|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر ::. |
|
پارتیزانه‌كان (به‌شی 1) | |
07-09-1386
و، له فارسییه‌وه: هه‌رمان
"تاناسیس‌والتینوس"، نوسه‌ری سێ كورته چیرۆكه كه چیرۆكی "پارتیزانه‌كان" به‌ناوبانگترینیانه.
ناوبراو له ساڵی 1932 له سینیوریا له‌دایكبوه‌و خوێندنی خۆی له بواری سینه‌مایی
له ئاتێن ته‌واو كردوه، چیرۆكی پارتیزانه‌كان سێهه‌مین چیرۆك له زنجیره چیرۆكه‌كانیه‌تی
كه سه‌باره‌ت به شه‌ڕه نێوخۆیی‌یه‌كانی یوونان نووسیویه‌تی".
له ساڵی 1948، له شه‌وی جه‌ژنی دێمێتری پیرۆز ئێمه كه‌وتینه كه‌مینه‌وه‌و |
| |
ئه‌مه ئه‌وه‌ڵ جار بوو.
ئێمه له "پاناتا"، جێگایه‌ك كه له‌وێدا مه‌یمان خواردبوه‌وه‌و سه‌مامان كردبوو
ده‌گه‌ڕاینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان بۆ كردین تازه‌كار نه‌بوونایه
هیچكام له ئێمه ساغ ده‌رنه‌ده‌چووین، ئه‌وكات بوو كه زانیمان دۆخ ئه‌گۆڕێ. تا
مانگی مارس له به‌رزاییه‌كانی تائیژت ماینه‌وه. پاشان كۆماندۆكانمان له
كوێستان سه‌ره‌وخوار كرده‌وه‌و زاكاریاس كه ئیتر كه‌ره‌سه‌یه‌كی له ده‌ستدا نه‌بوو
فه‌رمانی پێمان دا كه بڵاوه‌ی لێ‌كه‌ین.
من له‌گه‌ڵ "كاپیتان" نیكیتاس‌و حه‌وت هاوڕێیی دیكه بۆ لای ئیسپارت به‌ڕێ كه‌وتین،
ته‌مایه‌ر بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ، دوو مانگ له كۆخێك چاوه‌دێری ره‌زه‌كان ماینه‌وه.
له سه‌ره‌تاكانی هاویندا ناچار بووین شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ین‌و بڕۆین، چونكه خه‌ڵك
كه‌م كه‌م هاتبوونه قسه، ئه‌و كاته بوو كه له رێگای رۆژنامه‌كانه‌وه زانیمان
كه زاكاریاس خۆی به ده‌سته‌وه داوه. ئێمه چونكه به ته‌واوی له‌وانی دیكه
جیا مابووینه‌وه ئه‌مه‌مان باوه‌ڕ نه‌ده‌كرد، خه‌یاڵمان ده‌كرده‌وه پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك
پتر نیه.
هه‌تاو بێ‌به‌زه‌ییانه ئه‌دره‌وشا‌و بزنه‌ڕێكان پڕ له پشكه‌ڵه وشكوه‌بوه‌كان بوو،
ئێمه به زۆر ئه‌مانوێرا هه‌ناسه بكێشین، به‌ڵام یارگوڵئاس ده‌ستی به گۆرانی
چڕین كرد. ئه‌م گیانله‌به‌ره بێ ئه‌وه‌ی زۆر بۆ خۆی بێنێ، له رووی واڕسكه‌وه
لێدانی كاته‌كانی هه‌ست پێ‌ده‌كرد:
"هه‌تاوی سوور هه‌ڵهاتوه‌و مانگ ره‌شه
ئه‌ستێره‌ی به‌یان نایهه‌وێت بخه‌وێ"
ده‌نگی نێرانه‌و قه‌به‌ی ئه‌و له به‌یانی خه‌فه‌تهێنه‌ره ته‌نانه‌ت له سه‌ر
پاشنه‌كانی قاچمان شوێنی داده‌نا. ئه‌و قه‌ڵافه‌تێكی به‌رز‌و پته‌وی بوو،
روخسارێكی هه‌بوو ئه‌توت به ته‌ور تاشیویانه.
ئه‌ستێره‌كان له رووناكی به‌یانیان دێریان ئه‌كرد، رێگاكانیان به یه‌كدا ده‌كرد،
ئاسمان بۆ لامان هێرشی ئه‌هاورد.
دوو رۆژ له ده‌شتی وشكدا ماینه‌وه، كووره‌یه‌كی راسته‌قینه بوو، دانه‌وێڵه‌كان
كه گوندییه‌كان سه‌رقاڵی ده‌سكه‌نه‌یان بوون گه‌رمای هه‌واكه‌ی دووقات ده‌كرد،
ده‌سكه‌كانمان له نێو ده‌ستماندا ههڵئهگڵۆفتو ناوكه‌كانیمان ئه‌خوارد به‌ڵام
ئاومان نه‌بوو.
رۆژی یه‌كه‌م بۆ گه‌ڕانی شوێنێك كه بتوانین ئاو بدۆزینه‌وه تێپه‌ڕكرد.
گوندییه‌كان به داسه‌وه هێرشیان كردبوه سه‌ر مووچه‌كان، ژنه‌كان سه‌ریان به
له‌چكی ره‌نگاوڕه‌نگ داپۆشرابوو، قاچیان شاراوه له گۆرواو باسكیان له په‌نای
قۆڵه درێژه‌كانا، به ته‌واوی له سه‌ر یه‌ك لۆیان خواردبوو، تۆزقاڵێك له
پێستیشیان دیار نه‌بوو، هیچ شتێك مه‌گه‌ر نیگاكانیان كه له ژێر هه‌تاو وه‌ك تیرێك
داده‌به‌زی، هه‌وا پڕ له هه‌وه‌س بوو ئێمه نزیكه‌ی سێ ساڵ بوو له گه‌ڵ ئه‌م
جۆره كاره نێوانێكمان نه‌بوو وه‌لێ بارهاتنمان وه‌ك بارهاتنی ئه‌م گوندییانه
بوو، ئێمه‌و هه‌موو ئه‌مانه، ته‌مایه‌ری به‌رهه‌م، ناوكی رووتی ته‌پیو له
شوێنی خه‌رمان كوتمان ئه‌ناسی. تاسه‌ی به‌تینی ئه‌مانه‌مان پێ ئاسته‌م بوو.
كازیوه له‌گه‌ڵ سارانتۆی ناسراو به لنگ به شوێن ئاودا چووین. دوور له قه‌راخی
رۆژهه‌ڵاتی، دوودار كه وێده‌چوو چنار بن دیتبوومان له كاتێكدا خۆمان له نیگاكان
ده‌شارده‌وه به‌و لایه‌دا چووین.
له پشت داره‌كانه‌وه بۆ لای كۆخێك سه‌ره‌وخوار بوومه‌وه. دوو پلووسكی دارییان
وه‌ك ئاوخۆڕی مه‌ڕوماڵات به‌كار بردبوو كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌تاییم بینی به‌ڵام
دڵۆپێك ئاویشی نه‌بوو. سه‌رم وه‌رگه‌ڕان تا به لنگ ئاماژه بكه‌م. ئه‌و گومانی
بوو من ئاو بدۆزمه‌وه‌و په‌له‌په‌ل‌و به هه‌ڵبه‌ز‌و دابه‌زه‌وه له ته‌پۆڵكه‌كه
سه‌ره‌وخوار بوو. چوار ده‌ست‌و پێ كه‌وته زه‌وی‌و جۆگه‌له چوكه‌كه‌ی تا شوێنی
ده‌ست پێكردنی دوا كه‌وت. له كاتێكدا نیوه شێت ببوو لوله ته‌نه‌كه‌كه‌ی
ده‌ركێشا‌و به قینه‌وه مشتێكی به سه‌ردا دا، ئه‌و شوینه‌مان جێ هێشت‌و
بهملاوبهولاماندا دا. له نێو قووڵكه‌یه‌ك، گه‌نم هێشتا سه‌وز بوو. له قه‌راخ
ئه‌وێدا تووتنیان چاندبوو، ئێمه له دووره‌وه ئاگاداری سه‌وزه‌یه‌ك بووین‌و
هیوادار بووین ئاو بدۆزینه‌وه. له‌وانه بوو جۆره ئیلهامێك بێ چون ئه‌ڵێی بۆی
نیكۆتینمان هه‌ست كردبوو. لنگ، كۆته سه‌ربازییه‌كه‌ی له گه‌ڵای تووتن پڕ كرد.
به‌ڵام نه‌ختێك دوورتر، ئه‌وانه‌ی یه‌ك یه‌ك ئه‌خسته زه‌وی، ئه‌و تێگه‌یشتبوو
كه به هیچ جۆرێك به‌وانه ناتوانێ جگه‌ره‌یه‌ك بپێچێته‌وه چووینه سه‌ر
به‌رزاییه‌ك بۆ شوێن دۆزینه‌وه.
تینی گه‌رما، مه‌یانی روانینی كه‌م ده‌كرده‌وه. له به‌رامبه‌ر ئێمه، به
هێندێك مه‌ودا، كه‌سانێك بوون كه سه‌رقاڵی دروێنه بوون. ژنه‌كانمان به جوانی
بۆ ده‌رده‌كه‌وت. ده‌سته‌كانیان بێ راوێستان كاریان ده‌كرد. تیشكی سه‌ر داسه‌كان
ده‌بریقانه‌وه. پیاوه‌كان ده‌ورتاده‌ور له تێكۆشاندا بوون باقه‌كان ده‌سته
ده‌كران‌و ده‌بران. دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان له كار هه‌ڵگرت تا نان بخۆن. له
كاتێكا له ژێر دار هه‌رمێله كێویه‌كدا راكێشرابوون پێكه‌وه گاڵته‌یان ده‌كرد.
لنگ پێشنیاری كرد: خاس، ده‌چینه خواره‌وه؟ وتم: نا، نابێ ده‌ركه‌وین.
له‌وانه‌یه چه‌كیان هه‌بێ. ژنه‌كان قاقا پێده‌كه‌نین. له دوای پێكه‌نینه‌كان‌و
زۆر بڵێی‌یه‌كان، سست بوونه‌وه له‌شه‌كانیانمان كه به هۆی ماندوویی‌و گه‌رماوه
بوو بۆ ده‌رده‌كه‌وت، پیاوێك كه سواری مایینێك بوو په‌یا بوو. كاتێك گه‌یشته
ئه‌وان له مایینه‌كه په‌ڕییه زه‌وی، چه‌كێكی له شان بوو. بۆشكه‌یه‌كی
چوكه‌ی ئاو‌و چه‌ند به‌سته‌ی هێنایه خوار. به لنگم وت: دیتت؟ ئه‌و لێوی گه‌زی
هه‌موو له زه‌وی دانیشتن‌و خه‌ریكی خواردن بوون. هه‌راكان بڕیا بوون، جگه له
ده‌نگی چنگاڵ له ته‌ك ئاسنه‌واڵه كه ده‌نگی ده‌دایه‌وه ده‌نگێك ده‌ر
نه‌ده‌هات. ئێمه به ته‌واوی له ره‌نجدا بووین كاتێك یه‌كێ له‌وان هه‌ستی به
توونیه‌تی كرد له بوشكه گچكه‌كه ئاوی خوارده‌وه. من نیگای لنگم كرد‌و به‌وم
وت: خاس بڕۆین. به‌ڵام ئه‌و گوێی به قسه‌م نه‌دا. منی ترسان. سارناتۆ، بێ با
بڕۆین! ئه‌و به هێواشی چه‌كه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌و سیله‌ی گرت. له خواره‌وه،
كه‌سێك راوێستاو، بۆشكه گچكه‌كه‌ی به دوو ده‌سته‌وه له سه‌ر سه‌ری راگرتبوو
ئاوی بۆ نێو ده‌می به‌ڕێ ده‌كرد. ئه‌وانی‌دی بێ‌جووڵه له‌ویان ئه‌ڕوانی،
هاوارم كرد: سارانتۆ! ئه‌و گوشاری هێنایه سه‌ر په‌لاپیتكه. گولله، به وشكی،
له گه‌رما ته‌قییه‌وه. پیاوه‌كان به جووڵه‌یه‌ك له جێ‌دا هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌و
چه‌كه‌كانیان هه‌ڵگرت. ژنه‌كان له ترسانا ئه‌یانقیژاند.
