|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
پێناسه‌ی كورته چیرۆك |
|
20-08-1386
ن: ر. خ
و: حه‌سه‌ن سه‌لیمی
سه‌ده‌ی دوایی، سه‌ده‌ی زاڵبونی جیهانی كورته چیرۆك به‌سه‌ر ژانره‌كانی دیكه‌ی
ئه‌ده‌بیاتدا بوو. ئیدی مرۆڤ تاقه‌ت و كاتی خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه قه‌به‌و چه‌ند
به‌رگییه‌كانی نیه، به‌م پێیه وه‌ك بڵێی به موتاڵای كورته چیرۆك سوكنایی به
خۆی ده‌دا و له ئاوێنه‌ی كورته چیرۆكدا به‌شوێن خۆی و ژیانیدا ده‌گه‌ڕێ.
ده‌توانین كورته‌چیرۆك له‌ڕووی كه‌سایه‌تیه‌كان، جۆری ده‌ربڕین و جۆری‌و درێژیی
چیرۆك بده‌ینه به‌ر تاوتوێ كردن. له رۆمان‌دا زۆرجار ژیانی كه‌سایه‌تییه‌ك وێنا
ده‌كرێ‌و كه‌س یان كه‌سانی دیكه‌ی چیرۆك به درێژایی زه‌مه‌نی حیكایه‌ته‌كه په‌روه‌رده
ده‌كرێن، به‌ڵام له كورته‌چیرۆكدا ده‌رفه‌تێكی ئه‌وتۆ نیه.
له كورته‌چیرۆكدا كه‌سایه‌تی پێشتر دروست كراوه‌و له‌به‌ر چاوی خوێَنه‌ری چاوه‌ڕواندا،
له گێره‌و كێشه‌یه‌كدایه كه گه‌یشتۆته لوتكه‌و ساته هه‌ستیار و قه‌یرانییه‌كان،
یان له ره‌وتی كارێكدایه كه پێشتر روویان داوه، به‌ڵام به ئه‌نجام نه‌گه‌یوه.
نووسه‌ر له كورته‌چیرۆكدا به‌سه‌ر به‌شێك له ژیانی قاره‌ماندا باز ده‌دا و
شوێنێكی هه‌ڵده‌بژێرێ كه ده‌بێ به قۆناغێكی هه‌ستیار بگا.
له‌حاڵێكدا رۆمان به‌شێك یان هه‌موو ژیانی قاره‌مانێك له‌پێش چاوی خوێنه‌ر دایه‌و
دووره‌دیمه‌نێكی به‌رینتر و به‌ربڵاوتر له ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كان پیشان ده‌دا.
كورته‌چیرۆك وه‌ك رۆچنه یان رۆچنه‌گه‌لێكه به‌ڕووی ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كدا بۆ
ماوه‌یه‌كی كورت ده‌كرێته‌وه‌و ته‌نیا ئه‌و رێگه به خوێنه‌ر ده‌دا كه رووداوه‌كان
له‌كاتی رووداندا ببینێ. له كورته‌چیرۆك كه‌سایه‌تی ته‌نیا پیشان ده‌درێ‌و كه‌متر
په‌ره ده‌ستێنێ و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ. نووسه‌ری ئامریكایی "ئێدگار ئالێن پۆ"
ده‌ڵێ: كورته چیرۆك پارچه‌یه‌كی خه‌یاڵییه كه رووداوێك، چ ماددی بێ چ غه‌یره
ماددی تاوتوێ ده‌كا. ئه‌م پارچه خه‌یاڵییه نوێیه ده‌بێ بدره‌وشێته‌وه، خوێنه‌ر
بوروژێنێ، یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنێ، ده‌بێ له ده‌سپێكدا تا كۆتاییدا له
هێڵێكی رێك و هه‌موار بێ.
كورته‌چیرۆك ده‌بێ كورت بێ به‌ڵام ئه‌م كورتییه‌ش سنوورێكی دیاریكراوی نیه.
ئێدگار ئالێن پۆ له‌مه‌ڕ ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ: كورته‌چیرۆك گێڕانه‌وه‌یه‌كه بتوانرێ له‌یه‌ك
جاردا (نێوان نیو كاتژمێر تا دوو كاتژمێر) بخوێندرێته‌وه. هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی
ده‌بێ له‌سه‌ر مژارێك بی‌و به‌رهه‌مێك بقه‌بڵێنێ، ته‌نیا یه‌ك به‌رهه‌م.
له كورته‌چیرۆكدا راده‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان سنوورداره، ده‌رفه‌تی پێویست بۆ
لێكدانه‌وه‌و تاوتوێ كردنی تێروته‌سه‌ل و په‌رژانه سه‌ر كاروباری هه‌نده‌كی له
گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تییه‌كان نیه‌و زۆرجار ناتوانرێ تێیدا گۆڕان و گه‌شه‌كردنی
دروستی دۆخ و هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوتوێ بكرێ. رووداوی سه‌ره‌كی به
شێوه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێ كه هه‌رچی زیاتر كه‌سایه‌تیی قاره‌مان باس بكا‌و
رووداوه لاوه‌كییه‌كان ده‌بێ بۆ روون بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كه یارمه‌تیده‌ری بن،
هه‌ڵبه‌ت گه‌لێك كورته‌چیرۆكیش هه‌ن كه ئه‌و رێوشوێنه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه.
كورته‌چیرۆك له‌وانه‌یه زۆر كورت بێ‌و بۆ نمونه نزیكه‌ی 500 وشه زیاتر نه‌بێ.
كورته چیرۆك له رۆژئاوا
له رۆژئاوا كورته‌چیرۆك به مانای ئه‌مرۆیی له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا بیچمی
گرت و یه‌كه‌م كه‌سێك كه به شێوی جیددی خۆی لێ‌دا "ئێدگار ئالێن پۆ"یه.
ناوبراو وێڕای نووسینی زۆر، كۆرته چیرۆك وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بیات هێنایه به‌ر
باس. گه‌وره‌ترین نووسه‌رانی ئورووپایی‌و ئامریكایی كه له‌بواری كورته‌چیرۆك به‌ناوبانگن
بریتین له: گی‌دو موپاسان، ئانتوان چیخۆف، شرود ئه‌ندرسۆن، ئێرنست هێمینگۆی،
گوگول، كاترین مه‌تسفیڵد، ئۆهێنڕی، كۆنراد، سالینجێر.
كورته چیرۆك له ئێران
. له ئێران یه‌كه‌مین كورته‌چیرۆكه‌كانی فارسی واته كۆمه‌ڵه‌ی شه‌ش كورته
چیرۆكی "یه‌كێ بو یه‌كێ نه‌بو" كه "محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌ماڵزاده" نووسی‌و ساڵی
1300ی هه‌تاوی بڵاو بۆوه. دوای جه‌ماڵزاده نووسه‌رانی وه‌ك: "سادق هێدایه‌ت"،
"بوزورگ عه‌له‌وی"، "سادق چوبه‌ك"، "جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د" و كه‌سانی دیكه‌ش كۆمه‌ڵه
كورته‌چیرۆكێكیان نووسیوه.
ئه‌گه‌ر كورته چیرۆك به "یه‌كێ بو یه‌كێ نه‌بو" له ئاستی ره‌خنه‌یی‌و ته‌نزی
كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی پێكرد، له‌لایه‌ن سادق هێدایه‌ت و مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی
و هوشه‌نگ گوڵشیری تا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌وت. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |