|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
خێزانێكی فه‌وتاو به ده‌ست مه‌واددی موخه‌ددێره‌وه! |
|
23-08-1386
گه‌لاوێژ موحه‌ممه‌دی
ئه‌م خێزانه پێك هاتبوو له
سی كه‌س، دایك، باوك‌و كوڕێك! زۆر پێشكه‌وتوو‌و خۆشبه‌خت بوون.
هه‌مووهیواو ئاواتێكیان ئه‌وه بوو كه كوڕه‌كه‌یان كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو‌و خۆشبه‌خت
بێت‌و ژیانی ئاسای رۆژانه‌ی خۆیانیان ده‌برده سه‌ر.
دوای ئه‌وه ئه‌م كوڕه له بواره‌كانی خوێندن‌و چالاكیی نهێنیی سیاسی‌دا زۆر
چالاك‌و هه‌ڵسووڕ بوو‌و بواره سه‌خته‌كانی ژیانی تێپه‌ڕاندبوو، به پێویستی
زانی ژیانی هاوبه‌شیش كه له ژیانی هه‌موو مرۆڤێك دا پێویسته، پێك بهێنێت.
له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه خۆشی ئه‌وێت ژیانی هاوبه‌ش پێكده‌هێنێت‌و ماوه‌ی دوو ساڵێك
بێ‌كێشه، ژیانی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر. دایك‌و باوك له‌گه‌ڵ
كوڕه‌كه‌یان‌و بووكه‌كه‌یان زۆر به به‌خته‌وه‌ری ده‌ژین، رۆژ به‌رۆژ خۆشی‌و شادی
له‌م ماڵه‌دا زیاد ده‌بێ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی رۆشنایی‌و شادی تارێنی كۆماری
ئیسلامیی ئێران كه چاویان خۆشی‌و شادیی كه‌سانی خاوه‌ن هه‌ست‌و خولیای ئازادی
نابینێت، پلانی بۆ داده‌ڕێژن.
پلانه‌كه‌ش ئه‌وه ده‌بێت كه له رێگای كار به‌ده‌ستان‌و چڵكاو خۆرانی خۆیانه‌وه
شه‌ڕ بۆكوڕه دروست بكه‌ن‌و له مێوانداری‌و له رێگای خواردن‌و خواردنه‌وه‌وه،
كۆڕه‌كه تووشی مه‌واددی مووخه‌در ئه‌كه‌ن‌و كوڕه‌كه‌ش به خۆی نازانی كه شه‌مشه‌مه
كوێره‌كان چاویان خۆشی‌و ئازادی نابینی‌و پلانه‌كه‌یان سه‌ر ده‌كه‌وێت‌و ئه‌و
ماڵه‌ی كه هه‌موو قوژبنێكی هه‌ر خۆشی‌و شادی پێوه دیار بوو، ده‌بێته دۆزه‌خێك
بۆ هه‌موویان. ئه‌و دایك‌و باوكه كه سه‌دان خۆزگه‌و ئاواتیان به كوڕه تاقانه‌كه‌یان
هه‌بوو، ئاواتیان ده‌خواست رۆژێك زووتر كوڕه‌كه‌یان بمرێت.
ئه‌م خێزانه وایان لێدی كه هه‌رچی سه‌روه‌ت‌و سامانیان ده‌بێت له رێگای كوڕه‌كه‌یانه‌وه
له ده‌ستی ئه‌ده‌ن! ئیتر هیچ له‌و ماڵه نامێنێته‌وه كه بۆی بفرۆشن.
رۆژێك ده‌چێته ژووری باوك‌و دایكیه‌وه‌و په‌نا ده‌باته باخه‌ڵی باوكی بزانی
پاره‌ی پێیه، باوكی ئه‌بینێت كه كوڕه‌كه‌ی به ته‌مای دزییه، زۆر به توندی
لێی تووڕه ده‌بێت. كوڕه‌كه‌ش پاڵێك به باوكی ریش سپییه‌وه ئه‌نێت.