به خێرایی ته‌واو له ته‌پۆڵكه‌كه سه‌ره‌وخوار بوومه‌وه‌و هه‌ڵاتم. لنگ هێندێك
دێری كرد‌و پاشان به دوامدا هات، جارجارێك ماوه‌یه‌ك راده‌وه‌ستا‌و سه‌ری بۆ
لای دروێنه‌كه‌ران ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و به قینه‌وه لێیانی ئه‌ڕوانی.
ته‌قه‌ی گولله‌یه‌ك هه‌موانی شڵه‌ژاندبوو، پێویست بوو له نێوان گه‌نمه‌كانه‌وه
به هه‌ر لایه‌كدا بده‌ین تا خۆمان له ده‌ست ئه‌وانه‌ی شوێنمان كه‌وتبوون رزگار
كه‌ین. بیرم له نیكیتاس ده‌كرده‌وه كه حه‌تمه‌ن تووڕه ده‌بوو. هه‌رچه‌ن كه
ئێمه ئاوێكمان ده‌ست نه‌كه‌وتبوو. بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه كازێوه ئه‌وانی دیكه‌مان
جێ هێشتبوو گه‌ڕانیه‌وه، خۆرئاوا به‌ڕێوه بوو، كۆنستانتاراكۆس چاوه‌ڕێی ئێمه
بوو، ئه‌وانی‌دی بۆ شوێنێكی دوورتر رۆیشتبوون. ئه‌وان ده‌نگی گولله‌یان بیستبوو
و دروێنه كه‌رانیان دیبوو، بۆ لایان به‌ڕێكه‌وتبوون. ئه‌م كاره ئه‌وانی په‌رۆش
كردبوو، ئه‌وان ئاویان په‌یا كردبوو، بڕێكیان به ئێمه دا و تینوێتیمان شكا،
نیكیتاس به تووڕه‌ییه‌وه پرسی: بۆچی ئه‌م كاره‌تان كرد، به درۆ به‌ومان وت:
ئه‌وان ته‌قه‌یان له ئێمه كرد. دانیشتین تا بڕێك پشوو بده‌ین. مانگ شه‌وانه‌و
روون له ئاسمانی هێمنی هاویندا رێی ده‌كرد. ده‌شتی وشك نه‌خته‌نه‌خته بێده‌نگ
ده‌بوو. به ته‌واوی ببووه شه‌و، ئیدی به ته‌واوی هیچ ده‌نگێ له‌وه‌وه
نه‌ده‌هات. هه‌وا فێنك بوو، شنه له لایه‌ن كوێستانه‌وه هه‌ڵیكردبوو، بۆنی
كاجه‌كانی ده‌گه‌یانده ئێمه. دوای سێ كاتژمێر دیسان كه‌وتینه رێ. كه‌سانێك
كه قومقومهیان بوو له كاتی رێكه‌وتندا پڕیان كردبوون. به‌رده‌وام
به‌رزاییه‌كه‌ی ده‌شتمان له لای چه‌په‌وه تێپه‌ڕ ده‌كرد. ده‌مه‌وبه‌یان
گه‌یشتینه شوێنێكی پڕ له گه‌ون. نه‌مانده‌توانی له‌وێ بمێنینه‌وه. هه‌تاو
سه‌ری هه‌ڵێنا بوو، نیكیتاس له‌وپه‌ڕی په‌رۆشیدا بوو. له‌و دوورانه ژنانێكمان
ئه‌دی كه له به‌رزاییه‌كان سه‌ر ده‌كه‌وتن، له دووره‌وه له گیانله‌به‌ر
ده‌چوون، سه‌برمان كرد تا ئه‌وان دوور كه‌ونه‌وه. نیكیتاس به یارگولئاس فه‌رمانی
دا پێشاپێشی تاقمه‌كه رێگه ببڕێ. ئه‌و به كڵاوه حه‌سیرییه‌كه‌یه‌وه له
پیاوێكی گوندی ئه‌چوو. ئێمه له‌وانه بوو سێسه‌د میترێك مه‌ودامان بوایه كه
به شوێنیا ئه‌ڕۆیشتین‌و كاتێ كه ئه‌و ئاماژه‌ی ده‌كرد به‌ره‌وپێش ده‌چووین.
یه‌كێ به شوێن یه‌كێ‌ترا، دوو یان سێ ته‌پۆڵكه‌مان له خاكی سوور تێپه‌ڕ
كردبوو. له گۆشه‌و قه‌راخ هه‌رمێ كێویله‌مان ئه‌دۆزییه‌وه، ئه‌وانه كاڵبوون،
به ددانه‌كانمان گوشارمان بۆ ده‌هێنان‌و شیله‌ی ئه‌وان ناو ده‌ممانی تفت ده‌كرد.
له نزیك نیوه‌ڕۆ به‌رجه‌وه‌نه‌كه كه‌م كه‌م گۆڕا: سه‌ره‌ولێژییه‌كی نه‌رم
ده‌ستی پێكرد‌و زه‌یتوونه‌كان سه‌ره‌تا چكۆله‌و به‌ربڵاو،و پاشان چڕ له
ده‌شتدا، ده‌ركه‌وتن. له سه‌ره‌وه ئه‌وانه‌مان ئه‌دی كه تا زه‌ریا سه‌وزیان
ده‌كرده‌وه. هه‌تاو له به‌رامبه‌ره‌وه لێمانی ده‌دا‌و چاولێكردنی ده‌ریا
چاوه‌كانمانی ئازار ده‌دا: وه‌ك باو بوو، واده‌ر ده‌كه‌وت كه‌مێ زیاتر له
نیوه‌ی رۆژێ بۆ گه‌یشتن به ده‌ریا كات پێویست بوو به‌ڵام له بابه‌ت ئێمه‌وه
ئه‌بوا دووهێنده‌ی ئه‌م ماوه له به‌رچاو بگیریایه. هه‌رچه‌ن ئه‌گه‌ر به‌وێ
بگه‌یشتایین. توونیه‌تی دیسانه‌وه ئێمه‌ی ئازار ده‌دا. ئێمه ته‌واوی
قومقومهكانمان خاڵی كردبوه‌وه. هاتنه خوار زیاتر ماندووی ده‌كردین تا
سه‌ركه‌وتن: قاچه‌كانمان فڕكه‌یان ده‌هات. له بۆ راوه‌ێستان ده‌بوا هه‌وڵمان
بدابا. بۆ ئه‌وه‌ی لێژاییه‌كه كه‌مه‌وه بێت لار‌و خێچ ده‌هاتینه خواره‌وه؟
گه‌یشتینه رێگایه‌ك كه ئه‌ویش لار كێشرابوو، ئه‌م رێگا به پێچه‌وانه‌ی
رێگاكه‌ی ئێمه درووست ببوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |