و سپی و نووسه‌رانی ڕه‌ش و سپی،
ئه‌و جیهانه‌ی كه ده‌مانهه‌وێ بناخه‌رێژی ده‌كه‌ین.
هیوز پێ له به‌ڕه‌ی ویستی ڕه‌ش پێسته‌كان زیاتر راده‌كێشێ‌و ئاشتییه‌كی گشتگیر
دێنێته به‌ر باس. ناوبراو داوا له كرێكارانی ڕه‌ش و سپی ده‌كا كه یارمه‌تی
بكه‌ن هه‌تا خه‌می هه‌ڵاواردن له وێناكاندا نه‌مێنێ‌و، هه‌ر ئه‌و هێزه‌ی كه سه‌رفی
ئاڵۆزی‌و سنووردارییه‌كان ده‌كرێ، سه‌رفی دروستكردنی وڵاتێك بكه‌ن كه ببێته هه‌وێنی
شانازی‌و سه‌ربه‌رزیان.
من بیر له جیهانێك ده‌كه‌مه‌وه
كه له‌وێدا مرۆڤێك
سووكایه‌تی به مرۆڤێكی دیكه ناكا
شوێنێك كه ئه‌ڤین زه‌وینی پیرۆز كردوه‌و
ئاشتی، شه‌قامه‌كانی جوان و رازاندوه‌ته‌وه
من بیر له جیهانێك ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌مووان
رێگه‌ی ئازادی ده‌زانن
شوێنێك كه ته‌ماح شیره‌ی گیان ناكێشێ‌و
مه‌زنخوازی سێبه‌ر به‌سه‌ر ژیانماندا نه‌كێشێ
بیر له جیهانێك ده‌كه‌مه‌وه كه ڕه‌ش و سپی
له‌هه‌ر ڕه‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌كێك كه بن
زه‌وی به دڵ‌ئاواڵه‌یی دابه‌ش ده‌كه‌ن و
هه‌مووان ئازادن و چاره‌ڕه‌شی كۆچ ده‌كا و
شادی وه‌ك مرواری
له ژیانی هه‌موواندا ده‌دره‌وشێته‌وه
به‌م شێوه‌یه‌یه جیهانێك كه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه...
"له‌نگێستێن هیوز" |