به دوای ئه‌و پاڵه، باوكی تووشی نه‌خۆشیی سه‌كته ئه‌بێت.
ئیتر ژیانی ئه‌م خانه‌واده‌یه كه له پێشدا زۆر به‌خته‌وه‌ر‌و شاد بوون وایان
لێدی كه خه‌ڵك خێریان پی بكات! له هه‌موو ناخۆشتر ئه‌وه ئه‌بی كه ژنی ئه‌م
كوڕه كه تووشی مه‌واددی موخه‌ددێر هاتووه، سكی پڕ ده‌بێت‌و منداڵێكی رۆژ ره‌شیان
ئه‌بێت. چوار كه‌س له به‌دبه‌ختی‌و ناهومێدی‌دا ده‌ژین‌و هه‌رچی هه‌و‌ڵ‌و
تێكۆشانیان هه‌یه، ده‌یخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كوڕه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه.
به‌ڵام به داخه‌وه زۆر هه‌وڵیاندا نه‌یانتوانی‌و به‌ڵكوو قووربانیی گه‌وره‌تریان
بۆ دا.
قووربانیه‌كه‌ش ئه‌وه ده‌بی كه كوڕه‌كه په‌نا ده‌باته به‌ر ژنه‌كه‌ی بۆ
ئه‌وه‌ی له‌و ره‌وشه رزگاری بێت! پیی ئه‌ڵێ: بۆ دوایین جار یارمه‌تیم بكه ئیتر
واز له‌م كاره دێنم.
ژنه‌ش ئه‌ڵێت هه‌رچی شته ئێمه بۆ تۆمان كردووه كه له‌م نه‌خۆشینه رزگار بیت،
ئه‌مه‌شت بۆ ئه‌كه‌ین!
به ژنه‌كه‌ی ئه‌ڵێت من هیچم نه ماوه بده به ئه‌و كه‌سه‌ی كه مه‌واددم
ئه‌داتی
تۆ ئه‌م جاره بڕۆ بۆ لای داوای لێبكه به‌ڵكوو بیكات به خاتری تۆ! ژنی
بێچاره ده‌ڕوات بۆ ئه‌و جێگایه‌ی كه مێرده‌كه‌ی پێینیشان ئه‌دات. كاتی
ده‌چێته ژووره‌وه، پیاوێك ده‌رگای لی ئه‌كاته‌وه‌و فه‌رمووی لی ئه‌كات.
ژنیش ئه‌ڵێ: من له لایه‌ن فڵانه‌كه‌سه‌وه هاتووم ئه‌ویش ئه‌ڵی ئه‌زانم! منێش
مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو كه تۆ بێی.
پیاوه هێرشی نامووسی ئه‌كاته سه‌ر ژنی بی چاره‌و به زۆری ده‌سدرێژیی
ده‌كاته سه‌ر.
ژنه‌كه‌ش كه زۆر شه‌ره‌ف‌و نامووسی خۆی پاراستووه‌و ئێستا بووه‌ته قوربانیی
به‌كارهێنانی مه‌واددی موخه‌ددێری مێرده‌كه‌ی.
هه‌ڵئه‌ستێت به كوشتنی خۆی‌و چاوانی خۆی له ئه‌و دونیا پڕ له
نابه‌رابه‌رییه ده‌نووقێنێت.
به‌رێزان ئه‌مه نه چیرۆكه‌و نه رۆمان! ئه‌مه له راستی دا رووی داوه‌و منیش
له رێگای كه‌سێكه‌وه كه زۆر له‌م ژیان‌و به‌سه‌رهاته نزیك بووه‌و به چاوی
خۆی بینیویه‌تی‌و بۆمی گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌م باسه‌م بیستووه‌و ئێستا خستوومه‌ته
پێش چاوی ئێوه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |